ئایا ئیسلام له‌ته‌ك سه‌ربه‌ستی ودێمۆكراسیدا دێته‌وه؟
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن شوباتی 2010
هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر پرسی ئیسلام، وه‌كو بزووتنه‌وه و وه‌كو ئایین، یا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خودی قورئان و قسه‌كانی په‌یامبه‌ریش، ئه‌وه‌نده نووسراوه له ژماردن نایێت، بۆیه من له‌م نووسینه‌مدا ده‌مه‌وێت خۆم له‌وه لابده‌م و زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر تایتڵی یا سه‌رباسی بابه‌ته‌كه‌م بكه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه مافی خۆی بدرێتێ و تێروته‌سه‌ل بێت ده‌بێت په‌نجه گه‌ر به‌كورتیش بێت، بۆ چه‌ند لایه‌نێكی دی ڕاكێشـم، له‌وانه ئایین به‌گشتی؟ پرسی تیرۆر و جه‌نگی” دژه‌تیرۆر” و دیارده‌ی فرهكهڵچهری له وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت بریتانیا و هه‌ندێ ورده باسی تریش، دواتر به‌یه‌كه‌وه گرێیان بده‌مه‌وه، تاكو خوێنه‌ر ئه‌و كاته بۆ خۆی بڕیار بدات كه ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی ودێمۆكراسیدا یه‌كده‌گرێته‌وه و ته‌بایه یا پێچه‌وانه و ناكۆكه پێیان.
وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن، موسڵمان وه‌كو دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، گه‌ر هه‌ر به پێی ناسناماكانیشیان بێت، ژماره‌یان له‌سه‌ر و ملیاردێكهوهیه. پێڕه‌وانی ئه‌م ئایینه گه‌رچی به‌شێكیان بهڕاستیشیان نه‌بێت، ژماره‌یان شه‌شیه‌كی دانیشتووانی ئه‌م دنیایه پێكده‌هێنێت، به‌ڵام وه‌كو ئایینێكی زیندوو وه‌كو ئایینێكی گێچهڵاوی و گیروگرفتدار، كاریگه‌رییه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌می دانیشتووانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه هه‌یه و له ژیانی ئه‌مڕۆیاندا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه زیاتر له 1600 ساڵ به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانیدا تێپه‌ڕیوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆ و فاكته‌ری خۆی هه‌یه، كه من لێره‌دا ته‌نها په‌نجه بۆ هه‌ندێكیان ڕادهكێشـم، له‌وانه:
1. زیندووكردنه‌وه‌ی ئایین، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده و گرێدانه‌وه‌ی بهڕامیارییهوه، تا وه‌ك پرسێكی ڕامیاری ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕامیاری بۆ ئامانجێكی ڕامیاری به‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌ك به ڕێنماییكردن و په‌نابردنه‌به‌ر تێكسته كۆنه‌كانی ناو قورئان و قسه‌كانی په‌یامبه‌ر و لێکدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی به‌ناوبانگ و مامۆستا و زانایانی ئیسلامه‌وه.
2. دۆڕان و تێكشكانی بزووتنه‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ناو سۆشیالیستی و كۆمونیستی و لیبراڵ و پرسی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانتاری وه‌كو ڕووكه‌شه ڕامیارییه‌كه‌ی، بازاڕی ئازادیش وه‌كو كاكڵه ئابوورییه‌كه‌ی له‌پاڵ چه‌مكه فه‌لسه‌فییه‌كه‌یدا.
3. به‌كارهێنانی ئایین و پشتبه‌ستن بهتێكستهكانی قورئان و قسه‌كانی په‌یامبه‌ر و یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و درێژه‌دان به‌فه‌رمانڕه‌واییان. خۆ له خۆڕا ناپۆلیۆن نه‌یوتووه” ئایین باشترین شتێكه بۆ ده‌مكوتكردنی خه‌ڵك و بێده‌نگكردنیان“. سێنكا(Senca)ش ده‌ڵێت “ئایین له‌لایه‌ن ڕهشهخهڵكهكهوه به‌شتێكی ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عاقڵ و ئاگاوه بهساختهكردن وه‌رده‌گیرێت، له‌لایه‌ن فهرمانهڕواشهوه بهسوودبهخش“The God Delusion, By Richard Dawkins , page 276 . ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زانن كه ئایین، باوه‌ڕبوون به‌خودا چه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌شكێته‌وه. كه‌واته جه‌نڕاڵ (په‌رێز موشه‌ڕه‌ف)ی سه‌رۆكی پاكستان دوای ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست به‌ماوه‌یه‌ك له‌ساڵی 2000 دا به‌گاڵته له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕاینه‌گه‌یاند، که وتی “من خوا هه‌ڵیبژاردووم كه سه‌ركردایه‌تی میلله‌ت ( ئومه) بكه‌م هه‌ر ئه‌ویش ده‌مپارێزێت“. لاپه‌ڕه 51 Descent into Chaos, له‌نوسینی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید.
4. ڕامیاری وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا چ له ڕابوردوو چ له ئێستاشیاندا له پرسی پشتیوانیكردن و هاندانی ئایین و بزووتنه‌وه‌كه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌ئه‌فگانستان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوودا له‌دژی سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌مه له‌پاڵ پشتگرییکردنی كۆنه‌په‌رستترین ڕژێم له‌جیهاندا، یا كۆمه‌ككردنی نادیمۆكراتترین و دیكتاتۆرترین و سه‌ركوتگه‌رترین ڕژێـم چ له‌ڕابوردوو چ له‌ئێستادا، ئه‌مه جگه له جه‌نگه گه‌وره‌كانی ئه‌م دواییه‌یان، كه‌دژی ئه‌فگانستان و عیراق به‌رپایان كردن. كه ئه‌م ڕامیارییه‌ش به به‌هێزكردنی كارگێڕی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئیسلامه توندڕه‌وه‌كان كۆتاییهات، چونكه یه‌ك ئه‌ویتری به‌هێزتر ده‌كرد.
5. ڕامیاریی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت بریتانیا و سوید له مامه‌ڵه‌كردنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كاندا له هه‌مووشیان زیاتر ئایینی ئیسلام و موسڵمانانی ئه‌م وڵاتانه، له‌ژێر ناوی بره‌ودان بهڕامیاریی فرهكهڵچهری و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رج بۆیان.
6. جیانه‌بوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئایین و ده‌وڵه‌ت له بریتانیا و ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پیاوانی ئایینی و ڕیكخراو و ئاراسته‌ی ئایینی به‌هێزتر بكات، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌ست له پڕۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده وه‌رده‌ن و هه‌ر كه‌سێك له داموده‌زگه جیاجیاكانی میدیادا، كه له به‌رامبه‌ر ئاییندا، به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلام، ده‌م بكاته‌وه، ده‌مكوتی ده‌كه‌ن. من دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسه و ڕۆشنایی زیاتری ده‌خه‌مه‌سه‌ر.
7. هه‌ڵوێستی گه‌لێك له ڕۆشنبیرانی ناوداری جیهانی به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و پۆزشهێنانه‌وه بۆ خودی ئایینی ئیسلام و ده‌وڵه‌ت و مه‌لا و زانا ئیسلامییه‌كان، كه گوایه ئایینی ئیسلام ئایینێكی مرۆیانه‌یه و ئاشتیخوازه ولهتهك پشتگریكردنی مافه‌كانی مرۆڤدا دێته‌وه. بۆیه ئه‌و کارانه‌ی كه ده‌كرێن به ناوی ئایینه‌وه، ئیسلامه توندڕه‌وه‌كانن. دیسانه‌وه دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش.
هه‌ڵبه‌ته گه‌لێك هۆی تریش هه‌ن بۆ زیندوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر، كه شانبه‌شانی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڕوات، بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه كه له‌سایه‌ی سیسته‌می عه‌لمانی سه‌رمایه‌داریدا خولقاوه و بووه‌ته هۆی ڕوودانی برسێتی و هه‌ژارییه‌كی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه زیاتر له‌یه‌ك ملیارد له خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه داهاتی ڕۆژانه‌یان له تاكه دۆلارێك كه‌متره، هه‌روه‌ها نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه له پاڵ شه‌ڕ و هه‌ڵكه‌ندنیان له‌شوێنی خۆیان و گرانبوونی پێداویستییه‌كانی ژیان. من لێره‌دا لای خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه به سه‌ره‌كی ده‌زانم، گه‌رچی ڕه‌نگه هۆ و هۆكاری تریش هه‌بن.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌مدا باسی لێبكه‌م ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانرێت له ئایینی ئیسلامدا ڕیفۆرم بكرێت؟ یا به‌واتایه‌كی سه‌رده‌مییانه ئه‌م ئایینه ده‌توانێت مۆدیرن بكرێت، تاكو له‌ته‌ك كه‌ڵچه‌ر و ئاره‌زوو و خواست و پێداویستییه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌مدا بگونجێنرێت، له‌ته‌ك سه‌ربه‌ستی تاكه‌كانی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بڕوات، به‌تایبه‌ت ئایا ده‌توانرێت له ڕوانگه‌ی ئیسلام و ئیسلامییانه‌وه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت و پرسكهیان یا خه‌ڵكانی نائیسلام (پێڕه‌وانی ئایینه‌کانی تر) و بێدینان گۆڕانكاری بكرێت، تاكو كه‌سانی ئایینداریش بتوانن له‌ته‌ك بێدیناندا به‌ئاشتی و بێ توندوتیژی هه‌ڵبكه‌ن و پێكه‌وه ژیان به‌رنه‌سه‌ر؟
ئێستا پرسی پاككردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی ئیسلام، ڕزگاركردنی له‌داوی توندڕه‌وه تیرۆریسته‌كان و كێشانی هێڵێكی جیا له‌نێوان ڕه‌فتاری ئه‌وان و سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگه موسڵمانانهكاندا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپاد،ا تاكو ئیسلام و ئایینه‌كه‌ی به‌ڕووسووری بمێنێته‌وه و بتوانێت جێگای خۆی له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا، بكاته‌وه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ژێر فشاری حكوومه‌ته ئه‌وروپاییه‌كاندا بێت. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه هێڵێكی مۆدیرینیش له‌ناو موسڵماناندا دروستبووه كه هه‌ندێ كه‌سی ناودار و ڕۆشنبیری ئیسلامی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌وانه: تاریق ڕه‌مه‌زان كوڕه‌زای حه‌سه‌ن به‌ننای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوانولموسلیمین ، سوبحی مهحمهسانی كه كابرایه‌كی لوبنانییه، عید حوسه‌ین Ed Husain كه له بریتانیا داده‌نیشێت و 5 ساڵی هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی خۆی له‌ناو ڕێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو ڕێكخراوی موسوڵمانه لاوه‌كان Young Muslim Organisation و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی ئیسلام Jammat-e-Islam دا بردۆته‌سه‌ر و شاره‌زاییه‌كی زۆری له ئایینی ئیسلام و قورئاندا هه‌یه و دیراسه‌ی ئیسلامیشی به‌عه‌ره‌بی له سووریه و عه‌ره‌بستانی سعوودی كردووه، یه‌كێكه له كه‌سه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی بریتانی بۆ دژایه‌تیكردنی توندڕه‌وه‌كان، دروستی كردووه و بودجه‌یه‌كی 25 ملیۆن پاوه‌ندیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ ته‌رخان كردووه. زیادهدئایین سه‌ردار كه له‌بریتانیا ده‌ژی، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه، هه‌روه‌ها له ئێرانیش شیرین عه‌بادی، كه ئافره‌تێكی پارێزه‌ری ناسراوه و له بواری مافی مرۆڤدا كار ده‌كات و له‌ساڵی 2003 دا خه‌ڵاتی نۆبێلی له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌رگرت. له (فه‌ره‌نسه)ش موحه‌مه‌د ئارکۆن، كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه. گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م هه‌ندێك ناكۆكی له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. چونكه ئه‌م له وه‌ڵامی ڕۆژههڵاتناسهكانی ئه‌وروپادا و له پاساوهێنانه‌وه بۆ ئیسلام و بۆچوونه‌كانی ئیسلام، ڕایه‌كی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیه هه‌یه. له‌و په‌رتووكه‌ی له‌ژێر ناوی “عه‌لمانیه‌ت و ئایین ” كه نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د كردوویه‌تی به‌كوردی، له‌و په‌راوێزه‌ی كه هاشم ساڵح بۆی داناوه له لاپه‌ڕه‌دا 138 وامان تێده‌گه‌یه‌نێت، كه ئارکۆن وای ده‌بینێت، كه ڕۆژههڵاتناسهكانی ئه‌وروپا به‌هه‌ڵه له ئیسلام گه‌یشتوون، ئه‌وان له‌و ئیسلامه گه‌یشتوون كه پێش چه‌رخی شارستانی و كلاسیكی و چه‌رخی زێڕین هه‌بووه و (ئیسلامێكی سێكۆلاستیكی) دۆگمایی بووه. به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی هاشم ساڵح “حوكمه‌كانیان حوكمی پێشوه‌خت بوون كه ده‌ڵێن موسڵمان كه‌سێكه باوه‌ڕی به‌قه‌ده‌ر و په‌نابه‌خوا و ئه‌و شتانه هه‌یه، موسڵمان ته‌سلیمبووی ده‌ستی بار و هه‌لومه‌رجه، یان ئیسلام دژی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته“. بێگومان خه‌ڵكانی تریش هه‌ن به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ئاگام لێیانه.
با گوێ له شیرین عه‌بادی بگرین له دیمانه‌یه‌كدا كه له‌ساڵی 2004له‌ته‌كیدا كراوه، چۆن پۆزش بۆ ئایینی ئیسلام ده‌هێنێته‌وه، ڕای وایه كه ئیسلام له‌ته‌ك مافه‌كانی مرۆڤدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت ” به‌وه‌ده‌ستی پێده‌كه‌م، ده‌ڵێم من موسڵمانم . ئه‌وه كارێكی گونجاوه كه خه‌ڵكانێك هه‌ن ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ن، به‌ڵام لای من هه‌ڵه‌یه كه ته‌شهیریان پێ بكه‌م. چونكه من ئه‌وه ئامانجمه كه ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی له ژێر ناوی ئیسلامدا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ئیسلام به‌دناو ده‌كه‌ن، ئه‌وانه مافه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن، دوایش به‌وه پاساوی ده‌ده‌ن، كه ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی و دیمۆكراسیدا یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌مه ته‌نها ڕووسووركردنی ڕوومه‌تی خۆیانه. به‌ڵام من له ڕاستیدا دیمۆكراسی گه‌شه‌دارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌م و من ده‌ڵێم ئیسلام پاساودانهوهیهك نییهلهڕیگرتن یا وه‌ستاندنی دیمۆكراسی“.Islam and Human rights, Fourth Edition , page 19, Ann Elizbeth Mayer .
گه‌ر قورئان قسه‌ی خودا بێت وه‌كو ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و هه‌موو ئایه‌توڵڵاكانی تر و زانا ئایینییه‌كان و سه‌رجه‌می خه‌ڵكانی موسوڵمان باوه‌ڕیان وایه و له‌سه‌ری كۆكن، هه‌روه‌هاش كه به‌جێهێنانی و گوێڕایه‌ڵیی بێ‌پرس و بێبیركردنهوهی پێویسته. كه‌واته كێ زیاتر لۆجیكانه بیرده‌كاته‌وه و كێ قووڵتر و باشتر له ئایین و ئیسلام گه‌یشتووه؟ خومه‌ینی یا موسوڵمانه مۆدیرێنهكان چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا وچ له ئه‌وروپادا كه خه‌ریكی پۆزشهێنانهوهن بۆ ئیسلام و ئایینه‌كه‌ی، كه گوایه ئیسلام یا ئایینی ئیسلام وا نییه.
بابزانین خومه‌ینی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دا چی ده‌ڵێت” ئیسلام له‌سه‌ر هه‌موو نێرینه‌یه‌كی پێگه‌یشتوو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌ككه‌وته و كه‌مئه‌ندام نه‌بێت، ئه‌وه فه‌رز ده‌كات كه خۆیان ئاماده كه‌ن بۆ داگیركردنی وڵاتانی تر تاكو كۆڵه‌كه‌كانی ئیسلام له هه‌ر یه‌كێك له وڵاتانی جیهاندا، په‌یڕه‌و بكرێت. ئه‌وانه‌ی كه دیراسه‌ی جه‌نگی پیرۆزی ئێسلامی ده‌كه‌ن، تێده‌گه‌ن بۆچی ئیسلام ده‌یه‌وێت هه‌موو جیهان داگیر بكات…… ئه‌وانه‌ی كه هیچ نازانن له ئیسلام وای نیشانده‌ده‌ن، كه ئیسلام ئامۆژگاری دژی جه‌نگ ده‌كات، ئه‌وانه گێلن. ئیسلام ده‌ڵێت: هه‌موو بێبڕواكان بكوژن. ئه‌مانه واتایان وایه ، كه موسوڵمانان پاڵی لێبده‌نه‌وه تا له‌لایه‌ن بێبڕوایانهوه پاك ده‌كرێنه‌وه؟ هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌یانه‌وێت هه‌مووتان بكوژن، بهشمشێرهكانتان بیانكوژن و فڕێیاندهنه شوێنی جیاجیاوه. ئیسلام ده‌ڵێت : ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بتانكوژن له ڕێگه‌ی خودادا بیانكوژن. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌بێت ته‌سلیمی دوژمنه‌كانمان بین؟ ئیسلام ده‌ڵێت: ئه‌وه باشه كه له‌ژێر سێبه‌ری شمشێردا ده‌مێنێته‌وه. خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵیی ناكه‌ن به‌زه‌بری شمشێر نه‌بێت. شمشێر كلیلی به‌هه‌شته، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه ته‌نها كراوه‌یه بۆ خوداپه‌رستان، به‌سه‌دانی تر له وته‌ی پیرۆز و وته‌كانی په‌یامبه‌ر هه‌ن، داوا له موسڵمانان ده‌كه‌ن، كه نرخی جه‌نگ بزانن و بیكه‌ن. ئایا ئه‌مانه واتایان ئه‌وه‌یه كه ئیسلام ئایینێكه پیاو له بانگهێشتن بۆ جه‌نگ بوه‌ستێنێت؟ من تف له گیانی ئه‌و گێلانه ده‌كه‌م كه شتی واده‌ڵێن“. لاپه‌ڕه12Why I am not a Muslim ،By Ibn Warraq.
به‌ڕای من خوازیارانی ڕیفۆرم له ئیسلام و ئایینه‌كه‌یدا زۆر هوشیارانه قسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت نوێبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیسلامدا بكه‌ن، گه‌ر بیانه‌وێت ئیسلام له‌ته‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌مدا بڕوات و به‌زیندوویی بمێنێته‌وه. وه‌ك هه‌مووانیش ده‌زانین هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌ك تووڕدان و به‌لاوه‌نانی هه‌ندێك له شته كۆنه‌كانه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر قورئان نوێ بكرێته‌وه واته ده‌ستكاریكردنی قسه‌ی خوا، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خودی قورئانه‌وه و هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ریشه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه. تاریفی قورئان ئه‌وه‌ی كه‌وتم ده‌یسه‌لمێنێت “نازڵبوونی ئه‌م په‌رتووكه (قورئان) له‌لایه‌ن خوای عه‌زیز و حهكیمهوهیه“ئه‌لزه‌مر / لاپه‌ڕه به‌راوردێك له‌نێوان قورئان و زانست‌دا – ته‌ها وه‌هاب.
” هێچ كه‌س نییه بتوانێت قسه‌كانی خودا بگۆڕێت“ئه‌لكه‌هف /27، هه‌مان سه‌رچاوه.
ئیبن وه‌ره‌قیش كه پێموایه ناوێكی خوازراوه له په‌رتووكی Why I am not a Muslim له لاپه‌ڕه 350 دا ده‌ڵێت “نوێكردنه‌وه‌ی ئیسلام و ئایینی ئیسلام كارێكی ئه‌سته‌مه، چونكه گرنگترین كارێك كه موحه‌ممه‌د كردوویه‌تی ده‌رگه‌ی به‌ڕووی هه‌موو په‌یامبه‌ران و دواقسه‌ی خودادا داخست، كه قورئان دواقسه‌ی ته‌واوی خودایه، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ده‌رگای له‌سه‌ر كه‌سێكی تری دوای خۆی یا كابرایه‌كی ڕۆشنبیری ئیسلامی داخست، به‌ڵكو كۆتایی به سه‌ربه‌ستی بیروباوه‌ڕیش هێنا، كه ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك بوو، ئیسلام و ئیجتیهاد له ئیسلام و ئایینی ئیسلامدا به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رێت و خۆی له‌ته‌ك سه‌رده‌مدا بگونجێنێت“.
ئیبن وه‌ره‌ق ڕاست ده‌كات، هه‌ر شتێك كه به ڕه‌هایی باسكرا و بواری پرس و ڕای تێدا نه‌بوو، ئه‌وه فتوادانه به‌مانه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تێكسته به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه جیاوازییه‌كی گه‌لێك گه‌وره له‌نێوان زانست و ئاییندا ده‌بینیت. من ناتوانم له‌مه‌دا له ئیبن وه‌ره‌ق باشتر له‌سه‌ری بدوێم بۆیه په‌نا ده‌به‌مه‌وه به‌ر ئه‌و، كه له لاپه‌ڕه‌ی 7ی هه‌مان په‌رتووكدا ده‌ڵێت “جیاوازیی نێوان زانست و ئایین: زانیاریی زانستییانه ڕاسته‌وخۆ له‌ته‌ك بیروباوه‌ڕی موسڵمانانی ئایینداردا له چه‌ند بوارێكدا لهبهیهكداداندان. به‌ڵام زۆرترین جیاوازیی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوانیاندا پرسی ئه‌فسانه‌یه، سیسته‌می شیكردنه‌وه‌یه، كه ئیسلام له سه‌ر بڕوای كوێرانه و ڕه‌خنه لێنه‌گرتنی ئه‌و تێكستانه‌ی كه ئایین له‌سه‌ری به‌نده، ڕاوه‌ستاوه، له‌كاتێكدا زانست بڕوا به‌ڕه‌خنه ده‌كات، چاودێریكردن، لێداشكاندن، كه‌مكردنه‌وه له‌ته‌ك سهرئهنجامهكهیدا یه‌كده‌گرێته‌وه و له‌ته‌ك ڕاستیدا ده‌ڕوات“
(محه‌مه‌د ئارکۆن)یش به‌چه‌شنێكی تر ده‌ڕوانێته ئه‌و پرسه، ئه‌و وایده‌بینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قورئان یا ته‌نانه‌ت وته و بێژه‌كانی په‌یامبه‌ریش له نووسینه‌وه‌یدا چه‌ندین زاری جیاجیایان كردووه و نزیكه‌ی 400 ساڵی خایاندووه تاكو قورئان یا وته‌كانی په‌یامبه‌ر، ئه‌م ده‌قه‌ی ئێستا به‌خۆیانه‌وه بگرن. ئه‌و ڕای وایه كه به‌دوو قۆناخ‌دا ڕۆیشتووه:” قۆناخی زاره‌كی و قۆناخی نووسینه‌وه. له قۆناخی زاره‌كیدا وتهكان ئازاد و زاره‌كی بوون و ده‌رپه‌ڕیوون، بۆیه دوای مردنی په‌یامبه‌ر وه‌ختێكی زۆری ویستووه تا كۆكراوه‌نه‌ته‌وه و نووسراوه‌نه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 4سه‌ده‌ی بردووه ، كه تاوتوێ پێكراون و شتیان لێ لابراوه و شتیان بۆ دانراوه، كه جیاوازی و ناكۆكییان له‌سه‌ر بووه ئینجا ئه‌م شێوه كۆتاییه‌ی وه‌رگرتووه”له لاپه‌ڕه 152 عه‌لمانیه‌ت و ئایین. هه‌ر له‌م په‌رتووكه‌دا له‌لاپه‌ڕه 142 مه‌به‌سته‌كه‌ی له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه باشتر ڕوونكردۆته‌وه، له‌وێدا ده‌ڵێت ” باوه‌ڕیش مێژووی خۆی هه‌یه، لێره‌دا چه‌ند جۆر باوه‌ڕ هه‌یه: باوه‌ڕی سه‌ره‌تایی ، باوه‌ڕی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ، باوه‌ڕی سه‌رده‌می مۆدیرن”.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه لای من وا ده‌گه‌یه‌نێت، كه موحه‌مه‌د ئارکۆن به ئاشكرا پێ له‌سه‌ر دوو شت داده‌گرێت، جا ئیدی خۆی پێی بزانێت یا نه، یه‌كه‌میان: قورئان له ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ده‌رچووه، له‌و ماوه‌ی 400 ساڵه‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به وشه‌یه‌كی تر قورئان ڕه‌سه‌ن نییه. دووه‌میش: قورئان و ئایینی ئیسلام نوێ كراونه‌ته‌وه و ده‌شبێت بكرێت بۆیه باس له قۆناخبه‌ندی باوه‌ڕ ده‌كات، واته قۆناخی سه‌ره‌تایی و سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می مۆدێرن.
له ڕاستیدا نوێكردنه‌وه‌ی ئایین و ئیسلامییه‌ت كارێكی ئاسان نییه، چونكه ئه‌م كه‌سانه كه‌مایه‌تین و زۆربه‌شیان له ئه‌وروپادا ده‌ژین، له به‌رامبه‌ر زۆرینهیهكدا كه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا ده‌ژین له هه‌مان كاتیش‌دا هاوشانی ده‌ق و تێكسته‌كانی قورئان و وته‌كانی په‌یامبه‌ر، حكوومه‌ته‌كانی وه‌كو سعوودیه و ئێران و پاكستان و ئه‌فگانستان و ئه‌نده‌نۆسیا و گه‌لێكی تریش له میرنشین و شانشینه‌كان پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن.
جیاوازیی له‌نێوان مه‌سیحییه‌كان و موسوڵماناندا زۆر زۆره، مه‌سیحییه‌كان ئه‌و قۆناخه‌یان به‌جێهێشتووه، ده‌توانرێت لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ په‌رتووكی ئینجیل بكرێت، به‌ڵام هه‌رچی موسوڵمانانه قورئان ده‌قاوده‌ق به‌قسه‌ی خودا ده‌زانن، بۆیه گۆڕانكاری تێدا ناكرێت، هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك له قورئان ڕه‌خنه‌یه‌كه له خودا. كه‌چی له مه‌سیحییه‌تدا كه‌سانێكی زۆر بۆ نموونه زۆربه‌ی قه‌شه‌كانی ئینگلته‌ره و ڕۆشنبیرانی مه‌سیحی بڕوایان وا نییه كه مه‌ریه‌م پاك بووه و ده‌ستی پیاوی به‌ر نه‌كه‌وتووه هه‌تا مارتن لۆسه‌ریش 1483-1546 ده‌ڵێت “ئێمه‌ی مه‌سیحی خۆمان به‌بێ عه‌قڵ بۆ هه‌موو جیهان نیشانده‌ده‌ین گه‌ر باوه‌ڕمان وابێت مه‌ریه‌م دایكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م منداڵه بێت یا به‌لانی كه‌مه‌وه بڵێین پاكیزه بووه. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له‌خۆیدا دژایه‌تی هۆ و هۆكاره‌كان ده‌كات به‌ڵكو دژایه‌تی دروستكراوانی خودا‌ش ده‌كات، كه به ئاده‌م و حه‌وا ده‌ڵێت ( به‌ر بگرن له زیادبووندا بن)” لا 144Ibn Warraq, Why I am not a Muslim هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه.
قورئان په‌رتووكێكه بۆ هه‌مووان هاتۆته خواره‌وه به‌ته‌نها بۆ توندڕه‌وه‌كان نییه، په‌رتووكێكه باس له سه‌رجه‌می كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و چاره‌سه‌ریشی بۆیان هه‌یه، باس له دروستكردنی ئه‌م گه‌ردوونه ده‌كات باس له داهات ده‌كات، باس له‌وه ده‌كات و وا ده‌گه‌یه‌نێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئایدیا و ڕاستییه‌كی ڕه‌هان و به‌ده‌رن له ڕه‌خنه. خستنه به‌رپرسیاری قورئان پرسیاركردنه له وته‌كانی خودا، به‌واتایه‌كی تر پرسیاره له خودی خودا، ئه‌مه‌ش یانی ڕێز لێنه‌گرتنی خودا خۆیه‌تی، ئه‌ركی موسوڵمانانیش گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمان و كۆڵهكهكانێتی. ئه‌مه له كاتێكدا كه قورئان ئه‌م داواكارییه‌ی هه‌یه به‌ڵام پشت به‌هیچ ڕاستییه‌كی بنچینه‌یی یا زانستییانه نابه‌ستێت، كه‌چی له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا ئه‌م په‌رتووكه (قورئان) زۆر سه‌رنجڕاكێشه و بێ سێ‌ودوو قه‌بووڵیش ده‌كرێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به پیرۆزی و شكۆداری بیهێڵنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پاساوی بۆ بده‌ن خۆ گه‌ر پاساویشی بۆ بده‌ن ئه‌وه پشت بهشتی زانستی و تاقیكردنه‌وه‌كانی ناو تاقیگه‌كان نابه‌ستن.
هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بكرێت ئه‌ی كه ئه‌مه بنچینه و ناوه‌ڕۆكی قورئان بێت كه له‌سه‌ر بناخه‌ی نازانستیانه نووسرابێته‌وه و قه‌بووڵیش بكرێت ئه‌ی بۆچی وا سه‌رنجڕاكێشه؟.
من له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به چه‌ند خاڵیك كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه زیاتر له هۆیه‌كانی زیندووبوونه‌وه‌ی ئایین ده‌دوێن نه‌ك له دروستبوونی. هه‌ڵبه‌ته ڕا و بۆچوونی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه و زۆریشی له‌سه‌ر نووسراوه. بۆ نموونهBertrand Russell له‌په‌رتووكی Why I am not a Christine كه من له په‌رتووكه‌كه‌ی ئیبن وه‌ره‌قه‌وه وه‌رمگرتووه له لاپه‌ڕه 157 دا ئه‌و باوه‌ڕی وایه، ئایین له‌سه‌ر بنه‌ما و بنچینه‌ی ترس دروست بووه، ده‌ڵێت ” باوه‌ڕم وایه ئایین له سه‌ره‌تادا به ته‌واوی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ترس دامه‌زراوه، به‌شێكی ترسه‌كه له‌به‌ر نه‌زانین و ناشاره‌زاییه، به‌شێكی تریشی ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌خوازیت یا وات پێخۆشهكه هه‌ست بكه‌یت، برایه‌كی گه‌وره‌ت هه‌یه هاوبه‌ش و هاوپشتته له هه‌موو گیروگرفت و ناكۆكیهكانتدا. ترس بنه‌مای هه‌موو شتێكه :ترس له شته ته‌ماوی و سهرلێدهرنهچووهكان، ترس له به‌زین و تێشكاندن، ترس له مردن، ترس باوك و دایكی دڵڕه‌قی و به‌دكارییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسووڕمان نییه گه‌ر ئایین و دڵڕه‌قی و به‌دكاری له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر بن و شانبه‌شانی یه‌كتر بڕۆن” .
(كارڵ ماركس)یش لهڕهدانهوهی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه باسی ئایین ده‌كات و ڕه‌گوڕیشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه ده‌كاته كه‌وتنه‌وه‌ی گه‌رای دروستبوونه‌كه‌ی (دروستبوونی ئایین) هه‌ر له‌وه‌شه‌وه ته‌ماشای له ڕه‌گوڕیشه ده‌رهێنانی ئایین ده‌كات ئه‌ویش بهڕیشهكێشكردنی ئه‌و باره ناهه‌مواره كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی خولقاندنی ئایین. گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ماركس سه‌باره‌ت به‌ئایین بده‌یت ئه‌وه‌ده‌بینیت كه نه‌ك هه‌ر سۆزی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایین به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده نازانێت به‌ڵكو به‌نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌زانێت، بۆیه ماركس به‌پێی تێكسته ئینگلیزییه‌كه‌ی ئاوا پێناسه‌ی ئایین ده‌كات، كه منیش لێره‌دا ده‌یكه‌مه كوردی “په‌ژاره‌ی په‌نابردن بۆ ئایین ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و له هه‌مان كاتیش‌دا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیشه له دژی نیگه‌رانییه‌كی ڕاسته‌قینه. ئایین ئاه و حه‌سره‌تی ، یا هه‌ناسه‌ی ساردی بوونه‌وه‌رێكی سه‌ركوتكراو یا سته‌ملێكراوه. دڵی ئه‌م جیهانه بێدڵه‌یه ( جیهانی دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌یی) هه‌روه‌كو چۆن گیانی(ڕۆحی) بارودۆخێكی یا هه‌لومه‌رجێكی بێگیانه.ئایین تلیاكی خه‌ڵكه. له‌باربردنی یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی به‌ختیارییه‌كی وه‌همییانه (ناڕاست)ی خه‌ڵكه‌كه داخوازی به‌خته‌وه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ ده‌كات. داخوازیش بۆ وه‌لانانی (ته‌رككردنی) وههمهك سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی (هه‌لومه‌رجی وه‌همه‌كه) ئه‌ویش داخوازییه بۆ وه‌لانانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه وههم پێویستێتی”
واته ده‌كه‌وینه به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دووهه‌مه‌وه كه پاساودان و ته‌فسیر كردنێكی تری ئههوهنانهیه بۆ قورئان و بۆ وته‌كانی په‌یامبه‌ر. فره كوێخایهتیش له ئیسلامدا و هه‌بوونی شیعه و سوننه‌ش له ئایینی ئیسلامدا نه‌ك هه‌ر ڕیگا نادات به‌مۆدێرنكردنی به‌ڵكو ڕێگریشه له هه‌بوونی تهفسیرێكی یه‌كگرتوو بۆ ئایین و قسه‌كانی په‌یامبه‌ریش. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه من پێموایه، ئایینی ئیسلام له قه‌یران و ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌دایه بۆیه نه ده‌توانێت خۆی نوێ بكاته‌وه و نه به‌ده‌قێكی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه ده‌توانێت له‌ته‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌مدا هه‌ڵبكات. ڕاسته ئیستا ئایین به حوكمی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له كهفوكوڵدایه و به‌هێزه به‌ڵام له په‌له‌قاژێی مه‌رگدایه و پاشه‌ڕۆژی نییه. ئایین له‌سه‌ر بنچینه‌ی لۆجیك و جه‌ده‌ل دروست نه‌بووه، هه‌موو شته‌كان لای ئه‌و بڕاوهنهتهوه و قبووڵی لێدوان و مشت‌ومڕ ناكات. Richard Dawkins له یه‌كێك له په‌رتووكه‌كانیدا به‌ناوی The God Delusion له لاپه‌ڕه23دا له پشتگریی (سه‌لمان ڕوشدی)دا ده‌ڵێت” سه‌رجه‌می کڕۆکی باوه‌ڕداران به‌هێزی و پیرۆزی و شكۆداركردنی ئایینه‌كه‌یانه، ئه‌مه‌ش بڕوا ناكاته سه‌ر پاساودانه‌وه‌ی ماقوڵانه. به‌شه‌كه‌ی تری كه ئێمه‌ین چاوه‌ڕوانمان لێده‌كرێت كه به‌رگری له غه‌درمان دژی كه‌سێك Prejudice)) بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له كابرایه‌كی ئاییندار بكه‌یت تاكو پاساوی یا شه‌رحی بڕوا و ئیمانه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا پێیوایه یاسای سه‌ربه‌ستی ئه‌و كه‌سه ئیماندارهت شكاندووه“.ئایین ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و زهمینانهیه كه خودی ئایینیان خولقاندووه و كردوویانه به هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و بووه‌ته هێزێكی ترسناك كه زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان یا به هه‌ڕه‌شه ده‌ستپێده‌که‌ن یا به سزادان كۆتاییان دێت.
ئایین و ترس، ئایین و دڵره‌قی، ئایین و به‌دكاری و خراپه‌كردن…
گه‌رچی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به قسه‌یه‌كی Russell به كورتی كرد سه‌باره‌ت به ئایین و ترس، ئایین و دڵڕه‌قی و خراپه‌كاری، ئێستاش ده‌توانم زیاتر تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه به هێنانه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌سانیتر و به‌ڵگه‌ی مێژویی، كه ده‌توانین هه‌موو ئه‌مانه به به‌ڵگه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ئایین: بووه‌ته هۆی ڕاگرتنی ئاسایش، وه‌ستانی خه‌ڵك له كوشتن و بڕین و دزی و تاڵانی و ده‌ستدرێژیكردنه (لاقه‌کردن) سه‌ر ئافره‌ت و منداڵ و كه‌مئه‌ندام و بێتوانایان ..هتد گوایه ئایین نه‌مێنێت ئیدی كۆڵه‌كه و دیواری ویژدان و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی هه‌مووی هه‌ره‌س ده‌هێنێت، به‌كورتییه‌كه‌ی ئه‌مان ده‌ڵێن گه‌ر ئایین نه‌مێنێت ئیدی دنیا ئاخر ده‌بێت.
ئیبن وه‌ره‌ق له‌لاپه‌ڕه 157ی هه‌مان په‌رتووكدا كه ده‌توانم بڵێم قسه‌كه‌ی Russell ته‌واو ده‌كات، ده‌ڵێت ” ترس دواجار له‌ژێر نێڵه‌ی كاری نامرۆیانهدا ئه‌خلاق بۆگه‌ن ده‌كات، كه به‌دووره له پاكی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، بۆ خۆپاراستن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی دۆزه‌خ كه بۆ باوه‌ڕداران له‌و ڕاستییه كه‌متر نییه له دڵخۆشبوون به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكردنه‌وه كه به‌ناوی به‌هه‌شته‌وه ناو ده‌برێت“
جورج بێرناردشۆش له بۆنه‌یه‌كدا جارێك وتوویه‌تی ” له ڕاستیدا به‌خته‌وه‌ری ئه‌و بڕوادارانه له گوماندارێك (واته له‌خودا) ، زیاتر نییه له‌و ڕاستیه‌ی كه پیاوێكی سه‌رخۆش به‌خته‌وه‌رتره له كه‌سێكی ئاسایی (ناسه‌رخۆش) ” لاپه‌ڕه 167The God Delusion, By Richard Dawkins .
ئیبن وه‌ره‌قیش درێژه به‌م باسه‌ده‌دات و له‌لاپه‌ڕه 180 دا ده‌ڵێت” هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینیت هه‌بوو هه‌روه‌كو Kant و Paineوتوویانه به‌بێ هیچ گومانێک تۆ فه‌رمانڕه‌واییه‌كی دڵڕه‌قی به‌دفه‌ڕت هه‌یه، هزرێكت هه‌یه كه له غیابی ڕه‌خنه‌ی عهقڵیانهدا په‌نای هوشیاری و پێشكه‌وتنی ئه‌خلاق نادات. له حكوومه‌تێك یا سیسته‌مێكی ئیسلامی‌دا خوا و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی ره‌هایه. قسه‌و وته‌كانی له سنووری ڕههایهتیش ده‌ترازێت، به‌بێ مشتومڕكردن، به‌بێ گومان، به‌بێ پرسیار و تێڕامان. ناتوانین گله‌ییه‌ك له هه‌قی خودا بكه‌ین، هه‌وه‌ها ناتوانین هه‌قی ڤیتۆ له ڕایه‌كانی خودادا به‌كار بهێنین. خوای موسوڵمانان دیمۆكراتی نییه، ناتوانین لێی ڕزگارمان بێت وه‌كو چۆن له سیسته‌مێكی دیمۆكراتی‌دا ده‌توانین له‌و مرۆیه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، ڕزگارمان بێت. خۆ گه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به‌ڕه‌هایی گه‌ندڵه”.
Hamilton Gibb سه‌باره‌ت به‌هه‌مان مه‌سه‌له ده‌ڵێت ” خوا وه‌ستایه‌كی زۆر شاره‌زایه، ئه‌و پیاوه‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های هه‌یه ، بوونه‌وه‌ره‌كانی هه‌میشه له ترس و خه‌ته‌ری ژێر ڕه‌حمه‌تی یا ته‌واوی توڕه‌یی ئه‌ودان، ئه‌مه‌ش بناخه‌ی دیراسه‌ی موسوڵمانانه له‌سه‌ر سروشتی خوا و پرنسیپه‌كانی ئه‌خلاق” په‌رتووكه‌كه‌ی ئیبن وه‌ره‌ق لاپه‌ڕه 157.
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌و كاته‌وه‌ی كه ئایینی ئیسلام و جووله‌كه و مه‌سیحی دروستبوون و هاتوونه‌ته ژیانی خه‌ڵكه‌وه تاكو ئێستا ئه‌و هه‌موو کوشتوبڕه به کۆمه‌ڵییه، ئه‌وهه‌موو ترساندن و زیندانه، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵكه‌ندن و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ڕێوشوێنی خۆیان، ئه‌و هه‌موو سزا توندوتیژ و دڵڕه‌قانه‌ی كه ڕوویانداوه و به‌كارهاتوون هه‌مووی خه‌ڵكانی دیكتاتۆری ئاییندار یا پارت و ڕێكخراوی ئایینی چ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بووبێت یا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بووبن، كردوویانه. هه‌ر چاوێك به‌چه‌ند ساڵی پێشوودا یا كۆنتر بگێڕین به ده‌یان نموونه ده‌توانین بهێنینه‌وه. سه‌ددام حسه‌ین هه‌تا ده‌ستی نه‌كرد به جه‌نگ له‌ته‌ك ئێران‌دا نه‌بوو به ئیسلام به‌و واتایه‌ی كه قورئان بخوێنێته‌وه و نوێژ بكات و ڕۆژوو بگڕیت و سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان بكات و بودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی تازه یا تازه‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته كۆنه‌كان، ته‌رخان بكات، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ته‌ك ئێران‌دا كرد و ناویشی نا جه‌نگی قادسییه. له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و سه‌ریشه‌وه خومه‌ینیش كه كه‌وته جه‌نگه‌وه، هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌تی و هه‌م بۆ ئیسلامیش بوو، له سه‌ر سووره‌ته‌كانی قورئان و وته‌كانی په‌یامبه‌ر ده‌ڕۆیشت.
سه‌ددام كه كوردی ئه‌نفال كرد نه‌ك هه‌ر به‌ناوی ئایینه‌وه بوو هه‌ندێكیش له زانا و مامۆستا ئایینییه‌كانیش بانگه‌وازی بێئایینیبوونی كوردیان كرد، ناوی ڕاگواستنی دێهات و شارۆچكه‌كان و وێرانكردنیانی له سووره‌تی ئه‌نفال و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه وه‌رگرتبوو. هه‌ر سه‌ددامی موسوڵمان نه‌بوو كوشتاری له شیعه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دروستكرد و كوردستانیشی كیمیاباران كرد.
تالیبان و ئه‌لقاعیده‌ش كه‌ڵكیان له‌سووره‌ته‌كانی قورئان و پێڕه‌وكردنی له کوشتوبڕی خه‌ڵكدا، بینیوه و تا ئێستاش ده‌یكه‌ن. هه‌ر تالیبانه‌كان نه‌بوون كه بته‌كانی بوزایان لهBamiyan وردوخاش كرد. هه‌ر موجاهیدینه‌كان نه‌بوون له هه‌شتاكاندا به‌تۆپ بێ ده‌ستپاراستن له ژن و پیر و په‌ككه‌وته و منداڵانی بێ‌تاوان، كابولیان ده‌دایه به‌ر تۆپ و ئاڕپیجی. هه‌ر حه‌ماس و پارتوڵا نه‌بوون و نین خۆیان یا سه‌یاره ده‌ته‌قێننه‌وه خه‌ڵكانی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی ئاسایی ده‌كوژن.
جووله‌كه‌ی ئهرسهدۆكسیش هه‌موو به‌یانییه‌ك كه‌له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت وا فێركراوه كه به ده‌نگی به‌رز ڕۆژانه بیڵێته‌وه” ستایش بۆ تۆ (بۆ خوا) كه نهتكردووم به غه‌یری جووله‌كه، ستایش بۆ تۆ كهنهتكردووم به ژن، ستایش بۆتو كه نهتكردووم به به‌نده” لاپه‌ڕه 259 له‌په‌رتووكی The God Delusion. كه جووله‌كه‌یه‌ك ئه‌مه هزرینی بێت چۆن ده‌توانێت له دروستكردنی كوشتارێك كه پێویست بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حوكمڕانانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و پاراستنی، سڵ بكاته‌وه، ئیدی چۆن سه‌برا و شاتیلای فه‌له‌ستین ڕوونادات؟ چۆن كاره‌ساته‌كه‌ی شاری جه‌نینی فه‌له‌ستین و هێرشه دڕندانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوونادات؟ چۆن كوشتاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین كه 1600 كه‌س له غه‌ززه و 13 كه‌سی ئیسرائیلیش كوژران، ڕوونادات؟
كه (به‌ریتانیا)ش (هیندستان)ی به‌جێهێشت و دواتریش پاكستان له‌دایك بوو، گه‌رچی ئه‌م دروستبوونه خواستێكی دورودرێژی كۆمه‌ڵه یا گروپی موسوڵمانان بوو كه له ساڵی 1906 دا له‌سه‌ر ده‌ستی موحه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح دا دروستبوو، پێشڕه‌وایه‌تی ئه‌م خواسته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌ی ده‌كرد، كه‌چی پرسه‌که زیاتر به‌لایه‌نی مه‌زهه‌بی و ئایینی‌دا شكایه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی گه‌لێك ڕوداوی دڵته‌زێن. با له‌ده‌می (ئه‌حمه‌د ڕه‌شید)ه‌وه بیگێڕینه‌وه كه له په‌رتووكه تازه‌كه‌ی ، Descent into chaos دا ده‌ڵێت ” ملیۆنه‌ها له هینده‌كان و سیخه‌كان كه لهپاكستاندا ده‌ژیان به‌ره‌و هیندستان ملیان نا ، له كاتێكیشدا كه موسوڵمانه‌كانی هیندیش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوای پاكستان كۆچیان ده‌كرد . 12 ملیۆن خه‌ڵكی سه‌رلێشێواو ماڵیان ده‌گواسته‌وه، له‌نێوان 500.000 كه‌س بۆ ملیۆنێك که‌س له جه‌نگێكی سكتاریانهدا كوژران. پاكستان له گۆمی كینه و ڕق لێكهاتنهوهی كهمایهتیهكانهوه دروست بوو، له كاتێكدا كه به ملیۆنه‌ها موسوڵمان ده‌یانویست له هیندستانێكی سكوێلاردا بمێننه‌وه. ده‌وڵه‌تێكی نوێی نه‌ته‌وه‌یی له ڕیگه‌یه‌کی تراژیدییه‌وه ده‌ستیپێكرد ، هه‌ر له‌و كاته‌دا پرسیارێك دروست بوو”.
خۆگه‌ر چاو به ڕابوردووشدا بگێڕیته‌وه ئه‌وه هه‌ر دروستبوون و بڵاوكردنه‌وی ئایینی ئیسلام به جه‌نگ و غه‌زا ده‌ستیپێكرد كه ئه‌مه‌ش دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌وییه‌كان و عه‌باسییه‌كان و دواتریش شه‌ڕی نێوانی سه‌فه‌وی و عوسمانی، به ملیۆنان خه‌ڵك كوژران و كه‌مئه‌ندام و زهدهبوون، یاخود له شوێن و ڕێگای خۆیان هه‌ڵكه‌نران. خۆ ئه‌م كوشتارانه له‌سه‌ر ده‌ستی ئایینی مه‌سیحیشدا ڕوویداوه، به‌ڵام باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر ئیسلام و ئایینی ئیسلامه بۆیه لێره‌دا من ناچمه ئه‌و ورده‌كارییه‌وه.
كێیه كه گوته‌ی مه‌ترسیداری نابه‌رپرسانه ده‌دات كه ده‌ڵێت “گه‌وره‌ترین تێكده‌ری ئاشتی جیهان منداڵ له‌باربردنه” كه‌چی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئه‌م ڕاو و بۆچوونه وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه كه‌سێكی بێئایین و خوانه‌ناسه یا دایكه ترێسهی مرۆڤپه‌روه‌ر و به ئایینه؟
كێ بوو له‌سه‌ر ده‌ستیدا جه‌نگی جیهانی دووهه‌م ڕوویدا؟ كابرایه‌كی ئایینی مه‌سیحی یا كابرایه‌كی بێئایینی بێبڕوای خوانه‌ناس؟ بێگومان هیتله‌ری ئاییندار بوو.
Steven Weinberg كه زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و له‌بواری فیزیاداخهڵاتی نۆبیلی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت” ئایین سوکایهتیكردنه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ. به‌بێ ئایین و به هه‌بوونیشی تۆ خه‌ڵكانێكی باشت هه‌ن كه كاری باش ده‌كه‌ن و خه‌ڵكانێكی خراپیشت هه‌ن كه كاری خراپ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانی باش كه كاری خراپ بكه‌ن ئایین هۆیه‌كه”.
Blaise Pascal یش شتێكی له‌و چه‌شنه ی وتووه” پیاوان كاری وا به‌د به كامڵییهوه و به ئاگاییه‌وه ناكه‌ن، كاتێك كه ده‌یكه‌ن له بڕوای ته‌واو به ئایینه‌وه‌یه” The God Delusion, Richard Dawkins، لاپه‌ڕه 249.
هیتله‌ریش وه‌كو گه‌لێكی تر ئایینی بووه، ڕاسته گه‌لێك هۆی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشمانكێشی نێوان وڵاته‌كان بووه هۆی ڕوودانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی هیتله‌ردا ئه‌وه هه‌ڵگیرسا و باوه‌ڕدارێتی ئه‌ویش یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌بوو بۆ دروستكردنی ئه‌و كوشتاره مرۆڤییانه‌ی كه ڕوویدا به‌تایبه‌ت دژی جووله‌كه.
هیتله‌ر هێشتا هه‌ر كه زۆر لاو بووه ئایینی به‌توندی گرتووه و تێڕوانینی سه‌یری هه‌بووه. بڕوانه له خه‌باتی منMein Kampf سه‌باره‌ت به هیتله‌ر ده‌ڵێت هه‌ر كه بیستی كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا، ئه‌مه‌ی وت ” له‌سه‌ر ئه‌ژنۆم چۆكم دادا و سوپاسی به‌هه‌شتم، سه‌روه‌ره‌كه‌م كرد ………………..به‌و چاكه‌یه‌ی كه به من دراوه كه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م پێدراوه له زه‌مه‌نێك و زه‌مینێكی ئاوادا بژیم” ئه‌مه‌ی له 1914 دا وتووه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 25 ساڵ بووه به‌ڵام له ساڵی 1920 كه ته‌مه‌نی 31 ساڵ بووه براده‌ره نزیكه‌كه‌ی كهRudolf Hess بووه كه دواتریش بوو به جێگری له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆك شالیارانی Bavaria ده‌ڵێت ” من Herr Hitler به‌شه‌خسی و به باشی ده‌ناسم زۆریش نزیكم لێی. ئه‌و كاراكته‌رێكی نائاسایی به‌ڕێزی هه‌یه هه‌روه‌ها گه‌لێكیش میهره‌بانه، ئیمانداره و كاسۆلیكێكی باشیشه” لاپه‌ڕه 273 -274 .، هه‌مان سه‌رچاوه.
Dawkins زیاتر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ی ژیانی ئایینداریی هیتله‌ر، بۆیه په‌نجه بۆ هه‌ندێك له قسه‌كانی، نامه‌كانی ، نووسینه‌كانی ڕاده‌كێشێت. هه‌ر له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێت ” له گوته‌كه‌ی به‌رلینی 1933ییدا، هیتله‌ر وتی : ئێمه قه‌ناعه‌تمان هه‌یه كه خه‌ڵكی پێویستێتی و داوای ئه‌م باوه‌ڕ و ئیمانه‌ش ده‌كات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه هه‌ڵده‌ستین به‌جه‌نگی دژ به‌بزووتنه‌وه‌ی بێئایینهكان، ئه‌وه‌ش نه‌ك بهبانگهێشهكردنی ته‌نها له ڕێگای تیۆرییه‌وه، ئێمه ده‌یان پروێنین” له‌ساڵی 1941یشدا به‌سه‌ركرده‌ی هێزی سه‌ربازی وت: من بۆ هه‌میشه به كاسۆلێكێتی ده‌بێت بمێنمه‌وه” لاپه‌ڕه274.
ئه‌مه یه‌كه‌م وتاردانی نه‌بووه و یه‌كه‌م نووسینیشی نه‌بووه كه‌وا به‌و ڕاشكاوییه‌وه باس له پته‌وی بڕوای خۆی به ئایین بكات. له یه‌كێك له وتاردانه به‌ناوبانگه‌كانی ساڵی 1922ی‌دا چه‌ند جارێك ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه كه ئه‌و مه‌سیحییه ده‌ڵێت: “وه‌كو مه‌سیحییه‌ك هه‌ستم ڕووی پێ كردمه سه‌روه‌ره‌كه‌م، پهیامبهرهكهم وه‌كو جه‌نگاوه‌رێك، ڕووی پێ كردمه پیاوێك له وه‌ختێكدا بوو كه ته‌نها بووم ، ئه‌ویش به موالییهكانی (ئه‌وانه‌ی كه دوای كه‌وتبوون) حاته درابوو، ده‌ركم به‌وه كردبوو كه ئه‌م جووله‌كانه بۆچی و به‌ره‌و كوێ و !! بانگی پیاوان بكه‌م كه شه‌ڕیان له دژ بكه‌ن، ڕاستگۆیه‌تی له‌ته‌ك خوادا گه‌وره تره نه‌ك له‌وانه‌ی كه ئازار ده‌چێژن به‌ڵكو له جه‌نگاوه‌ران. له خۆشه‌ویستییه‌كی بێ‌سنوور وه‌كو مه‌سیحییه‌ك ، وه‌كو پیاوێك ئه‌یخوێنمه‌وه له ده‌روازه‌ی ئه‌و پرۆسێسه‌وه كه پێمان ده‌ڵێت چۆن سه‌ره‌نجام سه‌روه‌ر هه‌ڵكشا به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی كه بونه‌ته مایه‌ی گیروگرفت له په‌رستگه‌كه‌یان ده‌ریانپه‌ڕێنێت، ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئاژه‌ڵێك، مار، خۆیان حه‌شارداوه. چه‌ند گرنگه جه‌نگه‌كه‌ی (جه‌نگی سه‌روه‌ر) بۆ جیهان دژی جووله‌كه ژاراوییه‌كان. له دوای 2000 ساڵه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ، به‌سۆزێكی قووڵه‌وه زۆر به‌قووڵی له هه‌میشه زیاتر ده‌رك ده‌كه‌م به‌و ڕاستییه، كه ئه‌وه بووه، ئه‌بووایه خوێنی به‌سه‌ر خاچه‌كه‌دا بڕشتایه. وه‌كو مه‌سیحییه‌ك به‌ئه‌ركی نازانم كه له خۆم بگه‌ڕێم ههڵبخهڵهتێنرێم، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانمه كه ببمه جه‌نگاوه‌رێك له پێناوی ڕاستی و داددا….خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیش بتوانێت ئه‌وه بخاته به‌رچاو كه ئێمه كارێكی ڕاست ده‌كه‌ین ئه‌و په‌ژاره و نائارامییه‌یه كه ڕۆژانه له زیادبووندایه، بۆ مه‌سیحییه‌كی وه‌كو من، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م، دیسانه‌وه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانمه” لاپه‌ڕه 275 هه‌مان سه‌رچاوه.
Dawkins باوه‌ڕی وایه ك هیتله‌ر هه‌ندێك وشه‌ی له مـارتن لۆسه‌ره‌وه وه‌رگرتووه (داوكینز مه‌به‌ستی له كاریگه‌ری و به‌هێزی وشه‌كانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی لوسه‌ر وه‌كو هیتله‌ر بیری كردبێته‌وه) هه‌ر بۆیه له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت كه هیتله‌ر ئه‌مه‌ی به‌ڕێككه‌وت نه‌وتووه چونكه له Mein Kampf دا ده‌ڵێت” ئه‌مڕۆ من باوه‌ڕم وایه كه من به‌پێی ویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری بێپایانی دروستكه‌ری بوونه‌وه‌ران ده‌ڕۆم: به‌به‌رگریكردن له خۆم دژی جووه‌كان ، من له پێناوی كار و فه‌رمانه‌كانی سه‌روه‌ردا ده‌جه‌نگم” ئه‌مه‌ی له‌ساڵی 1925 دا وتووه.
لێره‌دا ئایینداره‌كان، باوه‌ڕداره‌كان، ڕه‌نگه پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن بڵین خۆ ستالین بێئایین بووه و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌شی كوشتووه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه ستالین و هیتله‌ر هه‌ردووكیان دڵڕه‌ق بوون و كوشتارێكی گه‌وره‌یان دروستكردووه به‌ڵام وه‌کDawkins یش ده‌ڵێت ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌كی بچو‌وكیش نییه كه بێئایینیی پاڵی بهستالینهوه نابێت بۆ دروستكردنی ئه‌و قه‌تڵوعامه‌ی كه كردوویه‌تی .
ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و پرسیارێكی زۆر گه‌وره‌مان ده‌بات كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان، حكوومه‌ته‌كانمان یا بیریان لێنه‌كردۆته‌وه یا به‌ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ڕامیاری خۆیاندا، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: ئایا لۆمه‌ی ئایین بكه‌ین یا هه‌ڵگرانی ئایین؟ به‌واتایه‌كی تر بۆ به‌رگریكردن له خۆمان یا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت جه‌نگ دژی خودی ئایینه‌كان بكه‌ین یا هه‌ڵگرانی؟ هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌مانباته ناو به‌شێكی تری ئه‌م باسه‌وه.
ئایین: ئایین و لۆمه، ئایین و تیرۆر، ئایین و جه‌هل
ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین نه‌ك هه‌ر له بریتانیادا به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و سه‌رجه‌می وڵاتانی تریش ئه‌وه‌یه كه زیاتر باس له ئایین ده‌كرێت و ( دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه) به پیرۆزی ده‌هێڵرێته‌وه وده‌ستی لێ‌نادرێت ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه كاتێك هه‌ڵگرانی ئه‌م ئایینه كارێكی خراپ ده‌كه‌ن، به به‌رده‌وامی پاساویشی بۆ ده‌درێت. به واتایه‌كی تر ئایین داده‌بڕێنن له هه‌ڵگرانی، دایده‌بڕن له‌و هه‌لومه‌رجه ڕامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌ی، كه ئه‌م خه‌ڵكه‌ی به”ئایین” سه‌رمه‌ست و هیوادار كردووه، هه‌ر له‌مه‌شه‌وه له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاككردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه و هێڕشكردنه سه‌ر خودی ئایینه‌كان به‌ڕه‌خساندنی هه‌لی مشت‌ومڕ له بواره جیاجیاكانی میدیادا و دانانی بودجه‌یه‌ك بۆ پرسی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئایین به شێوه‌یه‌كی زانستیانه و ده‌ركردنی له خانه‌ی پیرۆزی و تابۆییبوونی، گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن. له‌بری ئه‌مانه، كه‌چی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ڵگرانی. ئه‌مڕۆ كه‌سێ نییه نه‌زانێت كه زۆربه‌ی زۆری حكوومه‌ته‌كانمان له جه‌نگێكی گه‌وره دان چ به‌شاراوه‌یی و چ به ئاشكرا له ژێر ناوی” جه‌نگی دژه تیرۆر” كه له‌م جه‌نگه‌دا تهڕووشكی تێدا ده‌سوتێنرێت، له زۆر وڵات‌دا خه‌ڵكێكی زۆر بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی ئه‌م جه‌نگه، هه‌ر ئه‌مه‌ش كراوه به بیانوویه‌ك بۆ دروستبوونی زۆر یاسای نامرۆڤانه له هه‌ندێك وڵات‌دا كه بازنه و مه‌ودای سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌كانی تاكه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌ته‌وای بچووك كردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی قورسكردنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌مان: هه‌ر له بازاڕكردنی ئاسایی، له‌سه‌ر كار، له سهفهرماندا، له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ماندا، هه‌تا له‌و كاتانه‌شدا كه ده‌مانه‌وێت له باڕه‌كاندا یا له چێشتخانه‌كاندا به‌خۆشی بیبه‌ینه سه‌ر.
گومانی تێدا نییه كه ئیسلام وه‌كو ئایین له دوای كاره‌ساتی دڵته‌زێنی 11-09 -2001 وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی گه‌لێك به‌هێزتر بووه له پێشتر، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك هه‌م وه‌كو بیروباوه‌ڕێكیش به‌تایبه‌ت له وڵاته ئه‌وروپییه‌كاندا، كه ئا لێره‌دا دوو پرسی سه‌یر ده‌بینم: یه‌كه‌میان : پاش زیاتر له هه‌شت ساڵ ” جه‌نگی دژه تیرۆر” ده‌بووایه ئایینی لاواز بكردایه كه‌چی به‌هێزی كردووه. دووه‌میش : سه‌یر تر له‌وه‌ی یه‌كه‌میش ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه خۆیان به حكوومه‌تێكی ئیسلامی ده‌زانن كه‌چی جه‌نگی تیرۆری ئیسلامی ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌م دوو پرسه ده‌بینین هیچ یه‌كێك له‌م حكوومه‌تانه چ ئیسلامی و چ غه‌یره ئیسلامی به‌تاكتیك و ستراتیجیهكانیاندا ناچنه‌وه!! پرسیارێك له خۆیان ناكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕامیاریه كه كار ناكات و سه‌رنه‌که‌وتووه و تاكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ره‌ر و زیانه‌ی مرۆڤی و ئابووری به‌رده‌وام ده‌بن؟
به بڕوای من ده‌وڵه‌ته‌کان و ڕامیاران له گێلییه‌وه نییه که له‌سه‌ر ئه‌م ڕامیارییه به‌رده‌وامن، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێـم كه ئه‌مان وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گیروگرفته‌كانی تر ڕه‌گوڕیشه‌ی پرسه‌كه‌یان نه‌گرتووه، بۆیه له پێڕه‌وانی ئایینه‌وه (له باوه‌ڕدارانه‌وه) ده‌ستپێده‌كه‌ن نه‌ك له خودی ئایینه‌كه خۆیه‌وه له پاڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌وا ئایینی كردووه به مه‌ڵهه‌می ده‌ردی ملیۆنان ده‌رده‌داران یا كردوویه‌تی به‌هیوای گه‌شی ملیۆنان نه‌گبه‌ت و بێچاره و نائومێدان.
Dawkins سه‌باره‌ت به‌مه له هه‌مان په‌رتووكدا له‌لاپه‌ڕه 304 دا ده‌ڵێت ” ڕامیاره‌كانی ڕۆژئاوامان له ناوهێنانی پیتی R بۆ وشه‌ی ( Religion ) خۆیان ده‌پارێزن، له‌بری ئه‌وه، نهبهردهكهیان به جه‌نگی دژه”تیرۆر” ناو ده‌به‌ن، هه‌ر وه‌كو تیرۆر جۆرێك بێت له ڕۆح یا هێزێك، له‌ته‌ك خواست و هۆش (Mind )ی كه‌سه‌كه‌دا بێت. یاخود وا ناو له تیرۆریست ده‌هێنن یا وێنه‌ی ده‌كێشن كه به‌ڕاستی” شه‌یتان” پاڵپێوه‌نه‌ری بێت. به‌ڵام ئه‌مانه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه هاننه‌دراون. به‌هه‌رحاڵ گه‌روا بیریش بكه‌ینه‌وه هه‌رچۆنێك به خراپیی ئاراستهكرابێتن، ئه‌وان پاڵیان پێوه نراوه، هه‌ر وه‌كو مه‌سیحییه مرۆڤكوژه‌كان كه ئه‌و دۆكتۆرانهی كه به‌كاری له‌باربردنی ساوایان له سكی دایكدا هه‌ڵده‌ستن، ده‌یانكوژن. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره‌یان پێده‌كات و به‌ئاگا ده‌بن لێی ، ڕاستی پرسكهیه لایان، دڵسۆزییانه بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه ئایینه‌كه‌یان پێیان ده‌ڵێت“.
له ڕاستیدا ئه‌مه‌یه كرۆكی پرسكهیه، ئه‌گینا تاكو ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤه‌كه ده‌بێت به كه‌سێكی توندڕه‌و كار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی تری ئاسایی ئاسایین. ئه‌وه قورئانه كه په‌رتووكی پیرۆزی موسوڵمانانه و ڕۆحی ئیسلامه كه قه‌بوڵی نایه‌كسانی ده‌كات، به‌ندایه‌تی و خاوهنبهندیی قه‌بووڵكردووه و ده‌كات، ساماندار و بێسامان، بووه و نه‌بووه بۆ هه‌میشه ده‌هێڵێته‌وه، هه‌ر ئه‌و په‌رتووكه‌یه كه نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به‌لاواز (زه‌عیفه) و به زاڵم و به شه‌یتان ناو ده‌بات و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغهیهشه كه مامه‌ڵه‌ی ته‌واوی پیاوانی، وێنه و كڵێشه كێشاوه و داوایان لێده‌كات كه چۆن بجووڵێنه‌وه لهگهڵێاندا.
تا ئه‌و كاته كه ئایینی ئیسلام هات خه‌ڵكی له بیابانی عه‌ره‌بی و له مه‌ككه و مه‌دینه به جووله‌كه و مه‌سیحی و بێئایینهكان به‌یه‌كه‌وه به‌ته‌بایی و به‌ئاشتی ده‌ژیان و خوایهكانیان ده‌په‌رست. خه‌ڵكانی بیابانی عه‌ره‌بی هه‌ر خێڵه و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بتی خۆیان هه‌بوو ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵام كه ئیسلام هات ڕیگا به‌هیچی دی نه‌درا كه بپه‌رسترێت جگه له خوا. جا كه ئایینی ئیسلام ئه‌مه جه‌وهه‌ر و لێكدانه‌وه و بۆچوونی بێت ئیدی چۆن به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌دان و بگره هه‌زاران كه‌س نابێت، تاكو ئه‌وه‌ی خراپه بتوانن بیكه‌ن. له‌م لاشه‌وه به‌سه‌دانی تر دروست ده‌كات كه هانی خه‌ڵكانێك بۆ جیهاد كردن بده‌ن. وه‌كو ئه‌بولئه‌علا مه‌ودوودی و حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا و سه‌یدقوتب و ته‌قیه‌دین نه‌به‌هانی و وه‌هابییه‌كانی كۆن و نوێ و خومه‌ینی و تالیبانه‌كان و شێخ ئه‌بوحه‌مزه و شێخ عومه‌ر به‌كری و ئوسامه‌بن لادن و گه‌ڵێكی تریش، كه له ڕاستیشدا ئه‌مانه‌ن به خۆیان و ڕێكخراو و پارته‌كانیانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامیان كردووه و ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مانن كه به ته‌واوی له قورئان و وته‌كانی په‌یامبه‌ر گه‌یشتوون و هه‌ر ئه‌مانیشن كه به جیددی ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه پراكتیكه‌وه. ئه‌مانن ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ن و به‌موو له‌تێكسته‌كانی قورئان لاناده‌ن و ئاماده نین سازشكاری بكه‌ن نه سه‌باره‌ت به‌خودی قورئانه‌كه و نه له‌ته‌ك خه‌ڵكه‌كه و حكوومهتهكانیشیاندا.
من لێره‌دا به‌پێویستی نازانم سووره‌ته‌كانی قورئان بهێنمه‌وه بۆ به‌رگریكردن له‌وانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردن كه قورئان له سه‌ره‌تاوه تا كۆتاییكه‌ی پڕه له به‌كارهێنانی وشه‌ی شه‌ڕ و كوشتن و بڕین و ڕق و كێنه و ترس و تۆقین و غه‌زا و داگیركردن و غه‌نیمه و مامه‌ڵه‌ی ناشیرینی ئافره‌ت و ….زۆری تر، چونكه له ئێستادا ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی قورئان به‌زمانی كوردی زۆر ئاسانه و هه‌مووانیش ده‌توانن بۆ ڕاستی و ناڕاستی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، چاوێكی پیادا بخشێنن. به‌ڵام ڕه‌نگه گه‌لێكمان به‌ئاگا نه‌بین له نووسین و قسه‌كانی گه‌لێك له‌وانه‌ی كه ناونووسم كردوون، بۆیه به پێویستی ده‌زانم په‌نجه بۆ چه‌ند نموونه‌یه‌ك له قسه‌كانیان ڕاكێشم..
ئه‌بولئه‌علا مه‌ودوودی، كه كابرایه‌كی موسوڵمانی پاكستانییه و بیردۆزێكی ئیسلامییه‌كانه و دامه‌زرێنه‌ری پارتی جه‌ماعه‌تی ئیسلامییه، سه‌باره‌ت به‌ئایینی ئیسلام ده‌ڵێت “ئیسلام ڕێبازێكی شۆڕشگێڕانه‌یه و سیسته‌مێكه بۆ لابردنی حكوومه‌ته‌كان. له هه‌وڵی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌موو یاسا و ڕێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندایه” لاپه‌ڕه 36 , The Islamist By ED Husain
سه‌ید قوتب، كه له ساڵی 1949دا كه حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا كوژرا چووه جێگاكه‌ی و بوو به سه‌رۆكی پارتی ئیخوان ئه‌لموسلیمین، ئه‌میش له هه‌مان مه‌داری ڕامیاریدا ده‌سوڕێته‌وه و هه‌مان هه‌ڵوێست و ئامانجی هه‌یه. دیاره یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م له‌ته‌ك مهودوودیدا یا ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و دوای خۆشی به‌ڕێككه‌وت نییه به‌ڵكو هه‌ر هه‌موویان بیر و ئایدیایان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵهێنجاوه، كه ئه‌ویش قورئانه. لای سه‌ید قوتب ئیسلام ته‌نها بیروڕایه‌كی وشكهه‌ڵهاتووی مردوو نه‌بووه و نییه بۆیه ده‌ڵێت ” ئیسلام بانگهێشتنی سه‌ربه‌ستی پیاوه له ده‌سه‌ڵاتی پیاوان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سیسته‌م و حكوومهتانهن كه بنگهیهكن بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌سه‌ر پیاودا” لاپه‌ڕه‌ی 50 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه. سه‌ید قوتب پێ زیاتر له سه‌ر ئه‌م پرسیه داده‌گرێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌ڵێت: حكوومه‌تی خودای مه‌زن له سه‌ر زه‌وی خودا. دواتریش مه‌ودوودی هه‌مان مه‌به‌ستی به‌م شێوه‌یه داڕشته‌وه ”یاسای خودا له‌سه‌ر زه‌وی خودا “.
ته‌قیه‌دین نه‌به‌هانی، كه دامه‌زرێنه‌ری پارت ئهتتهحریره له زۆربه‌ی زۆری نووسینه‌كان و قسه‌كانیشیدا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ڕوخاندنی ته‌واوی پێكهاته‌ی ڕامیاری هه‌بوو ده‌كات و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت به‌تایبه‌ت له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه سیسته‌مێكی خه‌لافه‌تی شوێنی بگرێته‌وه. نه‌به‌هانی هیچ جۆره سازشێكی نه‌كردووه زۆر به ئاشكراش نه‌ك هه‌ر ڕای خۆی ده‌ربڕیوه به‌ڵكو ناوهڕۆك و ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامیشی خستۆته‌ڕوو بۆیه ده‌ڵێت “ئیسلامییه‌كان مامه‌حه‌مه‌یی بۆ خه‌ڵك ناكه‌ن، موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ناكه‌ن هه‌روه‌ها به‌ته‌نگ فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی خهڵكهكهشهوه نایه‌ن و به‌لاشیانه‌وه گرنگ نییه ئایا خه‌ڵكی قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن یا نایكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان ( واته خه‌ڵكه‌كه) ده‌بێت باوه‌ڕیان به ئایدۆلۆجییهكه بێت و پێڕه‌وی بكه‌ن” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ، لاپه‌ڕه 83.
ئه‌م پارته‌ی نه‌به‌هانی باوه‌ڕیان به دیمۆكراتییهت نییه، چونكه دیمۆكراتییهت یانی حوكمی گه‌ل، كه ئه‌م وشه‌یه‌ش وشه‌یه‌كی یۆنانییه و هه‌مووان له‌وانه‌وه وه‌ریانگرتووه. په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ئه‌م پارته قه‌بووڵی ئه‌مه ناكات چونكه نه له ئیسلامه‌وه هاتووه‌و نه ئیسلامیشه، ئه‌مان باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ نابێت حوكمی خه‌ڵك بكات، چونكه مافی شه‌رعی حوكمڕانێتی نییه، ده‌ڵێن خودا حوكمی خه‌ڵك ده‌كات. ئه‌مان وا ته‌ماشای دیمۆكراسی و سه‌ربه‌ستی ده‌كه‌ن، ئه‌وان هه‌میشه سه‌ربه‌ستی و دیمۆكراسی به خۆره یا شێرپه‌نجه‌ی مرۆڤایه‌تی و جیهان ده‌زانن، مه‌گه‌ر هه‌ر دیكتاتۆره‌كان و فاشییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ئیسلامییانه ترسیان له دیمۆكراسی و سه‌ربه‌ستی هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی گه‌وره‌ی ناوكۆیی ئه‌م دوولایه‌نه‌یه دواتریش هه‌ردوولایان هه‌ر یه‌ك چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌م “گیروگرفته” هه‌یه ئه‌ویش سه‌ركوتكردن و داپڵۆسین و كوشتن و بڕینه.
شێخ عومه‌ر به‌كری، كه كابرایه‌كی به ئه‌سڵ (لوبنانی)یه ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌می پارت ئهتتهحریر بوو هه‌ر وه‌كو نه‌به‌هانی و مه‌ودوودی توندڕه‌و بوو یا ڕاستتر پارێزه‌ر و درێژه‌پێده‌ری بیروباوه‌ڕ و كۆڵه‌كه‌كانی ئیسلام بوو، له سه‌رده‌می جه‌نگی به‌ڵقاندا كه موسڵومانه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان به‌پاره و پێویستی تر یارمه‌تی خه‌ڵكانی موسوڵمانانی ئه‌وێیان ده‌دا كه بووبوونه قوربانی ده‌ستی جه‌نگه‌كه، شێخ عومه‌ر به‌كری له ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندنی بریتانیا و كۆبونه‌وه‌كاندا، هاواری ده‌كرد “ئێمه نه چه‌كمان پێویسته نه یارمه‌تی خواردن و شتی تر، ئێمه كه برسی بووین ده‌توانین دوژمنه‌كانمان بخۆین” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێش‌و لاپه‌ڕه 67.
ئه‌م به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه بۆ موسوڵمانه‌كان حه‌ڵاڵه گۆشتی سربه‌كان بخۆن، چونكه ئه‌و موسوڵمانانه له جه‌نگدان، له‌به‌ر ئه‌وه یارمه‌تی خواردن و پاره پرسێك نییه، ئه‌وه‌ی كه موسوڵمانانی بۆسنیا ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی چه‌كه یا ناردنی له‌شكره له وڵاتێكی ئیسلامییه‌وه. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی 81.
هه‌ر ئه‌م عومه‌ر بهكرییه له سه‌رده‌می یه‌كه‌م جه‌نگی كه‌نداودا داوای كوشتنی سهرۆكشالیاری ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیای ده‌كرد كه جۆن مه‌یجه‌ر بوو. به‌پێی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی به‌ناوی سانده‌ی مه‌یڵ Mail Sunday به‌كری بانگه‌شه‌ی كوشتنی جۆن مه‌یجه‌ری كرد كه ئامانجێكی شه‌رعییه و هه‌ركه‌س هه‌لی كوشتنی ئه‌وی به‌ده‌ست كه‌وێت باوه‌ڕ ناكه‌م پێویست بكات له‌ده‌ستی بدات. ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی موسوڵمانبوونمانه و ئاهه‌نگی مردنه‌كه‌ی ده‌گێڕین.
له یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م پارته‌دا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌یان بۆ جووله‌كه واهاتووه” ته‌نها جێگای به‌یه‌كگه‌یشتنی موسوڵمانان و جووله‌كه گۆڕه‌پانی جه‌نگه” لاپه‌ڕه 127 ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
نه‌به‌هانی بووجاڕی دا كه جیهاد جه‌نگێكه دژی هه‌ر كه‌سێک كه دژایه‌تی بانگهێشتنی ئیسلامی بكات. (حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا)ش هه‌مان بانگهێشتنی كرد و هه‌مان ڕای هه‌یه، ته‌نانه‌ت (جهماعهتوئیسلامییه)یش چه‌ند دروشمێكیان هه‌بوو كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌یه كه له حه‌سه‌ن ئهلبهننایان وه‌رگرتووه:
خودا گه‌وره‌مانه
موحه‌ممه‌د ڕابه‌ر و سهركردهمانه
قورئان ده‌ستوورمانه
جیهاد ڕێگامانه
شه‌هاده‌تیش ( شه‌هید بوونمان) ئاره‌زوومانه.
با ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت (ئوسامه بن لادن)یش هه‌میشه بۆ ئه‌و كردانه‌ی كه ئه‌لقاعیده ده‌یكه‌ن، یان له سه‌رجه‌می هه‌ڕه‌شه‌كانیدا كه له كاسێته ناوبهناوهكانیدا دێت، له هه‌ر هه‌موویدا ئاماژه به ئایه‌ت و سووره‌تی قورئان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كه بن لادن و به‌كری و نه‌به‌هانی و مه‌ودوودی و سه‌ید قوتب و وه‌هابییه‌كان و پێشتر و دوای ئه‌وانیش بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه و ده‌كرێت، قورئان سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مان كه‌سێكی ڕاستگۆ و دڵسۆزن به‌ناوه‌ڕۆكی قورئان و داخوازییه‌كانی و پێڕه‌وی ده‌كه‌ن. جا كه ئایینێك ئه‌مه به‌هره و په‌یام و ئامۆژگارییه‌كانی بێت، گه‌ر بمانه‌وێت دژایه‌تی تیرۆر و كاره نامرۆیهكانی موسوڵمانان و جاهیلێتی ئیسلامی بكه‌ین، ده‌بێت دژایه‌تی خودی ئایینه‌كه و په‌رتووكه پیرۆزه‌كانی بكه‌ین، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕ‌اكێشا، نه‌ك به‌كوشتن و بڕین و به‌ندكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی پێڕه‌وانی ئایینه‌كه.
ئایینه‌كان به‌تاڵن له ڕاستی، پشت به به‌ڵگه‌ی زانستییانه نابه‌ستن، له ژووره‌كانی تاقیگه‌دا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه. خۆگه‌ر كه‌سێكیش باوه‌ڕی بهشتی به‌ڵگه‌نه‌ویست هه‌بێت زۆر ئاسانه كه باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتێك بكات و كاریگه‌ریی خراپیشی له‌سه‌ر دابنرێت یا لێبكرێت. ڤۆڵتێر Voltaire زۆر ده‌مێك له‌مه‌و پێش وتوویه‌تی ” ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن باوه‌ڕت به ناڕاستی پێبهێنن، ده‌شتوانن وات لێبكه‌ن كه كوشتار دروست بكه‌یت “ لاپه‌ڕه 306 ،The God Delusion
به‌ڵام بۆچی هه‌موو ئایینه‌كان هه‌مان دڵره‌قی و به‌كارهێنانی كوشتن و بڕین و شێوه‌ی تۆقێنه‌ریان به‌خۆوه گرتووه و له ململانێی نێوان خۆیاندا و دژی باوه‌ڕی جیا یا بێبڕوایان به‌كاریان هێناوه، من وه‌ڵامی ئه‌مه‌م پێ نییه زیاتر له‌وه‌ی كه بڵێم ئه‌وه‌ی كه نه‌توانێت داكۆكی له‌سه‌ر باسێك بكات واته پرسكه به مشت‌ومڕ و لێدوان كۆتایی نه‌هێنێت، ته‌نها چاره‌یه‌ك كه هه‌یه‌تی په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، به واتایه‌كی تر توانای سه‌لماندنی پرسه‌كه‌ی به ڕێگایه‌كی ئاشتیانه و مرۆیانه نییه و نابێت.
بۆ كۆتاییهێنان به‌م به‌شه‌ی باسه‌كه‌شم حه‌ز ده‌كه‌م سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ بڕگه‌یه‌كی Dawkins له‌و په‌رتووكه‌ی كه پێشتر ناوم هێنا، ڕاكێشم سه‌باره‌ت به سروشتی ئایین كه بۆچی وایه، ئه‌و ده‌ڵێت” پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا ئایینه‌كان به ئه‌نقه‌ست داڕێژراون له لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه یا حوكمڕانانه‌وه: پرسێكی سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام ئه‌مه له خۆیدا پرس یا كێشه‌ی داروێنییهكان نییه. داروێنییهكان هێشتا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بزانن كه بۆچی خه‌ڵكانی بارخوار ده‌كه‌ونه داوی خۆش مه‌شره‌بی ئایینه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاوه‌ڵا ده‌بن بۆ ئیستیغلالكردن له لایه‌ن قه‌شه‌كان ، ڕامیارییه‌كان و پاشاكانهوه” لاپه‌ڕه 169The God Delusion .
ئێستاش حه‌ز ده‌كه‌م بچمه سه‌ر به‌شێكی تری باسه‌كه‌م كه به‌هێز بوونی ئایینه، به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلامی له جیهان و ئه‌وروپا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌مه‌شه‌وه له ده‌رگای باسێكی گه‌لێك گه‌وره و به‌ها له ئه‌وروپادا بده‌م، كه پێی ده‌وترێت ڕامیاریی فره كولتووری و خۆشكردنی زه‌مینه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجێك بۆ هه‌ریه‌كه له تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان تاكو دیواری جودایی و جیاوازی هه‌ره‌سی پێبهێنرێت.
به‌هێزبوونی ئایین له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت بریتانیا:
له سه‌ره‌تای باسهكهمدا یارمه‌تی و پشتگریی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته ئهورروپاییهكان و وڵاتانی سكهنئاییناڤیا بۆ ئایین و كه‌س و گرووپه ئایینییه‌كان و بره‌ودان بهڕامیاریی فره كولتووریم، دانا به یه‌كێك له زه‌مینه‌ی زیندووبونه‌وه‌ی یا زیندووكردنه‌وه‌ی ئایین. ئێستاش له‌م به‌شه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر.
پێموانییه كه ببێته مایه‌ی مشت‌ومڕ گه‌ر بڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت کۆمهڵگهیهكی ساغ و بێده‌رد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دوور له ئاژاوه و گیروگرفت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تاكه‌كانی ده‌رکی ته‌واویان له ژیانیان هه‌بێت و گیانی لێبوردن و قه‌بووڵكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و بیر و هۆش و باوه‌ڕی جیاجیا، كولتووری جیاجیان هه‌بێت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تاكه‌كانی دوور بن له خه‌رافییات و بهپیرۆزیكردنی یا به پیرۆزی ڕاگرتنی سه‌ركرده و كه‌سانی ئایینی و بت و شته‌كانی تر، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تاكه‌كانی زانیاری ته‌ندروستی و په‌یڕه‌وكردنی خواردنی ته‌ندروستانه و گه‌لێكی تر، بكات، ئه‌وه ده‌بێت له پڕۆگرامی په‌روه‌رده و زانیارییه‌وه بۆ منداڵان له قۆناخه جیاجیاكانی خوێندنیاندا واته هه‌ر له قۆناخی دایه‌نگه‌وه تاكو قۆناخی زانكۆكان و خوێندنی قۆناخی باڵای وه‌كو ماسته‌ر و دوكتۆراوه ده‌ستپێبكات، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوی له ئایین جیابووبێته‌وه، ده‌بێت ده‌ستی بزنس، كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ڕامیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌تدان و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ن و هه‌ڵپه‌ی گه‌یشتنه ده‌وڵه‌تیانه، كورتكرێنهوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروباری قوتابخانه و خوێندگاكان، وه‌رنه‌ده‌ن. به كورتی ده‌بێت خوێندن له خزمه‌تی خودی مرۆڤدا بێت نه‌ك له خزمه‌تی بزنس و قازانجدا. واته به‌رنامه‌ی خوێندن له هه‌موو ئه‌و قۆناخانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا و به‌دوور له به‌رژه‌وه‌ندی بزنس و ده‌وڵه‌ت، به یارمه‌تی و هاوكاری خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه‌كان پێویستییه‌كانیان، دابنرێت، ئه‌م پسپۆرانه خۆشیان به‌دوور بن له ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری بزنسیش.
جێگای داخه كه ئه‌و ڕاستییه به‌یاد ده‌هێنمه‌وه كه ئه‌مڕۆ له بریتانیا و ئه‌مه‌ریكادا، گه‌رچی ماوه‌یه‌كی گه‌لێك دوورودرێژه به ڕه‌سمی و به‌پێی یاسا، ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له پراكتیكدا، له ژیانی ڕۆژانه‌دا، ئه‌مه زۆر له ڕاستییه‌وه دووره، چونكه كاریگه‌ریی ئایین له سه‌ر منداڵان، له سه‌ر گه‌وره، له‌سه‌ر ڕامیاریی په‌روه‌رده و زانیاری ته‌نانه‌ت له سه‌ر ڕامیاریی ده‌وڵه‌تیش، ڕۆڵی كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
AC Crayling كه فه‌یله‌سووفێكی بریتانی به‌ناوبانگه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 5 شه‌ممه، 21-08-2008 سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن ده‌نووسێت و ده‌ڵێت ” له‌م وڵاته‌دا 2% ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌چێته كه‌نیسه، كه‌چی كه‌نیسه له80 %ی سیسته‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات له‌ته‌ك بڕێكی گه‌وره‌ی قوتابخانه ناوهندییهكانیشدا. 26قه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش له ئه‌نجومه‌نی لۆردان The House of Lordsداده‌نیشن سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری تریشیان كراونه‌ته به‌گ(Peers ) بۆ هه‌موو ژیانیان”.
كه‌ناڵی BBC هه‌موو ڕۆژێك بۆماوه‌ی 4 خولهك پڕوپاگه‌نده‌ی ئایینی بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ساڵانه 10 ملیۆن پاوه‌ند له پاره‌ی باجده‌ری خه‌ڵكی بریتانی بۆ ئه‌مه ده‌ڕوات. كاتێك كه خه‌ڵكه شاره‌زا و زاناكانی ئێره، له‌وانه Terry Sandderson، BBCی هێنایه به‌ر پرسیار و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی لێ‌كردن، BBCی له وه‌ڵامدا وتی خه‌ڵكێكی زۆر له‌م وڵاته‌دا ئایینین و ته‌ماشای پڕۆگرامی ئایینی ده‌كه‌ن یا گوێ له پڕۆگرامی ئایینی ده‌گرن، به‌ڵام له كاتێكدا ڕاپرسییه‌ك كرا، ئایا به‌رنامه‌ی ئایینی ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌رنامه‌ی ئایینی له‌ڕیزی 16دا هات له‌سه‌رجه‌می ڕیزه‌كان، كه17 دانه‌بوون. واته 16یه‌م به‌رهه‌م بوو له سه‌رجه‌می ئه‌و 17 به‌رنامانه‌ی كه خه‌ڵك ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
تا مانگی سێپته‌مبه‌ری 2008 له بریتانیادا 14000 قوتابخانه‌ی نائایینی هه‌بوون هاوشانی ئه‌مه‌ش 7000 قوتابخانه‌ی ئایینیش ( به‌هه‌موو ئایینه‌كان) هه‌بوون. به‌پێی وتارێك كه له گاردیانی 02 -09 -2008 دا هاتووه بڕیار بوو كه له ساڵی 2009 دا 13 قوتابخانه‌ی تری ئایینی بكرێنه‌وه، كه زۆربه‌یان مه‌سیحین سیانیشیان ئیسلامی. له زۆربه‌ی ئه‌م قوتابخانانه‌دا نه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌ی ئایینی به ورده‌كاریه‌كانییه‌وه و به‌درێژی ده‌خوێنرێت به‌ڵكو كوڕ و كچ له یه‌كدی جیا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتییان ناكات، واته نازانرێت كه چیان تیدا ده‌كرێت و ده‌خوێنرێت. له‌مه‌ش خراپتر له‌یبه‌ر پارتی ( پارتی ده‌سه‌ڵاتدار) ڕامیاریی ئه‌وه‌شی گرتووه‌ته به‌ر كه كۆمه‌ڵگه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه چ جۆره قوتابخانه‌یه‌كیان هه‌بێت، واته ئایینی یا نائایینی و له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چ جۆره مامۆستایه‌كیش هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌مه‌ش یانی هه‌ڵبژاردنی یا دامه‌زراندنی مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێوه‌شاوه‌یی و به‌توانایی نابێت به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوا و بیر‌و باوه‌ڕ ده‌بێت. جێگای خۆشیه‌تی كه به خوێنه‌ری ئه‌م وتاره بڵێم، كه له ساڵی 2008 دا لێره، له بریتانیا، مامۆستایه‌كیان له ئیشه‌كه‌ی ده‌ركرد چونكه ئه‌و ڕاستییه‌ی دركاندبوو بۆ قوتابییه منداڵه‌كانی كه پێی وتبوون” ئه‌وه‌ی كه دیارییه‌كانی كریسمستان بۆ ده‌هێنێت و له ژێر داره‌كه بۆتان به‌جێ ده‌هێڵێت، بابهنۆئیل نییه به‌ڵكو باوك و دایكی خۆتانن”، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له منداڵه‌كان ئه‌مه‌یان بۆ باوك و دایكیان گێڕابووه‌وه ئیتر هه‌ندێك له‌و دایك و باوكانه گله‌ییان كرد و پاشان مامۆستاكه ده‌ركرا.
ئه‌م ڕامیارییه كه حكوومه‌تی له‌یبه‌ر پێڕه‌وی كرد گوایه ڕامیاریێكه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كانه، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه به‌پێی ڕاپرسی ICM كه هه‌ر له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرا له64 %ی خه‌ڵكی دژی بوون چونكهخهڵك ده‌زانێت ئه‌مه شتێك نییه جگه له هاندانی زیاتری بڵاوبوونه‌وی ئایین و باوه‌ڕ و پهروردهكردنی منداڵان نه‌بێت به‌وه.
ده‌مه‌وێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرم كه قۆناخی منداڵیی چ له ماڵ و دایه‌نگا و سه‌ره‌تاییدا قۆناخێكی گه‌لێك گرنگه له نه‌شونماكردنی بیر و هۆش و نه‌فسیه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وت و گه‌لێكی تریش تا ده‌گاته گه‌شه كردنی لهشولاریشهوه. سه‌ركرده و پیاوه ئایینییه‌كانی كه‌نیسه زۆر به‌باشی به ئاگان له‌مه و له بارخواری مێشكی منداڵان و هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه گرنگیی پێناساندنی ئایین پێیان. ئه‌وه‌تا Jesuit وتویه‌تی ” منداڵێكم له ساڵی یه‌كه‌مدا بده‌رێ، منیش پیاوێكت ده‌ده‌مێ” The God Delusion لاپه‌ڕه 177.
جێی سه‌رسووڕمان نییه كه خێزانه ئایینییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان پێ بنێنه قۆناخی قوتابخانه‌وه خه‌ریك ده‌بن له‌ته‌كیاندا به ده‌رس دادانیان و زانیاری ئایینی، كاتێكیش كه له قوتابخانه ده‌خوێنن هاوشانی ئه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وانه ئایینییه‌كانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه مێشكیان ده‌شۆرنه‌وه. كه به‌م كاره‌یان له ڕاستیدا كارێكی زۆر خراپ له سه‌ریان داده‌نێن كه كاریگه‌ری ئه‌مه زۆر جار زیاتر و خراپتره له كاریگه‌ری ده‌ستدرێژی جنسی كه له‌سه‌ر سایكۆلۆجییه‌تی منداڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
Dawkins له لاپه‌ڕه‌ی 308ی هه‌مان پهرتووكیدا ده‌ڵێت ” بڕوا بوون به ئایین ده‌كرێت زۆر زۆر خه‌ته‌رناك بێت كاتێك كه به عه‌مدی له‌ناو بیری منداڵانی بێگوناهی بارخوار بیچێنیت، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جیددییه بۆ سه‌ره‌تای ده‌وری منداڵی هه‌روه‌ها ماف و پێویستییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵییه له لایه‌ن ئایینه‌وه“
ئه‌و خه‌ڵكه پێشه‌نگه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئایین نییه ئێستا بۆ پاراسستنی منداڵان له ده‌ستدرێژی ئایینی، له له‌نده‌ن و كاردیف و بێڵفاست و هه‌ندێك شاری تریش كه‌مپه‌ینێكیان دژی مۆركردن و گرێدانی منداڵان به ئایینێكه‌وه ده‌ستپێكردووه، له ژێر ناوی ” تكایه مۆرم مه‌كه‌ن (Do not label me ( واته به موسوڵمان یا مه‌سیحی یا جووله‌كه)، لێمگه‌ڕێن با گه‌وره‌بم و خۆم هه‌ڵیبژێرم.
Ariae Sherine كه یه‌كێكه له كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كهمپهینهیه ده‌ڵێت ڕێكلامێكم بینی كه ده‌یوت” بایبڵ ده‌ڵێت كاتێك كه كوڕی پیاوه‌كه دێت بڕوا و ئیمانێك له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا ده‌دۆزێته‌وه”ئێمه‌ش بڕیارماندا كه ده‌بێت كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان گه‌وره‌تر، كاراتر و خه‌ستتر بكه‌ینه‌وه.
Dawkins یش له به‌رامبه‌ر مۆركردنی منداڵاندا ( منداڵه موسوڵمانه‌كه، مه‌سیحییه‌كه یا منداڵه جووه‌كه) باوه‌ڕی وایه كه نابێت منداڵان به ئایینی باوك و دایكیانه‌وه بناسینرێن یا ناونووس بكرێن، چونكه ئه‌و باوه‌ڕی وایه، منداڵ ئایینی نییه و ناماقوڵه ئێمه مۆریان لێبده‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت “هیچ كه‌سێك نییه به‌جیددی تاریفی منداڵێكی ئاوا بچووك به منداڵێكی ماركسی، منداڵێكی ئه‌ناركیستی یاخود منداڵێكی پۆستمۆدیرین بكات. كه‌چی هه‌ر زۆر زوو ده‌یبینیت كه منداڵه‌كان به مۆری ئایینی دایك و باوكیان مۆریان لێدراوه و ناونووسكراون ”
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به ئیسلامی مۆدیرن ده‌زانن به‌جۆرێكی تر ده‌ڕواننه پرسكه، ده‌ڵێن ده‌توانیت ببیت به ئیسلامێكی زۆر باش و خۆیشت دوور بگریت له ڕاو بۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وتی توندڕه‌وه‌كان، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن گه‌ر قورئان وه‌كو خۆی بخوێنرێت و لێكبدرێته‌وه خه‌ڵكی دوور ده‌بێت له بیر و كرداری توندڕه‌وانه.
به‌ڵام ئه‌مه له ڕاستییه‌وه زۆر دووره گه‌ر چاوێك بخشێنیت به سووره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئاندا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینیت، خۆ گه‌ر مه‌به‌ست له‌مه‌ش تهفسیركردنێكی جیا بێت له ده‌قه‌كه بۆ قورئان ئه‌وه تۆ له قسه‌ی خودا لاتداوه چونكه ده‌قه‌كانی قورئانت شێواندووه.
Dawkins ڕایه‌كی زۆر جوانی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه كه له لاپه‌ڕه‌ی 306ی هه‌مان په‌رتووكدا ده‌ڵێت” ته‌نانه‌ت دیراسه‌كردن یا وانه وتنه‌وه‌ی مۆدێرنانه‌ی ئایین، گه‌رچی توندڕه‌وێتی نییه له خودی خۆیدا به‌ڵام بانگه‌شه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ توندڕه‌وه‌كان” درێژه به‌م پرسیه ده‌دات و له لاپه‌ڕه‌ی 308 دا ئه‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌داته ده‌سته‌وه” بڕوا بوون به ئایین كارێكی زۆر خراپه( كاری شه‌یتانیانه‌یه) به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی داوای پاساودانه‌وه ناكات قه‌بووڵی هیچ مشتومڕێكیش ناكات. په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به شتێك كه پرسیاری له‌سه‌ر نه‌بێت یا قه‌بووڵی نه‌كات ڕاستییه‌كه كه ئاماده‌یان ده‌كات و بابه‌تگه‌لێكی وایان ده‌داتێ، كه له ژینگه‌یه‌كی وادا گران نه‌بێت ماكی ئه‌وه‌ی تیا بڕوێنێت، كه ببێته چه‌كێكی بكوژ بۆ جیهادی داهاتوو یا جه‌نگێك كه‌ئایین تێیدا بباته‌وه“
ئه‌مه‌رێكا له‌م باره‌یه‌وه له بریتانیا زۆر خراپتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆماری، له‌وێ یا خۆیان ئایینین وه‌كو جۆرج بووشی باوك و كوڕ یا زۆر نزیكن له گرووپه ئایینییه‌كانه‌وه یا زۆر به خراپی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری لۆبی ئه‌و گرووپانه‌وه. Dawkins ئه‌م گرووپه ئایینییانه له‌به‌ر توندڕه‌وی ئیرهابییهتیان به تالیبانهكانی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌بات. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵان له قۆناخی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییدا له ئه‌مه‌ریكا زۆر كۆنه‌پارێزه.
George Monbiout كه پرۆفیسۆره و نووسه‌رێكی بریتانی گه‌لێك به‌توانایه و یه‌كێكه كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكادا ناسراوه هه‌م به‌هۆی پهرتووكهكانیهوه هه‌م به‌هۆی كهمپهینیشهوه له بواری ژینگه‌دا، له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی سێشه‌ممه‌ی ڕۆژی 28-10-2008 باس له خراپی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، باس له ئاستی نزمی ڕۆشنبیریی خوێندكاران ده‌كات، ده‌ڵێت ” یه‌ك له 5 كه‌سی گه‌وره له‌وێ باوه‌ڕی وایه كه ڕۆژ به ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه، ته‌نها له 20% یان قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌شه‌كردن له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی سروشتیانه‌وه(Natural Selection) ڕووی داوه، دوو له‌سه‌ر سێی گه‌نجه‌كان ناتوانن عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه بدۆزنه‌وه، دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران( ئه‌و كه‌سانه‌ی ك همافی ده‌نگدانیان هه‌یه) توانای ناوهێنانی ته‌نانه‌ت 3به‌شی بینا یا دیپارتمێنتهكانی حكوومه‌تیان نییه كارامه‌یی ئه‌وانه‌ی كه ساڵن له ماتماتیكدا له‌وێ ( ئه‌مه‌ریكا) له ڕیزی یا له‌خانه‌ی 24دایه له سه‌رجه‌می 29خانه‌دا” مۆنبوێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ڕوات تاكو هۆی ئه‌م هه‌ژارییه وئه‌م بێئاگاییه ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نجه بۆ په‌رتووكه‌كه‌ی Susan Jackub كه تازه ده‌رچووه له ژێر ناوی The Age of American Unreason Provided ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ش ( واته ئه‌م ئاستنزمییه) ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی داروینه كه له قوتابخانه‌كاندا شێوێنراوه، له فه‌لسه‌فه‌وه كراوه به سۆشیال داروینیزم، له ڕۆستهرچیك له ته‌كساس له‌یه‌ك له‌چواری خوێندكاری ئه‌وێ باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ و داینه‌سۆر هاوكات به‌یه‌كه‌وه ژیاون”
ئه‌م به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه هاوشانی قسه‌كه‌ی Dawkins ده‌توانم به‌شایه‌ت بهێنمه‌وه كه زانست و ڕاستییه‌كان چۆن كه‌وتوونه‌ته ژێر فشاره‌وه له‌لایه‌ن كه‌نیسه و گرووپه ئایینییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، كه له به‌شێكی ئه‌مه‌ریكادا زانست له‌ژێر هێڕشدایه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه زۆرباش خۆیان ڕێكخستووه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕامیاری باشیشیان هه‌یه، له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه له‌ڕووی پاره‌شه‌وه دهستگرۆییهكی باشیش ده‌كرێن تاكو له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌بن له ئیدانه‌كردنی گه‌شه‌كردن. گه‌ر سه‌رنج له هه‌ندێك له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بده‌ین هه‌میشه یا ئایینی بوون یا گه‌ر ئایینییش نه‌بووبێتن نه‌یانتوانیوه خۆیان ئاشكرا كه‌ن كه باوه‌ڕیان به ئایین و خوا نییه و هه‌ندێكێشیان دژایه‌تیكردنی بێباوه‌ڕانیان خستۆته پێش دژایه‌تیكردنی هه‌موو بیروباوه‌ڕ و پارته نه‌یاره‌كانی تریانه‌وه. بۆ نموونه ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی Robert Sherman دیدارێكی له‌ته‌ك جۆرج بووشی باوكدا كرد : پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرد ئایا ئه‌و باوه‌ڕی به‌یه‌كسانی هاووڵاتی و نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه بێباوهڕن (Atheists ) هه‌یه؟ جۆرج بووش له وه‌ڵامدا وتی: نا، نه‌خێر، من نازانم كه بێباوه‌ڕان ده‌بێت به هاووڵات بژمێردرێن، هه‌ره‌ها نابێت كه به هاونیشتمانییش بژمێردرێن. ئهمهریكایهك نه‌ته‌وه‌یه له ژێر ڕكێفی خوادا. لاپه‌ڕه 43 Richard Dawkins ، The God Delusion . به‌ڵام Dawkins ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خا و ده‌ڵێت كه به‌داخه‌وهSherman ئه‌م دیداره‌ی تۆمار نه‌كردبوو له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ ڕۆژنامه‌نووسێكی تر ئه‌مه‌ی دووباره نه‌كرده‌وه.
وه‌كو پێشتریش باسمكرد زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌توندی ئایینیان به‌ژیانیانه‌وه گرێداوه هه‌ڵبه‌ته پرسی میدیا به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه وپڕۆگرامی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری هۆیه‌كن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پرسیه و كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر نه‌شونما و گۆڕانی خه‌ڵكه‌كه و سایكۆلۆجێتیان داناوه. ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه به‌گشتی بۆ به‌دبه‌ختی له‌و پرسیهی كه باسم كرد ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دوای گه‌لێك له میللهتانهوهن.
له‌ساڵی 1999دا ” Gallup Poll ڕاپرسییه‌كی له ئه‌مریكا كرد تاكو بزانرێت ده‌نگده‌ران له كاتی ده‌نگداندا چی له‌به‌رچاو ده‌گرن كه دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی ، كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی جیاواز بوو له ڕه‌نگ و ئایین و جنسدا، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌بوو: 95% ئاماده‌بوون ڕا بۆ ئافره‌تێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌توانای ئاییندار بده‌ن، بۆ كاسۆلیكه‌كانی ڕۆم 94% ، گه‌ر جوولهكهبێت 92% ڕای داوه، گه‌ر ڕه‌شیش بێت 92%، گه‌ر هۆمۆ (هاوجنسباز) بێت79% ، بۆ Mormonیه‌كان ( ئایینێكه كه له لایه‌ن Joseph Smith Jr له ئه‌مریكا له ساڵی 1830دا داهێنراوه) هه‌ر 79% به‌ڵام بێباوه‌ڕان ته‌نها 49% ده‌نگیان هێنا” هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه لاپه‌ڕه 4. گه‌رچی ئه‌مه ده ساڵ له‌مه‌وپێشتر بهجیهێنراوه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی جیاوازییه‌كی وای نه‌كردووه له‌و كاته‌وه ،باشترین به‌ڵگه پرسی ده‌نگدانی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو بۆ شه‌ڕ دژی عێراق كه لایه‌نێكی پاڵپێوه‌نانی جه‌نگه‌كه له پاڵ كێشه‌ی ئابووری ڕامیاری زاڵبوونی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه‌دا ئایینیش بوو هه‌ر بۆیه جۆرج بووشی كوڕ به‌ئاشكرا وتی من له خه‌ومدا فه‌رمانم پێكراوه. ئه‌م قسه‌یه بۆ جۆرج بووش زۆر ئاسایی هه‌ر وه‌كو چه‌نده‌ها شتی سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه، له‌وانه كه بوه‌ته نوكته لای خه‌ڵكی دووانیانه، كه له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ،دوو پرسیاری به ئاماده‌یی كامیره یتهلهفزیۆنی لێكرا یه‌كه‌میان : سه‌رۆكی پاكستان كێیه؟ هه‌رچه‌ند هه‌وڵی دا نه‌یزانی كه جه‌نڕاڵ په‌رێز موشه‌ڕه‌ف بوو. دووهه‌م پرسیار : تالیبان كێن؟ گروپێك كچانی پوپ گۆرانی بێژن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاستنزمی ڕۆشنبیری گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكی ، ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیش ده‌ڵێت “له‌گه‌شته‌كه‌ی كه بۆ هه‌ندی له دانشگاكانی ئه‌مه‌ریكا كردم بۆ دانی چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌ك بۆ قوتابیه گه‌نجه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ڕودانی جه‌نگه‌كه‌ی عێراق ، ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی گه‌وره بومه‌وه كاتێك كه ئاماژه‌م به‌قسه‌یه‌كی كۆنه كارمه‌ندێكی سه‌ره‌كی CIA كرد ، كه‌وتبوی ، “لێكدانه‌وه‌ی سیخوڕه فه‌رمیه‌كان پشتی پێنه‌به‌سترا ته‌نانه‌ت له مشت‌ومڕ و لێدوانی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر بڕیاره گرنگه‌كانی پاراستنی ئاسایشی قه‌ومی” به‌هه‌ر حاڵ ئایدیاكانم زۆر باش گوێی لێڕاگیرا چه‌پڵه‌ی بۆ لێدرا . ئه‌وه‌ی له‌وێدا بۆم ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌بوو زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان غه‌ریزه‌یه‌كی ده‌ستی ڕاستیان هه‌یه یا به‌غه‌ریزه ده‌ستی ڕاستین، به‌ڵام به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌ژارانه‌وه خراپ په‌روه‌رده‌كراون ( مه‌به‌ستی له‌خوێندن و قوتابخانه‌یه) سه‌باره‌ت به‌مێژووی جیهان، جوغرافیای جیهان و ڕامیاری تا ئه‌و ڕاده‌یه كه نه‌یانده‌توانی خۆیان بڕیریارێكی ڕامیاری ده‌رباره‌ی جیهان و ده‌ره‌وه بده‌ن بۆ خۆیان ، ئه‌م ئیختیاره بۆ سه‌ركرده‌كانیان به‌جێده‌هێڵن ” لاپه‌ڕهXLIX ، Descent Into Chaos, Ahmed Rashid
له‌و ڕاپرسییه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان فه‌زڵی سه‌رۆكێكی ئاییندار به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی تردا ده‌ده‌ن. خۆ گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ئاوا بووبێت و ئاوا بمێنێته‌وه چۆن ده‌توانرێت هاووڵاتییانی ببنه ”نیشتمانپه‌روه‌رێكی باش”، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر جۆرج بووشی باوك باسمانكرد ڕاست بێت ئه‌وه له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی خۆش زیاتر شتێكی تر نییه. چونكه له وڵاتی فره‌ئاییندا یا له وڵاتێكدا كه ئایین زۆر به‌هێز بێت پرسی” نیشتمانپه‌روه‌ری” و “ناشیوناڵیزم” زۆر گران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
جه‌واهیر لال نه‌هرۆ له‌م باره‌یه‌وه سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ی خۆی، هیند، بڕگه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌ڵیت “باس له سكوێلاریستی هیند ده‌كه‌ین……هه‌ندێك خه‌ڵك واده‌زانن باس له دژایه‌تی ئایین ده‌كه‌ین. ئه‌مه ئاشكرایه كه ڕاستی تێدا نییه، مه‌به‌ست له‌مه یانی كه ده‌وڵه‌تێك ڕێز له‌هه‌موو ئایینه‌كان وه‌كو یه‌ك بگرێت و هه‌ل به هه‌موویان بدات….. هیند مێژوویه‌كی دوورودرێژی له قه‌بووڵكردنی ئایینه‌كاندا هه‌یه……له وڵاتیكی وه‌كو هیند، كه چه‌ند ئایین بیروباوه‌ڕ و ئایینی تێدایه، ناشیونالیزمی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا دانامه‌زرێت گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی سكویلاریزم نه‌بێت” لاپه‌ڕه 46 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
هه‌میشه ئایینه‌كان جێگا و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه، هێز و تینی خۆیان هه‌بووه له‌لایه‌ن كه‌سان و پارته ئایینییه‌كانه‌وه چونكه پێگه‌یه‌كی پان و به‌رین و به‌هێزیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بووه، ئیدی چ ئایینی ئیسلامی بووبێت یا مه‌سیحی و جووله‌كه، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حكوومه‌ته‌كان به دیكتاتۆری و به لیبراڵ دیمۆكراتییه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی خۆیان له ئایین ببچڕێنن. هه‌ڵهێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش زۆر ئاسانه چونكه كاری پارته‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات بووه ، بۆیه هه‌میشه پشی پشییان بۆ ئایینییه‌كان كردووه و ده‌كه‌ن تاكو خه‌ڵكه‌كانیان بۆ ده‌نگدان بۆیان له ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا، تاو بكه‌ن.
له کۆمهڵگهیهكیشدا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته دیكتاتۆریهكاندایه، حكوومه‌ته‌كانیان هه‌مان شت ده‌كه‌ن یا خۆیان به بۆیاخی ئایینی ڕه‌نگ ده‌كه‌ن تاكو ئایینییه‌كان نه‌بنه هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری كارا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئایین باشترین ڕێگه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و به‌رگریكردن له نایه‌كسانی و نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕۆژگار و دنیا گۆڕاون، ئیستا ئیسلامیش هاوشانی ئایینی مه‌سیحییه و له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكادا ده‌نگ و سه‌نگی خۆی هه‌یه و خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و موعاره‌زه‌دا، به‌سه‌ر ڕامیارییاندا، به‌سه‌ر سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌دا، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا تاكو قه‌بووڵی كولتووری ئیسلامی هاوشانی كولتووره‌كانی تر بكه‌ن.
ئیسلام و ئیسلامه‌كان لێره واته له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به‌وه ڕازی نابن ڕێگای خواپه‌رستییان پێبدرێت، یا هه‌ر به ته‌نها پراكتیزه‌ی كۆڵه‌كه‌كانی ئایین بكه‌ن. ده‌یانه‌وێت ببنه هێزێكی ڕامیاری گه‌وره، ده‌یانه‌وێت پرس و ڕایان پێبكرێت له به‌رنامه‌ی خوێندندا، ده‌یانه‌وێت دادگا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به ڕه‌سمی هه‌بێت كه خه‌ڵكانی موسڵمان و كێشه‌ی نێوانی ژن و مێرد و میرات و هاوسه‌رگیری و پێكهاتن به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، لابه‌لا بكرێته‌وه، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌ش گرنگتر په‌یوه‌ندی ژن و پیاو له‌ته‌ك هه‌موو شته‌كانی تری ئیسلامی لێره‌ش پراكتیزه بكرێت. ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان لێره خۆی بدات له‌شانی كه‌نیسه‌كان بۆ خوێندنی خوتبه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی له فتوادهركردن له‌سه‌ر كوشتن و بڕینی ئه‌م و ئه‌و حه‌ڵال و حه‌رامكردنی ئه‌م شت و ئه‌و شت، هێڕشكردنه سه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌كانی فه‌رد به هه‌ردوو جنسهكهوه، هێڕشكردنه سه‌ر دیمۆكراتیه‌ت، هاندانی موریده‌كانیان بهخۆپێشاندانێك كه توندی و تیژی تیا به‌كار بهێنرێت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یانه‌وێت باڵای مناره‌ی مزگه‌وته‌كان له باڵای قوببه‌كانی كڵێسه‌كان به‌رزتر بێت.
له‌جێی خۆیدایه كه سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌م باره‌یه‌وه بۆ پرسیهكی تازه‌كی ڕاكێشم. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئیسلامییه‌كان ده‌یانویست مزگه‌وتێ دروستكه‌ن به‌ڵام به مناره‌یه‌كی به‌رزه‌وه. پارت و كۆمه‌ڵه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وێش به‌مه ڕازی نه‌بوون بۆیه حه‌مله‌یان له دژی ئه‌مه ده‌ستپێكرد تاكو حكوومه‌تی نه‌رویج ئه‌وه ڕاوه‌ستێنێت. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی 28-11-09 دا ڕاپرسییه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز كرا هه‌رچی چه‌پ و پیاوانی ڕامیاری حكوومی و بزنسمانه‌كان و كه‌نیسه و فاتیكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و پارتی سه‌وز و لیبراڵ و جووله‌كه‌كان و سه‌ندیكا و زۆری تریش ده‌یانویست، ڕێگا به دروستكردنی مناره‌كه بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌وتنه كه‌مپه‌ینێكی گه‌وره‌وه. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی ڕاپرسییه‌كه‌دا 57% به‌شداریان كرد و زیاتر له 34% ده‌نگیان بۆ ڕاوه‌ستانی مناره‌كه دا ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه دروستكردنی مناره‌كه ڕاگیرێت و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تیش به‌ناچاری ده‌بێت بگۆڕێت كه له به‌ندێكیدا ده‌بێت ئه‌وه دووپات بكاته‌وه كه دروستكردنی مناره یاساخ بكرێت. هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی كه ناوم هێنان ئیدانه‌ی ئه‌مه‌یان كرد و زۆربه‌شیان له‌ته‌ك ئه‌وه‌دان كه كه‌یسه‌كه ببرێته دادگای ئه‌وروپی تاكو بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر یه‌كێك له‌م گرووپانه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌یڕوانییه كێشه‌كه و ڕای ده‌دا. هه‌رچی ڕامیارییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون له‌به‌ر پرسی ده‌نگدان و ئابووری به‌تایبه‌تی نه‌وت و غاز و پاراستنی ئاسایش و نهنانهوهی ئاژاوه و پشێوی بوو، چونكه ئیسلامه‌كان دڕن و ده‌توانن گه‌لێك كاری خراپ بكه‌ن. بزنس و بزنسمانه‌كان له‌ترسی یاساخكردنی بهروبوومهكانیان له وڵاتانی ئیسلامییه‌وه یا زیاندان له كۆمپانیاكانیان كه له‌وێیه، پیاو ئایینییه‌كان و كه‌نیسه و په‌رستگه‌ی جوولهكاكان ئه‌مانیش شینی خۆیان ده‌كرد، كه ڕه‌نگه ئه‌مانیش نۆره‌یان بێت، سه‌ندیكا و چه‌په‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش به‌ناوی ئه‌وه‌ی گوایه كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان جیاوازییان له‌ته‌كدا ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێن و رێگای به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان لێده‌گیرێت و گه‌لێك شتی تر.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هیچی وانییه چونكه ئیسلام له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه و ڕێی لێنه‌گیراوه و لێناگیرێت. له نه‌رویج كه 400 هه‌زار موسوڵمانی لێیه به‌ڵام 150 مزگه‌وتی لێ دروستكراوه و 4 دانه‌یان مناره‌یان هه‌یه.
پرسی مناره و به‌رز كردنه‌وه‌ی، ڕكه‌به‌رایه‌تی ئایینه‌كانی تر‌و نیشانه‌ی خۆسه‌پاندن و خۆ به‌گرنگتر و خۆ به‌گه‌وره‌تر زانینه. هه‌ر له‌و كاته‌دا ڕۆژنامه‌ی گاردیان دیداری له‌ته‌ك هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ی كه كه‌مپه‌ینیان دژی دروستكردنی مناره‌كه ده‌كرد، كرد، یه‌كێكیان كه ڕۆماننووسێكه و یه‌كێكیشه له سایكۆلۆجهكانی شاره‌كه به‌ناوی Julia Onken وتی” مزگه‌وت ماڵی نێرینه‌كانه مناره‌كانیش سیمبۆلی هێزی نێرینه‌كانه، دروستكردنی مناره‌كانیش نیشانه‌یه‌كی به‌رچاو و بینراوه له ڕه‌زامه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ركوتكردنی ژنان” ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، ڕۆژی هه‌ینی 27-11-9 0.
پێشتر هه‌ندێك به‌ڵگه‌م هێنایه‌وه له‌سه‌ر توندڕه‌وی باوه‌ڕداره‌كان كه هه‌ر ئه‌وانه له خۆیاندا به‌ڵگه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی ئایین له‌ناو کۆمهڵگهیهكی بێگانه‌دا و ته‌حه‌ممولی حكوومه‌ته‌كانی و قه‌بووڵكردنی ئه‌م ئایینه به‌و هه‌موو خراپییهیهوه. ئیسلامه‌كان وه‌كو وتم چه‌ندیان بۆ بكه‌ی، چه‌ندیین هه‌ل و ده‌رفه‌تیان بده‌یتێ پێی ڕازی نین و زیاتریان ده‌وێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌ی جێگیری ئایینی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاتانه‌دا ده‌كه‌ن.
دكتۆر زه‌كی به‌ده‌وی كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سێنته‌ری كوڵتووری ئیسلامی بوو نووسیویه‌تی “……… ئیسلام هه‌وڵی زۆر ده‌دات تا له بریتانیادا زیاتر بێت، ئیسلام ئایینێكی جیهانییه، ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یه‌تی به‌هه‌موو كون و قوژبنێكی سه‌رزه‌مین، به‌و هیوایه‌یه ڕۆژێك سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ببێته یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و ببێتهیهك ئوممه‌ت” لاپه‌ڕه 352 ،Why I am not a Muslim , Ibn Waraq. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به دیراسه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسلام له پرسی زانست و ڕۆشنبیری له بریتانیا كه له لایه‌ن ئیسلامییه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه له زانستگه‌ی كامبریج و سێنته‌ری كوڵتووری ئیسلامی ده‌ڵێت ” له له‌نده‌ن ئه‌وه‌یان به ئاشكرا نیشاندا كه موسوڵمانان به هه‌ڵوێستی چوونه پێشه‌وه‌ی سكوێلهرێتی له بواری په‌روه‌رده و ڕۆشنبیریدا، نیگه‌رانن. ئیسلامه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كانی به‌های ئیسلامی، كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌های كۆمه‌ڵگه‌ی خاوه‌ن ماڵدایه، بپارێزن، هه‌رچه‌ند گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌واتای گوێڕایه‌ڵینه‌كردنی یاساش بێت له بریتانیادا” لاپه‌ڕه‌ی353 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه كه ده‌بینین زۆر له خێزانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له بریتانیا فشار بۆ سه‌ر مه‌كته‌به‌كان ده‌هێنن تاكو وانه‌ی بایولۆجی نه‌وترێته‌وه به منداڵه‌كانیان، یا گه‌ر وتراشهوه منداڵه‌كانیان ئاماده نه‌بن، چونكه ئه‌م وانه‌یه باسی دروستبوونی مرۆڤ و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ریدا هاتووه تا گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناخه‌ی ئێستای، ده‌كات، تاكو منداڵه‌كانیان نه‌زانن چۆن منداڵ دروست ده‌بێت و به ئۆرگانه‌كانی زاینده‌ی له‌شی پیاو و ژن ئاشنا نه‌بن و نه‌زانن و هه‌ر به كوێری بمێننه‌وه.
به‌ڕای من قه‌بوڵكردن و ڕێزلێگرتنی باوه‌ڕداران شتێكی جیایه له قه‌بووڵكردن و ڕێزگرتن له خودی ئایینه‌كه‌یان، ئێمه ده‌بێت ڕێز له خۆیان بگرین نه‌ك له ئایینه‌كه‌یان، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت خه‌ڵكه باوه‌ڕداره‌كان مافی ته‌واوی به‌جێهێنانی ئایینه‌كه‌یان هه‌بێت به‌ڵام نابێت مافی فتوای كوشتن و سزادانی خه‌ڵكیان هه‌بێت، له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێت ملكه‌چی یاسای ئه‌م وڵاتانهبن وه‌كو هه‌موو یه‌كێكی تر له ئێمه. دیسانه‌وه به‌ڕای من وه‌كو چۆن منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر له‌ش و نامووسی ده‌یپارێزێت هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش منداڵان هه‌قیان هه‌یه ئه‌و مافه‌شیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مێشكیشیان، سایكۆلۆجیهتییان، بیپارێزێت، واته ڕیگا نه‌درێت كه مێشكیان سواغ بدرێت و پڕ بكرێت له ئه‌فسانه وشتی نازانستییانه له ئایینه‌كان، ئیدی هه‌ر ئایینێك بێت، چونكه من پێم وایه منداڵ ڕه‌نگه بتوانێت له پرسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر له‌ش و نامووسی لهمهودایهكی دووردا ڕزگاری بێت، به‌ڵام زۆر مه‌حاڵه له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر مێشكی له منداڵی‌دا، ڕزگاری بێت، ئه‌مه بێ له وه‌ی كه گه‌وره ده‌بێت ڕه‌نگه كاره‌ساتێك به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بێنێت.
ڕامیاریی فره كولتووری له‌بریتانیا
له وڵاتی بریتانیا خه‌ڵكێكی زۆری بێگانه‌ی تێدا ده‌ژی، زمانێكی یه‌كجار زۆر له‌م وڵاته‌دا قسه‌یان پێده‌كرێن، كولتووری جیاجیا، نه‌ریتی جیاجیا، ئایین و باوه‌ڕی جیاجیا لێره زۆر به‌یه‌كدا چوون و ڕه‌نگه كه‌م نه‌ته‌وه هه‌بێت خه‌ڵكی لێره نه‌بێت. خودی له‌نده‌ن به شارێكی كۆسمۆپۆلیتانه دراوه‌ته قه‌ڵه‌م به‌حوكمی هه‌بوونی بێگانه‌یه‌كی زۆر زۆر كه تێیدا ده‌ژین. گه‌لێك نه‌ته‌وه یا كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌كان زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه جێی خۆیان كردۆته‌وه و خۆیان به هه‌موو كوڵتوور و زمان و ئایین و بڕوایانه‌وه، سه‌پاندووه. خه‌ڵكی بێگانه لێره به ڕه‌شپێست و هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی دیكه‌وه، تاكه‌كانیان كولتووری ئه‌م وڵاته‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و ناووناوبانگی ئێره‌یان به‌رزكردۆته‌وه له سه‌رتاپای بواره‌كانی ژیاندا وه‌كو مۆسیقا و گۆرانی، چه‌شنه‌كانی وه‌رزش و میدیا به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، هونه‌ر و سه‌ما، له شوێنه حكوومه‌تییه‌كان و ناحكوومهتییهكاندا پایه و پله‌ی به‌رزیان هه‌یه، له په‌رله‌ماندا، له به‌شی خوێندن و ڕۆشنبیریدا، له نه‌خۆشخانه و به‌شی ته‌ندروستیدا، له به‌شی ئابووریدا، له گه‌لێك شوێنی تردا ڕۆڵی گه‌وره گه‌وره ده‌گێڕن. هه‌موو ئه‌مانه وای له ده‌وڵه‌ت و شوێنه ئه‌هلییه‌كان و ته‌نانه‌ت تاكه‌كانی ناو کۆمهڵگهكهش كردووه كه كارێكی ئاسان نه‌بێت گه‌ر بیانه‌وێت فه‌رامۆش بكرێن یا بخرێنه په‌راوێزه‌وه. واته بوونیان به‌م به‌هێزییه بووه‌ته خۆ فهرزكردنیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌كه‌شدا بۆیه بووه‌ته ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت كه به‌مه بزانێت و حیسابی بۆ بكات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ،ده‌وڵه‌ت چه‌ند ڕامیاریێكی ڕه‌چاو كردووه كه له هه‌موویان گرنگتر دووانیانه، یه‌كه‌میان ڕامیاریی نه‌هێڵانی جیاوازییه و دووه‌میان ڕامیاریی فرهكولتوورییه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم هی دووه‌میانه، كه ڕامیاریی فره كولتوورییه، ئه‌م ڕامیاریهش ئه‌وه‌نده‌ی من پێی بزانم خزمه‌تی لایه‌نه نهئێنییهكهی پێده‌كرێت زیاتر له ئه‌رێنییه‌كه‌ی كه ڕه‌نگه هه‌ر خودی ڕامیاریه‌كه هه‌ڵه بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێڕۆی ده‌كه‌ن له كارگێڕی و ده‌سگاكانی کۆمه‌ڵگه‌دا، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت حوكم بدات و باش و خراپییه‌كه‌ی لێكبداته‌وه.
ڕامیاریی فره كولتووری به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه یانی ڕێنه‌گرتن له كولتووره‌كانی تر و ئاشنابوون پێیان، به‌ڵام قسه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كولتووره‌كان به‌هایان وه‌كو یه‌ك نییه و هه‌روه‌ها هه‌موو شته‌كانی ئه‌و كولتوورانهش شایانی ڕێزلێگرتن نییه. هه‌ر لێره‌دا ده‌توانم په‌نجه بۆ دووان ڕاكێشم، یه‌كه‌میان كولتوور و ڕه‌فتاری كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌فه كه تا ئێستاش زۆر ئافره‌ت له‌سه‌ر پرسی شه‌ره‌ف له لایه‌ن باوك و برا و كه‌سوكاریانه‌وه ده‌كوژرێن. 3 كچی گه‌نجی كورد به ناوی هێشو و به‌ناز و توله كه ده‌نگێكی زۆری له سه‌رتاپای میدیای بریتانیدا دایه‌وه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می دادگاییكردنی بكوژهكانیاندا كه توله‌ی 15 ساڵان پاش 10 ساڵ كوشتنی تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ساڵانه 12 ئافره‌ت له بریتانیا له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووس ده‌كرێنه قوربانی. هه‌ڵبه‌ته ژماره‌كه له‌مه زیاتره چونكه گه‌لێك كه سه‌رنگون ده‌كرێن ده‌وڵه‌ت پێی نازانێت و كه‌سوكاریشیان پۆلیس ئاگادار ناكه‌نه‌وه ئه‌مه جگه له‌وانه‌ش كه به‌زۆر ده‌یانبه‌نه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان و له‌وێ له‌ناویان ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه، نامرۆیانه، لێره له بریتانیا به‌رده‌وامه و باوه، تازه و به‌م تازهكییه ده‌وڵه‌ت و پۆلیس خه‌ریكن به‌جیددی وه‌ریگرن، پێشتر ئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بایه‌خی پێ نه‌ده‌درا ئه‌گینا گه‌لێك له‌وانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانیی شه‌ره‌ف، ئێستا له ژیاندا مابوون، نموونه‌كانیشیان توله‌ی و به‌ناز.
نموونه‌ی دووه‌م خه‌ته‌نه كردنی كچانی خێزانه موسوڵمانه‌كانه، له هه‌موویان زیاتر ئهفهریقاییهكان و له‌ناو ئه‌وانیشدا سۆماڵییهكانن. ئه‌م سزا و ئهتككردنه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و جاری واش هه‌یه كه ئاشكرا ده‌بێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، كارگێری خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Services) ناتوانێت خه‌به‌ری پۆلیس و ده‌وڵه‌تیان لێبدات چونكه: یه‌ك بڕوای به ته‌ده‌خولی جیددی پۆلیس و ده‌وڵه‌ت نییه، دووه‌میش ده‌ترسێت به‌وه‌ش تاوانبار كرێ كه ئه‌م له مانای فره كولتووری تێناگات و ڕێزی لێناگرێت، ئه‌مه‌ش یانی به‌ئاگا نه‌بوون له گرنگیی به‌شێك له ئیشه‌كه‌یان كه‌دواتریش ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌یان.
ئایا ئه‌و كولتووره به‌های هه‌یه؟ ئایا شیاوی ڕێزلێگرتنه یان ڕه‌جمكردن و له‌سه‌ر نووسین و قسه‌كردن له‌ته‌ك دایك و باوك و كه‌سوكاری نزیكی كچه‌كه‌دا؟ ئه‌مانه یه‌كێكن له چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌یڕه‌وكردنی ڕامیاریی فره كولتووری.
خاڵێكی تری خراپیی فره كولتووری، یا به‌خراپ به‌كارهێنانی، دابڕكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌مایه‌تییه نهتهواییهكانه له یه‌كتری و له کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێ، تهریكبوون و نه‌گونجاندنی له‌ته‌ك کۆمهڵگهكه و خۆنه‌زانین بهتاكێك لێی، په‌یڕه‌وكردنی نه‌رێته خراپ و باوه‌كانی خۆی، مانه‌وه به مێشكێكی داخراوه‌وه به قه‌بووڵنه‌كردنی هیچ شتێكی تر بێ له‌وه‌ی خۆی. كه ئه‌مه حاڵمان بێت ئیدی چۆن ده‌توانین تێكه‌ڵاو بین به‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، له كاتێكدا كه ئێمه‌خۆمان به پاكتر و باشتر و كولتوورمان به به‌هاتر و خوێندن و زانیاریمان به‌گرنگتر و كولتوور و ئایینمان به به‌رزتر بزانین.
ئه‌م تاوانانه هه‌موو له ژێر سێبه‌ری فره كولتووریدا خۆی حه‌شارده‌دا و خۆی ده‌پارێزێت، یا له ژێر ناوی فره كولتووریدا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڕای من فره كولتووری له بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ته‌ك سه‌رجه‌می خه‌ڵكانی ئێره‌دا به‌یه‌كه‌وه گرێبدات و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان ڕێكخه‌ن بۆ ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه گه‌ڕه‌كه‌كانیان، یا لادێكانیان، یا شارهبچكۆلهكهیان، ڕو به‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ڕامیاریی فره كولتوورییه كارێكی وای كردووه و وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێكردن له‌ته‌ك یه‌كدا نه‌گونجێن و دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م فره كولتوورییه توانای ڕه‌خنه گرتنی له بیروباوه‌ڕ نامێنێت، ئه‌م كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییانه له كێبڕكێی یه‌كتریدا ده‌مێننه‌وه، له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدان دژی یه‌كتری تاكو بیسه‌لمێنن كه كولتووری ئه‌مان باشتر و به‌هادارتره له‌وانه‌ی تر.
له ڕامیاریی فره كولتووریدا په‌یڕه‌وكه‌رانی ئه‌م ڕامیاریه ناتوانن دژایه‌تی نادادپه‌روه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌كه. چونكه هه‌وڵی به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌رێتی هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ به‌های مرۆڤ و گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ به‌هاكه‌ی، ئه‌مه‌یه هه‌وڵدان له پێناوی کۆمهڵگهیهكی مرۆیانه‌دا. په‌یڕه‌وانی ڕامیاریی فره كولتووری له پێناوی به‌ڕێكردن و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ئه‌ركه چاو له‌و توندوتیژییه ده‌نووقێنیت كه له نێوان خه‌ڵكانی ڕه‌شپێستدا هه‌یه یا له‌نێوانی موسوڵمان و موسوڵماندا هه‌یه جا ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی وڵات بێت یا مه‌زهه‌بگه‌رێتی، كه زۆر جار بووه‌ته یا ده‌بێته هۆی كوشتن.
با له‌ده‌می هه‌نانه سه‌دیقی كه‌سه‌ر به گرووپی (Women Against Fundamentalism) كه یه‌كێك بوو له‌و گرووپانه كه بۆ به‌رگریكردن له سه‌لمان ڕوشدی دروستكرابوو وتی ” ژنان به‌زۆر ناچار ده‌كرێن شوو بكه‌ن به كه‌سێك كه بۆیان دیاری ده‌كرێت، ده‌رده‌كرێن و بێخانووبه‌ره ده‌بن، خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده و خوێنده‌وارییان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. كولتووری هه‌مه‌ڕه‌نگه فه‌شه‌لی هێناوه. یارمه‌تینه‌دانی ژنان له‌م كێشانه‌دا و خۆتێههڵنهقورتاندن له‌مانه‌دا، بۆ ئه‌وان ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكه له كولتوور و ئایین و ده‌بێت قه‌بووڵ بكرێت. یاسای دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕێگا به به‌رده‌وامبوونی هه‌موو ئه‌مانه ده‌دات، چونكه لای ئه‌مان جه‌نگ دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی كرۆكی خهباتهكهیه…” لاپه‌ڕه 354 له په‌رتووكی Why I am not a Muslim , له نووسینی Ibn Warraq .
هه‌ر له‌و په‌رتووكه‌دا Ibn Warraq له‌لاپه‌ڕه 258 دا ده‌ڵێت ” چۆن قوتابخانه‌كان ده‌توانن سهكهوتن له به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن، تێكه‌ڵاوبوونی منداڵانی خه‌ڵكانێك كه هاتوونه‌ته ئێره(بریتانیا) به‌ده‌ستبهێنن له كاتێكدا كه مامۆستاكان وه‌ختێكی زۆری خۆیان له پۆلدا به ستایشكردنی جیاوازییه‌كان له ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وایه‌تی و ئایین و مه‌زهه‌ب له‌ناو قوتابییه‌كاندا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له پاڵ هاندانی هه‌مان منداڵان و دایك و باوكیان كه سووربن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان كه دژایه‌تی شته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تێكه‌ڵاوبوون و هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن ده‌كات. لێكجیابوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئایین و ده‌وڵه‌ت له بریتانیا بوونی نییه و یاسا داوا له قوتابخانه‌كان ده‌كات كه به كۆمه‌ڵ كاری خوداپه‌رستی بكه‌ن، یا ئیعجاب بوون، یا ده‌ربڕینی هه‌ستونه‌ست، له‌ژێر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و به‌ناوی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه هه‌ستن، فه‌لسه‌فه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ڕه‌وتار كردن(Act as Collective Worship)ی فره كولتووری، كه ئه‌مه‌ش سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بهیهكترناسینی (ته‌عاروفی) ئیسلامی و پڕۆپاگه‌نده‌ی ئیسلامییانه له پۆله‌كاندا، ده‌شكێته‌وه”.
هه‌ر ئه‌م نووسه‌ره ڕای وایه و پهرتووكهكهشی به‌وه كۆتایی دێنیت و ده‌ڵێت ” ….له‌به‌ر ئه‌وه دوا نه‌به‌رد مه‌رج نییه له نێوانی ئیسلام و ڕۆژئاوادا بێت، به‌ڵكو له‌نێوانی ئه‌وانه‌دا ده‌بێت كه سه‌ربه‌ستی ده‌نرخێنن و به‌هاكه‌ی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه نایكه‌ن” لاپه‌ڕه‌ی 360 .
كه ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی فره كولتوورییه یا كولتووری هه‌مه ڕه‌نگه‌یه، ئه‌ی كه‌واته بۆچی ده‌وڵه‌تی بریتانی ئه‌مه ده‌كات و قه‌بووڵی هه‌موو لایه‌نه سلبیه‌كانیشی ده‌كات؟ هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه و ته‌نها ڕامیاریمهدارانی بریتانیا خۆیان له‌ته‌ك داموده‌سگا سیخوڕیهكانیدا ده‌توانن ئه‌و وه‌ڵامه بده‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌ش مافی خۆمانه كه له ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه له‌م پرسیاره بڕوانین. به‌ڕای من ئه‌م ڕامیاریه خزمه‌تێكی گه‌ڵیك گه‌وره‌ی سێ مه‌سه‌له ده‌كات یا سێ هۆی سه‌ره‌كی هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: پرسی ده‌نگدان، مامه‌ڵه و بازرگانی (بزنس) هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له بریتانیا به گه‌مژه‌یی، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت كه‌ڵكێكی زۆر گه‌وره ده‌بینێت له دابڕبوونی سه‌رجه‌م ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌نه له‌یه‌كدی بۆ پرسی ڕامیاری یانی به‌دوور گرتنی ئه‌مانه له پشتیوانیكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه یا ئه‌و به‌شانه‌ی كه ده‌كه‌ونه بار و هه‌لومه‌رجی مانگرتن و خۆپێشاندان و به‌رهه‌ڵستیكردنی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا گه‌وره‌كان.
ئیسلام و سه‌ربه‌ستی، ئیسلام و مافی مرۆڤ
له به‌شی كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت له سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ئیسلام و ئه‌وه‌ی كه به‌ناوی بانگه‌شه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ مافی مرۆڤ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و قه‌بووڵ كراوه، بدوێم، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت گه‌ر به‌كورتییش بێت هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له زانایان و پیاوانی ڕامیاری ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیش، ده‌ربخه‌م یا باس بكه‌م.
گومانی تێدا نییه كه ئه‌مڕۆ پێناسه‌یه‌ك هه‌یه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و ناو کۆمه‌ڵگه‌دا كه ئه‌وه‌ش وه‌ك جاڕنامه‌یه‌ك له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له شاری جنێڤ ده‌ركراوه، دواتریش زۆربه‌ی زۆری هه‌موو وڵاتان له‌سه‌ری قایل‌بوون، له‌ژێر ناوی Universal Declaration of Human Rights (UDHR) The . هه‌ڵبه‌ته مه‌رج نییه هه‌موو وڵاتان په‌یڕه‌وی بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌و پێناسه‌یه هه‌یه و ئه‌وه‌شی كه په‌یڕه‌وی نه‌كات نا‌توانیت نكوڵی لێبكات، یا به ئاشكرا بڵێت من پێشێلی ده‌كه‌م، به‌ڵكو هه‌میشه سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌كه‌ن كه دژ به مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌یكه‌ن.
گومانیش له‌وه‌دا نییه كه پێناسه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستییه‌كانی له‌لایه‌ن كه‌سان و زانایانی ئیسلامی و دهوڵهتهكانیشیانهوه، نییه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه لێی ده‌ڕوانن، واته مه‌رج نییه هه‌موویان له‌ته‌ك جاڕنامه‌ی ئیسلامی بۆ مافی مرۆڤ The Universal Islamic Declaration of Human Rights (UIDHR) ڕیككهوتبێتن و ڕێكبكه‌ون – دواتر به به‌ڵگه‌وه دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه چونكه ئیسلام لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری مهبدهئیانهی نییه له قه‌بووڵكردنی مافی مرۆڤ یا ببێته یارمه‌تیده‌ر و پشتگریكهری ئه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا باوه‌و پێكهاتنی له‌سه‌ر كراوه. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی یا ئابووری و ڕامیاری له وڵاتان و حوكمڕانانی ئیسلامی‌دا، بناخه و بنه‌ماكانی ئیسلام و ئایینی ئیسلامی گه‌نده‌ڵ كردووه، له باشترین حاڵه‌تدا له هه‌ندێك بواردا بڕێك له مافه‌كانی مرۆڤ قه‌بووڵ ده‌كرێت ئه‌ویش به بهندومهرجێكی زۆره‌وه، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئایین به هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه: ئیسلام، مه‌سیحی یا جووله‌كه ئایینی پیاوه، ئایینی نێرینه‌یه، كه له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر گرانه دان به مافی به‌شه‌كه‌ی تری مرۆڤدا بنێت. هه‌ر بۆیه ته‌فسیری مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێران و ئایهتوڵڵاكانهوه جودایه له میره‌كانی سعوودیه و كه‌ندا و یا زانكۆی ئه‌زهه‌ر یا جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه له قاهیره‌وه تا ده‌گاته كه‌سه ناسراوه‌كانی تر.
بۆ نموونه ڕای خومه‌ینی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ئه‌مه بوو” ئه‌وه‌ی كه ناوی مافی مرۆڤی لێده‌نێن، شتێك نییه جگه له پیاده‌كردنی چه‌ند یاسایه‌كی گه‌نده‌ڵ كه له لایه‌ن زایونیزمهوه دامه‌زراون بۆ هه‌ره‌سهێنانی ئایینه ڕاسته‌قینه‌كان” لاپه‌ڕه 35 Islam and Human Rights , Fourth Edition, By Ann Elizabeth Mayer
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیش له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه سه‌ره‌ك كۆمار بوو وتی” گه‌ر بته‌وێت بزانیت چی هه‌ڵه‌یه و چی ڕاسته، ئێمه په‌نا نابه‌ینه به‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵكو په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر قورئانی پیرۆز. بۆ ئێمه جاڕنامه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤ، شتێك نییه جگه له شتی هیچوپووچ كه له لایه‌ن شوێنكه‌وتووه‌كانی شه‌یتانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه“ هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی هه‌مان سه‌رچاوه.
مه‌لیك فه‌هدیش سه‌باره‌ت به‌و گوشاره‌ی كه له‌سه‌ری بوو له كردنی جۆرێك له ڕیفۆرم و ڕێگه‌دان به خه‌ڵكانی وڵاته‌كه‌ی تاكو هه‌ر هیچ نه‌بێت چه‌شنێك له ئازادی و سه‌ربه‌ستیان هه‌بێت، ده‌ڵێت” ئه‌و سیسته‌مه دیمۆكراتییهی كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا له ئارادایه و ده‌یه‌وێت ببێته سیسته‌مێكی باو، نه‌شیاوه و بۆ خه‌ڵكانی ناوچه‌كه‌ی ئێمه ده‌ستنادات. پێكهاته‌ی خه‌ڵكانی ئێمه جیایه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تری جیهاندا. ناتوانین ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له وڵاتانی تردا به‌كار ده‌هێنرێت پێڕۆی بكه‌ین به‌سه‌ر خهڵكهكانماندا. ئێمه بیروباوه‌ڕی ئیسلامیمان هه‌یه، كه ده‌ستوورێكه به ته‌واوی یهكگیره له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ماندا. به بڕوای من دیمۆكراسی ڕۆژئاوایانه ڕه‌نگه له وڵاته‌كانیاندا بگونجێت به‌ڵام بۆ وڵاتی ئێمه ده‌ستنادات” لاپه‌ڕه45 هه‌مان په‌رتووك.
له وڵاتی ئه‌فغانستانیش له سه‌رده‌می تالیبانهكاندا هیچ جۆره سه‌ربه‌ستییه‌ك بۆ پیاویش نه‌مابوو، ئه‌وه هه‌ر باس له سه‌ربه‌ستی ژنان هه‌ر نه‌ده‌كرا. ئه‌فغانستان كه به به‌راورد له‌ته‌ك سه‌رجه‌می وڵاتانی ئیسلامی‌دا زۆر له‌پێش هه‌موویانه‌وه بووه نه‌ك هه‌ر له سه‌رده‌می نهجیبوڵڵادا بگره له ساڵانی چلهكانیشدا. له‌ساڵانی 64 و 65 دا ئافره‌ت هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌م وڵاته له سه‌رگه‌رمی گه‌شه كردن‌دا بوو له ساڵانی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای سه‌رده‌می حوكمی نهجیبوڵاشدا، به‌ڵام له ساڵی2001دا دوای ڕاونانی تالیبان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی “دیمۆكراسی” گه‌رچی له ده‌ستووره‌كه‌یدا له مادده‌ی 22 باس له یه‌كسانی هاووڵاتییان ده‌كات، پیاو یا ژن ده‌بێت مافی خۆیان هه‌بێت له به‌رده‌م یاسادا به‌ڵام له ”مادده‌ی 3و 4دا ده‌ڵێت هیچ یاسایه‌ك نابێت دژایه‌تی بیر و باوه‌ڕه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات، كه واته لێره‌دا ئاشكرا نییه كه سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانی مافی مرۆڤ چۆن له ئیسلامدا تێیدهنۆڕدرێ یا پێڕۆ ده‌كرێت” لاپه‌ڕه 112، هه‌مان سه‌رچاوه.
له وڵاتی سوودانیش چ له سه‌رده‌می جه‌عفه‌ر نومه‌یریدا 1983- 1985 چ له‌سه‌رده‌می عومه‌ر بهشیریشدا سه‌ربه‌ستییه‌كانی مرۆڤ ورده ورده تهسككرایهوه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌وێش وه‌كو گه‌لێكی تری وڵاتانی ئیسلامی له ڕوانگه‌ی ئایین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه ته‌ماشابكرێت، به‌تایبه‌ت كه دێته سه‌ر سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت. بۆیه جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا له كاتێكدا گه‌ر ڕێكخراوێكی پارێزگاری له مافی مرۆڤ گه‌ر به ناویش هه‌بوو بێت دواتر یاساخ كراون و كارمه‌نده‌كانیشیان، هه‌ندێكیان دوور خراونه‌ته‌وه یا به نهێنی فڕێنراون و سهرنگونكراون. بۆ نموونه به‌شیر له سووداندا به‌و ڕێكخراوه‌ی كه هه‌بوو قایل نه‌بوو هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و یه‌كێكی تری له‌جێیدا دروستكرد كه وه‌كو خۆی له مافه‌كانی مرۆڤ بڕوانێت و له فه‌رمانه‌كانی ئه‌ویش ده‌رنه‌چێت. له ئێرانیشدا له دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شۆڕش ناونرا له سه‌ره‌تادا واتهپێش ئه‌وه‌ی كه”ڕاپه‌ڕین” له‌بار ببرێت و حكوومه‌ت خۆی قایم بكات و ده‌سگا ده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌كو هێزی سه‌ربازی، پۆلیس ، سیخوڕی، به‌سیج و پاسدار، پێكبهێنێت و خۆیان بگرن، وه‌كو هه‌مووان ده‌زانین به‌ده‌یان ڕێكخراوی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و ، رێكخراوانی مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌ربه‌ستی و ئازادی مافی مرۆڤدا له غیابی دامودهسگایهكی دیكتاتۆری و هه‌بوونی جۆرێك له سه‌ربه‌ستی و ئازادی دروستبوون به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر زوو به‌ر شه‌قی دیكتاتۆرییه‌ت كه‌وتن و دواتریش واته له ساڵانی 1981 و 1982 دا ڕیكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌پاڵ یاساناسه‌كان و مرۆڤه ده‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌ربه ڕێكخراوه‌كان، هه‌موویان یاساخ كران و باجی خۆیانیان دا.
له ئێران‌دا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له مادده‌ی 4ی ده‌ستووری ئێرانی‌دا باس له پله به پله كردنی به ئیسلامكردن ده‌كات، تاكو ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وی سه‌ربه‌ستییه‌كان و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنیان. له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ڵێت “هه‌موو ده‌سگا مه‌ده‌نییه‌كان، پاره‌وپوول، ئابووری ، كارگێڕییه‌كان، كولتوور ، له‌شكر و هێزی سه‌ربازی، یا ڕامیارییه‌كان و یاسا‌و ڕۆڵه‌كانی تر ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ستانده‌ر و بنه‌ماكانی ئیسلام دابمه‌زرێت. ئه‌م بنه‌مایانه‌ش به‌ڕه‌هایی و به‌ته‌واوی به‌جێده‌هێنرێت، له‌هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی كه له ده‌ستووردا هاتووه و هه‌ره‌ها له هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێسانه‌ی كه هه‌ن، كه حوكمه‌كانی له لایه‌ن دادگای ئیسلامییه‌وه و The Guardian Council حوكم له‌م كاروبارانه‌دا ده‌دات.. كه ئه‌م دادگا و حوكمانهش ده‌بێت به‌پێی مادده‌ی 110 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ڕۆحی و ئایینییه‌وه دابنرێت و هه‌ر ئه‌مانیش ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان پێدراوه كه بڕیاری ئه‌وه بده‌ن چ یاسایه‌ك له‌ته‌ك یاساكانی ئیسلامدا ده‌گونجێت” هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 38.
ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی هیچ وه‌ختێك سازشی نه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و نه له‌سه‌ر وته و بێژه‌كانی په‌یامبه‌ر نه‌كردووه، ئه‌م ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر له‌و جاڕنامانهشیدا كه له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ به بۆچوونی قورئانن و ئایینی ئیسلامی كه مافی ڤیتۆی هه‌بوو، ڕازی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌م ده‌یشیویست له جاڕنامه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤدا ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بێت و داوای ده‌كرد كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بناغه‌ی قورئان و ئایینی ئیسلامی بنووسرێته‌وه. هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌م نه‌بوو كه‌ئه‌مه‌ی ئه‌ویست، به‌ڵكو هه‌میشه گه‌لێكی تر له مامۆستا و زانایانی ئیسلامی له پاڵ هه‌ندێك له فه‌رمانڕه‌وایاندا به‌هیچ یه‌ك له‌و جاڕنامانه ڕازی نه‌ده‌بوون، له كێشمه كێشی ئه‌وه‌دا بوون كه لێی بقرتێنن تاكو به ئیسلامی تری بكه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یانویست شوێنی ئه‌وانه‌ی تری پێبگیرێته‌وه. چونكه به‌رده‌وام ئه‌مان پرسی سه‌ربه‌ستی و مافی مرۆڤیان بهتهعهددا و ته‌حه‌ددا له ئیسلام و باوه‌ڕی ئیسلامی زانیوه و پێیان قه‌بووڵ نه‌كراوه، ئالێره‌دا بوو كه خومه‌ینی ده‌یویست كه جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی ئێرانی بێت، ده‌یوت” ده‌مه‌وێت ئه‌و له ڕوانگه‌ی ئیسلامییه‌وه بنووسرێته‌وه تاكو ده‌ستوورێكی ئیسلامیانه بهێنرێته كایه‌وه. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن ڕۆشنبیرانێكهوه كه كاریگه‌ریی بێگانه‌یان له‌سه‌ره و باوه‌ڕیان به ئیسلام نییه” هه‌مان سه‌رچاوه‌لاپه‌ڕه 83.
بۆ زیاتر پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئایینی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌كه‌یدا ڕایه‌كی یه‌كگرتوو نه‌بووه له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستییه‌كانی مرۆڤ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش ببینین كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه كه‌سانی به‌توانا و ناودار هه‌بوون كه ئیجتیهادێكی زۆریان كردووه له‌و ئایینه‌دا، له هه‌ندێك بواردا زۆر ئه‌هوه‌ن تربوون له خومه‌ینی و هه‌ندێك كه‌سانی تر، كه دواتر دێمه‌وه سه‌ریان. بۆ نموونه هه‌ر له ئێران‌دا له سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی كه ناوی شۆڕشی لێ‌نرا و كه به‌ڕای من ده‌بوو ناوی ڕهددهی لێبنرێ و له‌و په‌ڕی حاڵه‌تدا ده‌توانین بڵێین هه‌وڵێكی شۆڕشگێرانه‌ی له‌بارچوو، ئایه‌توڵڵای تاڵه‌قانی بوو كه له پرسی ئازادی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا كه‌وته ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودی خومه‌ینی و گه‌لێكی تریاندا، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی به‌دوور خستنه‌وه و كاڵكردنه‌وه‌ی ناو و ناوبانگی كۆتایی هات. تاڵه‌قانی ئیسلامی به موافیقی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانی، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م ئیدانه‌ی سهركوتكهران و داپڵۆسهرانی ده‌كرد، له‌كاتێكدا خومه‌ینی و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی ده‌یانویست سنوور بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌كانی تاكه‌كانی مرۆڤ دانێن كه له‌و هه‌وڵه شۆڕشگێرانه‌ی شوباتدا گه‌رچی سه‌رینه‌گرت به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنرابوون. Anne Mayer له په‌رتووكه‌كه‌یدا له لاپه‌ڕه 34دا له‌سه‌ر تاڵه‌قانی واده‌ڵێت ” ئیسلامی به كاروانێكی سهربهستیهێنهر ده‌زانی، له ڕهچهڵهكدا به ئایینێكی بێزیانی ده‌زانی سه‌باره‌ت بهبهستنهوه و ته‌سككردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستییه‌كانی تاك، كه ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ڕه‌سمییه‌وه كه پاساوی ته‌سككردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستییه‌كانی ده‌دا، دوور بوو. ئه‌م ڕای وابوو كه چینی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران‌دا كار بۆ به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی پێناسه‌ی (ئیسلام) بۆ كۆیله‌كردن و به‌كارهێنانی هه‌ژاران ……گه‌رچی تاڵه‌قانی باسی له مافی مرۆڤ نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند كه ئیسلام و مه‌ده‌نییه‌ت و مافه ڕامیارییه‌كان هاوپه‌یمانی سروشتیی یه‌كترن“.
كه‌سێكی دی ناوداری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئێران، كه ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری بوو، كه كه‌سی دووه‌م بوو، واته پاش خومه‌ینی ئه‌و بوو زۆر دژ بوو به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری ئیسلامی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش كه‌وته به‌ر گوشار و ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خودی خومه‌ینی و ئه‌وانی تریان، له كۆتایی ژیانی خومه‌ینیدا، له‌چوارچێوه‌ی خانووه‌كه‌یدا به‌ندیان كرد. له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا ئه‌م هه‌ر له قسه‌ی خۆی نه‌كه‌وت و له‌ساڵی 1997دا ڕه‌خنه‌ی له نادیمۆكراسێتی ئێران گرت، ئه‌و وێڵی ئایدۆلۆجی ئیسلامی بوو، ئه‌و ده‌یگوت یاسای ئیسلامی، دادگای ئیسلامی و ده‌سگا خێرخوازییه‌كان، ده‌بێت له ده‌وڵه‌ت جیابكرێنه‌وه و له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه دابنرێن. مونته‌زیری تا ئه‌و ساته‌شی مرد له قسه و ده‌ربڕینی ڕاكانی خۆی نه‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه گرت و بهنادیمۆكراسی ده‌زانی و له‌و دیمانهیهیشیدا كه‌بۆ كه‌ناڵی 4، كه یه‌كێكه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزوێنی بریتانی، ساز درابوو، ڕای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسیه دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵبه‌ته زۆر كه‌سانی تر بوون و هه‌ن كه له‌ناو ئیسلامدا هه‌مان ڕای تاڵه‌قانی و مونته‌زیریان هه‌بووه. به‌ڕای من ئه‌مانه هه‌موو ئیجتیهادی خۆیان بووه كه له ئاییندا كردوویانه. ئه‌مان ئیسلامیان وه‌كو ئایینێك، بیروباوه‌ڕێك بۆ خواپه‌رستی و نێوانی خۆیان و خوای خۆیان، بینیوه. وه‌كو وتم ئه‌مه ئیجتیهادی خۆیانه له ئاییندا و بیروبۆچوونی خۆیانه سه‌باره‌ت به‌و ئایینه، ئه‌مان وا ئایین لێكده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌قه‌كانی قورئان بڕاوه‌ن، واته ڕه‌ش یا سپی، قورئان ده‌توانرێت ته‌رجومه بكرێت به‌ئه‌مانه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ڕای من ناتوانرێت ته‌فسیر بكرێت چونكه به پێی ئیسلام قورئان زاده و به‌روبوومی مێشكی مرۆڤ نییه، بگره هی خوایه و خواش نه ده‌نگی هه‌یه و نه‌ڕه‌نگی هه‌یه و نهجنسیشی هه‌یه، تۆ نا‌توانیت لێكدانه‌وه یا ته‌فسیر بۆ نووسینێكی وا بكه‌یت كه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه نه‌نووسرا بێت. هه‌روه‌ها خوا نووسینی تری نییه تاكو لێی وردببیته‌وه و به‌راوردی سووره‌ت بهسوورهت یا دێڕ به‌دێڕی بكه‌یت گه‌ر له ده‌قێكدا شتیكی ناڕوونت به‌رچاو كه‌وێت ئه‌وه بتوانیت به‌پێی ده‌قه‌كانی تر لێكیبده‌یته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌فتار و كردار و ئه‌تواری خوا نا‌بینیت تاكو له ڕێگای ئه‌مانه‌وه حوكم به‌سه‌ر ده‌قه ناڕوونهكاندا بده‌یت.
با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌و مافه مرۆڤیانه‌ی كه تاڵه‌قانی و مونته‌زیری و خه‌ڵكانی دی بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه و تاڕاده‌یه‌كیش ژیانی خۆیان بۆ كردۆته قوربانی، كاتێك كه باسیان لێكردووه باسیان له مافی مرۆڤی پیاو كردووه نه‌ك ئافره‌ت. ده‌قه‌كانی قورئان و وته و بێژه‌كانی په‌یامبه‌ریش له‌ته‌ك یارانیدا زۆر ڕوون و ئاشكران سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی ئافره‌ت خۆی و كێشه‌كانی.
به‌پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌قانی و مونته‌زیری و كه‌سانی دیكه‌ی میانڕه‌وتره‌وه جۆره كه‌سانێكی تر هه‌بوون كه ئه‌وه‌نده به قورئانه‌وه په‌یوه‌ستبوون كه له‌سه‌ر ئهلف و لام و جیمێكی جه‌نگێكیان به‌رپا كردووه. ئیجتیهادی ئه‌مان بۆ سه‌لماندنی ده‌قه‌كانی قورئان بووه له‌ته‌ك هه‌ندێك له وته و بێژه‌كانی په‌یامبه‌ردا.
یه‌كێك له‌و كه‌سه ناودارانه ئه‌بولئه‌علای مهودوودییه كه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌ت نه‌بووه و نییه، گه‌ر له یه‌كێك له نووسینهكانیشیدا باسی له مافی مرۆڤ كردبێت هه‌میشه په‌یوه‌ستی كردۆته‌وه به یاسای ئیسلامییه‌وه كه ئه‌مه‌ش یانی بینینی ئه‌و پرسه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و ده‌قه‌كانی قورئانه‌وه.هه‌روه‌ها نه تاڵه‌قانی و نهمونتهزیری و نه ئه‌وانه‌ی تریشیان باس له سه‌ربه‌ستی خه‌ڵكانی غه‌یره‌دین ( واته غه‌یری ئایینی ئیسلام) ناكه‌ن و دانیان پێدا نانێن، هه‌ڵوێستێكی واش نیشان ناده‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی ئایین و بڕوایان بۆ ئایینێكی تر ده‌گۆڕن یا ده‌چنه‌سه‌ر ئایینێكی تر، یا له پرسی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن زیناكردن، هه‌بوونی منداڵ له ده‌ره‌وی چوارچێوه‌ی خێزانی ژن و مێردایه‌تی و گه‌لێك ورده‌شتی تریش. نه ئه‌مانه به مافی خودی مرۆڤ ده‌زانن و نه قه‌بووڵیشی ده‌كه‌ن.
مه‌ودوودی كابرایه‌كی ڕامیاری فێڵباز بووه، له‌و نامیلكه‌یه‌ی كه سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ نووسیوێتی خۆی له قه‌ره‌ی گه‌لێك شت نه‌داوه به‌تایبه‌ت پرسی خودی مافی مرۆڤ، ئه‌م وه‌كو زۆربه‌ی زۆری ڕامیارییه‌كانی تر دووڕوو و فێڵباز بووه، نه‌یویستووه ڕووی ڕاستی خۆی ده‌رخات، یا لایه‌نه خراپه‌كانی ئیسلام و قورئان ده‌رباره‌ی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ ده‌رخات به‌ڵام له‌جێگای تردا وه‌كو نووسین و گوتار و قسه و لێدوانی سه‌رپێی له‌ناو كۆمه‌ڵدا، ڕای خۆی ده‌ربڕیوه و له سه‌یید قوتب و سوڵتان حوسه‌ینی تههبهندی باشتر نه‌بووه. له‌و وتاره‌ی كه‌له‌سه‌ر Purdah (ڕووپۆشی ئافره‌ت) نووسیوێتی به‌رگری له شه‌ره‌فی خێزان كردووه.
له‌و نامیلكهیهیشیدا كه به‌بناغه‌ی “مافی مرۆڤ” لای ئه‌و ناسراوه، Ann Mayer له هه‌مان په‌رتووكدا له لاپه‌ڕه 121 دا وا سه‌رنجی لێده‌دات و ده‌ڵێت ” ئه‌و واته مه‌ودوودی ڕێزی له ڕووسووری ئافره‌ت، ( كچێتی) گرتووه…………..ئه‌و بۆ ڕاگرتنی خاوێنیی ئافره‌ت ( واته كچێتی) تێكه‌ڵاو نه‌بوونی ئافره‌ت بووه لای ئه‌و، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ماڵ یا له چوارچێوه‌ی خێزاندایه. ئه‌مه ته‌نها “مافێكه” كه مه‌ودوودی به ئافره‌تی ڕه‌وا بینیوه. كه ئه‌مه‌ش واته ڕێزگرتن له ڕووسووری و كچێتی، له ڕاستیدا به مافی مرۆڤ حیساب ناكرێت، جگه له خستنه زهرفیانهوه و به‌ته‌وای شاردنه‌وه‌یانه له به‌رچاوان، یا خستنیانه ناو كهمپێكهوه له ده‌ره‌وه‌ی جیهان. قسه‌كانی مه‌ودوودی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت”.
مه‌ودوودی هه‌مان هه‌ڵوێستی خراپی سه‌باره‌ت بهغهیرهدین هه‌بووه هه‌ر وه‌كو چۆن به‌رامبه‌ر ئافره‌ت هه‌یبووه. ئه‌و ده‌قاوده‌ق به قورئان و وته و بێژه‌كانی په‌یامبه‌ر كاری كردووه. بۆ نموونه ڕای له‌سه‌ریان وابووه كه غه‌یره‌دین له‌چاو ئیسلامدا پله دوون، پشتگیری له دانی سه‌رانه “جزیه” كردووه، ڕای وابووه كه غهیرهدینهكان نابێت به‌شداری خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن، نابێت پله و پایه‌ی به‌رزیان له كارگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا پێبدرێت، باوه‌ڕی به پێڕۆكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هه‌بووه به‌رامبه‌ریان، له‌ته‌ك جودایی و جوداخوازی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تدا بووه له‌گه‌ڵیاندا. بۆ نموونه مه‌ودوودی و پارته‌كه‌ی كه جهماعهتولئیسلامی له كه‌مپه‌ینی دژه ئهحمهدییهكاندا بوون (ڕێبازی ئه‌حمه‌دی له شانه‌ی، ئه‌حمه‌دییه‌وه هاتووه، كه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی میرزا غوڵام ئه‌حمه‌ده كه له ساڵی 1907 دا له هیندستان له‌دایك بووه).
پارته‌كه‌ی مه‌ودوودی دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختی ئهحمهدییهكانیان كردووه، ئه‌وه‌ی كه قورئان و ئایین به ئهحمهدییهكانی ڕه‌وا بینیوه و مامه‌ڵه‌ی كردوون، ئه‌مانیش هه‌مان شتیان پێ ڕه‌وا بینیون. سه‌رۆكشالیارانی پێشینه‌ی پاكستان، زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ، زۆر كه‌ڵكی له بیروباوه‌ڕی مه‌ودوودی و یارمه‌تی پارته‌كه‌ی وه‌رگرت تا ئه‌وه بوو له‌ساڵی 1974دا عه‌لی بۆتۆ ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی پاكستانی سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌دییه‌كان، هه‌مواركرد كه ئه‌حمه‌دییه‌كان موسوڵمان نین. زیائولحهققیش كه له ساڵی 1984دا هات، دۆستێكی نزیكی پارته‌كه‌ی مه‌ودوودی بوو ، جه‌نگێكی گه‌وره‌یان دژی ئه حمهدییهكان و غهیرهدینییهكان به‌رپاكرد (بۆ به‌شێك له‌م زانیارییانهسوودم له هه‌مان سه‌رچاوه وه‌رگرتووه لاپه‌ڕه‌ی 162 ).
سوڵتان حوسه‌ینی ته‌به‌ندی، ئه‌و وه‌كو مه‌ودوودی زۆر ڕامیاری نه‌بووه و نییه. ئه‌و به ڕاشكاوی ده‌ڵێت كه ئیسلام دژایه‌تی یه‌كسانی نێوان پیاو و ژن ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت ” من قه‌ت ڕامیاریم نه‌كردووه هیچیش له ڕامیاری نازانم یا له ناوه‌ڕۆكی یا له جاڕنامه‌ی ئیسلامی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ كه ڕه‌نگه هه‌یبێت. من ته‌نها له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك دیراسه‌ی سروشتی خودا و پیرۆزی ئایینه‌وه بۆ ئیسلام و كه له‌ته‌ك بیروباوه‌ڕی شیعه‌دا دێته‌وه، دیققه‌ت ده‌ده‌م” هه‌مان سه‌رچاوه‌لاپه‌ڕه 119. ته‌به‌ندی به‌و ده‌ره‌جه‌یه سووربووه له‌سه‌ر پێڕۆكردنی ئایینی ئیسلامی كاتێك كه جیاوازی هه‌بووه له نێوانی UDHR و UIDHR جاڕنامه‌ی ئیسلامی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ ئه‌م پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت كه‌ده‌بێت UDHR له‌سه‌ر شێوازی ئیسلامی بنووسرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌شی له دژایه‌تیكردنی ئافره‌ت و كێشهكهیانا بوو، چونكه ئه‌م ڕای به‌م چه‌شنه‌بوو” ژن ده‌بێت گوێڕایه‌ڵیی مێرده‌كه‌ی بكات، داوا و خواسته‌كانی به‌جێبهێنێت، نه‌چێته ده‌ره‌وه بێپرسی ئه‌و، ده‌بێت ئاگاداری ماڵ و خانوو بێت و له‌ته‌ك كه‌ره‌سه‌كانی ناوماڵدا، ته‌نها به‌فه‌رمانی مێرده‌كه‌ی ده‌توانێت بانگهێشتنی خه‌ڵك بكات، شه‌ره‌فی خێزان بپارێزێت، پارێزگاری له‌ناو و پیاوه‌تی مێرده‌كه‌ی بكات ئه‌و مێرده له هه‌ر شوێنێكدا بێت ئاماده‌بێت یا نائاماده نه‌بێت” هه‌مان سه‌رچاوه‌لاپه‌ڕه119 – 120 .
ته‌به‌ندی به‌ڕاشكاوییه‌وه باس له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كات و پێ له‌وه ده‌نێت كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌كسانیی له نێوانی موسوڵمانان و ناموسوڵماناندا قه‌بووڵ ناكات و ئه‌م سه‌رنجه‌شی زۆر به‌توندی گرتووه. بۆ نموونه ئه‌م سه‌باره‌ت به مادده‌یه‌كی UDHR كه گه‌ره‌نتی یه‌كسانیی له‌نێوانی ئایینه جیاجیاكاندا، ده‌كات، ته‌به‌ندی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت ” كاتێك دێته سه‌ر جیاوازی ئایینه‌كان و بیروباوه‌ڕ و بنه‌ماكانی، یه‌كسانی ناخوات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و باشیی، له ڕاستیدا خۆی له په‌رستنی یه‌ك خودادا، ده‌بینێته‌وه و گوێڕایهڵبوونیهتی بۆ فه‌رمانه‌كانی ئه‌و له ئاسمانه‌وه” لاپه‌ڕه 154 هه‌مان سه‌رچاوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، ڕه‌قیی قورئان و توندوتیژی سزاكانی، گیانی لێنه‌بوردن و پێكهاتن و قه‌بووڵنه‌كردنی یا پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كردنی جنسێك له‌ته‌ك جنسێكی تر، خاوه‌ن ئایینێك له‌ته‌ك بێئایینێك…هتد بووه‌ته به‌ربه‌ست و گیروگرفتێكی گه‌وره له ڕێگای جاڕنامه‌ی سه‌رانسه‌ری مافی مرۆڤدا، بۆیه له ساڵانی هه‌شتاكان و به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ده‌كاندا كۆششێكی زۆر له لایه‌ن خه‌ڵكانی ئیسلامی بیروباوه‌ڕی جیاوازه‌وه كه زیاتریش پشتیان به مۆدێلی ڕۆژائاوایی به‌ستووه، ویستویانه و ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی هه‌بوونی ستانده‌ری ئیسلام یا ئیسلامێتی، تێكبچێت، چونكه ده‌زانن یاسای ئیسلامی ده‌بێت شل بكرێت، به‌تایبه‌ت كه دێته سه‌ر یاسا و دادگای ئیسلامی و گه‌شه سه‌ندنی ئابووری و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و تاڕاده‌ی بیركردنه‌وه له بوون یا به ئه‌ندامێك له ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی. ئه‌مانه هه‌موو وا پێویست ده‌كات گۆڕانكارییه‌ك له یاسای ئیسلامی‌دا بكرێت، به‌واتایه‌كی تر ئیسلام مۆدیرنایز بكریت. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ن ئایین هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ئیسلامی تره‌وه له‌ژێر ناوی ده‌ستووری زانكۆی ئه‌زهه‌ر و قاهیره و شوێنانی تر دراوه، دواتریش ئه‌مه وه‌كو ته‌حه‌ددایه‌كی جاڕنامه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌وتۆته‌وه.
كۆتایی باسه‌كه‌م به‌تیشك خستنه‌سه‌ر به‌نده‌كانی ده‌ستوری ئیسلامی و بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ كه له جاڕنامه جیهانییه‌كه‌دا هاتووه، ده‌هێنم، كه ئه‌مه‌ش له خۆیدا به‌راورد كردنێكه له نێوانیاندا..
جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ هه‌ندێك ماف به‌ڕه‌هایی جاڕ ده‌دات ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هیچ پاساوێك ناهێنێته‌وه له ڕێگه‌گرتن له‌و مافانه. له‌وانه مافی سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانی، ڕێزگرتنی مافی یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو كه‌سێك، یاسای یه‌كسانی ته‌واو بۆ دادگه‌رێتی بیستنی كێشه له‌لایه‌ن ده‌سگای یاسایی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له لایه‌ن یاساوه، مافی هاوسهریکردن ، هه‌بوونی مافی یه‌كسانی له زه‌ماوه‌ند و ته‌ڵاقداندا، سه‌ربه‌ستی بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕین. هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستی ئایین و مافی گۆڕینی ئایینیش. مافه‌كانی مرۆڤ له‌م ده‌ستووره‌دا هه‌موو لایه‌نێكی مرۆڤ و هه‌موو كون و قوژبنێكی کۆمه‌ڵگه و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرتۆته‌وه. ئه‌م جاڕنامه‌یه كه له ساڵی 1948 دا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ مافی مرۆڤ و دواتریش بره‌وی زیاتری پێدرا و فراوانتر بوو، ئه‌وه بوو له ساڵی 1966دا مافه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریشی گرته‌وه و له ساڵی 1976 دا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرا. بۆ نموونه له یهكسانیبوون یا یهكسانێتی له ڕووی پاراستن و پارێزگاری لێكردنه‌وه له خاڵی 7 ی ئه‌م ده‌ستووره‌دا وا هاتووه” هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن هه‌مووانیش به‌بێ جیاوازی به‌یه‌كسانی مافی پاراستن و پارێزگاری لێكردنیان به‌پێی یاسا دژی مامه‌ڵه جیایی هه‌یه یا دژی پێڕۆنهكردنی ئه‌م جاڕنامهیهیه له هاندانی هه‌ر جیاوازییه‌كدا.” لاپه‌ڕه 104 هه‌مان سه‌رچاوه. ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ته‌واوی له‌خاڵی 2 دا ڕوونكراوه‌ته‌وه ”مه‌به‌ست له جیاوازییه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای جنس، ئایین و مه‌زهه‌ب، ڕه‌نگ و پێست، زمان ، ڕاوبۆچوونی ڕامیاری، نه‌ته‌وه یا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك له كوێوه هاتوون، موڵك و خانووبه‌ره و هتد” هه‌مان لاپه‌ڕه. له خاڵی 4.1 دا داوا ده‌كات ” هه‌موو ده‌وڵه‌تان پێوانه‌یه‌كی یا بڕیارێكی كاریگهرانهیان هه‌بێت تاكو مامه‌ڵه‌کردنی جیا ڕاگرن و نه‌یهێڵن كه پابه‌نده به بناغه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌ب ” هه‌مان سهرچاوهلاپهڕهی 150. هه‌روه‌ها مادده‌ی 18 ده‌ڵێت ” هه‌موو كه‌س مافی سه‌ربه‌ستی بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه، مافی هۆشمه‌ندی و ئایین، ئه‌م مافه مافی سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ئایین و بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی بگۆڕێت، ئه‌م سه‌ربه‌ستییه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه ئیدی به ته‌نها یا له‌ته‌ك كۆمهڵگهیهكهدا و له‌ته‌ك خه‌ڵكانی تردا به نهێنی یا به‌ئاشكرا پراكتیزه‌ی ئایینه‌كه‌ی بكات له نوێژكردن و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی تری ئایینه‌كه‌ی” لاپه‌ڕه 168 -169 هه‌مان سه‌رچاوه.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كورته‌یه‌كی گه‌لێك كورت بوو كه ته‌نها له چه‌ند خاڵێكی مافی مرۆڤدا هاتووه. ئێستاش با ته‌ماشایه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی جاڕنامه‌و ده‌ستووره‌كانی ئیسلامییه‌وه بكه‌ین.
له جاڕنامه‌ی قاهیره‌دا له خاڵی 24 دا ده‌ڵێت ” هه‌موو مافه‌كان و سه‌ربه‌ستییه‌كان كه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه ملكه‌چی یاسای ئیسلامین“ له‌خاڵی 25 دا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت” شه‌ریعه‌تی ئیسلامی تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كه وه‌كو تهفسیرێك بۆ لێكدانه‌وه یا ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له خاڵه‌كانی ناو ئه‌م جاڕنامه‌یه” لاپه‌ڕه 93 هه‌مان سه‌رچاوه.
به‌شداربووانی ئه‌و جاڕنامه‌یه سوورن له‌سه‌ر داڕشتنی ده‌ستووره‌كه كه به‌پێی یاسای ئیسلامی بێت، بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌م تكایه بڕوانه به‌نده‌كانی 22، a 22، b 22 له‌وه‌ش زیاتر خاڵی c 22 كه ده‌ڵێت” ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له جاڕنامه‌كه‌دا هاتوون نابێت به‌كارببرێن یا به‌خراپی به‌كار بهێنرێن تاكو پیرۆزی و كه‌رامه‌تی په‌یامبه‌ر بڕووشێنێت، مۆراڵ و به‌های به‌كه‌م بگرێت یا لێكیههڵوهشێنێتهوه، یا ئه‌زیه‌تی کۆمهڵگهكه بدات و بۆگه‌نی بكات و بڕوای له‌ق بكات” هه‌مان لاپه‌ڕه‌و هه‌مان سه‌رچاوه.
له‌خاڵی 10 شدا یه‌كسانیی مامه‌ڵه‌كردنی ئایینی كهمایهتییهكان ده‌سته‌به‌ر ناكات، مامه‌ڵه جودایی ناموسوڵمانان یاساخ ناكات، ئه‌م بڕگه‌یه ئاماژه به قورئان ده‌كات ئه‌وه پراكتیزه ده‌كات له مامه‌ڵه‌كردنی كه‌مایه‌تییه ناموسوڵمانهكاندا. لاپه‌ره‌ی 156 .
له ده‌ستووری ئێرانیشدا له‌خاڵی 19دا له باسی مافه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌ڵێت” هه‌موو خه‌ڵكانی ئێران هه‌ر گرووپێكی كه‌مایه‌تی بن، یا تیره و تایه‌فه‌یه بن له یه‌كسانی مافه‌كاندا سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌رچییه‌ك ڕه‌نگ و پێستیان بێت، به‌هه‌ر زمانێك بدوێن، یا له‌و چه‌شنه هیچ ئیمتیازێكی تایبه‌تیان نابێت” لاپه‌ڕه210 هه‌مان په‌رتووك، به‌ڵام به‌ئاشكرا له‌م خاڵه‌دا ده‌بینیت كه هیچ باس له‌مافی ژنان ناكات، باس له‌مافی مرۆڤه‌كان ناكات له‌كار و دهستكهوتندا، پله‌و پایه‌یان له كارگێڕییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، له كارگێڕییه‌كانی تری ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، به دیاریكراوی باس له خه‌ڵكانی یا ئافره‌تانی ناموسوڵمان ناكات ، كه چۆن نابێت جیاوازییان له‌ته‌كدا بكرێت، ئایا ده‌توانن له‌سه‌ر ئایینی خۆیان بمێنننه‌وه گه‌ر شوویان به كابرایه‌كی موسوڵمان كرد. به‌ڵام له‌خاڵی 20دا ده‌ڵێت ” هه‌موو هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته (ئێران) پیاو و ژن هه‌ردووكیان، هه‌ردوو لایان سوود له پارێزگاریی یاسایانه‌یان ده‌بینن چ ڕامیاری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی یا مافی كولتووری، كه ده‌بێت بگونجێ ت له‌ته‌ك بنه‌ماكانی ئیسلامدا” هه‌مان لاپه‌ڕه.
هه‌روه‌ها له‌ده‌ستووری زانكۆی ئه‌زهه‌ریشدا، له خاڵی 12 و 13 دا بانگه‌شه‌ی ده‌رخكردنی قورئان له قوتابخانه‌كاندا هاوشانی خوێندن و فێركردنی نه‌رێت و خووه‌كانی په‌یامبه‌ر ده‌كات. له خاڵی 11 دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئامۆژگاری ئایینی و ئاییندارییان ده‌بێت به‌شێكی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌و فێركردن بێت. لاپه‌ڕه 62.
له خاڵی 12 دا داوا له حكوومه‌ت ده‌كات كه دیراسه‌ی ئه‌ركه ئایینییه‌كان بكرێت به‌ڵام باس له‌وه ناكات كه موسوڵمانان ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌سه‌ربه‌ستی و ئازادی فێر بكرێن.
له ده‌ستووری نووسراوی ئه‌زهه‌ردا مافه‌كان له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه گردبۆنهتهوه، بۆ نموونه خاڵی 29 مافی ئایین و سه‌به‌ستی بیروباوه‌ڕ و سه‌ربه‌ستی كار، سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین، سه‌ربه‌ستی دروستكردن و په‌یوه‌ندیكردن به‌كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاوه، سه‌ربه‌ستی كه‌سه‌كی، سه‌ربه‌ستی سه‌فه‌ركردن، سه‌ربه‌ستی گرتنی كۆڕ و خڕبوونه‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه به‌پێی سنووری شه‌ریعه‌ت. خاڵی 37 مافی كار كردن و بژێو په‌یداكردن به‌پێی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. خاڵی 43 پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت مافه‌كان به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت. لاپه‌ڕه 92 هه‌مان سه‌رچاوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌شی كه مامۆستا و زاناكانی ئیسلام ئیجتیهادی خۆیان له‌مه‌شدا كردووه بۆ نموونه سنووری سه‌ربه‌ستی لای ته‌به‌ندی داده‌خرێت كاتێك كه تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه موماره‌سه‌ی مافه‌كانی خۆیانیان كرد له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ئایین و ده‌وڵه‌ت، واته كاتێك كه مافی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاسایشی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌كرد ، ئیدی ئه‌وه سنووری یا هێڵی سووری به‌زاندووه و ده‌بێت بوه‌ستێنرێت.
له ئێرانیشدا، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له سنووری قورئان لاینه‌داوه، ئه‌وه بوو كه‌وتنه داپڵۆسینی به‌هاییه‌كان (به‌هایی له‌چه‌رخی نۆزده‌دا له لایه‌ن بههائوڵڵاوه كه له ساڵی 1863 دا خۆی به په‌یامبه‌ری خودا ڕاگه‌یاند، هاتووه. به‌هاییه‌كان پێ له‌سه‌ر یه‌كسانیی پیاو و ژن داده‌گرن له‌ته‌ك برا موسوڵمانه‌كاندا، هه‌روه‌ها پشتگریی حكوومه‌تی جیهانی ئیسلامی و ئاشتی جیهان ده‌كه‌ن).
Ann Mayer هه‌ر له‌و په‌رتووكه‌یدا له لاپه‌ڕه 159 ده‌ڵێت ” له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2005دا ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جانانی كه كه‌سێكی نزیكی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ییه له گوته‌یه‌كیدا وتی، ناموسوڵمانان مرۆڤ نین به‌ڵكو ئاژه‌ڵن به‌سه‌ر زه‌ویدا دێن و ده‌چن و سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵین“. (ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دوژمنایه‌تیكردنی ناموسوڵمانان پاش ئه‌م هه‌موو ساڵانه نه‌سڕاوه‌ته‌وه).
له 12 -08 2003 دا كه په‌رله‌مانی ئێرانی ده‌نگی له‌سه‌ر پێكهاتنی ژنان دا، ئه‌م پێشنیازه به‌بیانووی دژایه‌تیكردنی یاسای ئیسلامی و ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی چاودێرییه‌وه قه‌بووڵ نه‌كرا.
هه‌ر لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی كه سه‌رگوزه‌شته‌ی وه‌فدێكی ئێرانی كه له 21 -08 -86 دا كه دیداری ده‌وڵه‌تی زیمبابۆیان كردبوو بخه‌مه‌وه یادی خوێنه‌ر. له‌م سه‌فه‌ره‌دا به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی و كه‌ڵه سه‌ركرده ئایینییه‌كانیان له‌سه‌ر ئافره‌ت زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئیسلام چه‌ند ڕێز له ئافره‌ت و توانای ئافره‌ت ده‌گرێت و چۆنیان ده‌بینێت. سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی، كه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی ئێران بوو، داوایان كرد ژنانی شالیار و پایه بڵندكانی زیمبابۆی كه به‌شێك بوون له وه‌فده‌كه‌ی زیمبابۆی، له‌سه‌ر مێزێك دانیشن بڕێك دوور بێت له مێزهسهرهكییهكهی سه‌رۆكانی وه‌فده‌كه‌وه. به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی زیمبابۆی داواكانی ئه‌وانیان ڕه‌فز كرد، پێیان وتن كه ژنان یه‌كسانن به‌پیاوان و هه‌مان مافی پیاویان هه‌یه. زیمبابۆییهكان ده‌یانزانی ترانجاندنی وه‌فدی ژنان له‌سه‌ر مێزێكی تر و دوورخستنه‌وه‌یان، نه‌ك هه‌ر جیاكردنه‌وه و هه‌ڵاواردنی ژنانه، به‌ڵكو ئه‌مه به‌كرده‌وه داگرتنی كه‌سایه‌تی ئافره‌ته و ناساندنیانه به‌پله دوو و به‌كه‌م سه‌یر كردنیانه. له ڕوانگه‌ی ئایه‌توڵڵاكان و ده‌سته و دایهرهكهیانهوه ژنان ئه‌و نرخ و به‌هایه‌یان نییه كه له‌سه‌ر مێزێكی سه‌ره‌كی یا له هه‌مان مه‌جلیسی پیاوانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دانیشن. ئه‌م زانیارییه‌م له هه‌مان په‌رتووك ده‌رهێناوه.
ئه‌مانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردن چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بوون سه‌باره‌ت به‌و ڕایه‌ی كه پێشتر له‌م نووسینه‌دا ده‌رمبڕی كه وتم ڕایه‌كی یه‌كگرتوو نه‌بووه و نییه له ڕوانگه‌ی ئیسلامییه‌وه بۆ سه‌ربه‌ستییه‌كان و ئازادییه‌كانی مافی مرۆڤ. دواتریش له باسكردنی ڕا و بۆچونی هه‌ندێك كه‌سانی ناوداری ئایینی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی و ئه‌و نووسینانه‌ی كه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر و قاهیره و شوێنی تر نوسراوه و به‌راوردی به جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕۆشنایی زیاتری بخه‌مه‌سه‌ر.
بۆ نوسینی ئه‌م باسهكهڵكم له‌م سه‌رچاوانه‌ی خوارهوهوهر گرتوه:
1- چه‌ند ژماره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی .
سهرچاوهكوردیهکان:
1- عه‌لمانیه‌ت و ئاین. نووسینی د. محه‌مه‌د ئاركۆن. وه‌رگێڕانی بۆ كوردی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د.
2- به‌راوردێك له‌نێوانی قورئان و زانست‌دا. نوسینی ته‌ها وه‌هاب.
سهرچاوهئینگلیزیهكان:
1-The Islamist , by Ed Husain
2- Th God Delusion, by Richard Dawkins.
3- Why I am not a Muslim, by Ibn Warraq.
4- Descent Into Chaos, by Ahmed Rashid
5- Islam and Human Rights , Fourth Edit, by Ann Elizabeth Myer