خوتبەکەی مەعکەرۆنی

خوتبەکەی مەعکەرۆنی :

11/12/2018

پاش بێ دەنگیبوونی لەم ماوەیەدا ، مەعکەرۆنی ئەخیرەن هاتە زمان و خوتبەیەکی دیماگۆگی سیاسیانەی وەکو هەر هەموو سەرکردە و ڕابەرێکی دیکەی تێشکا و کە 13 دەدقەی خایان پێشكەش بە گەڵی فەرەنسی کرد.  لە خوتبەکەیدا مەعكەرۆنی پاساو و پۆزشێکی  زۆری هێنایەوە بۆ ئەوەی کە هەم ڕویدا و هەمیش سۆزی بەرانبەر بە ناڕەزاییکەران دەربڕی .  هاوكاتیش ئامادەی خۆی لە کردنی چەند داخوازییەکدا نیشان دا کە لەوانە:

  • بەرزکردنەوەی لانی کەمی کرێی کار بە 1000 یۆرۆ لە مانگێکدا .
  • هەڵوەشانەوەی بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر سووتەمەنییەکان، کە بوە هەوێنی پرۆتێستەکەی فەرەنسییەکان.
  • باجی لەسەر پارەی زیادەکاریی – ئۆڤەر-تایم- هەڵگرت.
  • باجی لەسەر خانەنشیکراوان کە موچەکەیان مانگانە کەمترە لە 2000 یۆرۆ ، هەڵگرت.
  • هەموو خاوەنکارەکان ” گەر بتوانن” لە کۆتایی ساڵادا خەڵاتی کرێکارەکانیان بکەن [ دیارە خەڵاتی پارە نەك شتێ تر] واتە شتێك پارە بدرێت بە کرێکاران ، ئەم بڕە پارەیەش باج نایگرێتەوە.

نابێت کەسێك بەدەستهێنانی ئەم داخوازیانە گەرچی کەمترە لە مانیفێستەی خەڵکانی سەر شەقامەکە ، بە کەم وەرگرێت.  لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە لوتی مەعکەرۆنی و دەوڵەتیان شکاند و دەرسیان نەك هەر بەو دا بەڵکو بەسەراپای حکومتەکانی ئەوروپاش ، ئەمە جگە لەوەش ئەوەیان بە عەمەلی سەلماندەوە کە بزوتنەەوەی خۆڕسکی دتوانێت داخوازییەکانی بهێنێتە دی بێ ڕابەر و حیزب و دەمچەرموو ، کە هەمیشە ڕؤڵیان سازشکردن بووە بە بزوتەوەی خەڵك.

هاوکاتیش  گومان لەوەدا نییە کە فەرەنسییەکان دەیانتوانی زۆر زیاتر لەوە بەدەستبهێنن گەر کرێکاران تەنها و بە تەنها هەر بەشی هاتۆوچۆو و ڕێگاوبانی وەکو: کرێکارانی ئاویی/ دەریاوانەکان، هێڵی ئاسمانیی ، سەرزەویی و ژێڕزەوی / میترۆ .  هەر بە مانگرتنی ئەمانە بۆ هەفتەیەک نەك کرێکارانی دیکەش ، دەتوانرا دەوڵەت بۆ گەورەترین داخوازی ناچار بکرێت.  بەڵام بە داخەوە ئەمە ڕوی نەدا جارێکی دیکەش دەرکەوتەوە کە کرێکاران هاوپشتی بزوتنەوەکانی خەڵكیان نەکرد لەسەر شەقامەکان  نە لە  سەردەمی بەهاری عەربیدا  و نە ئەوانەی ئەم دوایەی ئێران و عێراق و ئەوروپاش .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *