لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”

لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”

18/04/2018

کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ئەنارکیستەکانی لەندەن، لە لاپەڕەی یەکەمدا دەڵێت ” ئەگەر زۆرێك لەم پێناسانەی خوارەوە لە خۆتا دەبینیتەوە ، تۆ ڕەنگە ئەنارکیست بیت .  کەواتە پیرۆزبایی : تۆ بەشێکی لە ئازادیخوازانی کۆنی چەند چەرخێك، لەو خەڵکانەی  کە توندوتیژی و دڕندەیی و کۆت و پێوەندەکانی  کۆمەڵی هەنوکەیی دەدەنە دواوە،  ئەوانەی کە نەهی  ئەگەری دونیایەکی ئازادتر و سۆزدارانەتر ، دەکەن “

ئەگەر باوەڕت بەمانەی خوارەوە هەبێت،  ئەوە تۆ ئەنارکیستیت:

  • بوونی بەڕیوەبەرەکان پێویستیی نییە ، کرێکاران و کارگەران خۆیان دەتوانن باشتر شتەکان بەڕیوەبەرن * .
  • پۆلیس، دادگاکان، بوونی بەندیخانەکان بە زۆری سوودمەندن و پارێزگاری لە دەڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکەن.*
  • هەڵبژاردن گاڵتەجاڕییە، جێگرتنەوەی یەك لە سیاسییەکان بەوی تریان جیاوازییەکی زۆری نابێت. گۆڕانکاریی تەواو لە چالاکییەکانی خۆمانەوە، دێت.*
  • زۆرن ئەو پێداویستیانەی کە دەتوانرێت دابینبکرێن لەوانە: خانووبەرە ، خواردن ، پەروەردە و پێگەیاندن و زۆری تر ،  ئەگەر دەوڵەمەند هەمووی بۆ خۆی نەقۆزێتەوە.*
  • بەشی سەرەکی میدیا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حکومەت و بزنسە گەورەکان و هەروەها بارودۆخی هەنوکەیی، دەکات.*
  • نابێت هیچ کەسێك جیاوازکاریی و هەڵاواردنی لەگەڵدا بکرێت بە پاساوی جێندەیی و نەژادیی و ڕەگەزیی و مەیلی جنسێتیی و نەتەوەیی و تەمەن و توانستیی.*
  • هیچ کەسێك دەسەڵاتی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.*
  • سیستەمی ئابووریمان ( سەرمایەداریی) نادەدواریانەیە ، نادروستە و ڕاوەستاو و سەقامگیریش نییە .  خزمەتێکی یەکجار گەوەرە بە کەمایەتیەکی یەکجار کەمی خەڵک دەکات.*
  • سنوورەکانی نێوانی نەتەوەکان هێڵێکی خەیاڵییە و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە.*
  • لە ڕاستیدا گرفتەکانی کۆمەڵ بە چاکسازییکردنی  سیستەمی کرمێ بوو،  لابەلا نابێتەوە.  پێویستمان بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز بۆ ڕێکخستنی هەموو شتەکان ، هەیە.

ئەوەی ئینگلیزی دەزانێت بۆ ئەوەی تەواوی وتارەکان ببینێت ، ئەوە با کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکات:

https://www.anarchistcommunism.org/wp-content/uploads/2018/04/REBEL_CITY_No8.pdf

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *