بۆ هاوڕێ مارکسیی-لینینییەکان-م
15/11/2018
ئەو هاوڕێیانەی سەرەوە بە بەردەوامی لە هێڕشی ناڕەوادان دژ بە ئەنارکیزم و ئەنارکیستەکان. بەڵام با هەر بە کورتی هەندێك پرسیاریان لێبکەین:
ئایا ئەنارکیستەکان دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت نین؟ ئایە دژ بەهەموو جۆرە هەڵاواردنێك ، جیاوازییەکی، چینایەتیی، جێندەیی، ڕەگەزیی ، پێستیی، تەمەنیی ، کەمئەندامیی ،باڵادەستی بەهەموو جۆرەکانییەو ، نین ؟ ئایا ئەنارکیستەکان دژ بە پلە و پایە و پارە و موڵکییەت و ناوو ناوبانگ دەرکردن ، نین ؟ ئایا ئەنارکیستەکان لە گەڵ ئازادیی تاک و کۆمەڵدا، نین؟ ئایا ئەنارکیستەکان لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی و دەسەڵاتی خودی خەڵکی خۆیانا، نین؟ ئایا ئەنارکیستەکان لەتەك هاندانی موبادەرەی تاك و ئازادییان و دژ وەستانەوە بە وەرگرتنی ئامۆژگاریی و پلان بۆدانیانیان، لە دەرەوەی خۆیان، نین ؟ ئایا ئەنارکیستەکان دژ بە ڕێکخستنی قوچکەیی و حیزب و سەرکردەی ” خاوەنئەزموون و بیرمەند” کە لەوێوە تاک دەکەنە کۆیلە و بڕیاری سەرەوەیان بەسەرا دەدرێ و گوێ لە دەستپێشخەریی و ئازادی تاك ناگگیرێ، نین ، کە ئەمە خۆی سوکایەتییە بە تاكە و بە بیرکردنەوەیە لەبری ئەوان و خۆ بە باڵادەست و ڕؤشنبیرتر زانینە؟ ئایا ئەنارکیستەکان دژ بە سیستەمی پەڕلەمانتاریی، نیین ؟ ئایا ئەنارکیستەکان باوەڕیان بە چالاکی ڕاستەوخۆو دیمۆکراسی ڕاستەو خۆو کە لەوێوە سەرچاوەی بڕیارەکان و جێبەجێکردنیانە، نین ؟ ئایا ئەنارکیستەکان دژی بە ئابوریی سەرمایەداریی ، لیبراڵ و نوێ-لیبراڵ ، نین ؟ ئایا ئالتەرناتیڤیان نییە کە دامەزراندنی کۆمون و هەرەوەزیەکانە ؟ ئایا ئەنارکیستەکان باوەڕیان بە سۆشیالیزم ، نییە ، کە تەواوی ئازادییەکان دێنێتە دی سەرجەمی کێشەکان، بنەبڕ دەکات و “هەر کەس بە گوێرتەی توانای خۆیی و هەرکەسیش بە گوێرەی پێویستی خۆی ” ؟ ئایا ئەنارکیستەکان لەگەڵ ژینگە و پرسی ئیکۆلۆجیدا نین و هەوڵی جددی بۆ نادەن؟ ئایا ئەنارکیسستەکان دژ بە کۆمەڵی قوچکەیی/ هیرراشی ، لە هەمو کونج و کەلبەرێکی کۆمەڵ-دا نین؟ ئایا ئەنارکیستەکان لەگەڵ خۆڕێکخستنی ئاسۆیانە و دروشمی ” لۆکاڵییانە کار بکە و جیهانیانە بیربکەرەوە ، نین ؟ هاوڕێیان ئەمە تەنها چەند پرسیار و کورتەیەکە . ئایا ئەمانە ئێمە دەخاتە بەرەی سەرمایەداریی و خزمەت بەو سیستەمە؟ ئایا ئەمانە بەرنامەی خراپن یا باشن ؟ ئیتر بۆچی تاوانبارمان دەکەن و دەتانەوێت بە بێ بەڵگە شوورە و پێگەی ئەنارکیزم و ئەنارکیستەکان ، نەوی بکەن و بزڕێنن؟
هاوڕێیان ئێمە چەند جارێك بانگمان کردون ، فەرموون وتاری خۆتان بنووسن دژ بە ئەنارکیزم و ئەنارکیستەکان و ئامادەشین لە پەیجەکانی خۆمانا بۆتان بڵاوبکەینەوە ، ئێستاش هەر هەمان ڕامان هەیە. فەرمون هاوڕێیان ، کێ دەستی گرتون ، بۆ نایکەن ؟ کە ناتانەوێت یا ناتوانن ئەمەش بکەن، ئیتر دەمتان داخەن و سکوتی لێبکەن؟
لە کۆتاییدا دەڵێم سەبارەت بەم پۆستە من ڕەنگە وەڵامی کۆمێنتی دژ بە ئەنارکیستەکان کە بێ بەڵگە قسان دەکەن، نەدەمەوە.