ھەڤپەیڤینی سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان لەتەك ھاوڕێ زاھیر باھیر، یەكێك لە چالاكانی گروپی ھاوپشتی ھارینگەی (Haringey Solidarity Group (HSG
بەشی سێیەم
– ئەو ئامانجانەی گروپەكەتان لە دوویانە، چین و تا چەندێك یاسایین و پابەندی یاسای ڕێكخراوبوون و تێكۆشانی یاسایی دەبن؟
پێموایه له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌دا من باسم له ئامانجه‌کانی ئه‌م گروپه و جۆری چالاکییه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه کردووه. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی له وه‌ڵامدا شتێک بڵێم: ئه‌رکی ئێمه له‌و گروپه‌دا، کۆمه‌ک و پشتیوانییه بۆ ھەموو ئه‌و داخوازییانه‌ی که كەسانی دانیشتووی شاره‌وانیه‌که هه‌یانه و به‌شداریکردنه له ناڕهزاییکردنهکاندا، جا ئیدی هه‌ر شێوه‌یه‌کی به‌خۆوه گرتبێت و بگرێت. بە بۆچوونی ئێمه، ناتوانرێت ھیچ یەك لەو كارانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک ئەنجام بدرێت، ئەگه‌ر خهڵكەكە خۆی له ڕێکخستنێکی ناهیراشیانهدا ڕێکنه‌خات و که‌مپه‌ینی سه‌رومڕی بۆ نه‌کات و بە کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ، ئەگه‌ر پێویست بێت، ھەڵنەستێت. ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر بچووکی ئه‌و ڕێڕه‌وه‌یه، که ئێمه‌ی ئەناركیست له‌و گرپهدا گرتومانه‌ته‌به‌ر و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه ده‌زانین، که ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر بەس نین، به‌ڵکو ههنگاوێکی زۆر ئاسایی و بچووکن له‌پێناو گۆڕینی سیسته‌مەكە بۆ جۆرێک له سیسته‌می به‌یه‌که‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ئاره‌زوومه‌ندانه و خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵکی، تاکو کۆمۆنێتیه‌که به‌کۆمه‌ڵ بڕیاره‌کان بده‌ن و به‌هه‌ره‌وه‌زی کار بکه‌ن و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و بێسه‌روه‌ر و دوو لە پێكھاتەی ھیرارشی و به یه‌کسانی و به ئازادی دوور له ھەموو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک و هه‌ڵاواردنێک، بژین. بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه، یه‌کخستنی چالاکی ھەموو گروپه خۆجێییه‌کانی شار و ناوچه و ھەرێم و دواتریش سەرتاسەرە ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن وڵات، له‌سەر بنەمای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ، بێلهدهستدانیسهربهخۆییگروپه خۆجێییهکانخۆیان . ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌مانه بتوانین زۆر قسه بکه‌ین و نموونه و به‌ڵگه لێره و له شوێنی دیكە بهێنینه‌وه، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌وه‌ستم.
سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که، ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ له بریتانیادا شتێک نه‌ماوه‌ته‌وه، واته ناڕەزایەتیێک چالاکییه‌ک گه‌ر بته‌وێت کاریگه‌ر بێت، هه‌تا نووسینی وتارێکیش، که یاسایی بێت، یاساکان هاتوونه‌ته نێو ھەموو کونج و که‌له‌به‌رێکی ژیانمانه‌وه چ له‌نێو خێزاندا، له شوێنی کار، له پشوودا -پشووی ساڵانە-دا و چ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئەگه‌ر له ئه‌نجامدانی کارێک و چالاکییه‌کدا پابەندی یاسا بیت، بۆئەوەی كارایی خۆی ھەبێت و سەرەنجامێكی خوازراوی هه‌بێت، ئەوا بواریكیان بۆ خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی نه‌هێڵاوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ھەر به‌پێی یاسا و بەناوی یاساکانه‌وه، پۆلیس ده‌توانێت گردبووونه‌وه‌یه‌کی 5 که‌سی قه‌ده‌خه بکات، نه‌هێڵێت تۆ ته‌نها بەیاننامەیەك یا نامیلكەیەك و راگەیاندنێك له‌سه‌ر شۆسته‌کان دابه‌ش بکه‌یت یا مێزێک دابنێیت و پڕۆپاگه‌نده بۆ بیروباوه‌ڕ و چالاکییه‌کانت بکه‌یت، هه‌ر به‌ئاسانی پۆلیس ده‌توانێت به‌ناوی ڕێگه‌گرتن له هاتووچۆی خه‌ڵکی، به‌ناوی داگیرکردنی شوێنی گشتییه‌وه، به‌ناوی دروستکردنی مه‌ترسی پێههڵکهوتنی خه‌ڵک و گه‌لێک له‌م بیانووه پڕوپوچانه، خۆت و بەیاننامە و بڵاوكراوەکانت و مێزهکهشت بپێچێته‌وه.
له ڕۆژی 14/07/2012 دا بوو، که ناڕەزایەتیێکی 20 که‌سیمان له به‌رده‌م ئه‌یجنسی (نووسینگە)یه‌کی کڕین و فرۆشتن و به‌کرێدانه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌دا، که پاره‌ی دوو کرێچییان خواردبوو، کرد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنمان 3 سەیارەی پڕ له پۆلیس ڕاوه‌ستابوون، دیار بوو پێشتر زانیبوویان. گه‌رچی ناڕەزایەتییهکهی ئێمه ئاشتیانه بوو، داوای ڕه‌وامان هه‌بوو، که وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و دوو کرێچییه بوو، که‌چی پۆلیس گه‌ڕی ئه‌وه‌ی پێده‌کردین، که ئێمه زۆرین و ده‌بووایه مۆڵه‌تی پۆلیسمان بۆ ھەستان بە ناڕەزایەتیهکه وه‌بگرتایه و شۆسته‌که‌مان داگیرکردووه ڕێمان له ھاتووچۆی خه‌ڵک گرتووه. هه‌وڵی پەیگیرانەیان ده‌دا، تاوەكو له‌وێدا ده‌رمان بکه‌ن، به‌ڵام هاوڕێیهک به‌ده‌نگی به‌رز، تاکو خه‌ڵکانی ڕێڕه‌و، گوزهرکهر گوێێان لێبێت، پێیوتن “باشتروایه ئه‌وان له ئێمه بگه‌ڕێن و کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، له وتنی ئه‌م تووڕه‌هاتانه بوه‌ستن، گه‌ر ئه‌وان دز و تاوانبار ده‌گرن، ئه‌وه‌تا له به‌رده‌میاندان و له نووسینگەكەدان”. پێی وتن “ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه، نه‌ک ده‌رکردنی ئێمه”. به‌هه‌رحاڵ پاش مشتومڕێکی زۆر کۆڵ‌یان دا و که‌وتنه پاراستن و پاسه‌وانیکردنی نووسینگەکه و كاربەدەستەكانیان، وایانده‌زانی ئێمه هێڕش ده‌که‌ینه سه‌ر كاربەدەستانی نووسینگەكە.
من له هه‌ندێک له نووسێنهکانمدا باسم له ڕۆڵ و ڕاستێتی یاسا له‌م وڵاته‌دا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن و ئازادی خه‌ڵک و سەندیكا و گروپه‌کان، له‌کردنی کار و چالاکییه‌کانیاندا، کردووه، بۆیه لێره‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌پێویست نازانم.
به‌پێی ئهوانەی که له‌سه‌ره‌وه باسمكردن، ئەگه‌ر به وردی له یاساکانی بریتانیا ورد ببینه‌وه و به‌باشی سەرنجی ناوه‌رۆکی یاساکان سه‌باره‌ت به‌کردنی هه‌ر چالاکییه‌ک، که بته‌وێت گۆڕانکارییه‌ک بکات، بده‌یت، سه‌رجه‌می ئه‌و کار و چالاکیانه‌ی که گروپه‌که‌ی ئێمه ئه‌نجامیان ده‌دات، نایاسایین، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لێک جار لەتەك پۆلیسدا ڕووبه‌ڕوی ده‌مه‌قاڵه و مشت‌ومڕ بووینه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له مافی خۆی به‌ئاگا بێت، لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وەدا هه‌ندێک له هاوڕێیانی ئێمه دوای پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای زانیارییه‌کاندا بڵاوكراوە و راگەیاندنیان سه‌باره‌ت به ” مافه‌کانت بزانه” کاتێك لەتەك پۆلیسدا کێشه‌ت ده‌بێت، به زمانی ئینگلیزی و تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و کوردی، بڵاو کرده‌وه و له ھەموو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنێکدا به به‌رده‌وامی ده‌یبه‌خشینه‌وه. هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌کیش له‌ژێر ناویNo Comment, The Defendant’s Guide to arrest، کۆپییه‌کی زۆرمان لێکردووه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاساناس و پارێزه‌ر هه‌ن، که به‌رگری له خه‌ڵکانی وه‌کو ئێمه، به‌بێ پاره ، به‌خۆڕایی ده‌که‌ن.
– بۆچوونتان بەرامبەر ڕێكخراوە نامیرییەكان (NGO) و ناوەندە چاكەخوازەكان چییە، تاچەندەیك لەتەكیاندا كاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن؟
به‌ڕای من ناوهێنانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی سه‌ره‌وه که ناوت به” نامیرییه‌کان” هێناوه ڕاست نییه. ڕه‌نگه به‌و زه‌قییه ده‌رنه‌که‌وێت، که وه‌کو ھەندێکمان ده‌یزانین، به‌ڵام وه‌کو پێشتر باسمکردن ئه‌وانه سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و یا کۆمپانییە گه‌وره‌کان و ده‌سگه دراوییه‌کانن، جا له‌به‌رئه‌وه وه‌کو کارکردن و ئامانجیان نه ناڕامیارینونه له بازرگانیبەدەرنونه له کۆمپانیاودهسگه ھیرارشییەکۆمهڵایهتییەكانوناوەندەئایینییەكانیش سه‌ربه‌خۆن!
ئێمه گروپێکی خێرخواز (چاراتی) نین، کاری خێرخوازانه ناکه‌ین. من خۆم ھەموو گروپه خێرخوازەکان به باشترین خزمه‌تکه‌ری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌که‌ی ده‌زانم، به‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌کان، که ده‌بێت بیکات ، چاراتییه‌کان ده‌یگرنه ئه‌ستۆی خۆیان، ئەوەش به‌زیادکردنی باجێکی دیكە له‌سه‌ر خه‌ڵکی له‌پاڵ باجه‌کانی حکومه‌تدا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ناڕەزایەتی و گرژیی خەڵكی کۆمۆنێتییه‌کان لەبەرامبەر ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و پارێزه‌رانی سیسته‌مه‌که‌دا خاو ده‌که‌نه‌وه و ته‌مه‌نی سیسته‌مه‌که درێژتر ده‌که‌نه‌وه. بۆ نموونە، که یه‌کێک یا گروپێک له خه‌ڵک ده‌بینی به سه‌تڵێکه‌وه داوای یارمه‌تی پاره له تۆ ده‌که‌ن بۆ نابیناکان، که‌مئه‌ندامه‌کان، ده‌رده‌داره‌کانی وه‌کو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه، لانه‌وازه‌کان ، خه‌ڵکانی ئالوده به ماده هۆشبه‌ره‌کان و پەككەوتان و گه‌لێکی دی، جێگەی به‌زه‌یین، که له پێناوی ھەستان بە[خۆیان وته‌نی “کارێکی مرۆیییانه”]دا هه‌وڵێکی زۆر به‌خه‌سار ده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستیدا گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت کاری مرۆیی بکات، نابێت به سواڵ و سه‌ده‌قه له‌سه‌ر حسابی مرۆڤێکی دیكە بیکات، یا به‌سه‌پاندنی باجێکی دی به‌سه‌ریاندا گه‌رچی باجه‌که خۆبه‌خشانه‌ش بێت، به‌ڵکو پێویستە به‌تێکۆشان و خه‌بات له ڕێگەی دروستکردنی گروپی خۆجێییه‌وه هانی خه‌ڵکی بدات، تاوەكو فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بۆئەوەی ئه‌رکه درۆینەکانی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌وه‌یش بهناڕەزایەتی، بە واژۆ کۆکردنه‌وه، خۆپێشاندان تا داگیرکردنی شوێنه حکومییه‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ئه‌نجامدانی چالاكی ڕاسته‌وخۆ له په‌ڕله‌ماندا و له شوێنه‌کانی دیكەدا …. هتد. واته گروپه خۆجێییه‌کان جۆرێکن له گروپی فشار (پرێژه‌ر گروپ)، به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی فراوانتردا به ئه‌جه‌نده‌یه‌کی ته‌واوه‌وه و به به‌رده‌وامی و کردنی کار‌و چالاکی ڕاسته‌وخۆوه.
کارێکی هاوبه‌ش له نێوانی ئێمه و هیچکام له‌و گروپانه‌دا نییه. هه‌رچی ڕێکخراوه میرییه‌کانه وه‌کو پێشتر باسمکردن زیاتر فه‌رمین و ده‌وڵه‌تین یا سه‌ر به ده‌سگه‌یه‌کی ئایینی یا کۆمپانییه‌کی گه‌وره‌ن و که‌متر خه‌ڵکی به‌خۆبه‌خشانه کاریان لەتەكدا ده‌کات و زیاتر کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رن و موچه‌ی خۆیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و کۆنتراکته‌ی که لەتەك بەڕێوەبەرایەتییەكاندا هه‌یانه، ئه‌وان سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌یان نییه، که له شتێکی دیكەدا، بێجگه له‌وه‌ی پێیان وتراوه و پلانیان بۆ کراوه، به‌شداری بکه‌ن.
هه‌رچی گروپه خێرخوازییه‌کانیشن، چاراتییه‌کانن، گه‌لێکیان په‌یوه‌ستن به کهنیسهکانهوه، ئه‌وانیش ئامانج و ئه‌جه‌نده‌ی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێڵێکی پانی جیاکه‌ره‌وه له نێوانی ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه و به دوو ئاقاری جیادا مل ده‌نێین، ھەموو ساڵێکیش له سه‌روبه‌ری کریسمس [یادی لەدایكبوونی مەسیح]دا ئێمه ناڕەزایەتیێکی گه‌وره دژی یه‌کێک له که‌نیسه گه‌وره‌کان که لقی گه‌وره‌شی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتینیدا هه‌یه و له‌لایه‌ن کابرایه‌کی زۆر زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رازیلییه‌وه بنیاتنراوه ده‌که‌ین.
ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ڕێکخراوه‌یی، به‌ڵام هه‌میشه وه‌کو هه‌ر که‌سێکی دی، ھەموو تاکێکی ئه‌و ڕێکخراو و ده‌سگه خێرخوازیانه له هاتنیناندا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانمان یا به‌شداریکردنیان له چالاکییه‌کانماندا زۆر به‌خێرهاتنیان لێده‌کرێت.
– پێشوازی خەڵك لە چالاكییەكانتان چەندە و تا چەندە كارایی لەسەر كۆمیونیتی كۆچەران دادەنێت ؟
به‌گشتی کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی پۆزه‌تیڤانه‌یه و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی لەتەك ئه‌و چالاکیانه‌ی که ده‌یانکه‌ین، یه‌کده‌گرنه‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به سه‌یاره تێده‌په‌ڕن، به‌شێکیان هۆڕنمان بۆ لێده‌ده‌ن ، هۆڕن لێدانیش لێره جۆرێکه له نیشاندانی پشتیوانی، هه‌ندێک خه‌ڵک ته‌نها بڵاوكراوەكان وه‌رده‌گرن و ده‌ڕۆن، هه‌ندێکیشیان به‌ده‌ممانه‌وه ڕاده‌وه‌ستن و حه‌ز ده‌که‌ن، که ورده‌کاری چالاکییه‌که یا هۆکاره‌که‌ی بزانن، به‌م شێوه‌یه کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی جیاوازه. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌نها بەس نییه، هه‌ندێک له ئێمه زۆر چالاکن و له چه‌ندین گروپی خۆجێیی دیكەدا کار ده‌کەن. من بۆ خۆم له 4 گرووپی دیكەدا کار ده‌که‌م، که هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ئامانجێکی جیا دروستکراوه و خه‌ڵکێکی زۆر ده‌بینم. ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه به‌رده‌وامبوون و ئاماده‌بوونه له چالاکییه‌کاندا و پابەندی په‌یداکردنه و پرسی تێکۆشان و چالاکیکردن لای خه‌ڵکی ببێته شتێکی مۆراڵی و ئه‌رکێکی مرۆیی. هاتنی که‌سێکی زیاتر بۆ کۆبوونه‌وه‌کان یا به‌شداریکردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر به ته‌نها له خۆپیشاندانێکدا یا ناڕەزایەتییەكدا و له‌وێدا چالاکییه‌که‌ی کۆتایی بێت، جێگەی دڵخۆشی زۆری ئێمه نییه، به‌داخه‌وه‌م که ده‌ڵێم ئه‌مڕۆ ئه‌م شێوه‌یه لە بەشداریكردن و چالاکیکردنی كاتی باوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆ و فاکته‌ری خۆی هه‌یه. ئێمه لەوێدا نا‌ئومێد نابین، که ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینین، چونکه ده‌زانین ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت و چاواڕوانی ده‌که‌ین، پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژه و خه‌ڵکی له قۆناخی جیاجیا و به‌پێی توانا و هه‌وڵی خۆی به‌شداری تێداده‌کات.
سه‌باره‌ت به کارایی دانان له‌سه‌ر کۆمۆنێتی کۆچه‌ران، له‌م شاره‌وانییه‌ی ئێمه‌دا چه‌نده‌ها کۆمۆنێتی هه‌ن، به‌ڵام نه‌ک به‌ناوی کۆمۆنێتی کۆچه‌رانه‌وه، به‌ڵکو به‌ناوی سێنته‌ری فڵان که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه یا کۆمۆنێتی فیسار نه‌ته‌وه‌وه وه‌کو کوردی و تورکی و قوبرسی و ئه‌فه‌ریقایی و کاریبی و سۆماڵی و فه‌له‌ستینییه‌کان و ئێرانییه‌کان و پۆڵۆنییه‌کان و ڕوسییه‌کان، هیندییه‌کان.. ..هتد، به‌ڵام له‌ناو ھەموویاندا یه‌کێک له کۆمۆنێتییه‌کان، که کۆمۆنێتی تورک و کورده‌کانه له ھەموویان چالاکترن و به‌شداریش له زۆربه‌ی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانه‌کاندا که ئێمه ڕێکیان ده‌خه‌ین، ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌رچی کۆمۆنێتییه‌کانی دیكەن، خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کو تاک جار جاره به‌شداری ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه‌م گه‌ربڵێم خه‌ڵکانی کۆچه‌ر یا پەنابەر، ئه‌وه‌نده‌ی که من هه‌ستم پێکردوه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وه‌نده بایەخ به‌م چالاکییانه‌ی که ده‌کرێن، ناده‌ن. ره‌نگه ھۆی سەرەكی خۆدوورخستنه‌وه‌یان ئه‌وه بێت، كە ئه‌م وڵاته به وڵاتی خۆیان نه‌زانن و خۆیان لێره هه‌ر به نیشتیەجیی كاتیی بزانن ، بە جەستە لێره‌ن و به هۆش و یاداوەری له‌و وڵاتانه‌نه‌ن، که لێیانەوە هاتوون، ھەرچەندە ماوه‌یه‌کی زۆره لێره‌ن و هه‌ندێکیان منداڵ و نەوەیان لێرە هه‌یه و سه‌رجه‌می یاساکان و رامیارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، که له ھەموو بواره‌کانی ژیاندا به‌باری خراپ‌دا گۆڕاون، زیاتر له که‌سانێکی دیكە، ڕاسته‌وخۆ کاراییان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان دەبێت، که‌چی هه‌ر ته‌ریک و دووره‌په‌رێز خۆیان ده‌گرن و زۆربه‌ی زۆریان ئاماده‌نین، به‌شداری هیچ جۆره چالاکییه‌ک بکه‌ن.