خۆت حوکم بدە: سەرمایەداریی لە تەمەنی پیرێتیی دایە یاخود لە هەڕەتی گەنجیدا؟

خۆت حوکم بدە: سەرمایەداریی لە تەمەنی پیرێتیی دایە یاخود لە هەڕەتی گەنجیدا؟!!:           26/10/2018
پێرێ،24/10/2018 ، هاوڕێ حەمەتاڵی خزمی من و دۆستی خێزانی Rothschilds پۆستێکی دانا کە جەوهەری پۆستەکەی لەسەر ئەوە بوو کە سەرمایەداریی لە هەڕەتی گەنجیدایە . زۆرێك لە هاوڕێیان دژ بە پۆستەکەیی و هەندێکیش لەگەڵیدا، بوون. خواوڕاستان کردی ئەمڕؤ کە ڕۆژنامەی گاردیانم خوێندەوە ، راپۆرتێکم بەرچاو کەوت کە بەڵگەیەکی گەوەرەیە بۆ ڕاستی پۆستەکەی هاوڕێ حەمە تاڵ. منیش بەشبەحاڵی خۆم هەمان ڕام هەیە و بۆ ئەمەش بە دەیان دۆکۆمینت و بەڵگەم لە لایە ، بەڵام واقیعەکە ئەوەندە ئاشکرایە کەس پێویستی بە یەك وشەش نییە بیخوێنێتەوە بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان .
ڕاپۆرتەکەی گاردیان باس لە ژمارەی ملیاردەرەکانی ئەمڕؤی جیهان دەکات کە چەندێك زیادیان کردووە [ خوا دەست بەباڵیانەوە بگرێت ] لە بەرانبەر ساڵانی پێشودا . منیش لەم پۆستەدا خاڵە گرنگەکانی دادەنێم و لینکەکەش لە خوارەوە بۆ ئەو زاتانەی کە سەرو گوێلاکی زمانی ئینگلیزی وەکو من دەشکێنن:
• ملیاردەرەکانی جیهان لە ساڵی 2017 دا لە سەدا 20 زیاتر دەوڵەمەند بوون.

• بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بانقی سویسریی، سامانی ملیاردەرەکان بە بڕی 1.4 تریلۆن دۆلار زیادی کردووە . ئەم بڕەش تەواو هاوتایە بە هەموو داهاتی ئیسپانیا یاخود ئوسترالیا.

• تێکڕای سامانی ئەم ملیاردەرانەی جیهان لە ساڵی پاردا چووەتە 8.9 تریلۆن دۆلار.

• سامانی ئەم دەوڵەمانانە لە چاو سەدەی 20 دا زۆر سەرکەوتووە ، بە تایبەت ئەم 3 خێزانە کە بڕێکی گەورەی ئەو سامانە لای ئەوانە و کۆنترۆڵیان کردووە . ئەو 3 خێزانەش : Rothschilds, Rockefellers Vanderbilts .

• ئەم 30 ساڵەی ڕابوردووو سامانێکی یەکجار زۆر دروستبووە ، زیاتر لە سەردەمی نەوە و تەمەنی ئاڵتوونیی.

• لە ئێستادا 2158 ملیاردەر لە جیهاندا هەیە.

• 40 دانە لە ملیاردەرەکان لە کۆی 179 ملیاردەرە نوێیەکان ، ساڵی پار دروستبوون بەهۆی میراتگەرییەوە.

• زۆربەی زۆری نقڵبووونی ئەم سامانە ، واتە سامانی بۆماوە، میراتگەریی، لە ماوەی 5 ساڵەی پێشترا ڕویداوە [ لەو کاتەی کە سەرمایەداریی لە قەیراندا بووە ههههههههه] . ئەم میراتگەرییەش بە بڕی لە سەدا 17 ساڵانە گە یشتۆتە 117 ملیار دۆلار لە ساڵی 2017دەدا ، هەر لەو ساڵەدا 44 ملیاردەر هەڵتۆقیون کە هەر یەکەیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریان بۆ ماوەتەوە.

• 701 ملیاردەر لە کۆی هەموویان تەمەنیان لەسەرو 70 وەیە . 30 کەس لەم 70 ساڵانە یا زیاتر لە 70 ساڵ تێکڕای سامانی هەر یەکەیان زیاتر لە 1 تریلۆن دۆلارە.

• David Rockefeller, کە نەوەی جۆن ڕۆکفیلەری دروستکەری کۆمپانیای نەوتی ستاندەرەدە کە لە باپیرییەوە ئەم سامانەی بۆ ماوەتەوە لە ساڵی 1916 دا ملیاردەر بووە و 101 ساڵیش ژیاوە.

• لە ئێستادا هەر دەوڵەمەندەکانی دونیا: جێف بیزۆزە کە سامانەکەی 146 ملیار دۆلارە ، دوای ئەو بیڵ گەیتە کە سامانەکەی 95 ملیار دۆلارە، سسێەم ووەرن بێفەت کە سامانەکەی 84 ملیار دۆلارە .

• دەوڵەمەندترین کەسی بریتانی Sir Jim Ratcliffe کە سامانەکەی 21 ملیار پاوەندی بریتانییە ، لەم دواییەدا لە لایەن شاوە خەڵات کراو ئێستا دەیەوێت سامانەکەی نقڵ بکات بۆ مۆناکۆ کە ئازادە لە باج دانا، واتە باج، تەکس نادات .

• لە وڵاتی چینیشدا، مژدە، ژمارەی ملیاردەران گەیشتە 373 کەس .

جا هاوڕێیان ئایا سەرمایەداریی لە پیربووندایە یاخود لە هەڕەتی گەنجیی-دا؟ . کاتێك کە مارکس و باکۆنین لە ژیانا بوون ، سەرمایەاریی لە دارە دارەدا بوو ، هەر تەماشا بکە دەبینیت 3 بەشی جیهان وڵات و مادەی خام بوون ، وڵاتانی وەکو چین و هیند نەك هەر ملیاردەریان تیادا نەبووە بەڵکو ڕەنگە بە دەگمەنیش ملیۆنەریشیان تیادا هەبوووبێت، بەڵام ئێستا؟ بێ قەزا بن، لەو سەرەییەوە دێنەوە.

پرسیارێکیش لێرەدا خۆی قوتدەکاتەوە ئەویش: کاتێك کە ە دونیا و زۆرێك لە وڵاتان وڵاتانی خام بوون و بازاڕێکی گەورە بوون ، کە دەروو هەلێکی باش بوون بۆ سەرمایەدارەکان و سەرمایەداریی ، پێم نالێن سەرمایەداری ئەو کاتە چۆن لە قەیرانا بووە ؟ دوای هەموو ئەم زەمەنەش کە ڕابوردووە کەسێك دەتوانێت بۆمی بسەلمێةێت کە سەرمایەداریی لە قەیراندایە؟ من وەڵامی خۆمم هەیە و بە وتارێكیش بە هەدوو زمانەکە پێش 2 ساڵ لەمەوبەر بە بەڵگەوە قسەی خۆمم کردووە .

ttps://www.theguardian.com/news/2018/oct/26/worlds-billionaires-became-20-richer-in-2017-report-reveals

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *