سه‌رنجێک له‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌می دروشمه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری

سه‌رنجێک له‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌می دروشمه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری

له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا ” 2009 ”  هه‌ندێک هاوڕێو براده‌ر له‌ کوردستانی عێراق بانگهێشه‌ی له‌ دایک بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کیان به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری کرد.

سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم له‌ دایک بوونی هه‌ر گروپێکو کۆمه‌ڵو ده‌سته‌یه‌ک له‌ ژءر هه‌رناوێکدا بن له‌به‌ره‌مبه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕینو هه‌وڵ دان بۆ کام کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی جێگای دڵخۆشیه‌، که‌ ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا یانی نه‌ک هه‌ر تۆمارکردنی هه‌ڵوێستو نیشان دانی گله‌یی و ناڕه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌دا به‌ڵکو ڕاگه‌یاندنی هێزێک له‌ ئێستاو داهاتودا که‌ بتانێت ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی که‌م بکاته‌وه‌ و  ململانێ بکات له‌ گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه‌ سه‌ره‌کیه‌دا له‌ مه‌جاله‌کانی تری وه‌ک په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیریو بازرگانیو پیشه‌سازیو کشتوکاڵیو په ی‌وه‌نی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و سازشکردن بۆئه‌مو بۆئه‌و  هتد.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ له‌ دایک بوونی ئه‌م گروپو ده‌سته‌و لایه‌نه‌نادا دوو خاڵی گرنگه‌ ، که‌ یه‌که‌میان ئایه‌ ئه‌م گروپانه‌ به‌رنامه‌یان چیه‌و چیان ده‌وێت و دووهه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایه‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌و لایه‌نانه‌ که‌ داخوازیه‌کانیانیان تێدا به‌یان کردوه‌ کارێکی پراتکه‌ڵانه‌یه‌ ( واته‌ عه‌مه‌لیه‌) واته‌ زه‌مینه‌یه‌کی پته‌وو واقیعیانه‌ی وای هه‌یه‌ که‌ بهێنرێته‌ دی، یاخود هه‌ دروشمی بریقه‌ دارو کۆپی کردنه‌وه‌ی دروشمه‌ کۆنه‌کانی سه‌رده‌می کۆنن؟  دوای ئه‌مه‌ش چ جۆره‌ هه‌نگاوێک یا ڕێگایه‌ک ده‌گیرێته‌ به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م داخوازیانه‌.

ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی که‌ نوسراوه‌ بۆ به‌یان کردنی دروشمه‌کانی ده‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری، سه‌ره‌تایه‌کی زۆر چاکو سه‌رنج ڕاکێشه‌ هه‌ر له‌ وتنه‌وه‌ی ده‌وری حیزبو پارته‌کان به‌ هه‌بوونی جیاوازیانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵدانیاندا بۆ قۆستنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی نه‌بونی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا یاخود چه‌ند بوارێکدا، بۆبه‌ده‌ست هێنانی ویستو ئاره‌زوه‌کانی خۆیان یاخود بۆ مانه‌وه‌و ڕاگرتنی بارودۆخی مه‌وجود هه‌تا ده‌گاته‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ستیش که‌ ئیدی هیچ لایه‌نێکی شاراوه‌ نامێنێت که‌ نه‌که‌وێته‌ ڕوو که‌ ئه‌م پارتانه‌ له‌هه‌قه‌تا ئه‌وه‌ مه‌رامیان بووه‌.

به‌ڵام ئه‌م “دروشمانه‌ش” خۆیان وته‌نی،  له‌ که‌موکوڕی به‌ده‌ر نیه‌ ، که‌من لێره‌دا سه‌رنجه‌کانی خۆم  به‌ کورتی سه‌‌باره‌ت به‌وکه‌مو کوڕیانه له‌ دوو خاڵدا ‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو.

1-          ئایه‌ ئه‌م براده‌رانه‌ به‌رنامه‌یه‌کیان داڕشتوه‌ بۆ گۆڕینی ئه‌و بارو دۆخه‌ی که‌ له‌ کوردوستاندا هه‌یه‌ یا ته‌نها چه‌ند دروشمێکیان له‌ خۆگرتوه‌؟

که‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می بانگهێشه‌که ده‌خوێنیته‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی هاوکاریت به‌ بزوتنه‌وه‌یکی قه‌به‌و په‌لو پۆداکوتراوو ئاماده‌گی دێته‌ پێش چاو بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت ” بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری ، خواستو ئامانجه‌ کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان ، له‌به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی  فراوانی ناحیزبیدا کۆده‌کاته‌وه‌ . هه‌ربۆیه‌ ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی هاوکاری ، هه‌رگیز گه‌یشتن نیه‌ به‌ په‌ڕله‌مان، چونکه‌ خودی ئه‌ندامانی پاڕله‌مانیش خۆیان، له‌سه‌ر ئه‌و ئیمتازاته‌‌ سیاسیانه‌ ده‌ژین که‌ پارته‌ سیاسیه‌کان پێیان ده‌به‌خشن……هتد”

به‌ڵام گه‌ر تاوتوێی هه‌موو ماڵپه‌ره‌ کوردیه‌کان بکه‌ین له‌م ماوه‌ی 4 مانگه‌دا که‌سێک نابینین که‌ باس له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ نه‌به‌چاک نه‌به‌خراپ بکات ، ته‌نها دووجار یاسێ جار هاوڕێ ئه‌نوه‌ر شتیکی له‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ نوسیوه‌ که‌ ئه‌ویش زیاتر دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی بانگهێشه‌که‌ بوه‌.  که‌واته‌ ئه‌مه‌ نه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌و نه‌ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ که‌سانو خه‌ڵکانی تر.  به‌واتایه‌کی تر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی که‌ به‌و قه‌به‌یه‌ باسی لێوه‌ کراوه‌ له‌و بانگهێشه‌یه‌دا جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی که‌م شتێکی تر نیه‌ ، که‌ به‌یانی چالاکی خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک سه‌ر هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش ڕاگه‌یاندنی چالاکی ده‌سته‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ کارێکی خراپو مه‌باله‌غه‌یه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌و ته‌وه‌هومدانێکی به‌لاشه‌ به‌ دۆستو دووژمنانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی له‌وچه‌شنه‌ی که‌باسی لێکراوه‌.  موباله‌غه‌کردنیش به و‌ شته‌وه‌و ته‌وه‌‌هوم دان به‌ دۆستو دوژمنیش خه‌سڵه‌تی پارتو حیزبه‌کانه‌.

دوای ئه‌وه‌ش مه‌رج نیه‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه،‌ یا به‌لانی که‌مه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ری هێنانی ڕیفۆرمێکی باشیشه‌.  نمونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ بزوتنه‌وه‌ی ANC ( بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆنگریس، له‌ خواروی ئه‌فه‌ریقا) ، بزوتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان به‌هه‌مو لقه‌کانیانه‌وه‌، ” ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی” ئێرانو کوردوستان، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ به‌له‌ڕوسو ئۆکرانیاو پۆڵۆنیاو زۆر شوێنی تریش.  هه‌ڵبه‌ته‌ من لێره‌دا ئه‌وه‌ ڕه‌چاو ده‌که‌م که‌ سروشتی  مرۆڤ زۆر گه‌شبینیانه‌یه‌ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی ژیانی باشتر ده‌کات ، واته‌ له‌هیچ شوێنێک له‌وانه‌ی که‌ ناونوسم کردن بۆئه‌وه‌ ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌یان نه‌کرد تاکو ئه‌وه‌ به‌رهه‌م بهێنن که‌ هێنایان .  به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌گرنگه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ وه‌کو خۆی ده‌بێت مه‌سه‌له‌کان باس که‌ین نه‌ک وێنه‌یان وا بكێشین که‌ خۆماد ده‌مانه‌وێت.  بۆیه‌ من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی واگه‌وره‌ له‌ کوردوستاندا نیه‌ ، خۆگریشمان هه‌شبێت به‌ ڵام به‌‌وچه‌شنه‌ نیه‌ که‌له‌و ڕاپه‌ڕه‌یه‌دا پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، که‌ به‌ئاره‌زو ویستی ئه‌و هاوڕێیانه‌ ته‌وه‌قوعی لێکراوه‌.

به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی واگه‌وره‌ی جه‌ماهیری ده‌بێت زۆر به‌ندو خاڵی تر بگرێت به‌خۆیه‌وه‌، وه‌کو وتم ده‌بێت باس له‌ هه‌مو مه‌جاله‌کانی ژیان بکات ، بۆیه‌ نابێت خۆی له‌ 5 به‌ندو خاڵدا قه‌تیس کات.  گه‌رچی بانگهێشه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌شی یه‌که‌می دروشمه‌کانێتی به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌ 4 مانگ به‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌مدا تێپه‌ڕی ئه‌ی ‌کوا به‌شی دووهه‌م، له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی کوردوستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی نوێ ملده‌نێنو چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێکی باشتر ده‌که‌ن.‌ ‌

له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا به‌باشی باس له‌ حیزبو ده‌ورییان ده‌کاتو ڕه‌فزێکی قاتیعی خۆیانو ده‌وریشیان ده‌کات، که‌چی له‌لاپه‌ڕه‌ی دووهه‌مدا ڕوی ده‌میان تێده‌کاتو ده‌ڵێت ”  بزوتنه‌وه‌یه‌ک که‌له‌ هه‌مان کاتدا بانگه‌وازه‌ بۆ هه‌موو چه‌په‌کان، ڕیفۆرمخوازان، ڕه‌گ، چوار حیزبه‌که‌…..هتد ” که‌ ئه‌مه‌ش ناکۆکیه‌کی زه‌قه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا.

2-          ئایه‌ ئه‌و خاڵانه‌ یا به‌ندانه‌ کاری کرده‌یه‌ واته‌ هه‌نگاوی عه‌مه‌لی چیه‌ بۆ به‌دی هێنانیان؟

  • نه‌بوونی ڕۆڵی حیزب و ژیزبایه‌تی له‌ ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگادا که‌ خواستی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌.  ئه‌مه‌ش به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی هه‌موو پۆسته‌ ئیداریه‌کان له‌هه‌موو ئاستێکدا، وه‌به‌ هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌ندامێک  له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا نه‌ک پارته‌ سیاسیه‌کان.

یه‌که‌م ئه‌م هاوڕێانه‌ چۆن ده‌زانن  نه‌بوونی ڕۆڵی حیزبو حیزبایه‌تی له‌ ئیداره‌ی ….‌ ئه‌وه‌ خواستی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌؟ چ ئامارێکی فێرمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یان؟ لۆجیک پێمان ده‌ڵێت خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ خواسستی نیوه‌ی خه‌ڵکیش بوایه‌ له‌ کوردوستاندا ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕژێمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ، ئه‌و نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بۆماوه‌ی 18 ساڵ ده‌وامی نه‌ده‌کرد.  من به‌لامه‌وه‌ سه‌یر نیه‌ که‌ ئێستاش پاش ئه‌مو لێخوێندنه‌ له‌م ڕژێمه‌و دروست بوونی گرپو ڕێکخراوی گه‌وره‌ ناوه‌وه‌ه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌دا ، هێشتا له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا هه‌ر ئه‌مان به‌ زۆربه‌یی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه‌.

 هه‌ر لێره‌دا که‌ی کارێکی عه‌مه‌لیانه‌یه‌ که‌ هه‌موو پۆستێکی ئیداری ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردن بێت؟ بیر له‌ هه‌بوونی پۆست بکه‌ره‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌ ، خه‌سته‌خانه‌، داموده‌سگا کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان، کارگه‌کان ، ده‌سگه‌ کشتوکالیه‌کان، سوپه‌رمارکیه‌تو دوکانه‌ گه‌وره‌کان، ده‌سگای پۆلیس و سه‌ربازی، ئاو کاره‌با به‌نزین نه‌وت…..هتد ئه‌مه‌ چ هۆسه‌یه‌ک ده‌ر ده‌چێتو چۆن ئه‌مه‌ ده‌کرێت.  گه‌ر بیانوتایه‌ پۆستی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تیو ئیداری به‌ هه‌رحاڵ به‌ڵام هه‌موو پۆسته‌کان به‌ گه‌وره‌و بچوکیانه‌وه‌، کارێکی نه‌کراوو نه‌شیاوه‌.

  • گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو موڵکه‌ داگیرکراوه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانو سیاسیه‌کانو کۆمپانیاکانه‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگا به‌ نێ هیچ مه‌رجێک ، وه‌یا ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان له‌ کۆمه‌ڵگه‌وه‌.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *