دەوڵەتەکانی ئەوروپا کلکیان لە مشتی ئەردۆگاندایە ، نەك پێچەوانەکەی:

دەوڵەتەکانی ئەوروپا کلکیان لە مشتی ئەردۆگاندایە ، نەك پێچەوانەکەی:

                                                               زاهیر باهیر – لەندەن

                                                               17/03/2017

ئەردۆگان لە ناو خودی تورکیادا بەرانبەر بە کورد ، بە تورك هەروەها لە ئەوروپاشدا ، هەرچی بکات ، دەتوانێت بیکات، بێ سڵکردنەوە و گوێدانە هیچ شتێك . ئەو خاڵی لاوازی دەوڵەتە ئەوروپییەکانی دۆزیوەتەوە و دەزانێت کە ناتوانن هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەری هەبێت. دیارە بۆ ئەمە زۆر هۆکار هەیە کە بەرژەوندی توکیا و ئەوروپا ، دەردەخا و یەکدەخا ، بەڵام لە هەموویان گرنگتر ئەم چوارەیە:
یەکەم : تورکیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام هاوکات ئەردۆگان بارەکەی دۆزیوەتەوە کە لەسەر هەردو حەبلەکە ، واتە وڵاتانی ڕۆژاوا و ڕوسیا، یاریدەکات و تا ئێستاش لە یارییەکەدا ئەو براوەیە و کڵاوی ناوەتە بان هەموویان .

دووهەم : تورکیا هاوپەیمانی هەر هەموو دەوڵەتەکانە لە گەمەی ” شەڕی دژی داعش”دا هەروەها کێشی سیاسی و پێگەی ستراتیجی بەهێزی لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە بەرانبەر ئێران و سوریا و پەکەکەدا، هەیە .

سێیەم: ئەردۆگان دەتوانێت سنور لەسەر پەنابەران واڵابکات تاکو بە ئاسانی خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا ، کە ئەمەش ” کارەسات” دەبێت بۆ حکومەتەکانی ئەوروپا هەم لە ڕوی تێچونی داراییەوە و هەم لەڕوی کەمبونەوەی دەنگدەرانیانەوە ، کە کاتێكیش هەر دەوڵەتێك باش لا لە پەنابەر و کۆچەر، بکاتەوە ، هەڵبژاردنی ئایندە دەدۆڕێنێت وەکو لە مانگی سێبەتەمبەردا دەیبینین ، کە مێرکڵ دەیدۆڕێنێ.

چوارەم: وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت ئەڵمانیا و هۆڵەندە و نەرویج و دانیمارك و سوسیسرا و بریتانیا ، کۆمۆنێتی تورکەکان ، کۆمۆنێتییەکی گەورەن و خاوەنی دەنگ و کێشی خۆیانن، کە لەم بارەشدا ناتوانرێت زویر بکرێن و پشتگوێ بخرێن، چونکە پارتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکانا پێویستیان بە دەنگیان هەیە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *