به‌پێی راپۆرته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان

به‌پێی راپۆرته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان*
و. زاهیر باهیر
2007

2.2 ملیۆن عیراقی هه‌لهاتوون، هه‌‌روه‌ها 1.9‌ ملیۆن له‌ ناو خودی عیراق دا نیشته‌جێ بوونه‌ته‌وه‌. هه‌موو مانگێك 000 50 عیراقی ناچار ده‌بن، که‌ ماڵه‌کانیان به‌جێ بهێڵن.

هه‌موو ڕۆژێك له‌ مانگی شوباتی ئه‌م ساڵه‌وه‌ ‌هه‌تا مانگی ئایاری ئه‌م ساڵ 100که‌س له‌خەڵکی سڤیل کوژراون، ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی عیراق ‌به‌ ڕێژەی ناوەنجی بۆ 1000 هێڕش له‌ هه‌فته‌یه‌کدا زیادی کردووه‌.

200000 منداڵی عیراقی له‌ ئه‌رده‌ن په‌نابه‌رن، به‌ڵام له‌مانه ته‌نیا 2000 کەسیان ده‌توانن له‌ قوتابخانه‌کانی ئه‌رده‌ن بخۆێنن .

به‌ ڕێژه‌ی 43% ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ له ئه‌رده‌ن په‌نابه‌رن، بینەری ڕووداوه‌ توندوو تیژه‌کانن. 39% یان ده‌ڵین له‌و توندو تیژیانه‌دا یه‌کێك له‌ کەسە هه‌ره‌ نزیکه‌کانیان له‌ داست داوه‌.

54% دانیشتوانی عیراق داهاتی ڕۆژانه‌یان له‌ 50 پێنس (نیو پاوه‌ن) که‌متره، هاوکات 15%ی تر له‌و ‌ په‌ڕی برسییەتیدا ده‌ژین.
ته‌نیا 32% ی دانیشتنوانه‌که‌ی دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌ ڕادەگات‌. خراپی گوزەرانی ژیانیش له‌ نێوان ساڵانی 2003 و 2005‌ دوو قات بۆته‌وه‌.

8000 عیراقی زیاد له‌ ساڵێکه‌ له‌ به‌ندیخانه‌دان، هاوکات‌ 1300 کەسی تر زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ به‌ندن. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەویی وای ده‌قه‌بڵێنێ که‌ زیاتر له‌ 10000 کەس له‌ گرتوخانه‌کاندا به زۆره‌ملێ و‌ بێ لێپرسینه‌وه به‌ندکراوون ‌.‌

20000 عیراقی له‌ به‌ندیخانه‌ و گرتوخانه‌کاندان که‌ به‌ هۆی قه‌ره‌بالقیه‌وه‌ مامه‌ڵيیه‌کی خراپ ده‌کرێن. پشکنێرەران ( موفه‌تیش) ئه‌وه‌یان خستەڕوو که‌ 827 به‌ندی له‌ مه‌حموودیه‌ له‌ شۆێنێکدان که‌ بۆ 300 کەس دروستکراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ (میسان)یش له‌ بنکه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که‌یدا 272 که‌سیان له‌ گرتووخانه‌یه‌کدا به‌رچاو که‌وتووە، که‌ ئەم شوێنە ته‌نها بۆ 75 که‌س ده‌ستدەدات.

هه‌ر به‌ ته‌نها له‌ هه‌فته‌یه‌کی مانگی ئازاردا، 327هێڕش له‌ لایه‌ن هێزی ئا ‌سمانی ئه‌مه‌ریکییه‌وه کراوه‌ .

2000 دکتۆری عیراقی کوژراون و‌ 12000 دوکتۆری تریش له‌ نێوان مانگی ئازاری 2003 تا ئازاری 2005 وڵاتیان به‌جێ هێشتووه‌ .‌

سەرچاوە : Socialist Worker Nr. 2056, 23.06.2007

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *