خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌وانه‌ی وڵاتانی دیکه‌ش لهبهرگرتندان:
16/01/2015
من دڵنیام ئه‌و چه‌ند ملیوێن خه‌ڵکه‌ی که له فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیکه‌ش ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان به هۆی ئه‌و کوشتاره‌ی که له فه‌ره‌سنا ڕوویدا، خه‌ڵکێکی زۆر که‌میان بۆ دژایه‌تی موسڵمانان و ئیسلام و هه‌تا بکوژهرانیش چوون، هاوکاتیش بۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ بکووژه گه‌وره‌کانی سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌کان و نوێنهرهکانیشیاندا نه‌بوو ، به‌ڵکو بۆ به‌رگریکردن و داکۆکیکردن بوو له ئازادی بیروڕا ، له سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕین چ به قسه و نوسین و چ له دهربڕینیشیاندا له شێوه‌یه‌کی هونه‌ریشدا به ساتێریشهوه، به‌ڵام به داخه‌وه که هێشتا کفنی کوژراوه‌کان زه‌رد نه‌بووه که‌چی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ر ڕۆژی دواتر له لێدوان و مشتومڕی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌دا بوون که ئه‌و چه‌ند ملیوێن خه‌لکه بۆی چوونه سه‌رشه‌قام و خۆشیان گردبووه‌نه‌وه و به‌درۆ نیشانیان ده‌دا که ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه له به‌رگریکردنی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین و زه‌مانه‌تی سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئه‌و کارانه ده‌که‌ن.
به‌ڵام گه‌لۆ مه‌خابن ئه‌مجاره‌ش جه‌ماوه‌ری هه‌ژار که‌وه‌ته‌وه داوه‌که‌یانه‌وه ئه‌وان توانییان که ئه‌و هه‌له زێڕینییه ( هه‌لی زێڕین بۆ ئه‌وان) بقۆزنه‌وه و یاسای زیاتری یاساخكردننی ئازادییه‌کانمان به‌ناوی دژه تیرۆره‌وه ، بۆ دانێن.
له بریتانیاش هه‌مان لێدوان و مشت‌ومڕ به‌رده‌وامه و لائیحه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان ئاماده‌کراوه و هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه په‌ڕله‌مانی دیمۆکراسی ڕای له‌سه‌ربدات و واژۆی بکات. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه سه‌رۆکی یه‌کێك له دهزگهزه سیخوڕییه‌کانی ئێره ،MI5 ، داوای له دایڤید کامیرۆن، سه‌ره‌کوه‌زیران، کرد که ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان پێببه‌خشێت، ئێستاش مشتومـڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت، که ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و پۆلیس مافی شکاندانی کۆده‌کانی ئه‌و نامه‌و په‌یامانه‌یان هه‌بێت که له نێوانی خه‌ڵکیدا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت. دوای ئه‌وه‌ش قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که چاودێری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان و پارێزه‌ران و دکتۆره‌کان که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به حساب خه‌ڵکانی شوبهه دار، گومان لێکراودا ده‌که‌ن، له ڕێگای جیاهازێکی بچوکه‌وه ، بکرێت که ده‌توانرێت ، له شوێنێکی دیاریکراوی ئۆفیسه‌کانیاندا که که‌سه‌کان ده‌بینن،گوێ له قسه‌کردنی نێوانیان ، بگیرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که وه‌کو له پۆستێکی پێشتردا وتم ده‌یانه‌وێت مامۆستایانی قوتابخانه‌کان و خۆێندنگاکان و دانشگاکان ، ڕۆڵی پۆلیس و سیخوڕ ببینن له چاودێریکردن و سه‌رنجی زیاتر له قسه‌و باس و لێدوان و مشتومڕه‌کانی، قوتابییان له‌گه‌ڵ مامۆستا‌کانیاندا ، گه‌ر هه‌رست به‌وه بکرێت که قسه و باسه‌کان بۆنی تووندڕهوێتیان لێدێت ئه‌وه ده‌بێت پۆلیسی لێ ئاگادار بکرێت، ئه‌م لائیحه‌یه به‌م زوانه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه ، تریزه مه‌ی، ده‌خرێته به‌رده‌م په‌ڕله‌مانه‌وه تاکو ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن ، دڵنیاشم که ده‌نگیشی له‌سه‌ر ده‌درێت. بژی دیمۆکراسی ڕۆژاوا، بژی سیسته‌می په‌ڕله‌مانتارێتی له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مهڕییدا.
بێگومان ڕوداوه‌که‌ی دوێنێی به‌لجیکاش به ده‌وری خۆی له دانانی یاسای تووندڕه‌وانه‌ی دیکه له شه‌ته‌کدانی ئازادی و سهربهستییهکانماندا، ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌زگه سیخوڕییه‌کانی نێو وڵاته ئه‌وروپییه‌کان و پۆلیسیان له یه‌کدی نزیکده‌کاته‌وه بۆ تێشکانی هه‌موو جۆره ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك و خۆپیشاندانێك و دهستبهسهراگرتنێکی خه‌ڵکی، دژی سیسته‌مه‌که.