منیش حەەزم دەکرد ، زۆریشم حەز دەکرد

منیش حەەزم دەکرد ،  زۆریشم حەز دەکرد:

13/12/2018

لەو پۆستانەی کە لە فەیسبوك دایاندەبەزێنم سەبارەت بە کرێکاران و بزوتنەوەکەیان و هەندێك بڕگە و ڕاگەیاندنی مارکس ، زۆرێك لە هاوڕێ و برادەرکانم لەبری ئەوەی وەڵامێکی کەتوارانەم بە بەڵگەوە، نەك لە بڕگەی کتێبەکەناوە بدەنەوە ، دێن  بەوەی کە خۆیان دەیانەوێت تاوانبارم دەکەن.

ئەوان ئەوە تێناگەن کە منیش وەکو ئەوان دڵسۆزی کرێکاران و چەوساوەکان و بزوتنەوەکەیانم ، بەڵام دوی واقیع کەوتوم و دەکەوم لە بینینی شتەکانا، نەك عەوداڵی حەز و خەیاڵی خۆم و بڕگەی ناو کتێبەکان .  بۆ ئەمەش لێرەدا دەڵێم:

  • منیش حەزم دەکرد چینی کریکاران و بزوتنەوەکەیان وەکو ئەوە وابوایە کە مارکس باسی کردون ، بەڵام بە داخەوەم کە لە واقیعدا ئەوە نابینم.

  • منیش حەزم دەکرد کە ئەوە ڕاستبوایە کە کرێکاران چینێکی یەکگرتون و ئامادەگی شۆڕشیان تیادایە. چینی کرێکاران گۆڕانکارییەکی گەورەی لە سەردەمی مارکس- وە بەسەردا هاتوە . لە سەردەمی ئەواندا کرێکاران چینێك، توێژاڵێکی چیانیەتی بوون ، هەل و مەرجی کارکردنیان وەك یەك بوو ، تا ڕادەیەك مووچەیان، مافەکانیشیان لە کارگەیەکد وەك یەك بوو .  بەڵام ئیستا کرێکاران هەر لە خودی کۆمپانیایەکدا دابەشکراون لانی کەم بەسەر ئەم بەشانەدا:  کرێکاران بەرهەمهێن، ئای تی ، پارێزگاری تەکنیکەڵی ماشینەکان، بەشی ڕێکلامە و گەڕان بەدووی بازاڕا، بەشی ساخکردنەوەی کاڵا،حەرەس و پاکەرەوەی بینا و ناو کۆمپانیاکە، بەشی مامەڵەکردن لە تەك خەڵك تەنها لە ڕێگای تەلەفونەوە، بەشی پۆست و گەیاندنی بەرهەمەکان بە شوێنی خۆیان، بەشی ئەدمین ….. هەر یەك لەمانە هەلومەرجی کارکردنیان جیاوازە هەر بەو شێوەیەش موچە و مافەکانی دیکەیان جیاوازە … لانی کەمیش دابەشبوون بەسەر  3 تا 4 نقابەدا…. ئەمانە هەمووی  وایان کردووە کە کرێکارانی تەنها کۆمپانیایەکیش، شارەوانییەك [ کەلە شارەوانییەکانا کرێکاران  دابەش بوون بەسەر زیاتر لە 10 بەشدا] زۆر زەحمەتە بتوانن بە یەکەوە مانگرتنێك ئەنجام بدەن من خۆم بە درێژایی 23 ساڵ جەند جارێك ئەمەم بینیوە… ئیدی لەوە گەڕێ کە کرێکارانی شارێك یا چەند کۆمپانیایەك بەیەکەوە چالاکییەك ڕێکبخەن.

  • منیش حەزم دەکر کە هەموو خەڵك کرێکاران بوونایە ، بەڵام بە داخەوە کە وا نییە چونکە لە نێوانی کرێکاران و بەڕێوەبەرەکان و دەستەبژێر و پیاوانی دەوڵەتا چەندەها توێژاڵی دیکە هەن، وەکو:  بێ کاران ، خانەنشینکراون ، قوتابی ، کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتی ، ئەوانەی لەسەر سۆشیالن، پەڕلەمانتارەکان ، دکتۆر و ڕاوێژکاری تەندروستی  و پارێزەرە گەوەرەکان، کاسبکاران ، میدڵ مەنیجەر [ بەڕیوەبەرە ناوەنجییەکان ] ، ئەوانەی کە لە بۆرسەکانا کار دەکەن ، یاخود لە بانقەکانا بەڵام بە پارەیەکی باش زۆری تر کە ئەمانە ژمارەیان زۆر زیاترە لە ژمارەی کرێکاران .  بۆ ئاگاداریت ژمارەی کرێکارانی پیشەسازی لە بریتانیادا بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نقابەی مەرکەزی ئەمڕۆ، 12/12/18 تەنها 2.6 ملیۆن کرێکاران ، کە دەیەیەک لەمەوبەر دووقات بوون .  ئەوانەی کە دەڵێن کە کرێکاران بەشی هەرە زۆرینەی کۆمەڵی وڵاتان پێكدەهێنن بێ بەڵگە و لە خۆشەویستیانەوە  بۆ کرێکاران قسە دەکەن .  منێکیش کە بە بەڵگەو ئامارەوە قسە دەکەم ڕقم لە کرێکارە و دووژمنی کرێکارانم و دژایەتی مارکس دەکەم….

  • منیش حەزم دەکرد کە بزوتنەوەی کرێکاران لە ئان و دەقەی بنیاتنانی کۆمەڵی سۆشیالیستی دا بوایە بەڵام بە داخەوە کە دەڵێم بزوتنەوەی کرێکاران لەو پەڕی پاشەکشە و تێشکاندایە . لە سەرەتای 80 کانەوە تا ئێستا لە پاشەکشەدایە و نەك هەر نەیتوانیوە لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا شتێكی نوێ بەدەستبهێنێت بەڵکو زۆربەی ئەوانەشی کە بەدەستهاتبوو لێیان سەنرایەوە.  بە واتایەکی دیکە جەنگی کرێکاران چەند دەیەیەکە، تەنها  جەنگی بەرگرییە نەك هێڕشبردن.

  • منیش حەزم دەکرد وەکو مارکس وتویەتی کە کرێکارن لە حیزبی خۆیانا خۆیان ڕێكبخستایە ، بەڵام لە ڕاستیدا ڕێکخراوی سروشتی کرێکاران حیزب و ڕێكخراوی سیاسی نییە بەڵکو نقابەیە ، واقیع پێمان دەڵێت کە خەباتی کرێکاران خەباتی ئابووریانەیە نە سیاسیانەو نە دەسەڵات .  ئەوەی کە کۆمەڵی سۆشیالیسی دەخوازێت و دەیەوێت بزوتنەوەی کرێکاران فەزای ئابووریی تێپەڕێنن و ببنە چینێکی سیاسی و دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا دروست بکەن، ئەانە توخمە چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانە لەناو کرێکارانا ، نەك خودی چینی کرێکاران.

  • منیش حەزم دەەکرد کە ئەزمەکەی ئێستاو پێشتریش ئەزمەی سەرمایداریی بوایە ، بەڵام بە داخەوە ئەزمەی ئێمەیە ، خەڵکە ، جەماوەرە .  من ئەمەم بە وتار و بە پۆست بە ئامارەوە ڕونکردۆتەوە.

Xxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxx

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *