هەژاریی لە بریتانیا گەیشتە ئەو ڕادیەی کە ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لێی بێتە زمان

هەژاریی لە بریتانیا گەیشتە ئەو ڕادیەی کە ئەنجومەنی  نەتەوە یەکگرتووەکان لێی بێتە زمان

17/11/2018:

ئەمەیە حەقیقەتی ژیان لە سای سیستەمی دیمۆکراسیی و پەڕلەمانتارییدا، ئەمەیە ڕاستی ژیان لە سای حوکمی لیبراڵ و ئابوریی لیبراڵ و ناو کۆمەڵی مەدەنیی، عەلمانیی کە زۆرێك لە چەپەکان خووازیارینی . ئەمە حەقیقەتی ژیانە لە وڵاتێکدا کە 5 هەم وڵاتی  دەوڵەمەندی جیهانە . ئەمە ڕاستییەکە کە لەم وڵاتەدا ژمارەی ملیۆنەرەکان هەڵکشان بۆ 400 هەزار و ژمارەی ملیاردەرەکانیش گەیشتنە    140 هاوکاتیش سەرەوەت و سامانی بریتانیا بە 450 ملیار پاوەند سەرکەوت کە بەشی هەرە زۆری لە سەرکەوتنی نرخی زەویی و موڵکە.  لە لایەکی دیکەشەوە بڕی موچەی مودیرە گەورەکان بە ڕێژەی لە سەدا 11 زیادیکرووە موچەی کرێکارانیش هەر وەکو خۆیەتی ، کرێکارێك دەبێت 167 ساڵ کار بکات تاکو بگاتە موچەی ساڵێکی هەندێك لە بەڕێوەبەرە گەورەکان.

 ژیان ئەوەندە خراپ بووە لە بریتانیا کە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری تایبەتی خۆی ناردووە ، Philip Alston ، تاکو لە نزیکەوە بارودۆخەکە ببینێت، ئەویش ئەوە بۆ دوو هەفتەیە لێرەیە و شار و  شوێنی جیاواز و خەڵکانی جیاواز دەبینێ و ڕای جیاواز وەردەگرێ.

حەقیقەتەکان:

  • توێژینەوەیەکی نوێ بۆی دەرکەوت کە 14 ملیۆن کەس لە بریتانیا کە 5 ملیۆنیان  منداڵانن  کە لە سەدا 33 منداڵانی بریتانیا دەکات، لە هەژاریدا دەژین. ڕادەی هەژارییان لە خوار هێڵی بژێوییەوە  .

  • ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوانی 13 بۆ 16 ساڵیدایە ئازاری خۆیانیان داوە و ئەدەن لە ساڵی 2017 بە ڕێژەی لەسەدا 68 زیادی کردوە بە بەراورد بە 3 ساڵ لەمەوبەر. ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەردەخات کە چواریەکی ئەم منداڵانە کچن هەر لە 10 کوڕیش یەکێک ئازاری خۆیان دەدەن تاکو بریندارکردنی مەترسیدار.

  • کۆیلەیەتی مۆدێرن لە بریتانیادا لە زیادبوندایە بەگوێرەی ڕاپۆرتێك  قوربانییەکانی کە بۆ کاری لەشفرۆشی و کارکردن، ئیش لە زیادبووندایە ، لە ساڵی 2013 دا ژمارەیان لە 13 هەزاروە بۆ 136 هەزار لە ساڵی 2018 دا سەرکەوتوە .  کە لە سەدا  41ی ئەمانە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵن .

  • لە ساڵی 2004 وە تاکو حوزەیرانی ئەمساڵ 69 هەزار منداڵ کە تەمەنیان لە نێوانی 10 بۆ 15 ساڵن، چەقۆیان لێدراوە یا بە جۆرێکی تر بریندارکراون. هەر لەم ساڵدا هەر بە تەنها 119 کەس هەر لە لەندەن-دا بوونەتە قوربانی  کە زۆربەیان بە چەقۆ کوژراون .

  • 600 هەزار کەس لە سەر بەخشینی خواردن لە سێنتەرەکانەوە، دەژین بە مەرجێك گەلێك لەمانە کاریش دەکەن .

  • لە ساڵی 2017-2018 زیاتر لە 100 هەزار گەنجی تەمەن لە نێوانی 16 بۆ 24 ڕویان لە شارەونییەکانیان کردووە تاکو جێگایان بۆ دابین بکەن ، کاتێك لە ساڵانی پێشترا تەنها 86 هەزار گەنج بوون، تەنها لە سەدا 13 یان کەیسەکەیان وەرگیراوە . ئامارەکان نیشانی دەدەن کە لە ساڵی 2018 دا 3،103 کەس هەر لە لەندەن-دا لە کۆچەو دەرگای شۆپەکان و پارك و سووچی بینا گەورەکانا، شەوو ڕۆژیان بەسەر بردووەە ، لە 3 مانگی ئەمساڵدا  ئەم ژمارەیە بە ڕیژەی لە سەدا 20 زیادی کردووە بە بەراورد لە ساڵی ڕابووردوودا،  لە هەمان کاتا بە ڕێژەی لە سەدا 17 سەرکەوتووە.  تەنها لە 12 مانگدا 440 لەمانە گیانیان لە دەستداوە . لە سەدا 69 ی ئەمانە پیاوبوون و لە سەدا 21 یان ئافرەتن .  ئەمە لە کاتێکدا کە هەر لە ئینگلەندا زیاتر لە 200 هەزار خانوی بەتاڵ هەیە و کەسی تیادا ناژی.

.

  • 8 ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا بە هۆکاری جیا جیا پێویستیان بە چاودێری و ئاگالێبون هەیە .

  • 8 ملیۆن کرێکار عەقدی کارکردنیان سفرە ، واتە هیچ جۆرە عەقدێکیان نییە لەگەڵ خاوەنکاردا ، مەحرومن لە هەموو مافێکیان و خاوەنکار هەر کاتێك بیەوێت دەتوانێت دەریان بکات بێ هیچ قەرەبووکردنەوەیەکیان . ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2017 وە 100 هەزار سەرکەوتووە. لە سەدا 60 ئەوانەی کەلە ژێر هێڵی بژێوییەوە دەژین لە ماڵێکدان لانی کەم یەکێك لەو ماڵەدا کاردەکات.

  • نزیکەەی 6 ملیۆن کرێکار یا لانی کەمی موچە وەردەگرن یاخود کرێکەیان لەژێر لانی کەمی موچەوەیە .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *