چەند پرسیارێك لە هاوڕێیەکەوە سەبارەت بە پۆستی ” چالاکییە بێ هوودەکان، چالاکییە بێ بەرهەمەکان

 

 

چەند پرسیارێك لە هاوڕێیەکەوە سەبارەت بە پۆستی ” چالاکییە بێ هوودەکان، چالاکییە بێ بەرهەمەکان

17/03/2017

سوپاسیش بۆ زانیارییە بەسوودەکانی بەڕێزت، دەخوازم ئەم پرسیرانە بکەم تکایە کاک زاهیر، مەبەستم فێربوونە جونکە بەندەش بەڕاستی زۆر بەشداریم کردووە لە خۆپیشاندانەکاندا هەر تازەکردنەوەی هەستی پێکەوەبوون و خەڵک و هاوڕێ بینین زیاتر هیچیتر نیە
۱) ئایا ژنگەلی باکوورچیان کردووە وەک ڕووداوەکە خۆیی وپلانەکەیان چی بووە لەگەڵ ئامنجیان و ئەنجامەکەش؟

ژنگەلی باکور ڕۆڵی زۆر گەورەیان بیینیوە لە بردنە پێشەوەی کێشەی باکوردا لە زۆر ڕووەوە من لێرەدا تەنها 3 نموونەیان باسدەکەم:

یەکەم: لە سەدەردەمی حکومەتی سەربازی تورکیادا ڕۆلەی هەندێك لەو  ژنانە گەلێکیان هەر سەرنگون بوون بەهیچ شێوەیە دەوڵەت نەدەچووە ژێر هیچ شتێك. لەم بارو دۆخەدا، ژنان، دایکان تۆڕێکی کۆمەڵایەتییان دروستکرد پێموابوو بۆ ماوەی چەند ساڵێكی دوورودرێژ لەبەردەمی ئۆفیسی سەرۆکایەتی دەوڵەتی تورکیادا هەمو یەکشەمەیەك [ وابزانم یەکشەمەوان بوو] ناڕەزاییان دەردەبڕی تاوایان لە دەوڵەت کرد کە دیمانەیان لەگەڵدا بکات  و سۆراخی ڕۆڵە لە دەستچووەکانیان بزانن.  دووهەم: لە کاتی شەڕ دروستبوونەوەدا لە تەموزی 2015 دا پاش کوژرانی چەند سەربازێکی دەوڵەتی تورکیا ، ژنانی باکور وەکو دایك هەوڵیان دا لە گەڵ دایکانی جەرگبڕاوی سەربازەکانا یەکبگرن و دەست لەملانیان بکەن و پێیان بڵێن ” ئێمە پێش هەموو شتێك ژنین و دایکین و لافاوی خۆێنینی ئەم چەنگە لە ئیمە دەڕوات و کەسوکاری دەسەڵاتداران کەسیان هێچیان لێ نایەت”  ئەم هەڵوێستەی ئەمان ڕؤڵێکی کاریگەریی بینی لە ناو ئەو ژنانەی کە هەمان ژانیان هەبوو و ئەوانەشی کە لەمە ئاگەدار بوون .  سێیەم: ژنان لەوێ ڕؤڵی زۆر گەورەیان بینیوە لە سەپاندنی ئاشتیدا [  بەداخەوەە کە ئێستا شەڕدەستی پێکردۆتەوە]  ئەوە لەوەی گەڕێ  کە لە دەیەها گروپ و کۆمیتەی جیاوازی چالاکانەدا خۆیان گرد کردۆتەوە ، من خۆم شاهیدی ئەوەم ڕۆڵی چالاکییان  بینی من قسەم لەگەڵدا کردون کە لە مانگی یازدەی 2014 لەگەڵ گروپێکی 5 کەسیدا لە لایەن ڕێکخراوی ئاشتی لە کوردستانا، نێرراین بۆ باکور، دەزانم کە چەند بە توانا و لێبڕاون.
۲) ئایا پڕۆتێست کردنی بزنزەکانی فاشییەکان بەس بۆ ئەوەبێ کە خەڵک بزانن قازانجی ئەو بزنزە بۆ یارمەتی فاشیزم دەبێ و دوای چاوەڕوانی چ هەڵوێستێک لە فاشیەکان دەکرێ؟ تا ئامادەبین بۆی

نە هاوڕێ گیان ، ڕەنگە ئەو بزنسانە هەندێکیان هەر دژیش بن بەو هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیا.  پرۆتێستەکان تەنها وەکو فشارێکی ئابوریی لەسەریان، دەتوانین بەکاربهێنین.  گەر پرۆتێستەکان بەردەوام و کاریگەر بن ، بە دڵنیاییەو فشاری خۆیان دادەنێن و خاوەن بزنسەکانیش لەو حاڵەتەدا فشار دەخەنە سەر دەولەتی تورکی .  بەڵام لەم وڵاتەدا  بە تایبەت لەندەن چەندەها بەرژەوەدنی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکی هەیە و دەتوانیین کارایی زۆرمان لە سەریان هەبێت ئەمانەش بەڕؤڵی خۆیان دەوریان دەبێت لەسەر سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا.
۳) Brian
ماوەیی دە ساڵی خایاندووە تا ئەنجامی بەدەست هێناوە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بەڕاستی خەڵک دەبێت بیر لە بەردەوامی خەبات بکات. ئایا چۆن دەتوانرێت خەڵکی کورد کۆبکەیتەوە بۆ ئەو لێبڕانە؟

لیرەدا برایەن-م وەک نمونەی خۆڕاگریی هێناوەتەوە و هەروەها کە بە تەنها هەر خۆی بوو هەتا ماوەیەکی زۆر .  کەواتە کەمی و زۆری ڕؤڵیکی کەم لە کارایی پرۆتێسەکان دەبینێت.  ئەوە ی گرنگە لە پرۆتێستا ئەمانەیە : هەڵبژاردنی تارگێتێك [ هەدەفێك] کە دەزانی دەیبەیتەوە،  بەردەوامی دان بە ناڕەزاییەک، لیفلێت بڵاوکردنەوە و قسەکردن لەگەڵ ڕێکەرانا ، تەرکیزکردنە سەر ئەسڵی مەسەلەکەت  [ بۆ نموونە لە پرۆتێستێکی ئاوادا ، پێویستت بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجەلان نییە ، بەڵکو بە وێنەی قوربانیان ] هەیە،  پرۆتێستەکە هی هەمووانە کەس سەرۆک و ساحێبی نییە تاکو لە لاین پۆلیسەوە ئەو کەسە بەرپرسیار بکرێت، دوورکەوتنەوە لە توڕەیی و شەڕ و شؤڕ لە تەك پۆلیسسدا، بەکارهێنانی تاکتیکی باشتر ، کردنی هەموو شتێك یا نانی هەر هەنگاوێك بە ڕای هەر هەموو بەشداربوونی پرۆتێستەکە ، دوای هەموو پرۆتێستێک دانیشتنێك بۆ شیکردنەوەی باش و خراپی پرۆتێستەکەو دەرسوەرگرتن لە باشەکانی و خۆلادان لە خاڵەو لاوازو نەریییەکانی و زۆری تر لەمانە.
٤) تورکە دەوڵەمەندەکان خۆیان گەیاندۆتە ناو حیزبە پارێزگارەکانەوە و پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن بۆیان. ئایا چ بکرێت لە بەهای ئەوانە یان کاریگەریان کەم بکرێتەوە؟

لۆبی کردن لەبەرنبەریانا، دۆزینەوەی خاڵی لاوزازیان ئەویش بە پشکنین لە ئینتەرنێتا ، ئیدی ئەو خاڵە لاوەزە پێگەی ئابوورییان یاخود سیاسیان بێت.  دەتوانرێت زۆر شتی دیکەش بکرێت.
٥) تورکیا تورکێکی زۆری ڕەگەزپەرستی ناردووە بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا. ئایا چ بکرێت تا نەبێ بە ناخۆشی و پیاهەڵچوونی بەینی کورد و تورک؟

زۆر ئاسان نییە کۆنترۆڵکردنی خەڵکی خۆپیشنادەر چونکە کە خەڵك دێتە سەرجادە هەر کەس بە دروشمێکەوە یەت و دوای ئەوەش پڕە لە ڕک و کینە و لەگەڵ تڕی خۆیدا شەڕدەکات یا ئامادەیە بۆ شەڕ ، بۆیە ئەمە ئاسان نییە ، بەڵام هاوکات هەر دەتوانرێت هەوڵی جددی بدرێت ئەویش بە دانانی کەسانێکی زۆر و بەتوانا  وەکو چاودێری خۆپیشاندانەکە یا پرۆتێستەکە کە لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی حەماوەی هەر کەسێکدا یا کردنی قسەی ناشیرین یاخود دەربڕینی وشە و لافیتەی ڕایسستیانە ، چاودێریکەران دەتوانن قسە لەگەڵ ئەو کەسەدا بە شێنەیی بکەن .   لە هەمو حاڵەتێکدا تا ڕادەیەك دەتوانین کە ئەو تاکتکانەی کە دەیانەوێت ئامانجی خۆپیشاندانەکان و پرۆتێستەکان لەبار بەرن ،پوچەڵبکەینەوە.  ئەوەشت لەبیر نەچێت زۆربەی خۆپیشاندانەکان و پرۆتێستەکان ، خەڵکانی بەرەی دژیش، دێن بە مەبەست ئاژاوە دروست دەکەن تاکو ناڕەزایی و خۆپیشادانەکان عەیبداربن و نەگەنە هیچ ئەنجامێك و ئینتباعێکی واش بدەن بە دەوڵەت و خەڵکانی ئاسایش کە ئەمانە ئاژاوەچین و توندووتیژن ، ئەمە جگە لەوەی کە هەژموونێکی زۆر خراپی دەبێت لەسەر چالاکییەکانی ئایندە کە ئیدی خەڵکانێك هەن نایەنەوە و منداڵان ناهێنن و ژنانیش کەمتر دێنەوە.

هیواداەم شتێکی کەم وەڵامم دابیتەوە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *