4نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت چۆن كار له ئازادی ده‌كات؟
و: زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
هه‌موو چوار (٤) ساڵ جارێك یا شتێكی ئاوا، هەڵبژاردنی چه‌ند بیچمێك (ڕوخسارێکی دیکە) بۆ پایه‌یه‌كی زۆر نێوەندگه‌رایی و ماشێنێكی بیرۆكراسی، بیرۆكه و ئایدیایه‌كی كۆمۆنه، پاگەندەی ئەوە دەکات، كه خه‌ڵكه ئاساییه‌كه كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجامیش سەربەستن. له ڕاستیدا ئه‌مه ئایدیایه‌كی درۆزنانه‌یه. له هه‌ر سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات نێوەندگه‌راییدا سه‌رجه‌می خه‌ڵكه‌كه سه‌باره‌ت به‌و ڕامیارییانه‌ی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێن و ده‌یانگرێنه‌وه، ده‌توانن شتێكی زۆر كه‌م بڵێن یا ڕایه‌كی زۆر كه‌میان هه‌بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش سه‌ربه‌ستییه‌كانیان زۆر دیاریكراون.
كاتێكیش كه ده‌وترێت ئه‌م ئایدیایه درۆزنانه‌یه ئه‌وه ناگه‌یه‌نه‌ێت، كه جیاوازی له‌نێوان كۆمارێكی لیبراڵ و فاشستی و یاخود پاشایه‌تیدا، نییه. ئه‌مه زۆر له‌وه به‌دووره. ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگه كه له‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ندراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش، پێشنیارێك نییه بۆ ئەناركیسته‌كان، تاكو ئاوا بیربكه‌نه‌وه كه سۆشیالیزمی ئازادیخواز تەنیا له ڕێگەی ده‌نگدانی گشتییه‌وه، براوه‌ته‌وه، یاخود هه‌ر له‌و ڕێگەیه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. زۆر له‌وه به‌دووره. ئه‌مه‌ی كه وترا، تەنیا ئه‌وه هه‌ڵده‌هێنجێت كه هه‌لی هه‌ڵبژاردنی فه‌رامانڕه‌واكه‌ت له‌وه‌ی كه به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنرێت، هه‌نگاوێك له‌پێشتره. له‌وه‌ش زیاتر، لێره‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بواری هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌كیان هه‌بێت، لۆجیك ئه‌وه به‌رچاوده‌گرێت ، كه به بێ بوونی ئه‌و یه‌كه‌شیان بتوانیت، بژیت.
به‌هه‌رحال، كاتێك ئاوا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، كه له ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكرسیدا، خه‌ڵكی سه‌روه‌ره، له ڕاستیدا ئه‌مه ئاوا نییه و نه‌یار ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتی و كۆنترۆڵی كاروبار و فەرمانی خۆی ده‌داته ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م. بەواتایهكی دیکە ئازادی، تەنیا ده‌بێته یا ده‌هێنرێته ئاستی ئه‌گه‌ری “هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واكان”. هه‌موو 4 ساڵ یا 5 ساڵێك هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت ” له دانانی یاسادا له هه‌ر بوارێكدا،بڕیاره‌كانی ده‌بنه یاسا” [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 122 and p. 123]
له چه‌ند وشه‌یه‌كی دیکەدا، دەنگ بۆ نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی ” ئازادی و سه‌ربه‌ستی ” نییه ، هه‌روه‌ها ” خۆبەڕێوەبردن و خۆخۆفەرمانڕەوایی”ش نییه. ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتدانە به کەسانێكی كه‌م، كه له دواییدا به‌ناوی تۆوه به‌خراپی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن. ناوهێنانی ئه‌وه به هه‌ر شتێكی دیکە، شتێكی بێواتایه. كه‌واته كاتێك كه ڕامیاره‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، تاكو به‌ناوی ئێمەوە فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی کەسانێك ده‌كه‌ن، كه ده‌نگیان بۆ داون، هه‌روه‌كو جار لە دوای جار ده‌ركه‌وتووه “نوێنه‌رایه‌تی”یەكانی فەرمانڕەوایەتییەکان (حكومه‌ته‌كان) به‌خۆشییه‌وه ده‌توانن ده‌نگی زۆرینه فه‌رامۆشبكه‌ن، هه‌ر له هه‌مان كاتیش‌دا به شان و باڵی”دیمۆكراسی “دا هەڵدەدەن ، ئالێره‌دا ده‌بینین كه پرۆسه‌ی ده‌نگدان چه‌ند به‌خراپ به‌كارده‌هێنرێت، (لێره‌دا پارتی نوێی كرێكارانی بریتانیا له‌كاتی داگیركردنی عیراقدا باشترین نمووونه‌یه). هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌كان بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، یا 5 ساڵ، مافی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ، ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، ده‌توانن بیكه‌ن، لێره‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت، كه ئه‌و كۆنترۆڵه جه‌ماوه‌رییه له ڕێگەی كارتی ده‌نگدانه‌وه له سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردندا زۆر گرانه كه كاریگه‌ربێت، یا هه‌تا واتایەكیشی هه‌بێت.
له ڕاستیدا ئه‌م “دیمۆكراسییه” هه‌میشه واتە هەڵبژاردنی ڕامیاره‌كان، ئه‌وانه‌ی كه له ئۆپۆزیسیۆن بووندا شتێك ده‌ڵین و له کارگێریی (فەرمانڕەوایی)دا پێچه‌وانه‌كه‌ی پیادەده‌كه‌ن. ڕامیاره‌كان له باشترین باردا، له كاتێكدا كه بۆیان ده‌ستده‌دا، مانیفێستی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان فه‌رامۆشده‌كه‌ن و له خراپترین باریشدا پێچه‌وانه‌كه‌یمان پێده‌ناسێنن. ئه‌مه جۆرێكه له “دیمۆكراسی ” كه له سایه‌یدا به سه‌ده‌ها هه‌زار کەس ده‌توانێت ناڕه‌زایی دژی ڕامیارییه‌كان ده‌رببڕن، به‌ڵام تەنیا ئه‌وه ده‌بینن، كه چۆن ” نوێنه‌ره‌كانیان” له فەرمانڕەوایەتیدا، به‌ئاسانی فه‌رامۆشیانده‌كەن ( هاوكاتیش ده‌بینن كه چۆن نوێنه‌ره‌كانیان خۆیان ده‌چه‌مێننه‌وه و دڵنیایی ده‌سه‌ڵات و قازانجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ده‌كه‌نه‌وه ،كه ماندووانه دروشمه‌كانیان و بانگه‌وازه‌كانیان بۆ ده‌نگده‌رانیان ئەوەن، كه پێویسته چۆن سكیان بجه‌ڕێنن). له باشترین باردا ده‌توانرێت ئه‌وه بوترێت فەرمانڕيەوایەتییە (حكومه‌ته) دیمۆكراسییه‌كان مه‌یلی سه‌ركوتكردنیان كه‌متره تاكو ئه‌وانی دیكه‌یان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌دوادا نایه‌ت كه ئازادی له‌به‌رچاو بگرن.
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت واتە دڵنیابوونه‌وه له بارودۆخێك كه ئازادی، سه‌ربه‌ستی، له ته‌سكبوونه‌وه‌دا بێت.
هه‌موو فۆرمه قوچكه‌ییەکان (هیرارشییەکان)، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه خه‌ڵكه‌كانی سه‌روه‌ش به هه‌ڵبژاردن شوێنیان گرتوه، ده‌سه‌ڵات و نێوەندگه‌رییان تیادا ده‌بینرێت. ده‌سه‌ڵات له نێوەند ( یاخوود له سه‌ره‌وه) چڕبووه‌ته‌وه ، خوودی ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه ” گروپێك له‌سه‌ر گروپێكی تر ڕاوه‌ستاوه و به‌خۆشییه‌وه ده‌ژێت، بەبێ ئه‌وه‌ی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت و له خه‌ڵكانی پله‌كانی خواره‌وەش به‌ده‌رن ” [P. J. Proudhon, quoted by Martin Buber, Paths in Utopia, p. 29]
هه‌ڵبژێراوان، ئه‌وانه‌ی له پله‌ی باڵادان، ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، كه پێیانخۆشه، هه‌ر وه‌كو له هه‌موو بیرۆكراسییەكدا زۆربه‌ی بڕیاره گرنگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵنه‌بژێرراون، ده‌درێن . ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تی دیمۆكراسی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌یه:
” له ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراسیدا هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵێن زۆرینه‌ی ده‌نگ، فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندێكه كه یارمه‌تی تاكه‌كان ده‌دات، تا بڕوا بەوە بكه‌ن كه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وان خه‌ڵكانێك هه‌ڵده‌بژێرن، كه ئەرکەكانیان بۆ جێبەجێبکەن، هه‌روه‌ها مسۆگەریی ئه‌وه‌ش نییه، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مان (دەنگدەران) ده‌یانه‌وێن، جێبەجێبکرێن. ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه کەسانی هه‌ڵبژێراو، مافی ئه‌وه‌یان ده‌ده‌نێ، كه ئاره‌زووه‌كانی خۆیان نه‌ك هی ده‌نگده‌ران له‌ژێر هێزی هه‌ڕه‌شه‌دا بچه‌سپێنن. هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كان بۆ په‌ڕله‌مان وه‌كو ئه‌وه وایه، كه هەڵبژێرێكی كه‌می سه‌ركووتكه‌ره‌كه‌تت بدرێتێ. په‌ڕله‌مانتاری دیمۆكراسی له كڕۆكدا فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئۆلیگاركییه، كه له سایه‌یدا جه‌ماوه‌ر بڕواپێده‌هێنرێت، كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن به ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان، تاکو ئه‌وه بكات، كه خۆیان (ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان) به‌باشی ده‌زانن” [Harold Barclay, Op. Cit., pp. 46-7]
سروشتی نێوەندگه‌رایی، ده‌سه‌ڵاتدانه به كه‌مایه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی بناخە‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نوێنه‌رانه‌یه‌تییه، كه ده‌نگده‌ران، ده‌یخولقێنن و کەسانی دیکە بۆ فه‌رمانڕه‌اواکردنی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هیچ شتێك نادات، بێجگه له هێنانه‌كایه‌ی باروودۆخێك، كه سه‌ربه‌ستی تیایدا له مه‌ترسییدا ده‌بێت … ده‌نگدانی گشتی ” ڕێگر نابێت له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له ڕامیاره‌كان، بەرتەریداره‌كان، كه له ڕاستیدا ئه‌مه له یاسادا نییه، كه‌چی ئه‌م لیژنه‌یه به‌ته‌واوی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی كاروباره‌كانی گه‌ل ته‌رخانده‌كه‌ن ، كۆتاییش ده‌بێته جۆرێك له ئه‌رستۆكراتی ڕامیاریی یاخوود ئۆلیگاركی ” [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 240]
كه‌واته ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نابێت، به‌وه‌ی كه ” ده‌وڵه‌تێك بخولقێنێت، ده‌سه‌ڵات له فۆرمی دەزگەیەکدا یاسایی بكات، كه له خه‌ڵكی جیابێت، تاكو ڕۆڵ و یاساكان له خولقاندنی به‌رژه‌وه‌ندی جیا جیا بۆ بڕیاردانی ڕامیارییه‌كان له شێوه‌یه‌كی پرۆفێشنا‌ڵیدا ڕێكبخات، بۆ ئه‌مه کەسانێك له‌وانه پێویستن ( له بیرۆكراتییه‌كان، له نوێنەرایەتی به‌رپرسیاره‌كان، كۆمیسا‌ره‌كان، یاسادانه‌ره‌كان، لەتەك سوپا، پۆلیس و له‌م چه‌شنانه‌ن )، كه ئه‌و دەزگەیەی سه‌ره‌وه بن، گه‌رچی ئه‌مه له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه لاوازبێت یاخوود چه‌ندێك به نییەتی باشه‌وه بێت، سه‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی ده‌چه‌سپێنێت”. [Murray Bookchin, “The Ecological Crisis, Socialism, and the need to remake society,” pp. 1-10, Society and Nature, vol. 2, no. 3, p. 7]
كاتێك كه له نێوەندگه‌راییدا بڕیاره ڕامیارییه‌كان ده‌درێنه ده‌ستی ڕامیاره پرۆفیشناڵه‌كان، بەڵام لەبەرئەوەیكه له شوێنێكی دیكه نیشته‌جێن، دیمۆكراسی بێ‌واتا، ده‌مێنێته‌وه. به‌هۆی نه‌بوونی ئۆتۆنۆمی خۆجێییه‌وه، لە فۆرمێكی (پێکهاتەیەکی) ڕامیارییدا کەسەکان له یه‌كتری دادەبڕێن و بێبه‌شده‌بن، تاكو لەو ڕێگەیەوە ڕامیارە پیشەییەکان بتوانن بۆ لێدوان و مشتومڕكردن و بڕیاردان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر كێشه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی گرنگییان گردببنه‌وه و بەیەكەوە بن. هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بناخەی سروشتیانه، نانێوەندگه‌رایی گروپه‌كان، نین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش وه‌ستاندنی ئەم هەڵبژاردنە، ده‌بێته پرسێك. ئالێرەدا تاك تەنیا “ده‌نگێكی” دیکەیە له‌نێو جەماوەره‌كه‌دا ” ده‌نگده‌رێكی ڕامیارییه و شتێكی زیاتر نییه. به‌ڕێنه‌كردن و په‌یڕه‌ونه‌كردنی ئۆتۆنۆمی و پێداگرتن لەسەر هەڵبژاردنی هاوچەرخ و بناخەی ده‌ستووری هه‌ڵبژاردنی هەنووكەیی ” ئامانجی ئه‌مه له ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی ڕامیاریانه‌ی نێوشار ، ژیانی كۆمۆنه‌یی ( پیكه‌وه‌ژیان) و به‌شه‌كانی دیکە كه‌متر نییه، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه بۆ وێرانكردنی هه‌ر هه‌موو شاره‌وانییه‌كان و ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كان، بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشه‌وه‌چوونی ده‌نگدانی گشتی” [Proudhon, quoted by Martin Buber, Op. Cit., p. 29]
گه‌رچی هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌و ستراكتورانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ڕاگه‌یه‌ندراون، ڕێگەیان پێدەدرێت له ئاوه‌ڵاكردنه‌وه‌ی خۆیاندا (ده‌ربڕینی ڕا و ویستیان-و.ک)، كه‌چی له‌بری ئه‌و ڕاده‌ربڕین و خۆکردنه‌وه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتیان لێده‌سێنرێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر له نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌تدا بگه‌ڕێینه‌وه سەر برۆدۆن، ئه‌و ده‌ڵێت “هاووڵاتیان له شاردا ، له ناوچه‌دا، له دیپارتمێنته‌كاندا، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نێوەندییه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه، هاووڵاتیان خۆیان له سه‌روه‌رێتییان لاده‌ده‌ن و بێبه‌شده‌كه‌ن، ئیدی ئه‌و شوێنانه‌ش شتێك نین، بێجگه له نووسینگه‌لێك نه‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی شالیاره‌كاندا” برۆدۆن به‌رده‌وام له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌بێت و ده‌ڵێت:
“سه‌رئه‌نجامیش هاووڵاتیان، خۆیان هه‌ر به‌زوویی هه‌ستیپێده‌كه‌ن : هاووڵاتیان و شار له هه‌موو ڕێزێك، بێبەشدەكرێن، ڕاووڕوتی ده‌وڵه‌ت زۆر زیادده‌كات، هه‌روه‌ها باری سەرشانی باجده‌ریش قورسترده‌بێت و ده‌گۆڕدرێت، ئیدی ئه‌وه نییه كه فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت) بۆ خه‌ڵكی دروستكراوه ( واته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وندییه‌كانی –و.ک) به‌ڵكو ئەوە خه‌ڵكییه، كه بۆ فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت) دروستكراوه. ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێك داگیرده‌كات، هه‌موو شتێك پاوانده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌گرێت” [The Principle of Federation, p. 59]
کەسانێك كه به‌ئاڕاسته (وایانلێکراوه ) فه‌رامۆشكراون یا گۆشه‌گیر بوون، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان دروستناكه‌ن. پرۆسه‌ی كه‌نارخستن ده‌توانرێت له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ببینرێت، بۆ نموونه: لیژنه هه‌ڵبژێرراوه‌كان جێگەی كۆبوونه‌وه‌كانی شاریان گرتۆته‌وه و هاووڵاتیانیش نادەربەستكراون و تەنیا ڕۆڵی ته‌ماشاكه‌رانێك ده‌بینن، كه بێجگە له “ده‌نگده‌ر” زیاتر نابن ( تكایه به‌شی داهاتوو ببینه). بچوككردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌نگده‌رێك، به سەختی ده‌بێته نموونەیه‌كی ئایدیال له ” ئازادی”، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌موو ئه‌و گوتارە ورەییانه‌ی، كه ڕامیاره‌كان ده‌رباره‌ی ڕاستی و بەڵگەی ” كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد” و ” جیهانێكی ئازاد” دەیانهێننەوە … هەروهكو ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی هه‌موو 4 ساڵ یاخود 5 ساڵێك به ” ئازادی” بوون یا هه‌تا به ” دیمۆكراسی” بژمێررێت.
به‌گشتی فه‌رامۆشكردن و كه‌نارخستنی خه‌ڵكی، كلیلی میكانیزمی كۆنترۆڵكردنه له‌لایەن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی ڕێكخراوه‌وه. گه‌ر كۆمۆنیتی ئه‌وروپی، به نموونه بهێنینه‌وه, ده‌بینین ” میكانیزمی بڕیاردهرهكان له‌نێو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كاندا، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خه‌ڵكه فه‌رمییه‌كه‌ی وه‌كو (شالیاری ناوخۆ، پۆلیسی كاروباری كۆچه‌ران و سه‌ر سنوور، باج و خزمه‌تگوزاری ئاسایش ) به‌جێده‌هێڵن و له ڕێگەی ژماره‌یه‌كی زۆر گروپی كاركردنه‌وه، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. فه‌رمانبه‌ره پله‌داره فه‌رمییه‌كان …. ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و باڵا ده‌بینن له دڵنیابوونه‌وه له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان له‌نێوان ده‌وڵه‌ته فه‌رمیییه جیاوازه‌كاندا. كۆبوونه‌وه لوتكهییهكانی كۆمۆنیتی ئه‌وروپی كه له 12 سه‌ره‌كشالیاران پێكهاتووه، لە ڕاستیدا هەموو شتێكیان بۆ ئامادە كراوە و پێشتر له‌سه‌ر بڕیاره‌كان پێكهاتن كراوه، تەنها مۆركردنێكی ئەوانی پێویستە، چونكە سه‌رئه‌نجامی ئەو كارانە له لایه‌ن شالیاری نێوخۆ و شالیاری داد و ڕه‌واوه، ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه. پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن و تەنیا پاش ئه‌و كاته، له پرۆسه‌ی دەزگاكانی خودی فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت)دا، په‌ڕله‌ماندا خه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كرێت ( ئه‌ویش زۆر به درێژی نا).” [Tony Bunyon, Statewatching the New Europe, p. 39]
به‌هاتنی فشاری ئابووریی له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌كانه‌وه، فەرمانڕەوایەتی (حكومەت)یش له خوودی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕووبه‌ڕووی فشار ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بەهۆی ئه‌و بیرۆكراسییه‌وەیه، كە لەنێو خودی نێوەندگەراییەوە (Centralism ) دێت. له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت)دا، جیاوازی هه‌یه، ده‌وڵه‌ت پێکهاتەیەكی هەمیشەیی پێكهاتوو له ده‌زگە و دامه‌زراوه‌كانه، كه ده‌سه‌ڵاتێكی بناخەیی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) له ڕامیاره جیاوازه‌كان پێكهاتووه. ئه‌وه ده‌زگاەكانن ( ده‌زگاە فه‌رمییه‌كانی وه‌كو بانک و ئه‌وانی دیکە) كه به‌هۆی هەمیشەییببوونیانەوە، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ده‌وڵه‌تدا ده‌بیننه‌وه، نه‌ك نوێنه‌ره‌كان كه دێن و ده‌ڕۆن. هه‌ر وه‌كو Clive په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ( كه خۆی پێشتر له‌و ده‌زگایانه‌دا كاریكرده‌وه) “ئەركی سیسته‌مێكی ڕامیاریی له هه‌ر وڵاتێكدا سه‌باره‌ت به بنەمای ئابووریی مه‌وجوود لەتەك به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له كۆنترۆڵكردن و یاساییكردن و ڕیفۆرمدا، خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ڕیفۆرمی ڕادیكاڵ. گه‌وه‌ره‌ترین خۆشباوەڕیی ڕامیاریانه ئه‌وه‌یه، كه وابزانرێت ڕامیاره‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه هه‌رچی گۆڕانێكیان بوێت بیكه‌ن” [quoted in Alternatives, no.5, p. 19]
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی فه‌رامۆشبكرێت و په‌راوێزبخرێت، ده‌وڵه‌ت به‌دوایدا نوێنه‌ره‌كانی “شمان” فه‌رامۆش و كه‌نارگیرده‌كات. هه‌روه‌كو چۆن ده‌سه‌ڵات لەلای ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه هه‌ڵبژێرراوه، نییه و له‌لای ده‌سته‌یه‌كی بیرۆكراسییه، ئیدی كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ریانه بۆ ده‌وڵه‌ت، بێ‌واتا ده‌مێنێته‌وه، وه‌كو باکونین په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ” ئازادی، سه‌ربه‌ستی ئه‌و كاته ده‌بێت، كاتێك … كه كۆنترۆڵی (جه‌ماوه‌ر) بۆ (ده‌وڵه‌ت) ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له كاتێكدا ئه‌م جۆره كۆنترۆڵه بوونی نییه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئازادییەکانی خه‌ڵكیش ده‌بێته ناڕاستی ” [Op. Cit., p. 212].
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه دەسەلمێنێت، كه كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ریی، بێواتایه.
به‌م شێوه‌یه نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی پەیگیری (جددی) مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادی و خۆشگوزه‌رانی زۆربه‌ی ئه‌و كەسانەی كه له سایه‌یدان. له‌م باره‌یه‌شەوە باکونین بەرپەرچی“كۆمارییە بورجوازییەكانی” داوەتەوە و وتویەتی ” تا ئێستاش ئێوه ئه‌و ڕاستییه ئاساییه به‌دیناكه‌ن، كه له هه‌موو كاتێك و هه‌موو زهمینێكدا له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه، خراوه‌ته پێشچاو و نیشانیداوه، كه هه‌ر یه‌كێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه لە سەرەوە ڕێكخراوه و ڕاوه‌ستاوه، له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكییه‌وه‌ن و به‌پێویستبوون سه‌ربه‌ستیان بۆ خه‌ڵكی نەهێشتووە‌ته‌وه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕامیارییه هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه، بێجگە له پاراستن و به‌رده‌وامدان به چه‌وساندنه‌وه‌ی كاری پڕۆلیتاریا له‌لایه‌ن چینێكی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه نه‌بێت، كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دژی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵكی، لە ئارادایە” [Bakunin on Anarchism, p. 416]
هه‌ر لهبهرئەوه جێی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینرێت “هه‌ر بەرەوپێشه‌وه‌چوونێك كه بووه …. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی جیا جیا، بۆ خه‌ڵك كرابێت، له‌وانه ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ به‌ده‌ستهێنرابێت، ئه‌مانه له ڕێگەی هێمنی و لەسەرخۆیی كۆنگرێس و ئاقڵبوونی سه‌رۆكه‌وه یاخوود له ڕێگەی بڕیار و فرمانی دادگای باڵاوه، به‌ده‌ستنه‌هێنراوه. هه‌رچی پێشكه‌وتنێك ( پڕۆگرێس) كه ڕویدابێت …. به‌هۆی چالاكییه‌كانی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌وه، هاووڵاتیانه‌وه، ڕوویداوە، بێگومان له ڕێگەی بزووتنەوەی كۆمەڵایەتییه‌وه بووه، نه‌ك له ڕێگەی ده‌ستووره‌وه . ” ئه‌و جۆره دۆكۆمێنتانهی كه ئه‌وانه ده‌سه‌لمێنن، به‌خۆشییه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه فه‌رامۆشده‌كرێن، چونكه بۆ ئەوان ئاوا باشه. نموونه‌یه‌كی ئاشكرا چوارده‌هه‌مین ده‌ستكاریكردنی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكییه، كه هیچ واتایه‌كی نەبوو هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست له ساڵانی 1950 و 1960 كاندا له بزووتنەوەیه‌كی جه‌ماوه‌رییدا له خوارووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاپه‌ڕین …. هه‌رچی وشه‌یه‌ك له‌و ده‌ستتووردا هه‌یه، ئه‌وان دایاننا، به‌و شێوه‌یه چوارده‌هه‌مین ده‌ستكاری ئه‌م ده‌ستووره بۆ یه‌كه‌م جار واتابه‌خش بوو” [Howard Zinn, Failure to Quit, p. 69 and p. 73]
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ” كاتێك كه تۆ مافی ده‌ستوورییت هه‌بوو، ئیتر تۆ بەكردهوه ئه‌و مافانه‌ت هه‌ن. پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كێ ده‌سه‌ڵاتی ئا له‌و شوێنه‌دا له‌و ده‌قه‌یه‌دا، له‌ده‌ستدایه؟ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ر له قوتابخانه‌دا، خاوه‌نكار له‌سه‌ر كار. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به ده‌ستوور كاركردن، به‌شه تایبه‌تیییه‌كان، ناگرێته‌وه، به‌واتایه‌كی دیکە ده‌ستوور زۆر له ڕاستییه‌كان ناگرێته‌وه. كه‌واته یاساكانی ده‌وڵه‌ت سوور نیین یا پەیگیرانە له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستییه‌كانمان، پێداناگرن، به‌ڵكو “سه‌رچاوه و لابهلاكردنهوهی گیروگرفتی مافه سڤیلییه‌كانمان له كات و ساتی هه‌موو ڕۆژێكدایه …. سه‌ربه‌ستیییه ڕاستەقینه‌كانمان له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه یاخوود دادگەوه بڕوایان پێناهێنرێت، متمانەیان پێناكرێت، به‌ڵكو به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پۆلیس له شه‌قامه‌كاندا بەسەر ئێمەوە هه‌یه‌تی و دادوه‌ره لۆكاڵییه‌كانیش له پشتییه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها به ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نكار،.. گەر ئێمە هەژار بین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دەزگە بیرۆكراسییه‌كانی بیمه و به‌هاكانی دیکەی ژیانه‌وه‌یه،…. له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌وی و موڵكه‌كانه‌وه‌یه، گه‌ر ئێمه كرێچیبین. ئەمانە دەسەڵاتەكانن. “ئه‌م ئازادی و دادوه‌رییه” له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌وه بڕیارده‌درێت “نه‌ك له‌لایه‌ن یاساكانه‌وه. ئه‌مه‌ش په‌نجه بۆ گرنگیی به‌شداری جه‌ماوه‌ریی ڕاده‌كێشێت، بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵیانه” بۆ خولقاندنی ده‌سه‌ڵاتێك دژ به پۆلیس كه کەلەبچە و كوته‌ك و چه‌كیان پێیه . ئه‌مه‌ش كڕۆكی بزووتنەوەكان نیشانده‌دات، كه چی ده‌كه‌ن: دژه‌ده‌سه‌ڵاتێك ده‌خولقێنن، كه دژه به ده‌سه‌ڵاتێك كه زۆر زۆر گرنگترە له‌وه‌ی كه له ده‌ستووره‌كه‌دا یا له یاساكاندا ، نوسراوه‌ته‌وه”. [Zinn, Op. Cit., pp. 84-5, pp. 54-5 and p. 79]
نێوەندگه‌رایی حه‌زی به‌م جۆره به‌شداریكردنه‌ی جەماوەر نییه و لەنێویدەبات. له سایەی نێوەندگه‌راییدا به ته‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمەڵایەتیانه و ده‌سه‌ڵات له هاووڵاتیییه ئاساییه‌كان ده‌سێنرێته‌وه و له ده‌ستی كه‌مینەیەكی كه‌مدا چڕیده‌كاته‌وه. سه‌رئه‌نجام سه‌ربه‌ستییه‌كان له هه‌ر مسۆگەرییەكی فه‌رمیدا بن، كاتێك كه خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت به‌كاریانبهێنن، بە كرده‌وه و و كاریگەرانە فەرامۆشدەكرێن، ئه‌مه‌ش هه‌ر كات ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت بڕیار لەسەر فەرامۆشكردنیان بدات، ده‌توانێت بیكات. له دواجاردا كه تاكه ته‌ریكه‌كان ڕووبه‌ڕووی هێزی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌رایی، ده‌بنه‌وه، له پێگه‌یه‌كی لاوازدا ده‌بن. ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێگەیه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت بۆ به كه‌مگرتنی ئه‌م جۆره بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییانه و ڕێێكخراوه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر ( كه له‌م باره‌دا ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و پێشێلكردنی یاساكانی خۆی ده‌ڕوات) .
لای ئەناركیسته‌كان ده‌بێت ئه‌وه ئاشكرابێت، كه نێوەندگه‌رایی تەنیا مه‌به‌ست له ده‌ڤه‌رێكی نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له شوێنێكی دیاریكراوی نێوەندگه‌راییدا نییه ( وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه، له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵات، له‌لای فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌تی) نێوەندییه، كه له شوێنێكی دیاریكراودا چه‌قیبه‌ستووه)، بەڵكو ئێمه مه‌به‌ستمان له نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتیشه، هه‌تا له چه‌ند ده‌ستێكیشدا. تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین سیسته‌مێكی وه‌كو فیوداڵیمان هه‌بێت، كه به هۆی ناوچه‌گه‌راییه‌كه‌یه‌وه، نێوەندیی نییه (بۆ نموونه پێكهاتووه له چه‌ند خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌نموڵكێك، به‌بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی نێوەندی به‌هێز)، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ده‌ستێكی خۆجێییدا، چه‌قیبه‌ستووه، ( ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چه‌ند خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌ن موڵكێكدایه، نه‌ك له ده‌ستی گشتی دانیشتوانهكهدا). نموونه‌یه‌كی دیکە، ده‌توانین ڕامیاری ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی سه‌رمایه‌داری به‌تایبه‌ت له بازاڕی ئازاد‌دا، وه‌ربگرین، كه ده‌سه‌ڵاتێكی نێوەندیی لاوازی هه‌یه، به‌ڵام له ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆكراته‌كان له جێگاكانی كاركردندا پێكهاتووه. ڕزگاربوون له دەسەڵاتی نێوەندی ( واته ده‌وڵه‌تی نێوەندی له سه‌رمایه‌دارییدا یاخوود شانشینی له فەرمانڕيوایی ڕه‌هاییدا)، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا خۆجێییه‌كان ( بڵێ كۆمپانیایه‌ك، كارگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نزه‌وی و موڵكه‌كان ) ده‌هێڵرێته‌وه، ئه‌مه دڵنیایی له‌سه‌ر بوونی ئازادی یا به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ناكاته‌وه. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش، هەڵوەشاندنەوەی ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان ڕه‌نگه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوەندیی به‌هێز بكات، هاوکات ئازادیش لاواز بكات.