Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
AR-SA
MicrosoftInternetExplorer4
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-qformat:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin:0cm;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,”sans-serif”;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;
mso-fareast-theme-font:minor-fareast;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
دەوڵەت؛ بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستەکان و ئەنارکیستەکانی کوردستان
بەشی دوازدەھەم
زاهیر باهیر:
هاوڕێ تاهیر دووبارە سڵاو: لەسەر دوا سەرنجت کە بەشێکی زۆری لەسەر پارتی بەلشەفیک و مەنشەفیک و شووراکانی ئەو سەردەمەی ڕوسیا‌و هەروەها ئەوەی کە باست کردوە سەبارەت بە مێژوی قۆناغە جیاجیاکان و مل ملانێی نێوانی پەیوەندی بەرهەمهێنانان و شێوەی بەرهەمهێنان و بابەتەکانی تر ، من کێشەیەکم لە سەریان نییە ڕامان تا ڕادەیەک وەکو یەکە.
تەنها من لە سەر دوو مەسەلە سەرنجی خۆم دەدەدەم و دوواتریش ئەنجامگیرییەک بۆ پو ختەی ڕاو بۆچوونی خۆم لەسەر ئەوەی کە باسمان کردووە ، دەکەم. یەکەمیان: ….کە تۆ دەڵێیت ” ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس ئەم ڕاستییەی سەلماند. کۆمۆنەی پاریس، هیچ شتێک نەبوو جگە لە دەوڵەتی پرۆلیتاریا. دەوڵەتێک کە پایەی سەرەکی خۆی لەسەر دیکتاتۆری بۆ سەرمایەداران و دیموکراسی بۆ زۆرینەی کۆمەڵگە داڕشت بوو. دووبارەبوونەوەی کۆمۆنەی پاریسێکی دیکە لە هەرشوێنێکی دنیادا، بە ناچاری هەمان تایبەتمەندی [ دەوڵەت بوون و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بوون] لەخۆی دەگرێت. ڕێگای دووەم بۆ گواستنەوە لە قۆناغی سەرمایەدارییەوە بۆ قۆناغی کۆمۆنیزم، جگە لە [دەوڵەتی پرۆلیتاریا ؛ یان دیکتاتۆری پرۆلیتاریا]بوونی نییە [ ئەگەر هاوڕێیان ئانارکیست ڕێگەی دووەمیان لایە، با پێشنیاری بکەن، ڕێگایەک کە جیاوازتر لە ئەزمونی کۆمۆنەی پاریس بێت ]“.
سەرەتا من ئەوە دەڵیم کە من ناتوانم پێشبینییەکم بۆ چونێتی پێکهاتە و پێکهاتنی کۆمەڵگەی ئایندە ( ئەنارکستی-سۆشیالیستی) هەبێت، لە هەمان کاتیش‌دا من ناتوانم پێشبینی ئەوەش بکەم کە ئەوەی بە دەوڵەتی پرۆلیتاریا یا دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ناو دەبرێت، کڵێشەو شێوەیەکی شیاو‌و بێت و دەستبدات بۆ کۆمەڵگەی داهاتوو. وەکو خۆتیش دەزانیت ئەوە سەدەو نیوێک لەمەوبەر بووەو کەسێکیش نییە کە پێشبینی کاتی هاتنی کۆمەڵگەی داهاتوو بکات، ئەمە جگە لەوەی کە سەرجەمی شتەکان گٶڕاون و بەردەوامیش لە گۆڕاندان. هەر لەبەر ئەمەش بەڕای من پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە قۆناغی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی یا کۆمۆنیستی دەبێت دەوڵەتی پڕۆلیتاری ، دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاری ، یاخود کڵێشيیەکی تر ،بەخۆیەوە بگرێت، ڕەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبێت. خودی مارکس‌یش خۆی زۆر ڕەخنەی هەبوو لە کۆمۆنە، لەوانەش تێنەشکانی تەواوی دەسگە بیرۆکراتییەکان سەرتاپای دەسگەکانی تربوو لەپاڵ پێداگرتن بوو لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنە و کۆمۆنەی ئایندە دەبوایەو دەبێت پارێزگاری لەخۆی بکات، کە ئەم پارێزگاری کردنەش کە لە چەکداربوونی خەڵکەکەکەدا خۆی دەبینییەوە. هەتا گەر ئەمەش ڕویبدایە پاشەڕۆژێکی ڕووناک لەبەردەم کۆمۆنەدا نەدەمایەوە ، مەگەر شٶڕسی جیهانی ڕویبدایە و ڕزگاری بکردایە، کە ئەمەش ئەوکاتەش و ئێستاش کارێکی مەحاڵ بوو، مەحاڵیشە، بۆیە تێشکانی کۆمۆنە چاوەڕوانکراوو حەتمی بوو. وەکو پێشتریش وتم ژیان بواری مارکسی نەدا تاکو فکری خۆی بەڕوونی لەسەر مەسەلەی دەوڵەت ساغبکاتەوەو هەر لەبەر ئەمەش بوو جارێک کۆمۆنەی بە دەوڵەتی پڕۆلیتاریاو جارێکی تر بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ده‌چواند، کە ئەم دووانەش بەڕای من لەیەکتری جیاوازن، هەر ئەمەش وای دەکرد کە جەدەلێکی گەرم لە نێوانی مارکس و هاوڕێکانی لە لایەک و باکۆنین و هاوڕێکانی لە لایەکی ترەوە ، دروست ببێت.
لێرەدا لای من لێدوانەکە ئەوەندەی لەسەر ئەو ڕێگایەی کە دەمانگەیەنێتە کۆمەڵگەی ئایندە (دوا قۆناغ)، کە هەردوکمان لە شێوەو ناوەرۆکیدا ، هاوڕاین ، گرنگتره تاکو خودی ئایندەکە . ئەم ڕێگایەش پێشتر من ئیشارەتم پێکردوە لە ڕێگەی ناسوڵتەییەوە دەگەیتە ئایندەی ناسوڵتە، بەواتایەکی ترلە ڕێگایەکەوە کە بەدوور بێت لە ناوەندگەریی و هەبوونی سەرکردەو بنکردە، لە ڕێگایەکەوە کە تەواوی تاکەکانی نێو کۆمەڵگه ئازادانە، بێ بەرگرتن بە پێشنیار‌و داهێنان و توانا‌و سکییڵیان و نەبەستنەوەیان بە مەرکەزیەت و دەسەڵاتی پارتێک ڕێکخراوێکی سیاسیانەوە، لای من ئه‌وه ڕێگای گوێزه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که له زهنمدا هه‌یه ، وه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش و ڕیگاکهش که ده‌مان گه‌یه‌نێت پێی، له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی کردنه‌وه نابێت. ئێمە باوه‌ڕمان بە نوێنەرایەتی کردن نییە کە شێوەیەکە لە دیمۆکراسی باو‌و بورجوازیانە، کە هەبوونی نوێنەرایەتی سابت ( چه‌سپیو) و بەردەوامدان پێی، بناغەی دروستکردنی توێژاڵێکی تایبه‌تییه لەسەرو باقییەکەی تریەوە دەبێت، ئەمەش کانێک دەبێت بۆ دروستبوونی گەندەڵی. ئیمە باوەڕمان بە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ هەیە کە تاکەکانی کۆمەڵگە لە شوراکاند، لیژانە لۆکاڵییه‌کاندا ( ناوی هەرچی بێت لە جەوهەرەکەی ناگۆڕیت) ئازادن لەوەی کە دەنگ بۆ کێ دەدەن و بۆ چی دەدەن کە بەردەوامیش کەسەکان و شتەکان دەگۆڕین و لە گۆڕاندا دەبن. گەیشتن بەو کۆمەڵگەیەی کە باوەڕمان پێی هەیە ” کاری خۆجێی و بیرکردنەوەی جیهانییی یا جیهانیانەنه” بناغه داڕێژاوهکهیهتی و ده‌بێت کاری بۆ بکرێت و له‌سه‌ری کار بکرێت، بۆیە گرنگە کە ئەمڕۆ خەڵکی لە گروپە خۆجێیەکاندا – تۆ دەتوانیت ناوی بنێیت شووراکان، کۆمۆنه‌کان، یا هەر شتێکی تر- لە نێو هەموو دەسگەکانی کۆمەڵگە : دەسگە کۆمەڵایەتییەکان، سۆشیالهکان، ئەکادیمیەکان، خوێندن و پەروەردە و بەشەکانی تەندروستی خەستەخانەکان، کەرتەکانی گواستنەوەو ڕێگاو بان، بەشی پیشەسازی و کشتووکاڵی و زەوی و زار‌و بیناسازی و سەرجەمی بەشەکانی تر هه‌م ده‌وڵه‌تی و هه‌م که‌رتی تایبه‌تی، تاکو بتوانن کاروبارەکانی خۆیان و کۆمۆنێتییەکەیان لەو بوارانەی کە کاری تیادا دەکەن ، ببەن بەڕیوە بە هەرەوەزی بڕیارەکانیان بدەن و بەهەرەوەزیش کاری لەسەر بکەن. ئه‌مه‌ش یانی گێڕانهوهای پلانه‌کان و بڕیاره‌کان له ده‌سگه‌یه‌کی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تییه‌وه یا کۆمپانیانو خاوه‌ن کارگه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ، بۆ خودی خه‌ڵکه‌که خۆیی و کۆمۆنێتییهکهیان ئەمە جگە لەوەشی کە هەموو ئەم کۆمەڵانە لەگەڵ کۆمەڵەکانی تردا لە شاردا لە لاذیدا لەسەر ئاستی “وڵات‌دا” جۆرێک لە تەنسیق و پێکەوەکارکردن، ده‌بێت هەبێت ( بۆ زانیاریت لەو گروپانەی کە من کاریان لەگەڵدا دەکەم کە زیاتر لە ١٠ گروپن هەر لەم شارەوانییەی ئێمەدا، ناڵێم لەسەر ئاستی لەندەن بەڵام بەشیکی باشی لەندەن ، گەرچی لە بوارێکی کەم و بازنەیەکی زۆر بچوکدایە، ئێمە ئەم کارە دەکەین و تەنسیقیش دەکەیین لە کردنی چالاکی ڕاستەوخۆدا لە یەک ڕۆژو یەک سەعات و بۆ یەک مەبەست، ئەمەش لە برەودایەو خەریکە زۆر شوێن دەگرێتەوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که UkUncut, Anti Poverty Campaign, Disable people against cuts in benefits له سه‌ر ئاستی بریتانیادا له زیاتر له 30 تا 40 شار له یه‌ک کاتدا چالاکی ڕاسته‌وخۆ بێ هه‌بوونی سه‌رکرده‌و بنکهرده، ڕووده‌دات، (من دڵنیام که زانیاری ته‌واوت له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه ) . ئەوەی کە من دەیڵێم پرۆسەیەکی خاو‌و دووروو درێژە بەڵام ئەنجامی هەیەو لای من ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە ئایندەو خۆپاراستن لە بیرۆکراتییەت و دووبارە نه‌بوونه‌وه یا نەکردنەوەی تێشکانەکانی ڕابووردوو هەنوکە. بە کورتییەکەی ئەمەی کە دەکرێت لە بنی کۆمەڵگەوە دەکرێت و گۆڕانکارییەکان لەوێوە دەست پێدەکهن و خۆی دەگرێت و هەڵدەکشێت بۆ دەسگەکانی سەرووتر، واتە بنکەن کردنی دەوڵەت و دەسەڵات. سەر ئەنجام دوو دەسگە دوو دەسەڵات لەشانی یەکترییەوە دەبینیت ڕاوه‌ستاون یەکەمیان دەسەڵاتی دەوڵەتی بیرۆکراتییەو کە ڕۆژ بەڕۆژ کنەی لێدەکرێت لاواز دەکرێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی یا دەسگەی دووهەمدا کە دەسەڵاتی دەسگەکانی خەڵکییە کە هەرە هەرە زۆرەکەن، ئیدی شوورا بێت ، گروپ بێت، هەرناوێکی هه‌بێت وەکو وتم گرنگ نییە. ئەو دوو دەسگەیە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ له‌شانی یەکەوە بڕۆن بەڵام ئەوەی گرنگە دەسەڵاتی دەوڵەت وردە وردە شەرعیەتی خۆیی و دەسگەکانی خۆیی و دەسەڵات و هەیبەتی خۆی لەدەست دەدات و بەرەو پوکانەوەو نەمان بۆ هەمیشە دەڕوات. ئه‌مه زۆر به کورتی لای من ئه‌و ڕیگهیهیه که ده‌سته‌به‌ری هاتنه دی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی هه‌ردووکمان ده‌کات. گه‌ر پێوویست بکات له کاتێکی تردا ده‌توانم تیشکی زیاتری بخه‌مه سه‌ر. به‌ڵام هاوڕێم من ڕێگاکه‌ی یاخوود ئامرازه‌که‌ی تۆم به‌رچاو نه‌که‌وت ، که من دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مه لای من به‌ردی بناغه‌ییه. چا نازانم تۆ ڕێکخراوێک ، پارتێک ده‌که‌یته به‌رده‌بازی په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده، یاخوود ته‌رحێکی ترت له‌لا هه‌یه.
دووهه‌م: من دوو بڕگه له سه‌رنجه‌کانت ده‌گوێزمه‌وه ئێره‌و له دێڕێک‌دا ئه‌وه‌ی که تۆ وتووته له‌و دوو بڕگه‌یه‌دا، من کورتی ده‌که‌مه‌وه و سه‌رنجی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌گرم:
“… ئەو چینە کۆمەڵایەتییەی کە پایەی بابەتی تیۆری ” دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ” و “شۆڕشی کۆمۆنیستی ” مارکس و ئەنگڵسی لەسەر بنیاتنراوە، لە ڕوسیای سەردەمی قەیسەر تا ڕوخانی ئەو ڕژێمە لە ١٩١٧دا، ئەو چینە تا ئەو ئاستە گەشەی کۆمەڵایەتی نەکردووە کە بتوانێت وەک چینێک پەیامی مێژوویی خۆی بەسەرئەنجام بگەیەنێت و شۆڕشی کۆمۆنیستی بەرپابکات. ئامارەکانی ئەو سەردەمە لەلایەک و دەقی نووسراوەکانی لینین، ترۆتسکی، بوخارین، پراوپراژنیسکی و باسەکان دەربارەی سیاسەتی ئابوریی نوێ ” نی‌پ ” و پرۆژەی پیشەسازیکردنی سۆڤیەتی ساڵانی ١٩٢٨ و بۆ سەرەوە، هەموویان پێمان دەڵێن کە چینی کرێکار، لەڕووی کۆمەڵایەتی و چەندایەتییەوە لەو ئاستەدا نەبووە کە بتوانێت ” شۆڕشی کۆمۆنیستی ” بەرپا بکات.
“..شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ نەیدەتوانی دەسەڵاتی سیاسیی بخاتە دەستی چینێک کە هەم لە ڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و چینایەتییەوە کەمایەتییەکی کۆمەڵگەی ڕوسیای ئەو سەردەمەی پێکهێناوەو گەشەی مێژوویی نەکردووەو هەم هوشیاری دەربارەی شۆڕشی کۆمۆنیستی نەبووە.
حیزبی بەڵشەفیک، ئەگەرچی توانی لە پێوەرێکی بەرینی کۆمەڵایەتیدا، چینی کرێکاری ساوای ڕوسیا لە دەوری سیاسەت و ئامانجەکانی کۆ بکاتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو نییەت پاکی، سەمپاثی و دڵسۆزییەکی ڕابەرانی بۆ ڕزگاری چینی کرێکار و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی، نەیدەتوانی حیزبی ئەو چینە بێت و بە ناچاری دەبووایە خۆی تەسلیم بە ڕەوەندێکی مێژوویی بکات کە لەدەرەوەی، مەیل و خواست و ئیرادەی ئەو، یاساکانی گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندییە ئابوریی و ژێرخانییەکانی کۆمەڵگەی ڕوسیا بەسەریدا دەیسەپاند“
هاوڕێم ، من کورته‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه له دوو مه‌سه‌له‌دا ده‌بینم که یه‌که‌میان نوێنه‌رایه‌تییه که پارتی به‌لشه‌فیک نه‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تی پڕۆلیتاری بکه‌ن. دووهه‌میشیان ئه‌وه‌ی که بینای ته‌حتی و بینای فه‌وقی ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه سوشیالیستی/کۆمۆنیستی له‌بار نه‌بوو. ( به‌هیوام مهبهستهکهتم پێکا بێت، گه‌ر وانییه تکایه بمبه‌خشه و واتێمه‌گه که ویستوومه مه‌به‌سته‌که‌ت به چه‌واشه‌یی بگه‌یه‌نم به خوێنه‌ر).
سه‌باره‌ت به یه‌که‌میان، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ‌کرد من باوه‌ڕم به نوێنه‌رایه‌تی کردن نییه ، پێموایه به ڕه‌غمی پرژو بڵاوی ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌نارکسته‌کان ، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی بناغه‌یی هاوڕاو کۆکن که له‌وانه ده‌وڵه‌ت و نامه‌رکه‌زیه‌ت و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنه. ڕاڤه‌کردنه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ت ده‌قاو ده‌ق قسه‌که‌ی من ده‌سه‌لمێنێت ، که نوسیومه نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێته هۆی دروستکردنی توێژاڵێکی جیا و کانێک بۆ گه‌نده‌ڵی و بیرۆکراتییه‌ت. بنچینه‌ی دروستبوونی پارتی به‌لشه‌فی هه‌ندێک کێشه و گیروگرفتی ئه‌ساسی به‌خۆوه گرتوه که ناوه‌ندێتی مه‌رکه‌زی ( بیرۆکراتییه‌ت)، گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی بۆ ناو کرێکاران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی کردنیان، به‌شێکن له‌و کێشانه. دیاره ئه‌م 3 مه‌سه‌له‌یه زۆر په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه و یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانن و به بێ یه‌کدی ناژین ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کزبوون و خاوبوونه‌وه‌ی یه‌کێکیان، هێواشبوونهوهو سستبوونی ئه‌وانی تریانه. من دلنیام که تۆش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت چونه‌که من باوه‌ڕم وایه منیش و تۆش و مارکس‌یش و سه‌رجه‌می ئه‌نارکسته‌کانیش ( ببوره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئێمه خۆمان به‌رینه ئاستی مارکسه‌وه گه‌رچی تهقدیسیشی ناکه‌ین) باوه‌ڕمان وایه که کرێکاران ده‌بێت خۆیان خۆیان ڕزگار بکه‌ن ، جا له حاڵه‌تێکدا که له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان یا خوود ههت له ناو خۆشیاندا نوێنه‌رایه‌تییان کراو شتیان به‌سه‌ردا فه‌رزکراو له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ مهحرومکران، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی به بارێکی تردا ده‌شکێته‌وه که به قازانجی کرێکاران ناگه‌ڕێته‌وه . نوێنه‌رایه‌تی کردن شتێکه‌و به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆ شتێکی تره ، ئیدی ئه‌مه له بڕیاره‌کاندا بێت یاخوود له ده‌سه‌ڵاتدا ( مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت یا ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تدا ،نییه) ، بۆ ئه‌وه‌شی که سیاسه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کردن پشتگوێ بخرێت و کاری پێنه‌کرێت ده‌بێت پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان ، هه‌ر هه‌موویان پشتگوێ بخرێن و کاریا پێنه‌کرێت. شتێکی تر لێره‌دا ئه‌وه‌یه که من و تۆ چۆن چاوه‌ڕوان بکه‌ین گه‌یاندن به ئامانجێک که کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌یه که ده‌سه‌ڵاتی تیادا ون ده‌بێت، له حیزبێکه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و مه‌رکه‌زییه‌ت تیایدا بهرقهرارو یه‌کێکه له خاڵه بناغه‌ییه‌کانی که له بازنه‌یه‌کی زۆر که‌م و ته‌سکدا به‌کاری ده‌هێنێت، چۆن که ئامانجه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا خۆی له‌و ده‌سه‌ڵاته داده‌ماڵێت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ده‌کات؟ !!! وه‌کو ێشتر وتم له ڕێگه‌ی سوڵتهوه سوڵته دروستده‌که‌یت نه‌ک هه‌ڵی بوهشێنیتهوه، لۆجك پێمان ده‌ڵێت سوڵته به‌ره‌و سوڵته‌ی زیاترت ده‌بات.
سه‌باره‌ت به خاڵی دووهه‌میان: که باروو دۆخ و بونییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ڕوسیا له‌بار نه‌بووه بۆ دروستکردنی سوشیالیزم. ئه‌مه باسێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش و دووروو درێژه ، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دوای ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانین بێینه‌وه سه‌ری. به‌ڵام من هه‌ر زۆر به کورتی لێره‌دا ده‌ڵێم، ئه‌م مه‌قوله‌یه ڕیشه‌که‌ی زۆر کۆنه‌و چه‌قبه‌ستنی ئه‌م تیورهش بناغه‌که‌ی دابه‌شکردنی قۆناغی مێژوویی به‌شه‌رییه‌ته بۆ 5 قۆناغه‌که‌و که ئا لێره‌شدا به پێی ئه‌م تیوره سوشیالیزم ناتوانرێت دروست بێت هه‌تا کۆمه‌ڵگه به‌م قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕن و نه‌گه‌نه قۆناغی کاپیتاڵیزم . ئه‌و خاوهنڕایانه وای ده‌بینن که کۆمه‌ڵگه‌ی سوشیالیزم/کۆمینیزم به‌تێپه‌ڕبوونی به قۆناغی کاپیتاڵیزمدا پێداویستییه‌کانی درستبوونی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. که خودی ئه‌م ڕایه به سوودی بورجوازی و سیسته‌مه‌که‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به درێژه‌دان به ته‌مه‌نیان و نههێڵانهوهی ده‌ورێک بۆ خه‌ڵکانی بهشخوراوو زه‌حمه‌تکێشه، جا ئیدی له هه‌ر یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌دا بووبێتن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌هاده‌و ئیمتیازی شؤڕشگێڕێتی دانه به بورجوازی و پتهوکردنیانه به لێخوڕینی باقیه‌که‌ی تری کۆمه‌ڵگایه به‌و ئاقاره‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت. وه‌کو وتم من لێره‌دا نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه بدوێم ده‌یهێڵمه‌وه بۆ هه‌لێکی تر ، به‌ڵام ئه‌وه سه‌رنجی منه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
ئه‌نجامگیری
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر زۆر به‌کورتی ئهنجامگیریییهک له‌سه‌ر پوخته‌ی ڕاوبۆچوونهکانم بکه‌م.
زه‌مان و زه‌مینه‌کان له گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌په‌له‌و گه‌وره‌دا بوون به تایبه‌ت له دوای شه‌سته‌کانی چه‌رخی ڕابوردوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گه‌لێک له سه‌رجه‌می مه‌سه‌له‌کانی گۆڕیوه‌و داخوازییه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان هه‌ر له‌و ڕه‌وته‌دا له گۆڕانێکی سه‌رو مڕدا بوون. کرێکاران ، پڕۆلیتاریا یا گه‌ر هه‌ر هه‌مووی ناوی له سه‌دا 99 که‌ی لێبنێن وه‌کو چینێکی موتهجانس نه‌ماونه‌ته‌وه ، گه‌رچی هه‌ر هه‌مووی گیرۆده‌ی ده‌ستی نه‌گریسی ڕژێمی سه‌رمایه‌داریه‌و هه‌ر هه‌مووشیان به‌رژه‌وه‌ندیان له نه‌مان و له‌ناوچوونی ئه‌و سیسته‌مه‌دایه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا چاوه‌ڕوانکردنی مانگرتنێکی سه‌رومڕی دررێژخایهنی هه‌ر هه‌موو خهڵککه نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ، ناوچه‌و چه‌ند وڵاتێک، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێکی ئه‌وروپیش ، کارێکی تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه. دیاره ئه‌مه‌ش هۆوهۆکاری خۆی هه‌یه که باسکردنیان لێره‌دا جێگای نابێته‌وه. له‌و کاتهوهشی وه‌کو ده‌ڵێن بیر‌و هزری سوشیالیزم/کۆمۆنیزم بووه‌ته پرسێکی زانستیانه‌و به‌دیلێکی ته‌واوی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکییه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌دا، هه‌وڵ و کۆششێکی یه‌کجار زۆری بۆ دراوه‌و هه‌ر له و ڕۆژه‌شه‌وه گه‌رچی ئامارێکی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام ده‌توانرێت مه‌زه‌نه‌ی ئه‌م ژماره‌ی قوربانییه‌کانی، به سه‌ده‌ها ملیۆن بکه‌ین هه‌ر له زه‌ره‌ری ڕۆحی و جه‌سه‌دی و تیاچوون و زهدهبوون و هه‌ڵکه‌نران له شوێنی خۆ‌و ڕه‌وکردنی زه‌رووری و ئیباده‌کردنی زینده‌وه‌رو گیانلهبهروو سروشت و ….له‌گه‌ڵ به‌راورد به‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش کێشه‌که‌مان ، ئایندهی گه‌یشتنمان به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، له‌بری نزیکبوونه‌وه‌ی، دوور که‌وتۆته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه.
له هه‌مان کاتیش‌دا له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌و نیوه‌ی ڕابوردووه‌وه ڕوداوه‌کان، ئه‌زموونه‌کان، به‌سه‌رهاته‌کان هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لماندین که هه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێگایه‌نه‌ی که گیراونه‌ته به‌ر بۆ باشکردنی ژیانی خه‌ڵکی ، یا هێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده‌مان ، یا هه‌ر هیچی نه‌گۆڕیوه یا شتێکی زۆر که‌م. هه‌ر بۆیه ڕێگاکانی کوده‌تای سه‌ربازی ، میلیته‌ری ، مه‌ده‌نی ، په‌ڕله‌مانتاری ، جه‌نگی پارتیزانی، کار‌و چالاکییه‌کانی پارت و حیزبه‌کان به‌هه‌موو چه‌شنه‌کانیانه‌وه – که من هه‌ر هه‌موویان به کوده‌تا ده‌زانم- زیاتر بۆ له‌باربردنی ڕاسه‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی ڕاپه‌ڕینه‌کان ، هه‌وڵه شۆڕشگێڕییه‌کان بووه ، نه شتێکی تر.
به‌ڕای من له چه‌رخی ڕابوردوودا دوو ڕه‌ده‌ی گه‌وره ( دژه شۆڕش، به‌رپه‌رچدانه‌وه) ڕویدا که یه‌که‌میان ڕه‌ده‌ی به‌لشه‌فیکه‌کان بوو که تا ئیشتاش ئاسارو شوێنه‌واری هزری و عهمهلیشیان له‌سه‌ر جیهان هه‌ر ماوه. دووههمهمیان ڕوودانی “شۆڕشی” ئێران بوو که نه‌ک هه‌ر سه‌رتاپای وڵاتێک یا ناوچه‌یه‌ک به‌لكو هه‌موو دنیای گۆڕی ، که بووه بنکه‌یه‌ک له سه‌رکه‌وتنی موجاهیدین له ئه‌فغانستان، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ” شۆڕش” ، دروستبوونی حیزبه ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که‌داو هه‌ڵسانی ئه‌میرو مه‌لیکی وڵاتانی میرنشینه‌کان، له مقابیلی ئێران‌دا، به زیندووکردهنهوهی سه‌له‌فی و وه‌هابی و ئیسلامی تووندڕه‌و و به‌هێزکردنیان. ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ئێستا‌و زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که پێوه‌ی ده‌ناڵێنین ، به‌ڵکو له‌وه ده‌کات که تازه له‌سه‌ره‌تادا بێت.
ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی سه‌ره‌وه من ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی که دوو پرس، دوو کێشه له خلالی ئه‌م ماوه دووروو درێژه‌دا فه‌شه‌لیان هێنا به‌ڵام کاره‌ساته جهگبڕاوهکه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌زانیین که‌چی هه‌ر له سه‌ری ده‌ڕۆین و دووباره‌و سه‌دباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ( ببورن هاوڕێیان ڕوی ده‌مم له ئێوه نییه). یه‌که‌میان کارکردنی حیزبیانه یا ئامرازی حیزب هه‌ر جۆرێک بێت فه‌شه‌لی هێناو دڵنیایی ئه‌وه‌ی کردم که کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده له‌و ڕێگایه‌وه دروست نابێت، بگره کۆسپێکی گه‌وره‌شه له‌به‌رده‌میا. دووهه‌میشیان “ده‌وڵه‌ت” هه‌ر چه‌شنێک ببێت ، هه‌ر ناوه‌رۆکێکی هه‌بێت، ده‌توانرێت بیبێت، به‌ڵام ناتوانێت له ڕێگایه‌وه بگه‌ینه کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیزم/کۆمۆنیزم. ئه‌زموونه‌کان ئه‌مه‌شی سه‌لماند ، گه‌رچی هاوڕێ مارکسیهکانمان ، خاڵی تێشکانی ئه‌مه بۆ جۆر‌و ناوه‌رۆکی پارته سیاسییه‌کان ده‌گێڕنه‌وه، نه‌ک خوودی دهروڵهت و سروشته فاشی و توندوو تیژییه‌که‌ی.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و په‌یامه بهمن ده‌ده‌ن که ڕێگه‌ی سێهه‌م هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ، که ڕێگه‌ی ناسوڵتهوییه (نه‌گرتنه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاته) که گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زه‌رووره بۆ گه‌یشتن به ئامانج. لۆژک و به‌سه‌رهاته‌کان ، ئه‌وه‌یان نیشانداوه تووندوتیژی توندوتیژی زیاتر به دوی خۆیدا ده‌هێنێت، ده‌وڵه‌تێک له ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی و زه‌بت و ڕه‌بتی حیزبیانه‌وه دروست ببێت، گه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تووندوتۆڵ تر و زه‌بت و ڕه‌بتێکی زیاتر نه‌ڕوات، هه‌رگیز به‌ره‌و نه‌هێڵانی ده‌سه‌ڵاتی نابات جا له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌موو هه‌وڵ و ئامانجه‌کان له‌بار ده‌بات. باشترین ڕێگای نادهسهڵاتی، ناناوه‌ندگه‌رایی: گروپه لۆکاڵییهکانه، شووراکانه، کۆمۆنۆکانه، له‌ناو هه‌ناوی ئۆرگانه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌دا. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆو ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action ) بناغه‌و ڕۆح‌و هزری ئه‌و لیژانانهیه، که ڕۆژگارو ڕووداوه‌کان کارایی چالاکی ڕاستوخۆیان نیشان داوه تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی کارێکی ڕاستوخۆدا که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئامانجێکی به‌جێ هێناوه، لانیکه‌م له سیسته‌می پهڕلهمانتاریدا ، وه‌ختی نێوانی په‌ڕله‌مانێک و په‌ڕله‌مانێکی تر ده‌خایه‌نێت بۆ گه‌یشتن به هه‌مان ئامانج.
یه‌کخستنی یا یه‌ککه‌وتنی خه‌ڵکانی ناو گروپه‌کان، لیژانهکان ، شووراکان مه‌سه‌له‌یه‌کی تیوری هزری نیه‌و له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کان و پرسه تیورییه‌کان و شته‌کانی که له ئاسامندا باسی لێده‌کرێت، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وانه یه‌کناگرن، به‌ڵکو له سه‌ر بناغه‌ی پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه‌یان ، داخوازییه‌کانیان هه‌رچی که خۆیان بزانن بۆیان باشه و ده‌بێت بکرێت یه‌کده‌گرن. ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر عهمهلیانهیهو هه‌ره زۆرهکهمان له ده‌وری خۆی کۆده‌کاته‌وه، بهرژهوندییهکانیشی که دواتر ده‌چنرێته‌وه بۆ هه‌مووانه وه‌کو چۆن برێارهکان له ڕێگای هه‌مووانه‌وه دراوه‌و ده‌درێت که دیاره لێره‌شدا ئیمتیازاتی تاک و ئه‌شخاس ون ده‌بێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بیرۆکراتییهتیش له‌نێوده‌چێت.
دیاره ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کان و خۆڕێکخستنیانه له گروپێکی ، لیژانێکی ، نا قوچکه‌یی، ناهیراشی بێ سهرکردهییدا. هه‌نگاوی ئاینده داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌وه‌ی که له‌و کاته‌دا ده‌توانرێت بکرێت و زهرورهی ئه‌و کاته‌یه، تاکو بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنێتییهکهوه ، ئیدی ئه‌و شوێنانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێن ده‌وڵه‌تی بن یاخوود ئه‌هلی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، کردنی کاره‌کانیش خۆبه‌خشانه‌و دوور له ده‌رکردنی ئهوامیر و کردنی ئامۆژگاری و ئیرشاداته. له هه‌مان کاتیش‌دا تهنسیقکردنی کاری ناوکۆییه له‌گه‌ڵ گروپ، لیژانه‌کانی تردا له گه‌ڕه‌که‌کانی تر، هه‌موو شاره‌که به ده‌ره‌وه‌شیان، ناوچه‌که تا ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن وڵات.
به‌م شێوه‌یه کاره‌کان له برهوو پێشهوهچووندا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجامێکی باشی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له خۆیدا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێک و ورده ورده، ڕۆژ به‌ڕۆژ جێ پێێ ده‌سگه بیرۆکراتییه‌کان شلۆق ده‌کات و خۆیان جێگایان ده‌گرنه‌وه، واته کۆمۆنێتییه‌که ، خه‌ڵکانی ناو کۆمۆنێتییه‌که هه‌مو شته‌کان ، بڕیاره‌کان هی خۆیان ده‌بێت. هه‌ر شادوو سه‌رکه‌وتوو بیت.
***********************************************************************************************************
خوێنەرانی ھێژا، لێرەدا كۆتایی ئەو بەشەی مشتومڕەكە دێت، كە ھاوڕێیانێك بەشدارییان تێداكردووە، بەڵام مشتومڕەكە كراوە دەمێنێتەوە و ھەر خوێنەرێك دەتوانێت لەسەر بۆچوونی بەشداربووان، ڕەخنە و سەرنج و پێشنیاری خۆی بدات و درێژە بە مشتومڕەكە بدات.
***********************************************************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشووتر، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بكە :
بەشی یەكەم :http://wp.me/pu7aS-18f
بەشی دووەم:http://wp.me/pu7aS-18m
بەشی سێیەم:http://wp.me/pu7aS-18E
بەشی چوارەم:http://wp.me/pu7aS-18J
بەشی پێنجەم : http://wp.me/pu7aS-18N
بەشی شەشەم : http://wp.me/su7aS-4397
بەشی حەوتەم : http://wp.me/pu7aS-19a
بەشی ھەشتەم : http://wp.me/pu7aS-19t
بەشی نۆھەم : http://wp.me/pu7aS-19y
بەشی دەھەم: http://wp.me/pu7aS-19D
بەشی یازدەھەم: http://wp.me/pu7aS-19H