Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
MicrosoftInternetExplorer4
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin:0cm;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”,”serif”;}
2 ئایا ده‌وڵه‌ت ئەركی لاوه‌كی هه‌یه؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
به‌ڵی هه‌یه‌تی. هه‌روه‌كو له به‌شی پێشتردا باسمانكرد، ده‌وڵه‌ت ئامرازێكه بۆ به‌رده‌وامیدان به چینی فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت تەنیا بۆ ئه‌وه‌یه كه داكۆكی له پەیوه‌ندییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێو كۆمه‌ڵگه بكات، به‌ڵكو داكۆكی له سه‌رچاوه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش ده‌كات. نه‌خێر، ده‌وڵه‌ت هیچ كات ئەركەكانی له‌و چالاكییه كه‌مانه‌دا قهتیسناكات. به‌ڵكو لەتەك ئه‌وانه‌شدا داكۆكی له ده‌وڵه‌مه‌ندان و موڵكه‌كانیان و مافی خاوه‌ندارێتییان ده‌كات. ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر ئەركی دیكەی ناگرنگی هه‌ن.
ئه‌مانه‌ش جیاوازن و له كات و شوێنی خۆیدا، لەتەك سهرئهنجامەكانیشیاندا به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرین، لەهەمان كاتیش‌دا ھەژمارهكردنیان ئەستەمده‌بێت. به‌هه‌رحاڵ ناسینه‌وه‌یان ئاسان و بێ پێچەوپه‌نایه، ده‌توانیین به‌گشتی دوو فۆڕمی سه‌ره‌كیی له ئەركە بێبایاخهكانی ده‌وڵه‌ت، باسبكه‌ین. یه‌كه‌میان، زیادكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌واییه، ئیدی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بێت یان جیهانی، ئەمە جگه لە داكۆكیكردن لە خاوەندارێتییەكانیان. دووهه‌م، ئەركی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه له دژی دانانی كارایی نێگه‌تیڤانه‌ی بازاڕی كاپیتاڵیستی. ئێمه باس له هه‌ر یه‌كه له‌مانه به نۆرەی خۆیان ده‌كه‌ین، بۆ ئاسانكردنیان و پهیوهستكردنیان به‌یه‌كه‌وه، سه‌رنج له‌سه‌ر سەرمایەداری ده‌ده‌ین. بڕوانه (section D.1( .
یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌ره‌كی ناگرنگی ده‌وڵه‌ت له كاتێكدایه، كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌ست له كۆمه‌ڵگه وەردەدا. ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی ئاشكرای ده‌ستتێوه‌ردان وه‌رده‌گرێت، وه‌كو دانی پشتگیریکردنی نرخ (واته ده‌وڵه‌ت جیاوزی نیوانی نرخه‌کان ته‌واو ده‌کات که پێیده‌ڵێن ” مه‌نحه”)، دابه‌زاندن و سووككردنی باج، به‌خشینه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان بەبێ ئه‌وه‌ی بخرێته ته‌نده‌ره‌وه، پاراستنی باجێكی دانراو له‌سه‌ر كاڵایه‌ك یان نرخێك بۆ پیشه‌سازییه كۆنه ناكارامه‌كان، پێدانی مافی مۆنۆپۆلكردن به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك یا پیشه‌سازییه‌كی ناسراو، یارمه‌تیدان و ڕزگاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، كه ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی پێیوایه كه زۆر بهبایاخ و گرنگن، نابێت لێیان بگەڕێیت بكه‌ون… ئا له‌م شێوه ئەركانه. به‌هه‌رحاڵ ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت زۆر له‌وانه زیاترن و له زۆر ڕێگەی دامه‌زراو و ئاساییشییەوە، ئه‌نجامده‌درێن. ده‌وڵه‌ت بۆ لابهلاكردنهوهی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه له پرۆسەی گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داریدا، په‌یداده‌بن، ئه‌مانه به‌ئاسایی ده‌كات، كه ئهمانەش به‌گشتی ناتوانرێت بۆ بازاڕ به‌جێبهێڵرێن ( به‌لایەنی كه‌مه‌وه له سه‌ره‌تادا). ئه‌مانه ئاوا نهخشهكێشراون، كه له سوودی چینی سه‌رمایه‌داران به‌گشتی، تەواوببن، نه‌ك به ته‌نها سوودی كه‌سانێك، یا كۆمپانیاگه‌لێك، یاخود چه‌ند به‌شێكی دیاریكراو، ڕه‌چاوبکات.
ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه، فۆرمی جیاجیا و كاتی جیاوازی به‌خۆوه گرتوە، له‌مانه دهستگرۆییكردن به پاره‌وە بۆ به‌شه پیشه‌سازییه‌كان، وەكو (خه‌رجییە سەربازییەكان/ میلیتهریییەكان)، دروستكردنی پێكھاتەی ژێرخانی كۆمەڵگە ( ڕێگەوبان و ھیدیكە، كه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویستن)، كه كردنی لەلایه‌ن به‌شی یا كه‌رتی تایبه‌تییه‌وه، زۆر گران ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه ( شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵە ئاسنینه‌كه‌ی، ڕێگەی خێرا “مۆتۆڕوه‌ی”)، پاره‌دان بۆ توێژینه‌وه كه كۆمپانیاكان له توانایاندا نییه ئه‌وە بكه‌ن، دانانی باجێكی دیاریكراوی پارێزراو بۆ پاراستنی پیشه‌سازی خۆماڵیی گه‌شه‌كردوو له مه‌ترسی ململانێی كاڵا باشەكانی تری جیهانییدا. (كلیلی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی پێشه‌سازیش: ڕیگه‌دانه به سه‌رمایه‌داران به ڕوتانه‌وه‌ی كڕیاران (مشته‌ری) تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و پاره‌كانییان زیاتر بكه‌ن و بیانخە‌نه‌وە گه‌ڕ)، ڕێگەدان به دەستپێڕاگەییشتن بە زه‌وی و زار و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، خوێندن و په‌روه‌رده بخرێته به‌رده‌می خه‌ڵكه‌كه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی توانا و شارەزایی و هه‌ڵوێستێك، كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت ده‌یخوازن، هه‌یانبێت. (به‌ڕێكه‌وت نییه ئه‌وه‌ی كه منداڵان له قوتابخانه ده‌یخوێنن و فێرده‌بن، ئه‌وه‌یه كە چۆن بتوانێت له‌كاتی بێتاقه‌تی و تەنیاییدا، ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكرێت و ئەوەی داوایانلێدەكرێت جێبەجێیبكەن). یەكێك له سه‌ركێشییه‌كانی (موجازهفەكانی) ئیمپریالیزم خولقاندنی كۆڵۆنی یا ده‌وڵه‌ته وه‌کو نوێنه‌رێك ، یاخود ( هه‌وڵی پاراستنی سه‌رمایه‌ی هاووڵاتیانه، كه له ده‌ره‌وه به‌گه‌ڕخراوه) بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بخولقێنرێت تاکو ده‌ستی به كەرەسهی خاو بگات، له‌پاڵ كرێی هه‌رزانیشدا. حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و مردنی بازاڕدا، بۆ ئه‌وه‌ی ختوكه‌ی كڕیاران له داخوازییه‌كانیاندا، بدات، هه‌ڵده‌ستێت به پارهخەرجكردن، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردنی ڕێژەی “سروشتی” بێكاری، كه له زه‌بت و ڕهبتكردنی چینی كرێكاراندا، به‌كار ده‌هێنرێت، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، كه به پاره‌ی كه‌متر زیاتر به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌ها یاریكردن به ڕێژه‌ی سوود و قازانج، تاكو هه‌وڵبدات كارایی خوله‌كانی قه‌یران، كه بزنسی تێده‌كه‌وێت بهێنێته‌خواره‌وه، له‌ته‌ك بهكهمڕاگرتنی یا بێبایاخ ته‌ماشاكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كرێكاران كه له خه‌باتی چینایه‌تییدا به‌ده‌ستیانهێناوه .
ئه‌م جۆره چالاكیانه و چالاكی دیكه، دڵنیاییبوونن له ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناو خودی سەرمایەدارییدا، كە ” گرنگیەتی پێكەوە ژیان و پێكەوەههڵكردنی نێوان مه‌ترسی و تێچوون (كولفه) و تایبه‌تییكردنی ده‌سه‌ڵات و قازانج، ناوەڕۆكەكهیهتی “جێگای سه‌رسوڕمان نییه” لەتەك هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ری كران، بچوككردنه‌وه‌ی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی OECD (Organization for Economic Cooperation and Development )، (ڕێكخراوی كۆمه‌ككردنی ئابووریی و گه‌شه‌سه‌ندن)، ده‌كرێت، ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا له گه‌شه و گه‌وره‌بوونیدا، به‌رده‌وامه ” [Noam Chomsky, Rogue States, p. 189]
هه‌روه‌ها David Deleon ، یش به‌م جۆره ده‌ڵێت:
“له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی یه‌كێك له ده‌زگاكانییه‌وه له پاوانكردنی په‌یوه‌ندی ڕامیاریی و ئابووریی و ژیانی ڕۆژانە، به‌رده‌وامده‌بێت ، ئیدی ئه‌و ده‌زگەیە سەربازیی بێت، دادگەیی بێت، یاخود له ڕێگەی ڕامیاری پۆلیسه‌وه، بێت، ئەم پاوانكردنە به‌رده‌وامه و ده‌مێنێته‌وه ….. ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌كان كه كه‌متر سه‌ره‌تایین (بیدائی) توانیوویانه سیسته‌می خاوەندارێتی به‌ڕێبكه‌ن و بسه‌پێنن …. به‌مه‌ش كە كردوویانه [ زیاتر له ده‌وڵه‌تانێك، كه توندوتیژی ڕێڕه‌ویانە …. گه‌رچی توندوتیژیش هه‌میشه ئامرازی كۆتایییه، كه زۆر جاریش یه‌كه‌م په‌ناگەیه یا ئامرازه] سیسته‌می خاوه‌دارێتییان بههێزكردهوه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت زۆر شت بكات له‌وانه : ده‌توانێت كۆنترۆڵ بكات، به به‌رگرتن له نابووتبوونی كۆمپانییه سه‌ره‌كییه‌كان، دەتوانێت به شێوه‌یه‌كی ھاوچەرخانە پشێوی و ناڕێكییە ئابوورییه‌كان لابهلابكاتهوه، یاریكردن به ئابووری له ڕێگەی به‌رز و نزمكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود (قازانج). هه‌ر له‌م ڕێگەیه‌وه واته له ڕێگەی سووده‌كانی باجه‌وه، به یارمه‌تیدانی كه‌نیسه‌كان و قوتابخانه‌كان، لەتەك به‌كارهێنانی تاكتیكەكانی تردا، ده‌توانێت كۆمه‌ك به ئایدۆلۆجی قوچكەییانە (هیراشییانه) بكات .. له كڕۆكدا ده‌وڵه‌ت دهزگەیهكی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه لەتەك هه‌لومه‌رجی مه‌وجود و كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تییدایه. بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری له ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیسته‌مه‌كه‌دا دەقاودەق ئامرازی نێوكۆیییه له سه‌رمایه‌دا. گه‌ر كه‌رتێكی ئابووری قازانجێكی ئاوای ده‌ستبكه‌وێت، بابڵێین، كه زیان له باقییه‌كه‌ی دیكەی سیسته‌مه‌كه بدات …. وەكو به‌رهه‌مهێنه‌رانی (کۆمپانیاکانی) پیترۆڵ و نەوت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی و سه‌رخستنی خەرجی تێچوونی به‌رهه‌م و كاڵاكانی تر….. له‌م بارەدا ده‌وڵه‌ت ڕه‌نگه هه‌ڵبسێت به دابه‌شكردنی هه‌ندێك له‌و قازانجه له ڕێگەی باجه‌وه، یاخود هانی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیا و كارگەكانی دیكه بدات”. [“Anarchism on the origins and functions of the state: some basic notes”, Reinventing Anarchy, pp. 71-72]
به واتایه‌كی دیكە، ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ڕۆڵی پاراستنی به‌رژه‌وندی هەموو چینی سه‌رمایه‌دار ده‌بینێت ( له هه‌مان كاتیش‌دا، بەپاراستنی سیستەمەكە، جه‌خت له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ی خۆیشی ده‌كات). ئه‌م ئەركانەی كه ده‌وڵه‌ت ده‌یانگێڕێت، ده‌توانرێت ڕووبدەن و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت ئه‌و چالاكییانه لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له سه‌رمایەداراندا له به‌یه‌كداداندا بن ، ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر لەتەك ئه‌و به‌شه‌شدا، به‌ڵكو لەتەك سه‌رجه‌می به‌شه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌واشدا، ده‌كرێت له به‌یه‌كداداندا بن بۆ ئه‌مه‌ش سەرنجی به‌شی ( section B.2.6 ) بدەن.
ئه‌م ناكۆكی و بهیهكدانانه هیچ له ڕۆڵ و ئەركەكانی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕێت وه‌كو ڕۆڵگێڕانی ده‌وری پۆلیسی پارێزه‌ری خاوەن موڵك‌و زەوی و زارەكان. له هه‌قه‌تدا له ده‌وڵه‌ت ڕاده‌بینرێت ( له ڕێگەیه‌كی ئاشتیانه و بێ لایه‌نانه‌وه، ئه‌م ڕؤڵانه ببینێت، ڕۆڵه لاوه‌کییه‌کان) كه ببێته ئامرازێكی ڕێكخه‌ره‌وه (سوڵحكه‌ر)و ڕاگرتنی سەقامگیرێتی له ناكۆكییه‌كانی چینی سه‌رینه‌ی باڵاده‌ست ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بكات تاكو سیسته‌مه‌كه ڕاگرێ و به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه ئەركە لاوه‌كییه‌كان، به‌ڕێكه‌وت نین، به‌ڵكو به‌شێكن له بار و پارسه‌نگی سەرمایەداری. له ڕاستیدا ” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازییانه‌ی سه‌ركه‌وتوو به به‌رده‌وامی هه‌وڵده‌دات له بازاڕی بنەماپارێزانە (ئه‌رسه‌دۆكس)یانه، بێته‌ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌شدا سه‌رزه‌نشتی قوربانییه‌كانی ده‌كات و سزایانده‌دات ( له‌نێو وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش) ده‌یانخاته بەردەم بەزەیی كاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌وه”. [Noam Chomsky, World Orders, Old and New, p. 113] ئه‌مه له كاتێكدا، كه ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانە‌ی ده‌وڵه‌ت، له پاش جه‌نگی جیهانی دوومه‌وه له زیادبووندان، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له گه‌شه‌پێدانی چینی سه‌رمایه‌داریدا زۆر چالاكه و زیاتره له‌وه‌ی كه هه‌ر وه‌كو داکۆکیکه‌رێکی نێگه‌تیڤانه، بێت، ئه‌مه‌ش كڕۆكی ئایدۆلۆجی سه‌رمایه‌دارییه ( بۆ نموونه : داكۆكیكاری خاوەندارێتی) بووه و هه‌میشه‌ش به‌شێك و ئەركێكی سیسته‌مه‌كه بووه. هه‌ر وه‌كو كرۆپتكین ده‌ڵێت:
“هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ژیانی جوتیاره‌كانی و كرێكاره‌كانی له ڕێگه‌ی جۆره‌كانی باجه‌وه، قۆرخكردنهوه، بۆ ژیانێكی پڕ لە بێبەشی و نەھامەت داده‌به‌زێنێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش داشكانن به لای خاوه‌نزه‌وی و زاره‌كاندا : خاوەنانی په‌موو، گه‌وره بزنسمانه‌كانی سكه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، خاوەنانی پهپهكان و باڕه‌كان و هۆتێله‌كان، ئەوانەی دیكە له‌و چه‌شنه ….. تەنیا به وردببوونهوهیهك له هه‌موو جێیەكی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌وه ده‌بینین، كه چۆن ده‌وڵه‌ته‌كان به به‌رده‌وامی بە دەستوور هه‌موو شتێكیان له قازانجی سه‌رمایه‌داره نێوخۆییەكان، پاوانیكردووه و هێشتاش زه‌وییه‌كی زیاتریش زه‌وتده‌كه‌ن [ ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له بێدەسەڵاتكردن / ئیمپایه‌ر]” [Evolution and Environment, p. 97]
وشه‌ی ” قۆرخكردن یا پاوانكردن ” لای كرۆپتكین ده‌بێت وا تێبینی بكرێت، ئه‌و مه‌به‌ستی بەرتەریی (امتیاز)ە گشتییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانن زیاتر له‌وه‌ی كه كۆمپانیایه‌ك یا كارگه‌یه‌كی دیاریكراو كە كۆنترۆڵی بازاڕ بكات. ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، بۆ نموونه : به‌تایبه‌تیكردنی پیشه‌سازییه‌كان به‌ڵام لەتەك کۆمه‌كکردنی (دانی مه‌نحه) دەوڵەتدا، یاخود به ناولێنان و لێدانی مۆركی “بازرگانی ئازاد” وه، كه له‌م باره‌دا ڕێككەوتن له‌ژێر ناوی یاسای پاراستنی سه‌پاندنی ماف، ( كه به‌شێكه له بوونی مافی خاوه‌ندارێتی) وه‌كو مافی خاوندارێتی ڕۆشنبیری له بازاڕی جیهاندا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت Intellectual Property Right.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، كه سەرمایەداری به ده‌گمه‌ن هه‌ر به‌تەنیا پشتی به ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی به‌ستووه، تاكو سه‌رمایه‌داران له جێگە و ڕێگە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یاندا له پاوانخوازیدا، ڕابگرێت، جا ئیدی له‌سه‌ر ئاستی ( نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر چینی كرێكاراندا یاخود لەسەر ئاستی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر ململانێی ده‌سته‌بژێره بییانهكان)دا، بێت. هاوكات ده‌وڵه‌ت ده‌ستتێوه‌ردانی له “بازاڕی ئازاد”ی ڕژێمی سه‌رمایه‌دارییدا بۆ ئاستی ڕاده‌ی پاراستنی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی دارایی و زەوی و زارەكانی سه‌رمایه‌داران، هێناوه‌ته خوارەوە، كه ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند بارێكدا ڕویداوه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌تەنیا كار و ئەركی ده‌وڵه‌تێكی ستاندارد له هێزی ڕاستەوخۆی سیسته‌مه‌كه‌دا نییه، ئه‌مانه هه‌میشه زیادهكارێكن، پارسه‌نگێكن بۆی.
له سه‌رده‌می له‌دایكبوونی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دارییدا، ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌یبینین، دواتر بورجوازی ویستویه‌تی دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ “كۆنترۆڵكردن” به‌كاربھێنێت، وەكو كۆنترۆڵكردنی كرێ (وه‌كو: داگرتنیان بۆ ئاستێك بۆ زیادكردنی قازانج تاكو خه‌ڵكی به به‌رده‌وامی ناچاری كاركردن بێت) بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی كاركردن، بۆ ڕاهێنانی كرێكاران له‌سه‌ر پاشكۆبوونیان بۆ كرێ تاكو تەنیا سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان بێت، ( له‌م ڕێگەیانه‌وه، كە زەوی و زاریشی گرتەوە، چه‌سپاندنی مافی خاوه‌ندارێتی به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه هی كه‌س نین و به‌كار نه‌هێنراون و ئا له‌م چه‌شنه پاوانخوازیانه، هاتنە كایەوە). هەر وەكو چۆن سەرمایەداری به سروشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ناكات و هه‌رگیزیش نه‌یكردوه، هه‌ر ئاواش جێی سه‌رسوڕمانمان نابێت، كه سه‌رمایه‌داری داوای زیاتر و زیاتری به‌رده‌وامبوونی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، ( هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نەبێت و گەر له سه‌ره‌تادا هێز هۆكاری بنەڕەتی بووبێت لە بۆ ئافراندنی سیسته‌مه‌كه، ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، گه‌ر دواتریش بتوانێت به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی دیكەی ڕاسته‌وخۆ، بمێنێته‌وه، له ڕاستیی ئایدیای كۆنترۆڵكردنی سیسته‌مه‌كه كه‌مناكاته‌وه). چونكه شێوه‌كانی وه‌كو ” كۆنترۆڵكردن یا دانانی یاسا و ڕێسا” لەتەك به‌كارهێنانی فۆرمه‌كانی دیكه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی پایه‌كانی بازاڕ له پێناوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و ناچاركردنی خه‌ڵكانی كرێكار، ڕابگرن، ئەوا به‌رده‌وامده‌بن تاكو هێزی كاریان به‌پێی هه‌لومه‌رجێك بفرۆشن، كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان ،خاوه‌نكاره‌كانیان، پێیڕازین.
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌م شێوه‌یه‌دا، ئاوا نه‌خشه‌كێشراوه، تاكو ئەگەر گه‌وره‌ترین ئه‌هریمه‌نیش هه‌ڕه‌شه له كارایی ئابووری سه‌رمایه‌داری بكات، یاخود هه‌ڕه‌شه له ژیان و پێگه و ڕێوشوێنی ئابووریی به‌ڕێوه‌به‌ران، بكات، بوه‌ستێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه قازانجێكی پۆزیتیڤانه به‌وانه‌ی كه ملكه‌چكراون بۆ ده‌سته‌بژێر ( گه‌ر چی ئه‌مه ڕه‌نگه كاراییه‌كی خراپی لاوه‌كی هه‌بێت) نه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خاڵه‌ش بۆ بینینی جۆره‌كانی دیكەی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، ڕامانده‌كێشێت، ئیدی له هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكەدا بێت، بۆ پارێزگاریكردنی خۆی دژی داڕمانی كارایی سیسته‌می بازاڕی سه‌رمایه‌داری، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌وڵدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه دژی ئه‌و سیسته‌مه به‌رده‌وامن.
سەرمایەداری هه‌ر به میراتگه‌ری له مامه‌ڵه‌كردنی كرێكاراندا دژی ژیانی كۆمەڵایەتییانهیه. خه‌ڵك و ژینگه وه‌كو كاڵایه‌ك، ده‌بینێت، ده‌یه‌وێت كۆمۆنێتییه‌كان تێكبشكێنێت و ئۆرگانه‌كانی و كه‌ش و هه‌واكه‌یان لاوازبكات. بەبێ ئازاردان یا ملكه‌چپێكردنی ئه‌وانه‌ی كه كاراییان له‌سه‌ر داده‌نێت، ناتوانرێت ئه‌مانه ئەنجامبدرێن و سه‌رئه‌نجامیش فشار ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێھەڵقورتێنێت، تاكو كاردانه‌وه‌ی باری قورسی زیانه‌كه‌ی سەرمایەداری، كه كۆنترۆڵناكرێت، كه‌مبكاته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له سه‌رێكه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بازاڕ هه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه سنووری میراتگه‌ریانه‌ی نییه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له مان و هه‌بوونی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌كات. له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دیكەشه‌وه مه‌یلی ڕه‌تدانه‌وه‌ی سروشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه پارێزگاریكردنه له‌خۆی له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داریدا، له‌به‌رئه‌مه‌ش بۆ پاراستن و پارێزگارییكردن له خۆی، دەزگە و دامه‌زراوه‌كان، داده‌مه‌زرێنێت ( نقابه‌و ڕێکخراوو ..هتد-). یه‌ككه‌وتنی ئه‌مانه‌ش له نوێنەرایەتی سه‌ركوتكراوانه‌وه و لەتەك ئۆپۆزیسیۆندا له‌سه‌ر بناخەی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه بۆ دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژی نایه‌كسانییه‌كی زۆر ئاشكرا و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و سامان. ئا لێره‌دا كڕۆكی ده‌وڵه‌تیش ده‌بینین، كه هه‌وڵده‌دات له زیاده‌ڕه‌وی خراپی سیسته‌مه‌كه، كه‌مبكاته‌وه، تاكو بتوانێت سیسته‌مه‌كه وه‌كو گشتێك به‌ڕێوه‌بچێت. پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش، حكومه‌ت ” ناتوانێت تێشكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بوێت، چونكه تێشكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش واتە چینی پاوانخواز (ههیمهنهكهر) له سه‌رچاوه‌ی چه‌وسساندنه‌وه و به‌كارهێنان بێبەشده‌بێت ” . [Malatesta, Op. Cit., p. 25]
زیاده‌وتن نییه، گه‌ر بڵێین هێنانی هه‌ر سسیسته‌مێك كە پارێزگاری له ژیانی كۆمهڵایەتی و كۆمه‌ڵگه بكات ، ده‌بێت له خواره‌وه، له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه، لەلایه‌ن ئه‌و كەسانەی كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سەرمایەدارییه‌وه كارایی نێگه‌تیڤانه‌یان له‌سه‌ر دانراوه، ده‌ستپێبكات. ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ناڕازایی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی چینی كرێكاران و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی، ناچاربكرێت، كه سازش بكات، نه‌كا ئه‌و چالاكیانه هه‌ڕه‌شه له پرنسپڵ و یه‌كه‌یی سیسته‌مه‌كه به‌تەواوی بكه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خه‌باتی به‌یه‌كه‌وه‌ی خه‌ڵكی داینه‌مۆیه‌ك ده‌بێت، بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر، گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له ئەركە لاوه‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه له ساڵانێكی زۆردا به‌ده‌ستیهێناون ( ئه‌مانه چالاكییەكانی لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داریش ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان به ئاسایی به‌هۆی پێویستبوونی زیادكردنی قازانج و دەسەڵاتی سەرمایەدارییه‌وه له‌سه‌ر حسابی چینی كرێكاران، دێنه‌كایه‌وه).
یاسا و ڕۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار، یه‌كێكن له نموونه دیاره‌كانی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌وه وتران. له قۆناغی سه‌ره‌تای گەشەكردنی سەرمایەداریدا، ڕێوشوێنی ئابووریی سه‌رمایه‌داری مسۆگەریی هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت به‌پێخۆشبوونه‌وه درێژیی ماوەی ڕۆژانەكاری فه‌رامۆشده‌كرد، ئه‌مه‌ش ڕێگەی به سەرمایەداری ده‌دا، كه به‌بێ هیچ دهستتێوهردانێك زیاده‌بایی زیاتر له كاری كرێكاران دروستبكات و بڕی قازانجیش زیادبكات. له‌هه‌ر شوێنێك ناڕه‌زاییه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدابێت، توانیوێتی به‌هێزی سه‌ربازی، ڕووبەڕوویان ببێتەوە. به‌هه‌رحاڵ، دواتر كه كرێكاران توانییان خۆیان له بوارێكی فراوانتردا ڕێكبخه‌ن، بوونه خاوه‌نی شارەزایی و ئه‌زموون، هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار له‌و ده‌وروبه‌رەدا بووه داخوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی، شۆڕشی سۆشیالیستی خه‌ستبووه‌وه و په‌ره‌یسه‌ند. له‌م كاته‌دا ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌باربه‌رێت (ده‌یبینی كه شۆڕشی سۆشیالیستی ده‌بێته سیناریۆیه‌كی زۆر خراپ بۆ سەرمایەداری) یاسایه‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەكار، دەركرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئەركی ده‌وڵه‌ت پارێزهرگارییكردن لە چینی سه‌رمایه‌دار بووه، بۆ داكۆكیكردن له خاوه‌ندارێتی كه‌مینه‌یه‌ك دژی زۆرینه‌یه‌ك، كه ئه‌و دارایی و زه‌وی و زارانه به‌كاریده‌هێنن، دەسەڵاتی به‌كارهێناوه ( بۆ نموونه ده‌وڵه‌ت سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارانی كردوه‌و، تاكو ڕێگە به سه‌رمایه‌داران بدات، ئه‌وه‌ی كه ویستویانه، بیكه‌ن). له قۆناغی دووهه‌مدا ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاماڵینی ههڕهشەی تێكشكانی یه‌كه‌ی سیسته‌مه‌كه و كڕۆكه‌كه‌ی به تەواوی، ئیدی له‌و كاته‌دا لەتەك چینی كرێكاراندا سازشدهكات. پێویست به‌وه ناكات، كه بڵێین، له‌كاتێكدا كه خه‌باتی كرێكاران كپبووەتەوه و گرنگێتی پایه‌ی مامه‌ڵكردن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان، له‌لایه‌ن كاروباری ئاسایی بازاڕه‌وه، هاتە خوارەوە، ئیدی یاساكانی سنوورداركردنی ماوەی كار ، فه‌رامۆشده‌كرێن و ده‌بنە یاسایه‌كی مردوو، واته كارپێنه‌كراو. تكایه بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەم بارەوە سەرنجی ( section B.4.3) بدە.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كە به به‌رده‌وامی پشێوی و بهیهكداههڵپرژان له‌نێوان هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندن و پارێزگاریكردن‌و گشتگیركردنی “بازاڕی ئازاد” لەتەك هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌كه له سه‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و (بازاڕی ئازاده)، بەردەوام دەبێت. كێ لەو به‌یه‌كادان و هه‌ڵپرژانانەدا ده‌یباته‌وه، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێز و تینی ئه‌وانه‌ی كه بهشداریدهكهن و تێوه‌ده‌گلێن ( لەتەك قبوڵكردنی ڕیفۆرمه‌كان). له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت داوێتی یا دانووسانی له‌سه‌ر كردووه، ده‌توانێت لێی په‌شیمانبێته‌وه. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش، واتە داچوون و هەڵكشانی سیسته‌می دەوڵەت لە یارمەتیدانی هاووڵاتیاندا، وەكو ئەركێك …. كە دەیكات، بۆ ئه‌وه‌یه تاكو گۆڕانكاری شۆڕشگێڕانەی زیاتر، بوەستێنێت. كردنی ئەمانە له بنه‌ڕه‌تدا وەستانەوە و بەرامبەركێی (چاله‌نجی) كاری كرێگرته ناكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو ئامرازێك بۆ چاكسازیی سەرمایەداریش به‌سوود بوون، واتە ئه‌مه ”ڕیفۆرمی كردەوە” ( بۆ نموونه خراپتری كردووه، لەوەی باشتری بكات). به‌ڵام كاتێك كه ده‌وڵه‌ت لەتەك پێویستییەكانی ئابووری سەرمایەداران و ڕۆڵی ده‌سته‌بژێردا له ناكۆكی و بەیەكاداندایە، هێشتا ئەوەنده به‌هێز دەبێت، كه هەر كات پێویستیكرد، بتوانێت بەڕوویاندا بووەستێتهوه.
بێگومان فۆڕمی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت نه سروشتتی (ته‌بیعه‌تی) ده‌وڵه‌ت و نه ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامراز و ئامێری ده‌سه‌ڵاتی كه‌مایه‌تی، ناگۆڕێت. له ڕاستیدا ئه‌و سروشته ناتوانێت بگۆڕێت، به‌ڵكو ڕواڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێساكانی ژیان بپارێزێت، ده‌گۆڕێت و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌وڵه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت، كه ئەركەكانی یه‌كسه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌داردابێت، ئاواش ده‌یزانێت، كه ده‌بێت به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌شدا بێت. ئه‌و كاتانه‌شی كه ده‌وڵه‌ت له‌ژێر فشاری گشتی خه‌ڵكیدا، هه‌وڵده‌دات ڕه‌فتارێك بنوێنێت، ئه‌رك و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كه له‌لایه‌ن بازاڕی سەرمایەداری و چینه‌كه‌ی و كاراكته‌ره قوچكەییهكهیهوه، سەریانھەڵداوە، كەمبكاتەوە، هه‌تا له‌و باره‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵده‌دات، تاكو به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به قازانجی چینی سه‌رمایه‌داری یاخود ده‌وڵه‌ت خۆی، بشكێته‌وه. بۆ نموونە ئه‌مه له‌كاتێكدا كه چۆن یاسای كرێكاران، كارده‌كات، به ئاشكرا ده‌توانرێت ببینرێت . ڕوودانی ئه‌مانه‌ش ئه‌ركێك یا بیانویه‌كی “باشه” بۆ ده‌وڵه‌ت, تاكو پاساوی دهستتێوهردانەكانی بكات و پاوانخوازییەكانی بەھۆی سروشتی قوچكەییەكەیەوە، بكرێت. هه‌روه‌كو مالا‌تێستا وتوویه‌تی:
“ئه‌رك و فەرمانی بنه‌ڕه‌تیی حكومه‌ت … هه‌ر وه‌كو هه‌میشه سه‌ركوتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی جەماوەرهكهیه له به‌رامبه‌ر داكۆكیكردن له سهركوتكهران و چه‌وسێنه‌ران …. ئه‌وه ڕاسته له‌پاڵ ئه‌م ئەركە بناخە‌یانه‌دا به‌درێژایی مێژوو ئەركی دیكەشیان هاتوونەته‌پاڵ .. چونكه زه‌حمه‌ته حكومه‌تێك هه‌بووبێت … كە تێكەڵەیەك ( ڕێگاو ئامرازی جیاجیا) لە ڕێگەی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی لەتەك ڕه‌فتاری ڕاووڕووتانه‌وه لەتەك گرتنه‌به‌ری ڕێگەی دیكه‌دا كه بۆ ژیانی خه‌ڵك بهكهڵكبووه، نەگرتبێتەبەر. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت له سروشتی‌دا سه‌ركوتكه‌ر نییه …. چونكه ئه‌و له بنچینەیدا و له هه‌ڵوێستیدا، به‌ناچاریی داكۆكی لە چینی پاوانخواز، كردووە و به‌هێزی دەكات، له ڕاستیدا دەوڵەت ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاتەوە و پێگەكهشی هه‌ر ئه‌وه‌یه. گه‌ڕان به دوای بەڵگەیەكی كردەیی (پراكتیكی)دا تاكو بزانین كە چۆن و بۆچی دەوڵەت ئه‌م ئەركانه ده‌بینێیت و تێگەیشتنی ھاندەری ئه‌م كاره‌ش، گرنگه بزانین، كە ئەویش ئارەزووی پاوانكردنه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه ڕوو لە داكۆكیكردن و فراونكردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستتێوه‌ردان له ڕێگەی بەرتەرییەكانییهوە، دەنێت. دیسانه‌وه تێگه‌یشتنیش له‌وانه‌ی كه له‌و چینانه‌دا خۆیان ده‌گرنه‌وه، كه دووانن : ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه داكۆكیی له‌خۆیان ده‌كه‌ن، پێویسته”[Op. Cit., pp. 23-4]
دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كە ده‌بێت ئه‌م ڕیفۆرمانه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه ( ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ی خراپتره هه‌ر وه‌كو نیئۆلیبراڵیزم پیشانیده‌دات) به‌ڵكو ئه‌م وتووێژه پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌وەی تاكو بزانرێت كه ده‌وڵه‌ت ماشێنێكی بێلایه‌ن نییه، هه‌روه‌ها ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بكرێت، كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه بێت، كه هەبووه. به‌پێچه‌وانه‌وه لەنێو خودی سەرمایەداریدا ڕواڵه‌تێكی دیكەی دەوڵەت ده‌بینین، كه پارێزگارییه له ڕیفۆرمه كۆمەڵایەتییه‌كان: كردنی شتی باشه، به نێتی ئه‌وه‌ی كه گوایه ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه دێت، كه له‌سەرده‌ستی سەرمایەداریدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون. كەواتە ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ڕاستی كڕۆكی خۆی بشارێته‌وه:
“حكومه‌ت به‌بێ شاردنەوەی ڕاستینەی سروشتی خۆی، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبێت، ئەو شاردنەوەیەش له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و سوودمه‌ندێتی گشتییدایه، ناتوانێت رێزلێگرتنی ژیانی ئیمتیازدارهكان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت، گه‌ر بانگه‌شه‌ی ڕێز بۆ ژیانی هەموو مرۆڤ، نه‌كات، ناتوانێت بەرتەرییەكانی كه‌مایه‌تییه‌كه بسه‌پێنێت و پەسەندبكرێت، گه‌ر خۆی ئاوا نیشاننه‌دات كه پارێزه‌ری مافه‌كانی هه‌مووانه” [Malatesta, Op. Cit., p. 24]
له ڕاستیدا گەر دەوڵەت ئامرازی دەستەبژێری فەرمانڕەوابێت و بیه‌وێت كۆنترۆڵی سیسته‌مێك بكات، كه ئه‌وان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، بڕوابوون بۆ خه‌ڵکی به ده‌وڵه‌ت كارێكی سه‌خته . هه‌روه‌كو له به‌شی ئاینده‌دا قسەی لەسەر ده‌كه‌ین، هه‌تا له دیمۆكراسیشدا ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و كۆنترۆڵده كرێت، له‌و كاته‌شدا هه‌ر ئه‌سته‌مه یاسا و ڕێسایه‌كی ئاوا دابنرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیدا بێت و بەبێ فشاری جەماوەریی كاری پێبكرێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه، كه ئەناركیسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی په‌ڕله‌مانتاری، خوازیاری چالاكی ڕاسته‌وخۆن. تەنانەت ئازادییه سه‌ره‌تاییه سڤیلییهكانیش سه‌ره‌نجامی چالاكی ڕاسته‌وخۆی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خهڵكیین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافانه له چنگی چینی فه‌رمانڕه‌وادا، كه هه‌رگیز به خۆبه‌خشانه لە دەستیان نابێتەوە” [Rocker, Anarcho-Syndicalism, p. 75]
هاوكات لەتەك ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، كه ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌وانه‌ی داكۆكییان لێده‌كه‌ن، ڕقیان له هه‌ر یاسا و ڕێسایه‌ك دەبێته‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت … ئه‌مه له‌كاتێكدا، بێگومان، به بێده‌نگی له ئاستی به‌كارهێنانی ده‌وڵه‌تدا بۆ خواسته‌كانی خۆیان، ده‌مێننه‌وه.هه‌روه‌كو Benjamin Tucker سه‌باره‌ت به ” بازاڕی ئازاد”ی سه‌رمایه‌داری Erbert Spencerئاماژه‌ی كرده‌وه و ده‌ڵێت ” له نێوانی ئه‌و ڕونكردنهوه وێنه‌گه‌رییانه‌ی ….. سه‌باره‌ت به یاسا و ڕێسا ئەھریمەنییهكان كراوه، له هه‌موو نموونه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه، هه‌ندێك یاسا به ڕووكه‌شی باسیان له پارێزگاریكردنی كرێكاران و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان (دەردەكانیان) و باسكردن له خۆشی و خۆشگوزەرانی خه‌ڵكه‌كه كردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش بانگه‌شه‌ی سه‌رنجدان له‌و یاسایانه ناكەن، كه چه‌ند ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی قووڵی كوشنده‌یان هه‌یه و له‌و یاسایانه‌وه ته‌شه‌نه‌یان كرده‌وه، كه بەرتەریی (امتیاز) ده‌خولقێنن و قۆرخكردن ڕاده‌گرن و به‌رده‌وامییان پێده‌دەن” .
له كۆتاییدا، ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، هیچ كام له‌م ئەركە لاوه‌كیانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، كه سەرمایەداری له ڕێگەی ئه‌و زنجیره ڕیفۆرمانه‌وه، كه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌كرێن، بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێكی باش و ڕێك‌وپێك، تاكو له سه‌ره‌تا و بناخە‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكاران بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ئەركە لاوه‌كیانه ده‌كرێن و ته‌شه‌نه‌یانپێده‌درێت و یارمه‌تی ڕۆڵه بناخەییهكانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن، وه‌كو پارێزه‌رێك داكۆكی له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری بكات و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتییهیشی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن …… وه‌كو بناخەیهكن، بۆ سەرمایەداری، تاكو توانای چه‌وساندنه‌وه و به‌كارهێنانی هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ڕیفۆرمه‌كان نۆژەنكردنەوە (ھاوچەرخیكردن)ی ئەركەكانی سەرمایەداری بكەن، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له بناخە‌كه‌ی ناكەن.
به‌كورتییه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا كه ئاست و سروشتی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كان و كۆنترۆڵه‌كان له‌ژێر ناوی، یان به‌ناوی خزمه‌تی چینهكانەوە، كه شێوه‌ی جیاجیا بەخۆیانەوە ده‌گرن، خراونەتە كاركردنەوە، هه‌میشه ڕوودەدهن و ده‌مێننه‌وه. له‌م بارەدا ئیدی گرنگ نییه، دەوڵەت چ جۆره چالاكییه‌ك یا ڕه‌فتارێك جگه له‌و ئەركە سه‌رەتاییانه بۆ پاراستنی خاوندارێتی تایبه‌تی دەگرێته‌به‌ر و یا ئەمەش چ ئەركێكی لاوهكییە، هه‌میشه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی چینی فه‌رمانڕه‌وا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت. هه‌تا ئه‌مه ئه‌و ئه‌ركه لاوه‌كیانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، سه‌پێنراون …. هه‌تا لەو كاتەشدا، هێشتا پەسەندترین ڕیفۆرمیش، ئه‌ویش به‌باری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت یا سه‌رمایه‌دا ده‌شكێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شیاوی ڕوودانن. ئه‌مه‌ش واتای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ ڕیفۆرم، ده‌درێن نییه، یا بوترێت هیچ نین، به‌ڵكو ئه‌مه بەواتای تێگه‌یشتنه له‌و ڕاستییه، كه ئێمه‌ی سهركوتكراوان، پێویستمان به‌وه هه‌یه، كه پشت بە ھێز و توانای خۆمان و ڕێكخراوه‌كانمان بۆ چاككرنی بارودۆخه‌كه‌مان، ببەستین.