Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
MicrosoftInternetExplorer4
st1:*{behavior:url(#ieooui) }
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin:0cm;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن ده‌توانێت، له كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێت ؟
به‌شی چوارهه‌م
B.2.3 چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن ده‌توانێت، له كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێت
و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
له هه‌ندێك سیسته‌مدا ئاشكرایه، كه چۆن كهمایهتییهكی پاوانخواز كۆنترۆڵی ئابووری ده‌وڵه‌تی كردووە. بۆ نموونه له دەرەبەگایەتی (فیود‌اڵیزم)دا، خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن لۆرده دهرهبهگهكانهوهیە، كه به‌ڕاسته‌وخۆ جوتیارانیان چه‌وساندووەتەوە. ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و ڕامیاریی یه‌كیگرتووه و له ده‌ستی هه‌مان كەسانێك (خاوهنزهوییهكان)دا بووە،. ده‌سه‌ڵاتڕه‌هایی ئه‌وه‌ی نیشانداوه، كه پاشا‌كان، ده‌ره‌به‌گه لۆردهكانیان خستووەته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانەوە، به‌وه‌ش سروشته نانێوهندگهرایەكهی دەرەبەگایەتی (فیوداڵیزمی) گۆڕیوه بۆ نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌تی، به‌وه جێگەی گرتۆته‌وه .
ئا ئه‌م سیسته‌مە نێوه‌ندگه‌راییەی ده‌وڵه‌ت بوو، كه بۆرجوازی گه‌شه‌كردوو، وه‌كو مۆدێلێكی ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرت. پاشا گۆڕا به په‌ڕله‌مان، كه له سه‌ره‌تادا ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌كو بەرتەریێك له نێوه‌ندی خه‌ڵكانێكی كه‌مدا، بوو. هه‌روه‌ها له فۆڕمه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، دیسانه‌وه ئه‌وه ئاشكرا بوو، كه چۆن توێژاڵێكی ده‌سته‌بژێر كۆنترۆڵی ماشێنی ده‌وڵه‌ت، دەكەن. له‌كاتێكدا كه ده‌نگدان له‌سه‌ر بناخەی لایەنیكهمی هه‌بوونی خاوه‌ندارێتی بڕە موڵكێك بوو، به‌و هۆیه‌وه هه‌ژاران یه‌كسه‌ر له هه‌ر ده‌نگدانێكی (فه‌رمی) سه‌باره‌ت به‌هه‌ر شتێك، كه فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) كردبێتی، قهدهغهدهكران. له تیئۆری فه‌لسه‌فیی (جۆن لۆك)دا ئه‌م دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه، ئاوا باسكراوه : ئەم جەماوەرە كارگهرە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بە ئامانجی بەكارهێنانیا په‌یڕه‌وكه‌ری ڕامیاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت، لەبەرچاوگیراون، نه‌ك وه‌كو به‌شێك له خه‌ڵكی، ( له خه‌ڵكانی دارا) ئه‌وانه‌ی كه فەرمانڕەوایی داده‌نێن. ئا له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت وه‌كو كۆمپانیایه‌ك وایه، كه له پشك ( سههم)دا هاوبه‌شبێت .
چینی دارا خاوه‌نی پشكهكانن، كه به‌ڕێوەبەرە گه‌وه‌ره‌كان له بوارێكی پانوپۆڕدا، دیاریده‌كه‌ن و جەماوەرهكهش، كه كارده‌كه‌ن هیچ ده‌نگ و ڕایهكیان له بڕیاره تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیدا، نییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه پاشكۆبن و جێبەجێگەری بڕیاره‌كان بن.
هه‌ر وه‌كو پێشبینیكراوه، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌وە، كه پابەندكراون، پەسەند و خواستراو نییه. چه‌شنی ئه‌م ڕژێمە “لیبراڵ-كلاسیكی”یە كه غه‌ریبن و ئاشنانین به خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بووه و دروستیانكردووە، كەمی ڕەوایەتی جه‌ماوه‌ریانه‌یان هه‌بووە، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گشت دانیشتوانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان نه‌بووە. فەرمانڕەاییەك له لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن بەرتەریێكهوه، ئه‌وانه‌ی كه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیان هەبووە، دروستكرابێت، زۆر به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و نكۆڵیھەڵنەگر هه‌ن، كه نەتوانراون، له مامه‌ڵه‌كردن لەتەك ئه‌وانه‌ی كه دارا نەبوون، بڕوا به‌و فەرمانڕەوایانه پێبهێنرێت، یا لەو مامەڵەیەی دەسەڵات لهتەكیاندا كردوویه‌تی، نەتوانراوە لەتەك ئه‌وانی تردا، یه‌كسان بن. كه ده‌سته‌بژیری فه‌رمانڕه‌واش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تیان كردووە، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێكراوه، كه بۆ زیاتركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و لاوازكردنی كڕۆكی به‌رهه‌ڵستیكردن و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و ئابوورییان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌وه‌ی كه ده‌قاوده‌ق ویستوویانه كردوویانه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ڕووی ڕاستینەی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، له‌ژێر ناوی ” ئازادیخوازی ” و ” باشێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا” شاردووەته‌وه. له‌مه‌ش زیاتر ، دیاریكردنی مافی ده‌نگدان بۆ بەرتەریداران، وه‌كو شتێكی ڕه‌ها، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه پابەندكراون به سوكایهتیپێكردن و بێڕێزیكردنی ئازادی تاكه‌كان، لەبەرچاوگیراوه.
ئه‌مه بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه و بانگه‌شه بۆ هه‌بوونی مافی ده‌نگدانی گشتی، ده‌نگدانی سه‌رتاسه‌ری و وه‌ستانه‌وه دژی مافی خاوه‌ندارێتی، دژی بزنس و كۆمپانیا گه‌وره‌كان. لای زۆربه‌ی ڕادیكاڵه‌كان به( ماركس و ئینجلس)یشه‌وه ، له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا، سیسته‌می ده‌نگدانی گشتی، چینی كرێكاران ده‌توانن ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی” بگرێته‌ده‌ست و دواتریش له پێگەیەكدا ده‌بێت، كه به یه‌كجاره‌كی و بۆ هه‌مووان، كۆتایی به سیسته‌می چینایه‌تی ده‌هێنێت. ئەناركیسته‌كان بەمە ڕازینەبوون و بڕوایاننه‌هێنا، مشتومڕی ئه‌وه‌یانده‌كرد كه ” ده‌نگدانی گشتی ” له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كە له‌سه‌ر بنەمای نایەكسانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، ڕێكخراوە، ئه‌مه‌ی كه ده‌كرێت، شتێك نابێت و تەنیا فێڵ و تەڵەكەێكه، ته‌ڵه و داوێكه، ئامرازێكه بۆ بهچۆكاهێنانی خه‌ڵكی” و ” ڕێگەیه‌كی دڵنیایه له مسۆگەركردنی به‌رده‌وامبوونی زاڵێتی چینی دارا له‌سایەی ئاوەزی (مێنته‌ڵێتی) لیبراڵیزم و دادپەروهریهكهیدا، به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تاكو زیان به ئازادی و سه‌ربه‌ستی جه‌ماوه‌ریانه بگەیەنێت. سه‌رئه‌نجام ئەناركیسته‌كان ئه‌وه‌یان ڕەتدەكردەوە : كه بتوانرێت لەلایەن خەڵكەوە ئه‌و سیسته‌مه بۆ كۆنترۆڵكردنی یا دابینكردنی ئابووری و بۆ یه‌كسانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌كاربهێنرێت چونكه هه‌میشه بەپێی پێویست ده‌بێته ئامرازێكی دووژمنایەتی خه‌ڵك، ئه‌وه كۆمه‌ككردنه به ناساندن و به‌ڕێكردنی دیكتاتۆرییه‌تی بورجوازی.” [Bakunin, Bakunin on Anarchism, p. 224]
سه‌رئه‌نجام به‌هۆی بزووتنەوەی جه‌ماوه‌رییه‌وه، له لایه‌ن ئه‌و كەسانەی كە لە دامێنی كۆمەڵگەدا، بوون، مافی ده‌نگدان له‌لایه‌ن پیاوانی چینی كرێكارانه‌وه برایه‌وه، هه‌روه‌ها له قۆناخی دواتریشدا، ژنانیش ئه‌م مافه‌یان به‌ده‌ستهێنا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌سته‌بژێر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به سه‌ختی جه‌نگیان له پێناوی هێڵانه‌وه‌ی بەرتەریهكانیاندا( ئیمتیاز) ، دەكرد، به‌ڵام سەرەنجام تێشكان. به‌داخه‌وه مێژووی دەنگدانی گشتی سه‌لماندی، كه ئەناركیسته‌كان ڕاستبوون. هه‌تا ئەوەش هه‌ر ڕاستده‌رچوو، كه ده‌وڵه‌ته “دیمۆكراسییه” سەرمایەدارییهكان، به‌كرده‌وه دیكتاتۆریی داراكانن، دیكتاتۆریەتی خاوەندارێتی تایبەتین. ده‌توانرێت مێژووی ڕامیاریی ھاوچەرخ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری كورتبكرێته‌وه. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به‌هۆی بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه بوو، له پێناوی ( نوێنه‌رایه‌تی) دیمۆكراسی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه بۆ به‌رده‌وامبووونی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و كه‌مكردنه‌وەی كارایی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌وه‌ی دووایی (دووەم) بوو. (مەبەست لە یەكەم ده‌وڵه‌ته دیمۆكراسییه سەرمایەدارییەكاننو مه‌به‌ست له دووه‌میش بزووتنەوەی جهماوهرییو نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسییه. – و. كـ-)
ئه‌مه‌ش به‌هۆی سێ پرۆسێسی سه‌ره‌كییه‌وه به‌ده‌ستهات، كه كاریگه‌رانه بۆ ڕاگرتن و ڕوونه‌دانی دیمۆكراسی، ئاوێتهكرابوون. ئه‌م ڕێگرانه‌ش ئه‌مانه بوون: سامان، بیرۆكراسی و سه‌رمایه. هه‌ر یه‌كه له‌مانه له نۆرەی خۆیاندا، لە بارەیانەوە دەدوێین، كە ئەمانە جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ” نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی ” وه‌كو ” ئۆرگانی زاڵبووی سەرمایەداری” ده‌كەنه‌وه. [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 127]
ڕێگرێتی سامان : ئه‌وه زۆر ئاشكرایه، پاره پێویسته بۆ گرتنه‌ده‌ستی نووسینگە ( لێره‌دا مه‌به‌ست له ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته – و. كـ -) . سه‌رجه‌می ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1976دا له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی (ئه‌مه‌ریكا)دا، خەرجكراوه 66.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه. له ساڵی 1984 دا 103.6 ملیۆن دۆلار و له ساڵی 1996 دا 239.9 ملیۆن دۆلار بووه. به هاتنی سەدەیی بیستویه‌ك دیسانه‌وه‌ئه‌م ژمارانە بەرزبوونەوە، له ساڵی 2000دا بوو بە 343.1 ملیۆن دۆلار و له 2004دا گەییشتە 717.9 ملیۆن دۆلار. زۆربه‌ی زۆری پاره‌كانیش له‌لایه‌ن دوو كاندیداتی سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، خەرجكراون. له ساڵی 2000دا (جۆرج بۆش)ی كاندیدی پارتی كۆماری 185،921،855 سەد و ھەشتا و پێج ملیۆن و نۆسەد و بیست و یەك ھەزار و ھەشت سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكردهوه، له كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئالگۆڕی كاندیدی پارتی دیمۆكرات 120،031،205 سەد و بیست ملیۆن و سی و یەك ھەزار و دوو سەد و پێنج دۆلاری خەرجكردووە. چوار ساڵ پاش ئه‌وه بووش 345،259،155 سێ سەد و چل و پێج ملیۆن و دووسەد و پەنجا و نۆ ھەزار و سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكرد و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، جۆن كێری كاندیدی پارتی دیمۆكرات، ھەر چۆنێك بوو توانی 310،033،347 سێ سەد و دە ملیۆن و سی و سێ ھەزار و سێ سەد و چل و حەوت دۆلار خەرجبكات.
كه‌مپه‌ینه‌كانی دیكەی هه‌ڵبژاردنیش لە ڕادەبەردەر گران كه‌وتوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2000دا بڕی خەرجی كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو، بۆ ئەوەی كورسییه‌كی نوێنەرایەتی یانەی (ئەنجومەنی) دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای (US House of Representative)ی ده‌ستبكه‌وێت، 816 ھەشت سەد و شازدە هه‌زار دۆلار بووه، له‌كاتێكدا بڕی خەرجی خواستنی كورسی سێناتۆرێك 7 ملیۆن دۆلار بووه. تەنانەت بۆ هه‌ڵبژاردنه (لۆكاڵی) خۆجێییەكانیش، پێویستی به پاره پهیداكردنێكی زۆر باش هه‌یه. كاندیدێك بۆ یانەی ئیلینۆیی Illinois House ، 650 شەست سەد و پەنجا هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد، یه‌كێكی دیكەیان بۆ دادگەی باڵای ئیلینۆیی Illinois Supreme Court 737 حەوت سەد و سی و حەوت هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد. له (بریتانیا)ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وێ، بڕێكی خه‌یاڵی خەرجدهكرێت. له هه‌ڵبژاردنی گشتی 2001دا، پارتی له‌یبه‌ر (كرێكاران) بڕی 10،945،119 دە ملیۆن و نۆ سەد و چل و پێنج ھەزار و سەد و نۆزدە پاوه‌ندی بریتانی خەرجكرد، پارتی تۆریش ( پارێزگاران) ، 12،751،813 دوازدە ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا و یەك ھەزار و ھەشت سەد و سیازدە پاوه‌ند و پارتی (لیبراڵ)یش ( كه به لۆقه لۆق شوێنی سێهه‌می هێنا) ، 1،361،377 یك ملیۆن و سێسەد و شەست و یەك ھەزار و سێ سەد و حەفتا و حەوت پاوه‌ندی خەرجكردووه.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م جۆره پاره‌یه‌ش ، پێویست به دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ساماندار ده‌كات، تاكو به‌شداری كۆمەكی دراوی (پیتاك) بكه‌ن، به واتایه‌كی دیكە له پاڵپشتی و و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا، ده‌بێت به‌ڵێنیان پێبدرێت. گه‌رچی هه‌ڵسوڕاندنی بڕێكی زۆری پاره‌كە له پیتاكه بچووكه‌كان، به تیئۆری ئاسانه، به‌ڵام به كرده‌وه، ئه‌مە كارێكی گرانه. بۆ په‌یداكردنی یه‌ك ملیۆن دۆلار پێویستت به قایلكردنی 50 ملیۆنه‌ر هه‌یه، تاكو هه‌ر یه‌كه 20 هه‌زار دۆلار بدات، یاخود 20 هه‌زار خه‌ڵك تاكو یه‌كی 50 دۆلارت پێببه‌خشێت. بۆ كەسانی ده‌سته‌بژێر 20 هه‌زار دۆلار پاره‌ی باخه‌ڵه و كه‌متریش جێگای سه‌رسوڕمانه، كاتێك ڕامیاره‌كان ئامانجیان بردنه‌وه‌یه له تەنیا چه‌ند كه‌سێك ( واتە كێبڕكێكە زۆر سەختە- و. كـ)، نەك له ژماره‌یه‌كی زۆر. هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه لەتەك كۆمپانیا گه‌وره‌كان و بزنسه گه‌وره‌كاندا ده‌كرێت. له خەرجكردنی توانا و وزه‌شدا، زۆر ئاسانتره و باشتریشه، كه له‌م پرسەدا چاوببڕدرێتە چه‌ند ساماندارێك( جا ئیدی تاكه كه‌سه‌كان بن یاخود كۆمپانیاكان).
ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه خەرجهكه (خەرجی ھەڵبژاردنەكە) بدات كۆنترۆڵیشی ده‌كات، له سیسته‌می سەرمایەدارییدا ئه‌وانه‌ش بزنسمان و ساماندارەكانن. له ئه‌مه‌ریكاشدا كه‌مپه‌ینی پیتاككردن (بەخشیش) له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ڕامیاریی پێدانه‌وه‌ی دوایی، یا خه‌ڵاتكردنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكهیهدا، گه‌یشتووەته ڕاده‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی په‌یوه‌ندیدار. به‌شی هه‌ره زۆری كه‌مپه‌ینی پیتاكەكانیش بۆ كاندیده‌كان، بەبێ سه‌رسوڕمان، له كۆمپانیاكانهوهیه. بێجگه له‌وان هه‌ندێكی دیكه‌ن له تاك و كه‌سه دهوڵهمهندكان، كه بڕێكی زۆر پیتاك به كاندیده‌كان له‌پاڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی بۆردی كۆمپانیا گه‌وره‌كانن، ده‌كه‌ن. بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی كه پیتاكهكهیان جێگەی خۆی بگرێت، گه‌لێك له كۆمپانیاكان به زیاتر له پارتێك پیتاك دەكەن.
شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، كه كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، چاوه‌ڕوانی به‌ری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی پیتاكەكانیان دەكەن، ئه‌مەش ده‌توانرێت له بەڕێوەبەرایەتی( جۆرج بووش)دا ببینرێت. كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، قه‌رزاری به‌شی ئابووری وزه بوو ( ئه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، كه بووش فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری ته‌كساس بووه، كۆمه‌ك و پشتگیریان كردووە) كۆمپانیای به‌دناوی Enron ( لەتەك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی Kenneth Lay ) له نێوانی خه‌ڵكێكی زۆری دیكه‌دا له 2001دا، یه‌كێك له پیتاككەرەكانی جۆرج بووش، بوون. كاتێكیش كه ئەو، بووش، له ده‌سه‌ڵاتدا بوو پشتگیرییه‌كی زۆری ڕامیارییه‌كانی ئه‌و به‌شه ئابوورییه‌ی كرد ( وه‌كو دواخستنی ڕۆڵ و یاساكانی پاراستنی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر وه‌كو له ده‌ڤه‌ری ته‌كساس كردی ) ، لەلایەكی دیكەوە، كۆمهككاران و لایه‌نگرانی بووش له وۆڵ‌ستریت به هه‌وڵدانی بووش له به‌تایبه‌تیكردنی كارگێڕیی بیمەی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Security.)سه‌رسام نه‌بوون . هه‌روه‌ها كۆمپانیاییهكانی (Credit Cards)یش كه له 2005دا پارتی كۆماری ڕۆڵ و یاساكانی سه‌باره‌ت به‌و كەسانەی، كه ڕووبەڕووی نابووتی ئابووریی ده‌بوونەوە، تووندوتۆڵتر كرده‌وه، دیسانه‌وه ئه‌مانیش به‌م كاره‌ی، كه بووش كردی، سه‌رسام نه‌بوون. ئه‌م كۆمپانیا گه‌ورانه، به كۆمه‌كردنی بووش به پاره، له‌وه دڵنیا ده‌بوونه‌وه، كه فەرمانڕەوایی (حكومەت) پتر لە به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان بۆ داوه و هه‌ڵیانبژاردووه، به‌رژه‌وندییه‌كانی ئه‌وان ده‌پارێزێت و زیاتری ده‌كات،.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش واتە” دابه‌شكردنی سامان و داھات و ده‌سه‌ڵاتی بڕیار و پەسەندكردنی بڕیاره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، لای لیژنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه …… ئه‌ویش چینی ڕامیاره‌كان و بهڕێوهبهرهكانن، كه به‌یه‌كه‌وه به‌و كه‌ڵچه‌ره‌وه په‌یوه‌ستن، خۆیان لەتەك ئه‌و به‌شانه‌دا كه پاوانەی ئابووریی تایبه‌تی (كه‌رتی تایبه‌تی) ده‌كه‌ن، ڕێكده‌خه‌ن، ئه‌مانه‌ش یا ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌و به‌شانه‌وه هاتوون یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه ببن به به‌شێك له‌وان” [Chomsky, Necessary Illusions, p. 23] . ئه‌م ڕاستییه ده‌توانرێت له گوتارە ناوازه‌كه‌ی (جۆرج بووش)دا بۆ په‌یداكردنی پاره له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی 2000دا، كە بۆ توێژاڵی ده‌سته‌بژێری دا، بەدیبكرێت، كه ده‌ڵێت ” ئه‌مه قه‌ره‌باڵخییه‌كی دیار و دڵخۆشكەر و سه‌رنجڕاكێشه .. ئه‌وانه‌ن كه هه‌یانه و زۆریشیان هه‌یه. هه‌ندێك خه‌ڵك به ده‌سته‌بژێر ناوتان ده‌بات، من پێتان ده‌ڵێم بنەما ، بنکه( Base ) .”
چۆمسكی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت ئهمهجێگەی سه‌رسوڕمان نییه:
” له دونیای كەتواریدا، ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به زۆری له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، كه سه‌رچاوه‌كانیان ( سه‌رچاوه‌ی داهات) له‌به‌رده‌ستدان، به‌كرده‌وه‌ش به‌هۆی خاوه‌ندارێتیانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی كەرتی ئابووریی تایبه‌تییه‌وه‌یه، یاخود به‌هۆی كه‌سایه‌تی و ناوبانگیانه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی پرۆفێشنا‌ڵن. زۆربه‌ی بڕیارده‌ران پێگەیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌كانی فەرمانڕەواییدایه، هه‌ر به ئاسایی له نوێنه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، بانقه‌كان، ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیانه‌ی كه پاره ده‌خه‌نه گه‌ڕ پێكدێن. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی یاساناسیش، كه بۆ كاروباری یاسایی نوێنه‌رایه‌تی و لایه‌نگیری به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ربڵاوه‌كانی خاوه‌نداران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌رژه‌وه‌ندی لاوه‌كییانه نییه، بگره ئه‌مانیش به‌شێكن له‌و كۆمه‌ڵه و بەوانەوە په‌یوه‌ستن. به‌شی یاسادانان زیاتر تێكه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به زۆری له بزنس و له چینی پرۆفێشناڵهوه هاتوون”. [Chomsky, On Power and Ideology, pp. 116-7]
ئه‌وه‌ش تەنیا بهیهكهوهبهستنەوەیەك نییه له‌نێوانی ڕامیاری و بزنسدا. گه‌لێك له ڕامیاره‌كان پێگەی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌یان له كۆمپانیاكاندا، هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌و كۆمپانیانه‌دا، هه‌یه: پشك، زه‌وی و فۆرمێك له داهاتی خاوەندارێتی و زۆری دیكەیشیان هه‌یه. هه‌ر له‌به‌رئەوە‌شه، كه ئه‌مان ئەوەندەی نوێنەری كهمینەی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن، ئەوەندە نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه دهنگپێدهرهكانیان ناكەن. ئەگەر هه‌ردوو داهاتی ڕامیاران، ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرن و مووچه‌ی به‌رزی ئه‌ندامپه‌ڕله‌مان بوونیش، (له بریتانیادا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان زیاتر له دووجاری بڕی مووچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سێك وه‌رده‌گرێت) له‌یه‌ك بده‌ین، ڕامیاره‌كان له‌نێو دانیشتواندا ده‌كەونە ڕیزی له ٠١%ی خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه. ئێمه نەك ھیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ناوكۆییمان لەتەك خه‌ڵكه ده‌سته‌بژێره‌كاندا نییه، به‌ڵكو ھەروا لەتەك ڕامیارهكانیشدا، كه به‌شێكن له‌وان، هیچ بەرژەوەندییەكی نێوكۆییمان نییە، ئا له‌م بارەدا زۆر به سەختی ده‌توانرێت بوترێت، كه ڕامیاره‌كان نوێنه‌رایه‌تی گشتی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئەگەر له پێگهیهكیشدا نه‌بن، كە به‌بێ بەندومەرج ده‌نگ به‌و یاسایانه بده‌ن، كه سه‌باره‌ت به دارایی و خاوه‌ندارێتین.
هه‌ندێك له‌و ڕامیارانه داكۆكی له بوونی مووچه‌ی دووهه‌میان یاخستنه‌گه‌ڕی پاڕه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌یان، ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه په‌یوه‌ندییان لەتەك دەرەوەدا بۆ دروستده‌كات یا ده‌هێڵێته‌وه، گوایه ئه‌مه‌ش ده‌یانكات به ڕامیارێكی باشتر. ئه‌م جۆره پاساوانە له ڕاستییه‌وه دوورن، چونكه كاركردنی ئه‌وان له ده‌ره‌وه ( له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆیان) بۆ نموونه لەتەك (مێكدۆناڵ)دا، كاری سورهوهكردن و برژاندن و ئه‌م دیو و ئه‌و دیوكردنی هه‌مبه‌رگر نیییه یا كاركردن نییه لەتەك ڕیزی پێشه‌وه‌ی كرێكاره‌كاندا، چونكه به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت، هیچ كام له ڕامیاره‌كان هه‌وڵناده‌ن، كه هه‌ست به‌وه بكه‌ن یا بزانن كه ژیانی كه‌سێكی ئاسایی چۆنە. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه پاساوی لۆجیكی خۆی هه‌یه، ئه‌م كاره و ( كاری دووهه‌م) ئه‌م داهاته، ڕامیاره‌كان به دونیای ده‌سته‌بژێره‌وه، نه‌ك دونیای جەماوەرهكهوه، پهیوهستدهكاتهوه، له‌كاتێكدا ئامانج و خواستی ده‌وڵه‌ت پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌بژێره، كه‌واته ناتوانرێت نكوڵی له‌وه بكرێت، كه ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتە نێوكۆییه هاوبه‌شه لەتەك ده‌سته‌بژێردا، تەنیا یارمه‌تی ئه‌و ئامانجه ده‌دات.
دواتریش پرۆسه‌یه‌كی خه‌ماوی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێك كه ڕامیاره‌كان كاره ڕامیارییهكانیان به‌جێده‌هێڵن، له كۆمپانیایه‌كی قوچكەیی (هیراشی)ی‌دا كارده‌كه‌ن یا كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، ( به‌تایبه‌تیش لەتەك ئه‌و كۆمپانیا جیاجیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه پێشتر له نوێنەرایەتی گشتییه‌وه، خه‌ڵكییه‌وه، ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌مان ئه‌م كۆمپانیانه ناچارده‌كه‌ن، تاكو په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن و كۆنترۆڵ بكرێن) . له كه‌تواردا خوودی ئه‌م كاره‌ش واتە به‌كرێگرتنی كه‌سێكی پێشینه فەرمانڕا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه. ” بڕواكردن به‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌م پرۆسێسه‌ش گۆڕاوه و خراپتربووه، گرانه، چونكە لەم ڕؤژگاره‌دا كه‌سێكی هه‌ره پله‌به‌رزی فەرمانڕایی (حكومەت) ڕاسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه دێت و كاری فەرمانڕەوایی دەكات. ئه‌وانه‌ی كه كاری لۆبی ده‌كه‌ن، ئاوا كارەكان بەسەریاندا دابەشدەكرێن، لە شوێنێكی ئاوادا ئەو كارەیان پێدەسپێرێت، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كاره‌كان ده‌كه‌ن و لە پێگەیەكی ئاوادان، كه لۆبیچییهكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه. به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی كه یاسایانه كارده‌كه‌ن و كۆنترۆڵده‌كه‌ن، لەتەك ئه‌وانه‌ی كه ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێن و یاسایی بن یا یاسا پەیڕەو بكەن، ئاوای لێهاتووه، كه گرانه له یه‌كتری جیابكرێنه‌وه.
ئه‌م ڕامیار و سه‌رمایه‌دارانه ده‌ستیان له‌نێوده‌ستی یه‌كتردایه، سامان هه‌ڵیانده‌بژێرێت، پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنن، كاریان ده‌ده‌نێ و كاتێكیش له پۆستدان (كاری ڕامیاری ده‌كه‌ن) داهاتیان پێده‌به‌خشن، دواتریش كه ڕامیارییان به‌جێهێشت، زۆربه‌ی جاریش له دونیای بزنسدا كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێده‌ده‌ن و كاری دیكه‌یان پێده‌سپێرن. ئابه‌م شێوه‌یه كەمتر جێگەی سەرسوڕمانە، كه ده‌بینیت چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و كۆنترۆڵی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك نییه و كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایینایێت، ڕێگرێتی سامان به ناڕاسته‌وخۆییش كاری خۆی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له چه‌ند فۆرمێكدا ده‌بینرێته‌وه. ئه‌وه‌یان كه زۆر ئاشكرایه، توانای كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌سته‌بژێره كه لۆبی ڕامیاره‌كان ده‌كه‌ن. له (ئه‌مه‌ریكا)دا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی تۆماركردنی 24 هه‌زار لۆبیچی به میلیته‌ری واشنگتۆن دراوه …. لەتەك كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی، كه ئەمان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن. كاری ئه‌م لۆبیچیانه تەنیا ڕازیكردنی ڕامیاره‌كانه، تاكو ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك بده‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان تەواوبێت، یارمه‌تی داڕێژانی بەرنامەی ڕامیارییەكەیانه، تاكو زیاتریش له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، به باری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزنسدا بشكێته‌وه. لۆبی به‌شی پێشه‌سازی زۆر گه‌وره و كهتهیه ….. كه ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ بزنسی گه‌وره و ده‌سته‌بژێره. سامان دڵنیایی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كسانی هه‌لی ڕه‌خساندنی كۆكردنەوه و نانهسهریهكی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی هه‌بێت بۆ به‌شداربوون له پلان و پیاداچوونه‌وه و كاراییدانان له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چوونی ڕامیارییه‌كان، تاكو له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه پاوانبكرێت. ” لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، ئه‌ی له كوێدا به‌ناچاری پێویست به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی لۆبیهكان ده‌كات، تاكو نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی ئاسایی بكه‌ن؟ كوان ئه‌و ملیۆن دۆلارانه‌ی، كه له به‌رژه‌وندی ئه‌مان (جه‌ماوه‌ره‌كه) كارده‌كات؟ به‌داخه‌وه، به‌ئاشكرا ئه‌مانه ده‌بینرێن، كه بزرن”. [Joel Bakan, The Corporation, p. 107]
هه‌رچۆنێك بێت، ناتوانرێت نكوڵی له‌وه بكرێت، كه هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌كان له ده‌ستی گشت دانیشتواندایه ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له كاتێكدایه، كارایی ناڕاسته‌وخۆی سامان دێتە زمان، كه ده‌توانرێت ناوی ڕۆڵی میدیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌رهه‌ممهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌كی لێبنرێت. وه‌ك له (بەشی D.3) باسمانكرد، میدیای ھاوچەرخ له‌لایه‌ن بزنسه گه‌وره‌كانه‌وه پاوانكراوه و بێ سه‌رسوڕمانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه. به‌واتایه‌كی دیكه میدیا ڕۆڵێكی گرنگ له دانانی كارایی خۆیدا له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و پارته‌كان و به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له ڕامیاره‌كان و كاندیده‌كان، دادەنێت. پارتی ڕادیكاڵ ئا لێره‌دا، بهلانیكهمهوه، له‌لایه‌ن پرێسی (ڕۆژنامه‌وانانی) سه‌رمایه‌دارییه‌وه فه‌رامۆشده‌كرێت، یا خراپتر له‌وه‌ش، ڕووبەڕووی پاگه‌نده‌ی خراپ و هێڕش دەبێتەوە. ئه‌مه‌ش ڕۆڵی پەیوەندییەكی نێگه‌تیڤ له نێوانی ئه‌وان و ده‌نگده‌راندا ده‌گرێت و كارایی له‌سه‌ر پلان و ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان و كاریگه‌ری خۆشی له‌سه‌ر چۆنیەتی بەسەربردنی كاته‌كان و به‌گه‌ڕخستنی كاته سەرەكییەكان و وزه‌و داهات له به‌رامبه‌ر و لە به‌گژاچوونه‌وه‌ی پاگه‌نده‌كانی میدیادا، داده‌نێت. په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمهكیش، كه‌م تا زۆر هه‌مان كارایی هه‌یه، گه‌رچی هه‌ر یه‌ك له‌مانه باشییهكهیان ئه‌وه‌یه، كه پێویستی به‌وه نییه، كه خۆی ئاوا ده‌رخات، كه سروشتییه یا ئه‌و ڕاسته، یاخود لایه‌نگر نییه ( بێلایه‌نه). ئه‌مه جگه له كارایی ده‌سته‌بژێر و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كه كۆمه‌ك به “Think Tank ” به پاره ده‌كه‌ن ( گروپێك له خه‌ڵكن، كه خه‌ریكی توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ڕیپۆرتهكان و لابهلاكردنهوهی كێشه‌كانن و ڕۆڵی گرنگیان له‌سه‌ر داڕێژانی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت ، فەرمانڕەوایی ، كۆمپانیاكان هه‌یه)، كه ئه‌مانه لەتەك سیسته‌مه ڕامیارییهكهدا ئاوا ئاوێته بوون، كه زۆر به‌باشی له به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار ده‌شكێنه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌مه بڕواننە (بەشی D.2) .
بە كورتی:
” چینی بزنس له ڕێگەی توانای كۆمه‌كیی پاره بۆ كه‌مپه‌ینه ڕامیارییه‌كان، به پاره‌یه‌كی باش، فەرمانڕەوایی (حكومەت) پاواندەكات و نرخێكی بەرز له‌سه‌ر لۆبیچییهكان داده‌نێت و خه‌ڵاتی باشی كۆنه ڕامیاره فه‌رمییه‌كان به پێدانی كاری باشی به‌سوود، ده‌كات ….. به‌ته‌واوی ( ڕامیاره‌كان) ئاوایان لێهاتووه، بوونه‌ته پاشكۆی دۆلاری هه‌مان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی، كه پاره به چینێكی نوێی پرۆفیشناڵ ده‌ده‌ن، بۆ ئامۆژگاری و په‌ره‌پێدان و بەرەوپێشه‌وه‌چوونی بیرۆكەی بزنس له‌لای خه‌ڵكی و له نێوه‌ندی ڕامیارانی فه‌رمانڕه‌وادا، هه‌روه‌ها به توێژه‌ره‌وه‌كانیش دەدات، كه توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به بازاڕ ده‌كه‌ن، به زاناكانی كه لێكۆڵینەوە لەسەر تاكەكان (مرۆڤەكان)ی نێو كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه به ئه‌وانه‌شی كه سه‌رئه‌نجام و هۆكاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به كاندیده‌كانیش. ئه‌مه‌ش لە كرۆكدا هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كه‌مپه‌ینی ڕێكلامهكردنی فرۆشتنی سه‌یاره‌كان، مۆدێله‌كان، ده‌رمانه‌كان و مه‌تریاڵه‌كان یا شمه‌كی تر، وه‌رده‌گرێت.” [John Stauber and Sheldon Rampton, Toxic Sludge is Good for You, p. 78
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ڕێگری یه‌كه‌م بوو سه‌باره‌ت به ڕاسته‌وخۆیی و ناڕاسته‌وخۆیی دارایی و سامان كه چۆن ڕێگرن، ئه‌مه‌ش له خۆیدا ڕێگرێكی زۆر گه‌وره‌یه له وه‌رچه‌رخاندنی دیمۆكراسیدا یا وه‌ستانیدا و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له پرۆسه‌كه‌دا به‌ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت. لەتەك ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی هه‌ندێك جار له ڕێگەی میدیاوه چه‌واشه‌یی ده‌بینن، ده‌نگ بۆ ڕیفۆرمخوازه‌كان، هه‌تا به كاندیده ڕادیكالهكانیش، ده‌ده‌ن. هه‌روه‌كو له (بەشی J.2.6) لەبارەیەوە دواوین، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كاردانه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌گشتی، كاڵبوونه‌وه‌ی ڕادیكالێتی ئه‌و پارتانه‌یه، كه بهشداریدهكهن. پارته شۆڕشگێڕه‌كان ده‌بنه ڕیفۆرمخواز، پارته ڕیفۆرمخوازه‌كان كۆتاییان به پارێزه‌گاربوونی و به‌رده‌وامپێده‌ری سەرمایەداری، دێت و جۆرێك له‌و ڕامیاریانه به خه‌ڵكی ده‌ناسێنن و په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، كه پێشتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بوون، به‌ڵێنیان به خه‌ڵكی دابوو. كه‌واته گه‌رچی سەخته پارتێكی ڕادیكال هه‌لببژێردرێت و له پرۆسه‌ی ڕادیكالێتیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاڵبوونهوهیە گریمانی ڕوودانی هەیە. گه‌ر ئه‌م پارتییهش هه‌ڵببژێردرێت دوو ڕێگرهكهی تر: ڕێگری بیرۆكراسی و ڕیگری سه‌رمایه، دێنه گۆ.
بوونی ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی، كلیلی سه‌ره‌كییه له دڵنیاكردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ” بینینی ڕۆڵی پۆلیس” ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌مه به ورد و درشتییه‌وه، كه ( بۆچی ئەناركیسته‌كان ده‌نگدان وه‌كو ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری ، ڕەتدەكەنەوە؟ ) باسدهكهین. هه‌ر ئه‌مه‌نده بەسە، گه‌ر بڵێین ئەو ڕامیارانەی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتیدا به قازانجیان ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ی دواییان ( ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی) چه‌قێك یا ناوه‌ندێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته، له كاتێكدا پێشینه‌كه که (ڕامیارهكانن) دێن وده‌ڕۆن. سه‌رئه‌نجام له پێگەیەكدا ده‌بن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی هه‌ر فەرمانڕەواییەكی یاخی، ئه‌مه‌ش له ڕێگەی جۆرێك له بیرۆكراسییەوه ڕووده‌دات، كه ده‌توانرێت نۆژەن (ھاوچەرخ)بكرێتەوە یا بگۆڕدرێت، له ڕێگەی چه‌واشه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه پێویستییه‌كان، به پێداگرتن و پاڵپێوه‌نانی بەرنامەكانی خۆی بۆ ڕامیاره‌كان، كه ئه‌وانه‌ی به تیئۆری ( بهڕێوهبهرهكانیانن) به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مان پاشكۆی بیرۆكراسیین. هه‌روه‌ها پێویست به‌وه‌ش ناكات گه‌ر بڵێین، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ریاننه‌گرت (شكستیانهێنا) ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی ده‌توانێت دوا ده‌ستی بخاته ڕوو، كه كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی-یه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوده‌تا، له زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا، بەیارمەتی و هاریكاری وڵاتانی خۆراوا و ئەمەریكا و ئیمپریالیزم به‌رده‌وامبووه، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوودا بینراوه . كوده‌تاكه‌ی ئێرانی 1953 و چیلی 1973 تەنیا دوو نموونەن له‌م زنجیره‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وانه‌ی، كه به‌ناوی وڵاتانی گه‌شه‌كردووه‌وه ناسراون، ئه‌وانیش به‌دوورنین له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه. هه‌ڵكشانی ته‌وژمی فاشیزم له ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و پورتوغال و ئیسپانیا، ده‌توانرێت ناوی زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی لێبنرێت ( به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، كه فاشیزم له‌لایه‌ن میلته‌رییه‌وه سه‌پێنرا) . بزنسمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆتێشكانی بزووتنەوەی كرێكاران به پاره كۆمه‌كی هێزی Para-Military ده‌كه‌ن ( گروپێكی سڤیل به‌ڵام به جلی سه‌ربازیییەوە، له شوێنه جیاجیاكاندا له پاكتاوكردن و به‌كارهێنانی تیرۆردا، یارمه‌تی سوپا ده‌ده‌ن-و ک)، له‌لایه‌ن كۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، بۆ هه‌مان كار له‌و چه‌شنه، هێز ڕێكده‌خرێت و پێكده‌هێنرێت. تەنانەت نیو دیڵ The New Deal ( كە كۆمه‌ڵه پڕۆگرامێك و ڕامیاریگەلێك بوون، بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆگرتنه‌وه‌ی له شانی چه‌ند ڕیفۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه له‌لایه‌ن سه‌ره‌ك فرانكلین (ڕۆزفیڵت)ەوه، ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابوردوو له ئه‌مه‌یكا ، ئەنجامدران – و. كـ) له ئه‌مه‌ریكا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م كوده‌تایه‌دا بوو. [Joel Bakan, Op. Cit., pp. 86-95]. له كاتێكدا كه ئه‌م جۆره ڕژێمانه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجام سەرمایەش پشتگیریی لەوان دەكات، كه‌چی گیروگرفت بۆ سەرمایەداری دروستده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه، ئه‌و تیئۆره ڕامیارییه‌ی كه سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵات له‌لای یه‌ك فه‌رمانڕه‌وا گرددهكاتهوه، واتە دەسەڵاتی ڕەها، كه لێره‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ده‌ستی سەرمایەداریدایه، ئاوا دەكات كە ئەمە ڕوبدات. ئه‌م جۆره فەرمانڕەوایییانه (حكومەتانە) له ڕێگەی فه‌رمانڕه‌واییانه‌وه ئه‌م بیرۆكەیان ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش، واتە كوده‌تای سه‌ربازی كاتێك ڕووده‌دات، كه یاخود بهكاردەبرێت، كه دوا ڕێگر ، ڕێگری سه‌رمایه، به‌كارهێنرابێت و به‌ڵام تێكشكابێت.
ئاشكرایه كه ڕێگریی سه‌رمایه به ڕێگری سامانه‌وه به‌ندده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه سامانی گه‌وره به‌رهه‌می ده‌هێنن، گرێده‌درێته‌وه، گه‌رچی جیاوازیش له‌وه‌دا هه‌یه، كه چۆن به‌كارده‌هێنرێت. خودی ڕێگری سامانیش ڕێگە له‌وه دەگرێت، كه كێ بۆ ئه‌و پۆسته باڵایه، هه‌ڵده‌بژێردرێت، ڕێگریی سه‌رمایه‌ش كۆنترۆڵی ئه‌و كه‌سه ده‌كات، كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت. به‌واتایه‌كی دیكە ڕێگریی سه‌رمایه هێزێكی ئابوورییە، له وه‌ستاندنی هه‌ر فەرمانڕەوایییەك (حكومه‌تێك)دا. كه كرداره‌كانی له‌لایه‌ن چینی سه‌رمایه‌داره‌وه پەسەندنهكرێن، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
له كاتێكدا كه ڕاپۆرتی ده‌نگوباسه‌كانی گۆڕانكاری له فەرمانڕەواییدا، بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌بینین كه چۆن ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌دار بە‌گه‌ڕده‌خرێت، ڕامیاریه‌كان و یاساكان له “بازاڕه‌كاندا چۆن به‌خێرهاتنیان لێده‌كرێت”. ئه‌مه‌ش له (ئه‌مه‌ریكا)دا به ئاشكرا ده‌بینرێت كه له ٠١% هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی، كه نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سن، له ساڵی 1992دا خاوه‌نی له ٣٥%ی ئه‌و سامانه بوون، كه له كاخەزی دراوی هه‌بووه، لەتەك له ١٠%ی ئه‌وه‌ی دیكەشدا، كه خاوه‌نی له ٨١%ن …. له‌مه‌وه ده‌توانین ” بۆچوونی ” بازاڕ ببینین و بزانین، كه ئەویش ده‌سه‌ڵاتی له ١- ٥% دانیشتووانە ھەرە دهوڵهمهندەكەیە، له وڵاته‌كه‌دا ( لەتەك پسپۆڕه‌كانی داراییاندا)، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له كۆنترۆڵكردنی به‌رهه‌م و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌كانیانه‌وه، هه‌ڵده‌هێنجرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه له ٩٠%ی دانیشتووانه‌كه‌ی، كه له پەراوێزی كۆمهڵگهكهدان، به‌شێكی كه‌می وه‌ك له ٢٣%ی هه‌موو جۆره‌كانی پاره‌ی به‌گه‌ڕخراوی له ٢/١% ئه‌وانه‌ی ( خاوه‌نی له ٢٩%ن) له خاوه‌ندارێتی كاخەزە داروییەكان، بن. هه‌تا له‌وه‌ش زیاتر ( له ٠٥% ئه‌وانه‌ی كه باڵاده‌ستن له ٩٥% پشكه‌كان له‌لای ئه‌وانن) ئه‌مه‌ش ئاشكرایه، كه بۆچی دۆوگ ھێنوود Doug Henwood مشتومڕی له‌سه‌ر بازاری دراوی ده‌كرد و ئاوا پێناسهیدهكرد ” كه ڕێگەیه‌كه بۆ كه‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، وه‌كو چینێك خاوه‌نداری ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێنراوی گشت سەرمایەی دراوی بن ” سه‌رچاوه‌یه‌كن له ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری” هه‌روه‌ها ڕێگەیهكیشه له كاراییدانان له‌سه‌ر ڕامیاریی فەرمانڕەوایی. [Wall Street: Class Racket]
لێره‌دا ده‌رككردن به‌و میكانیزمه ئاسانه، تاكو بزانرێت ئه‌م توانا و ھێزەی سەرمایە له به‌گه‌ڕنه‌خستنیدا واته (فڕینی سەرمایە) كه ئاوا پێچه‌وانه دەبێتەوە، كاراییە ئابوورییەكەی چه‌كێكی زۆر كاریگه‌ره له ڕاگرتنی ده‌وڵه‌تدا وه‌كو خزمه‌تكارێك. كۆمپانیاكان و ده‌سته‌بژێر ده‌توانن پاره‌كانیان له‌نێو وڵاتیش و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا، به‌گه‌ڕبخه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ببنه هۆی شكاندنی پاره له بازاڕدا. گه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بڕوایان به فەرمانڕيەوایەتی حكومه‌ت نه‌مێنێت، به‌ئاسانی ده‌توانن پاره‌كانیان له وڵات‌دا نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیانجوڵێنن. له‌نێوخۆدا دانیشتووان به‌گشتی هه‌ست به سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كاتێك كه ده‌بینن داخوازی (طلب) كه‌مده‌بێت، بێكاران زیادده‌بن، قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر وه‌كو Noam Chomsky تێبینی كرده‌وه:
” له دیمۆكراسی سه‌رمایه‌داریدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت خواستی سه‌رمایه‌داره‌كان، بهێننه‌دی، گه‌ر وانه‌بێت به‌گه‌ڕخستنی پاره نابێت، به‌رهه‌مهێنان نابێت، كار نابێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بەكارهێنان و هاندان نابێت، به‌و شێوەیە به پێداویستییه‌كانی سه‌رجه‌می دانیشتوواندا ڕاناگات” [Turning the Tide, p. 233]
ئه‌مه مسوگەریی كۆنترۆڵی فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) و ڕامیارییه‌كانی ئەو له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌وه، ده‌كات. كاتێك كە ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌خێرهاتنی ڕامیارییه‌كانی فەرمانڕەوایەتی ناكات، به‌خێرایی پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات كه ” جێی بڕوای بزنسه” و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر، سیسته‌مه ڕامیارییهكهدا هه‌یه، ئه‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه دیمۆكراسی خزمه‌تكاری بزنسه گه‌وره‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌كو له‌لایه‌ن Malatesta وه كورتكراوهتهوە و ده‌ڵێت:
” هه‌تا له ده‌نگدانی گشتیدا … كە زۆربه لەتەكیایهتی به ئاسانی ئه‌وه ده‌بینین .…كه هێشتا فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) وه‌كو خزمه‌تكارێكی بورجوازی و جێندرمهكهی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه له هه‌ر شوێنیكدا پێویست بكات، ئاوا ده‌بێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ش ڕویدا ئه‌وه فەرمانڕەوایەتی ده‌كه‌وێته ڕاوكردن و ڕه‌نگه هه‌ڵوێستێكی دووژمنانه وه‌رگرێت، یاخود دیمۆكراسسی ڕه‌نگه هیچ شتێك نه‌بێت، جگه له خشته‌بردنی خه‌ڵكی زیاتر. كاتێك بورجوازی هه‌ست به‌وه‌ده‌كات، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، له كاردانه‌وه‌دا به‌په‌له ده‌بێت و هه‌موو كارایی خۆی و هێزه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌كاریده‌هێنێت، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه‌تی، داوا له فەرمانڕەوایەتی ده‌كات، كه بچێته‌وه قاوخهكهی خۆی، كه جێندرمه‌ی بورجوازییه” [Anarchy, p. 23]
به‌هۆی ئه‌م ڕێگریانه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه، له كاتێكدا به تیئۆری، دیمۆكراسییه. لەتەك ئه‌وه‌شدا ماشێنی ده‌وڵه‌ت، وه‌كو ئامرازێك دمێنێته‌وه، تاكو له سایه‌یدا كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ڵك بتوانن له‌سه‌ر بژێوی زۆربه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ئه‌مه‌ش، بێگومان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ده‌وڵه‌ت له فشاری جه‌ماوه‌ر پارێزراوه. شتەكە زۆر له‌وه‌وه دووره. هه‌روه‌كو له به‌شی پێشوتردا ئاماژه‌ی پێكرا، چالاكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌ركوتكراوانه‌وه، ده‌توانێت و توانیویەتی زۆر له ده‌وڵه‌ت بكات، كه ڕیفۆرمی دیار، بكات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌ت ناچار بە پشتیوانیكردن له كۆمه‌ڵگه دژی كاردانه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ره‌ی سەرمایەداری بكات، دیسانه‌وه هه‌ر لەژێر ئەم فشارە جه‌ماوه‌رییه‌شدایه، كه دەوڵەت ده‌توانێت شت بكات ( به‌تایبه‌ت كاتێك كە ڕه‌نگه ئەڵتەرناتیڤەكە له ڕێگه‌دان به‌كردنی ڕیفۆرمه‌كه خراپتر بێت، بۆ نموونه: (شۆڕش) . قسه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گۆڕانكارییانه ئەرکێکی سروشتی ده‌وڵه‌ت نین.
دستهبژێرەكان به‌هۆی سامانه ئابوورییهكهیانهوه، كه له‌وه‌وه داهاته‌كانیان په‌یداده‌كه‌ن، كه ناویان: سه‌رمایه‌داری دارایی، سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی، خاوه‌ن موڵك و زه‌وین، ده‌توانن سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی كه ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش خشتی بناخەی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نێت، كه له شێوه‌یه‌كی قوچكەیی (هیراشی)یانه‌دا بێت، سه‌باره‌ت به چینه ئابورییه‌كان، كه له شانییه‌وه نایه‌كسانی و جیاوازییه‌كی زۆری سامان له‌نێوانی موڵك و زه‌وی بچوكدا، كه ده‌سته‌بژێری خاوه‌ن زه‌وی و زار له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا خستۆته سه‌ره‌وه و نه‌داره‌كان و بێ موڵكه‌كانیش كه زۆربه‌ن خستۆته دامێنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یا كردنی لۆبی یاخود ده‌مچه‌وركردنی یاسادانه‌ران، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێت، ده‌سته‌بژێرە لهبارەكان ده‌توانن كۆنترۆڵی پرۆسێسی ڕامیاری بكه‌ن ….. به‌وه‌ش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت … له ڕێگەی ” هێزی گیرفان/جزدانه‌وه” . به‌كورتی:
” دیمۆكراسییه‌ك نییه، كه خۆی له‌و یاسایه ئازادكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی باشتر بكات، یاخوود خۆی له كه‌رتبوون له نێوان فه‌رمانڕه‌وایاندا و فهرمانییكراواندا، ئازاد كردبێت …. یا به لانیكه‌مه‌وه دیمۆكراسییەك نییه، كه ڕۆڵ و فه‌رمانی بزنس و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی خستبێته غه‌رغه‌ره‌وه ( نزیک به مردن). تەنیا سامانداران و ئه‌وانه‌ی كه توانای داراییان باشه ده‌توانن كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌و پله‌و پێگه‌یه، دڵنیابن. له دیمۆكراسیدا گۆڕینی فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) ده‌ستاوده‌ست پێكردنێكه یا سوڕێكه له گروپێكی ده‌سته‌بژێره‌وه بۆ گروپێكی دیكەی ده‌سته‌بژێر”. [Harold Barclay, Op. Cit., p. 47]
به‌واتایه‌كی دی، ده‌سته‌بژێر له ڕێگەی سامانی گه‌وره‌ی جیا جیاوه كۆنترۆڵی ڕامیارییه‌كان و مسۆگەریی به‌رده‌وامبوونی ئه‌وەش ده‌كات، ئا به‌م شێوه‌یه، كه به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێر. ئا له‌م ڕێگەیه‌وه ئه‌و بڕیاره ڕامیارییه گرنگانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ده‌درێن، له‌ژێر كارایی ئه‌وانه‌ی كه له خواره‌وه‌ن، به‌ده‌رن و به ویستی ئه‌وان نین. له كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبینی بكرێت، كه ئه‌م ڕێگرانه به ڕێكه‌وت ڕووناده‌ن، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، كه ده‌وڵه‌ت ڕێكیخستوون، له ڕێگەی بێدەسەڵاتكردنی جەماوەر و چڕكردنەوەی ده‌سه‌ڵات له چنگی ئه‌و كهمینهیەدا، كه فەرمانڕەوایەتی پێكده‌هێنن. سروشتی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێردا ده‌مێنێته‌وه. له‌به‌ئه‌وە‌شه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چینی سه‌رمایه‌دار خوازیاری نێوه‌ندگه‌راییە (مهركهزیەتە). ئه‌مه له به‌شه‌كانی ئاینده‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سته‌بژێر و په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌توانیت ئه‌م سه‌رچاوانه ببینیت:
C. Wright Mills, The Power Elite [Oxford, 1956]; cf. Ralph Miliband, The State in Capitalist Society [Basic Books, 1969] and Divided Societies [Oxford, 1989]; G. William Domhoff, Who Rules America? [Prentice Hall, 1967]; and Who Rules America Now? A View for the ’80s [Touchstone, 1983]).
*****************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
و بەشی B.2.1
بەشی B.2.2
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە